دیوانی ئەحمەدی کۆر/ن
Appearance
1
[edit]| ئەلا ئەی عاشقی دڵ ساف، کەلام كَاللُّؤْلُؤِ الْمَكْنُون | لە ئەوساف و لە مەدحی یار، بەیان کە شیعری خۆش مەزموون |
| بەیان کە شیعری پڕ لەززەت، لە مەدحی یاری نوورجەبهەت | مەکە تەرک تاکوو ماوی قەت، لە ڕوبعی ساکین و مەسکوون |
| ئەتۆی شادی دڵی غەمگین، زەوالی عەقڵ و عومر و دین | وەها شۆخ و وەها شیرین، حەبیبی میسلی تۆ کەی بوون؟ |
| وەکوو تۆ نین و نابن کەس، دڵی مەحرووقی چون قەقنەس | لە ئاهـ و ناڵە ناکەم بەس، غەریقی بەحرم و جەیحوون |
| غەریقی مەوج و گێژاوم، گرفتارم هەتا ماوم | بە ناری عیشق سووتاوم، دڵ و جان و جگەر پڕخوون |
| دڵ و جان مایەیی دەردە، بە ئاهـ و ناڵەیی سەردە | وەکوو پەروانە بێ پەردە، دەسووتێ شوبهەتی زەیتوون |
| دەسووتێتن وەکوو شەمعە، لە چاوانم دییەن دەمعە | لە من غەم تیپی بەست جەمعە، وەکۆ بوون بۆ دڵی مەحزوون |
| ئەگەر نیزیک، ئەگەر دووری، زیای زوڵماتی دەیجووری | بە شوعلەی ڕوویی پڕ نووری، دەکەی شەمس و قەمەر مەدیوون |
| ڕوویی تۆ ماهی شەوگارە، لەبت لەعلێ شەکەبارە | لە من هێند دوور و بێزارە، میسالی بێکەسی مەتعوون |
| لەبەر تۆ ساکینی نارم، مەلوول و مات و خەمبارم | بێ بار و خویش و غەمخوارم، لە کوللی مەخلووقات بیروون |
| لە قەوم و خوێش و یار و غەیر، دەبووم ئاوارە شیبهی تەیر | لە باغی یار نەمکرد سەیر، دوو چاوم دامیعی سەیحوون |
| دوو چاوم ئەشک ڕێژانن، هەمیشە سەیلی بارانن | میسالی مەوجی عەممانن، نەدیم حوسنت بە دیدەی ڕوون |
| نە دیم سەفحەی جەبین جامت، دڵ و جانم فیدای نامت | دەبێژم خاکی ئەقدامت، بە ئاوی دیدەکەم مەعجوون |
| بە ئاوی دیدەکەم قوڕ بێ، هەتا پڕ تابش و گڕ بێ | لە ئاهـ و ناڵە دڵ پڕ بێ، لە دەستم عەیشی دنیا چوون |
| لە دەست ئەو دڵبەری جانی، بووم یەکجار فەنا و فانی | غەم و ئەندووهـ و هیجرانی، دڵی عاشق دەکا مەحزوون |
| بە ئەمری قادری مەعبوود، وەکوو خۆی قەستی کرد مەقسوود | هەوەڵ، ساعەت کە بووی مەوجوود، موکەححەل، مەختوون و مەدهوون |
| لە ڕووی تۆ مانگ و ڕۆژ تارن، لەبت لەعلی شەکەربارن | لە من چەند دوور و بێزارن، میسالی ئەحمەدی مەفتوون |
| میسالی ئەحمەدی دڵبەر، لە شەرق و غەرب و بەحر و بەڕ | تۆ عالەم بووی بە خێر و شەڕ، بە ئەمری قادری بێ چوون |
| بە ئەمەری قادری قەییووم، ئەزی بەدبەختی تالیع شووم | هەتا کەی لێم نەبێ مەعلووم، ببینم سووڕەتی مەوزوون |
| ببینم سووڕەتی یارێ، کەناری باغ و گوڵزارێ | بە عەینی شوبهی بەهارێ، وەنەوشە و سوێسن و بەیبوون |
| وەنەوشە و سونبول و وەردن، دەوای چەندین غەم و دەردن | میسالی کەعبە لێم فەردن، تەواف کەم، ئەز بِلا عُيُون |
| ئەلا ئەی شافیعی موزنیب، حەبیبی مەشریق و مەغریب | خەلاسم کەی شەهی یەسریب، لە دەستی ئەژدەری مەلعوون |
| لە دەستی نەفسی ئەممارە، هەوای دنیایی مەککارە | دەگەڵ ئیبلیسی بەدچارە، لە مەکری کەس نییە مەئموون |
| لە مەکری کەس ئەمین نابێ، دڵێک حوببی وی تێدا بێ | غەریقی مەوج و گەردابێ، میسالی کەشتیی مەشحوون |
| جیهان چون کەشتیی شەشدەر، بینای کرد خالیقی ئەکبەر | بە پێنج و چوار تەبەق یەکسەر، مودەووەر چەرخی بێ ئەستوون |
| بەهەشتی حەوت و هەشت ئاگر، قەدیم و قەییوم و قادر | لە ڕووی مەخلووقی کرد زاهیر، بە ئەنجوم زینەتی کردوون |
| قەڵەم، کورسی و لەوح و عەرش، زەمین و ئاسمان و فەرش | زەمان و هەم جیهان هەر شەش، سەبەب، تۆی خالیقی گەردوون |
| شەو و ڕۆژ ساعەت و وەقتە، مەهـ و ساڵ جامیعی وەختە | گڵ و ئاو، نار و بای سەختە، بە ڕەسم و ڕەونەق و قانوون |
| لەقایی خالیقی مەخلووق، لەبۆ عوششاقی دڵ مەحرووق | بینای کرد سەدهەزار مەعشووق، لە قەتڵی عاشقان مەئزوون |
| هەموو قەتتال و عاشق کوش، بە ئەبرۆی قەوسی پڕ جونبوش | موژەی چون تیری دەر گەردش، بە ڕوخ چون لالەیی هاموون |
| بە فیرقەت سووت دڵ و جیسمە، حەق ئەو جاریش بدا قیسمە | ببینم قەبری ئەو ئیسمە، هەوەڵ میم و لە ئاخر نوون |
| میم محەممەد، نوون ئەمینە، پایە وو ئەستوونی دینە | چی بەوی ئیمانی نینە، جەزایەتی عەزابی هوون |
2
[edit]| ڕوئیەتی جەبهەت بلووران برد لە دەستم عەقڵ و دین | شیبهەتی دەلو و نعووران، دێ لە چاوم ئاو و خوین |
| ئاو و خوێنم دێ لە چاوان، ئاگرم کەوتە هەناوان | بێ خەتا کەوتووم لە داوان، هەر لە ڕۆژی ئەووەڵین |
| ڕۆژێ دڵ پڕ حوببی یار بوو، قەقنەسی مەسکەن لە نار بوو | با هەزار دەرد بەندەوار بوو، تا بە ڕۆژی ئاخرین |
| تا بە ڕۆژی حەشر و میزان، داد لە دەست چابوک ستیزان | قەوس خەدەنگ سەهم تیزان، کرد زەمیرم پڕ برین |
| وان فوئاد سووتاو بە نارە، دڵبەری شیرین نەزارە | قەلبی مسکینی هەژارە، کرد بە کوورەی ئاگرین |
| نار لە دەورەی کردە کوورە، تەبعی یاری ڕوو بە نوورە | کەی دەبێ نیزیک و دوورە، جارێکی بۆم بێتە دین |
| جارێ بتبینم بێ پەردە، بم سکوون لەم ئاهی سەردە | خۆش دەبن ئەم کوان و دەردە، سەرفەراز ڕزگار دەبین |
| ڕەستگار بم چەند وەختان، دڵ لە بەندی جەرگسەختان | دیتنی ڕووی سینەتەختان، من دەکا ڕاحەت یەقین |
| ڕاحەتم بۆ نین چ جارە، لە فیراقی ڕوویی یارە | سووتنم لەیل و نەهارە، ئەز لە چاهی ئاتەشین |
| جێ لە قەعری مەنجەنیقم، ساف لە مەوجی غەم غەریقم | حەبسی زیندانی عەمیقم، لێم بەتاڵ بوو عەیش و ژین |
| عەیش و ژینم لێ بەتاڵە، بەو خودایی لایەزالە | گەر نەبینم ڕووی بەخاڵە، دەبمە مەجنوونی زەمین |
| دەبمە قەیسی ڕووی زەمانە، دەربەدەر لە جێ و مەکانە | ئەز لەبۆ دڵداری جانە، تەرک دەکەم ئیسلام و دین |
| تەرک دەکەم من سونن و فەڕزە، دەبمە غوولی ڕوویی ئەرزە | نەک بە زاهیر سۆفی تەرزە، باتینی پڕ بوغز و کین |
| زاهیری قوتبی زەمانە، باتینی قەسسابی گیانە | دوشمنی فیعلی نیهانە، ڕەد وەکوو دێوی لەعین |
| زیددی دڵ لە ڕێی نەجاتە، دەم بە وەعز و مەوعیزاتە | ئەو بۆ کوللی مەخلووقاتە، سائیمی مەفتەر بە خوین |
| سائیمی مەییت فیتارە، خەرتەلی تەوحید لە زارە | بەلعەمی شێخ ئاشکارە، بەدموحیل و دڵ حەزین |
| بەدموحیل و بەدفیعالە، دەم دەدا لە قیل و قالە | خۆی دەکا مومتاز و عالە، عەبدی نەفسی ناکەسین |
| عەبدی نەفسی نابەکارە، تابیعی دنیای غەدارە | دوم خرووس و زات نیقارە، تەن سفید و جەوف شین |
| تەن ئەوا بەندی مەسافەت، دوور لە ڕێی ئەمن و ئەمانەت | شکل عابید، زات خەیانەت، ئەو رئيس الخاطئين |
| هەرچی هەن ئەو هەست و بوودە، ساف لە من دەردی وجوودە | ئەبلەهەم بێ سەرف و سوودە، خاکی پای ئەو نوورجەبین |
| عەبدی یاری نوورجەماڵم، سەد کە بەدفیعل و خیسالم | جارێکی بڕوانە حاڵم، يا حبيب العالمين |
| یا حەبیبی ئینس و جانی، شاهی ئەرز و ئاسمانی | دەر حەقی ئەم عەبدی فانی، تۆ ببی هادی و موعین |
| تۆ ببی هادی و نەسیرە، گەر نەبی بۆم دەستگیرە | جێم لە ناری زەمهەریرە، هالك للمذنبين |
| ئەحمەدی کۆر شیبهی خاک بە، ڕوو لە شەمعی نووری پاک بە | ساف لە غەیری حەق بێباک بە، نەفس کوژ بە و خوردەبین |
3
[edit]| شەو هەتا سوبحێ دەناڵم، من بە سەد ئاهـ و فوغان | ئەز فیدای ئەبرۆی هیلالم، مەستی چاو جەیرانەکان |
| شەربەتی لەعلی لەبانی، مەشعەلی ماهی جیهانی | گەر بە دەردم تۆ نەزانی، مردنم فەڕزی عەیان |
| شەمعی ڕووی فانۆسی شاهان، من لەبەر ئەندووهـ و ئاهان | ئەمڕۆ یۆسف کەوتە چاهان، میسرییان دڵ پڕ لە ژان |
| شام و بەغدا و شیرازن، مەدینە و میسر و حیجازن | ئەو فیدایی چاوی بازن، مەهوەشی شیرین زبان |
| مەهوەش و شیرین و دڵبەر، مەنبەعی لێو حەوزی کەوسەر | ئەز لە داخت دڵ سەراسەر، مەجمەرە بێ شک بزان |
| شاهید و موتریب و مەی بێ، ساقی ساغەر لێو بە مەی بێ | ئەو دڵی مەجڕووحی کەی بێ، خۆش بوون ئەم دەرد و کوان |
| شێخ و شابان نەونیهالان، مەست و هۆشیاری خەیاڵان | ئەز لە دەستی قەوس هیلالان، مەسکەنم نین لەم جیهان |
| شێت و دێوانە و فەقیرم، من بە تای زولفت ئەسیرم | گەر ببەی نەختێ لەبیرم، موددەیی عومرم زیان |
| شاهی جوملە مەست عەینان، مەعدەنی قرة العينان | ئاوی جامی شەفەتەینان، موسکیری قەلب و جینان |
| شادیی ڕووی سەر بیساتم، مایەیی عەیش و نیشاتم | من لە دەست تۆ بێ نەجاتم، پێم نەما تاب و تەوان |
| شەعشەعەی قورسی قەمەر تۆی، بۆم دڵ و جان و جگەر تۆی | ئەی لەحاڵم بێ خەبەر تۆی، مەحشەرم دی بێ گومان |
| شۆخ و شەنگ و نوور جەبینی، مایلی قەتتاڵ و خوێنی | ئەو کەسەی ڕووی تۆ نەبینی، ما لەبۆ دەرد و غەمان |
| شای گوڵانی نازکەشمان، مەزهەر و جێی دڵ بەخەشمان | ئەز لە دەست فیتنەی دوو چەشمان، مەلجەئم شای موستەعان |
| شدني في كل ساعة ما بقي للقلب راحة | ئەی لە دەست تیری بە حیددەت، طايلون لي أمان |
| شاعیران با بەیت و ئەشعار، مەدحی شۆخ و ڕەند و دڵدار | هەرچی تۆی گرتبێ بە گوفتار، ما لە ڕووی دەور و زەمان |
| شوکرگوی ڕەببی وەدوودم، من لە دنیا بێ وجوودم | گەرچی ئەز بێ سەرف و سوودم، مادیحم بۆ یاری جان |
| میم و حێ و میم و دالە، مەی بە دەست و ڕوو بە خاڵە | ساقیی حەوزی زوڵاڵە، شافیعە بۆ عاسیان |
| شاد دەبێ ئەحمەد دەزانی، مادیحی جانی جیهانی | گەر ئەوێ فیعلی نەزانی، مەنعە لێت باغی جینان |