دیوانی ئەحمەد موختار جاف/ب
Jump to navigation
Jump to search
←پیتی ا | دیوانی ئەحمەد موختار جاف (1935) by پیتی ب |
پیتی ت→ |
1[edit]
مەیلی سەیری بەدر ئەکا دڵ، لادە زوڵفی وەک حیجاب | دەرخە بەدری ڕوومەتی خۆت شۆخەکەی عالی جەناب |
سینە کونکون بووم وەکوو نەی من لەبەر هیجرانی تۆ | سەر وەکوو سەمتوورە، دڵ هەر ناڵەیێتی وەک ڕوباب |
تۆ دەرتخست شەمعی ڕووی خۆت کۆمەڵی عاشق هەموو | لازمە هەر وەک پەپوولە ببنە قاورمە و کەباب |
لوتفی یار هەر بۆ ڕەقیبە من ڕەزام ئەو دڵبەرە | جاربەجار حەتتا بە جوێنێ بێت و بمداتۆ جەواب |
لادە چارشێوت هەتا من دیدە ڕۆشن کەم بە ڕووت | بەسیەتی قوربانی تۆ بم بەس بکە ناز و عیتاب |
ئەحمەدە تەنها غوڵامی موخلیسی تۆ چاوەکەم | حەیفە مەیڕەنجێنە مەیدە بێ سەبەب جانی عەزاب |