دیوانی ئەحمەدی کۆر/ب
Appearance
1
[edit]| دڵبەرا پەی ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ چون ڕوباب | بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب |
| بوو بە بریان توێی دەروونم، چاو پڕ ئەسرین دڵ زەبوونم | مەحبووبا وا بۆت جنوونم، لێم حەرامە خورد و خاب |
| خاب و خۆراکم گرینە، ڕەحمەتەن لیعالەمینە | ڕەحمێ کە بە منی حەزینە، با کۆتا بێ ئەم عەزاب |
| با کۆتا بێ داخ و دەردم، ناڵەناڵ و ئاهی سەردم | بێئەجەل وا بۆ تۆ مردم، پێم بدە جامێ شەراب |
| پێم کەڕەم کە جورعەیی مەی، لەو مەیەی مردوو دەکا حەی | تۆ بە حەققی ساحەبی مەی، با لە بەین لاچێ حیجاب |
| با لە بەین لاچێ حیجابە، مەحبووبە ڕۆژی خیتابە | وا دەکەم ئەز خۆم حیسابە، کەمترینم از کیلاب |
| کەمترینم از سەگانت، از سەگانی پاسەبانت | جانی من قوربانی جانت، گوڵڕوخی ڕوو ئافتاب |
| ئافتابی شەوقی عالەم، سەروەری از نەسلی ئادەم | بۆ ڕوسوول تۆ بووی بە خاتەم، ئەی شەهی عالیجەناب |
| ئەی شەهی «لەولاکە لەولاک» تۆ لە نووری، ئادەم از خاک | جوملەیی شێخ و وەلی پاک، بوون لە سایەت فەیزیاب |
| بوون لە سایەت ئەز بەقوربان، مەحرەمی ئەسراری سوبحان | قەلبی عاسیم بوو بە بریان، لەم سەرەڕێی ماڵ خەراب |
| ماڵ خەراب و دڵ نەخۆشم، عاشقی بێهۆش و گۆشم | خوێنی جەرگی خۆم دەنۆشم، کوورە ئاسا دڵ بەتاب |
| کوورە ئاسا دڵ بەتاوم، لەت لەتە جەرگ و هەناوم | وا بە عیشقی تۆ سووتاوم، کەوتمە حاڵی ئیزتیراب |
| حاڵپەریشان، دەردەدارم، خەستەتەن دڵ پڕغوبارم | هێندە من بێئیختیارم، نایەتە حەدد و حیساب |
| ئەی شەهی ڕەببی جەلیلە، ئەحمەدی کۆری زەلیلە | دامەنی گرتووی دەخیلە، نەیخەیە سەختی و عیتاب |
| ئەحمەدی کۆری هەژارە، چاوەڕێی لوتفێکی یارە | تا بڵێی بێئیختیارە، نایەتە حەدد و حیساب |
2
[edit]| بولبول لە باغی جەننەتی، دایم دەخوێنێ عەندەلیب | سەد ئافەرین لەو سوحبەتی، شاد بین بە یارێ، عەنقەریب |
| شاد بین بە یاری نەونەمام، بەو دڵبەری شیرین کەلام | شاهـ و سەلاتین بۆی غوڵام، باڵانەمام و دڵفەریب |
| باڵانەمام و تازەڕەس، غەیری تۆ بۆ کەس نین چ کەس | بۆ عالەمێ فریادڕەس، هەر دوو جیهان نەنکەی غەریب |
| هەر دوو جیهان نەنکەی لە بیر، بۆ مەخلووقاتی دەستگیر | در زیر پات شاه و وزیر، زێدە لە عالەم تۆی نەجیب |
| زێدە لە عالەم دڵڕوبا، سەرمایەیی فەوقی سەفا | بۆ عاسیان پشت و پەنا، لەو ئاتەشی ذَاتُ اللَّهيب |
| ذَاتُ اللَّهيب و پڕشەرەر، خۆزیم بە وەی تۆی غەم لەبەر | چاکتر لە نەفعی سیم و زەڕ، إِنِّي مَريض، أَنتَ طَبيب |
| هەر تۆی تەبیبی حازیقی، بۆ دەردەداران لایقی | سەرهەنگی دەرگای خالقی، غەیری تۆ بۆ کەس نین حەبیب |
| حەبیبی ڕەببی عالەمی، سالاری نەسلی ئادەمی | پیغمبران را خاتمی، بۆ عاشقان حوببت نەسیب |
| حوببت نەسیبی عاشقان، نوتقی دەهانی سادقان | جەزبی قلووبی عاشقان، بۆ ئەهلی مەجزووبان جەزیب |
| بۆ ئەهلی مەجزووبان دەلیل، تۆی زوبدەیی نەسلی خەلیل | باری ئەمانەت جوبرەئیل، مەحبووبی خەللاقی حەبیب |
| مەحبووبی ڕەببی زولمینەن،جَدُّ الحُسَينِ وَ الحَسَن | تۆ شاد بکەی قەلبی حەزەن، دووری لە تەعنەی بەدڕەقیب |
| دووری لە تەعنەی بەدخیسال، ئەی ساحەبی لوتف و جەمال | انسان و جن زیر نعال، عَن فِسق و مَعصِيَت مَغيب |
| از ذَنب و عِصيانی بَری، مَحبوبِ رَبِّ اَکبری | هم راهنما، هم رهبری شافیع لەبۆ عەبدی موشیب |
| شافیع لەبۆ ڕۆژی جەزا، بۆ عاسیان پشت و پەنا | نه در زمین، نه در سَما غەیری تۆ قەت کەس نین لەبیب |
| غەیری تۆ بۆ کەس نین مەلاز، ئەی دەستگیری چارەساز | ئەی مەنشەئی ناز و نیاز، بۆ قەلبی فِي شَكٍّ مُرِيب |
| بۆ قەلب و حاڵی عاسیان، دەرگاهی تۆ دارولئەمان | سەرداری ڕووی ئاخرزەمان، پڕ سیڕڕ و ئیعجازی عەجیب |
| پڕ سیڕڕ و فەیزی موعجیزات، ای كَوْن پیش از کائنات | بۆ ئەهلی عیسیانی نەجات، خۆزیم بە وەی تۆی کرد موحیب |
| خۆزیم بە وەی تۆی کردە جان، واقیف بە سیڕڕی ئینس و جان | مەحرەم لە چەرخی لامەکان، مەقبووڵی دەرگاهی موجیب |
| مەقبووڵ لەکن ڕەببی وەدوود، تۆی ساحیبی ئیحسان و جوود | چ هەن، چ بێ، سر در سجود، تاهیر لە هەر نەقس و موعیب |
| تاهیر لە هەر نەقس و خەسار، مەحبووبی شای پەروەردگار | هەرکەس نەبێ تۆی یاریکار، حەتتا ئەبەد، زاڵ، موزتەریب |
| ئەی ئەحمەدی شێخ باب پدەر، مەدحی نەبی خەیرولبەشەر | کربووت تەواوی بێخەبەر، ئەی من لە خۆفی موڕتەعیب |
3
[edit]| حەسرەت و ئەندووهی جانان ئەمنی سووتاند ڕۆژ و شەب | بووم بە جێی ئاهـ و فوغانان، فیرقەتی یارە سەبەب |
| فیرقەتی من کۆی زوخاڵ کرد، عەیش و شادی لێم بەتاڵ کرد | من لەوی بۆسەم سواڵ کرد، ئەو لە من ڕوح کرد تەڵەب |
| ئەو لە من دەیخواست ڕووحە، غەم لە من تۆفانی نووحە | دڵبەرم ساحیب فتووحە، از خلایق منتخب |
| مونتەخەب از چند هزاری سی و دوو دوڕڕی توجاڕی | شەکر و قەندی لێ دەباری، مەزهەری ئابی عینەب |
| مەزهەری کاسەی شەڕابە، چی دەبێ جارێک بە خوابە | ڕووت ببینم بێ حیجابە، دڵبەری عالی نەسەب |
| دڵبەری مەسکەن عولایە، شەمس مەزهەر، نوور لیقایە | من لەبۆ تۆم دڵ وەهایە، وا رسیده جان به لب |
| هاتوچۆی ڕوحی ڕەوانم، مەحرەمی سیڕڕی نەهانم | قاتڵی ئەرواح و جانم، لەیلەکەی شیرین لەقەب |
| لەیلەکەی شیرین جەماڵە، خۆشەویستی زولجەلالە | نۆ فەلەک ژێری نیعالە، ساحێبی شەرم و ئەدەب |
| ساحیبی شەرم و ویقارە، ئەو دەوای قەلبی بیمارە | هەر کەسێ تۆی گرت بە یارە، فەیزیابی لوتفی ڕەب |
| فنفهم مِن لُطفِ ئەکبەر، نین وەکوو تو شۆخ و دڵبەر | بۆت بەداخن تاکوو مەحشەر، هیندی و ڕۆم و عەڕەب |
| بۆت بەداخن، هیند و ڕۆمە، ئەی لە خۆم بەدبەخت و شوومە | گەر نەزەر کا یار لەبۆ مە، بۆم دەبێ جەننەت وەجەب |
| بۆم دەبێ جەننەت مەقامە، خۆش دەبێتن جەرح و زامە | دیتنی جانان سوبح و شامە، خَيرٌ مِن صَومِ الرَّجَب |
| ئەز هەمە سەوم و سەڵاتان، از جەمیعی مەفڕووزاتان | میسلی وی لە شەش جیهاتان، نین لە شام هەرتا حەڵەب |
| قەومی ئیسلام و کوفارە، حەوت ئیقلیم چوار کەنارە | بن بە فیدای زولفی یارە، غەیری وی ڕەنج و عەتەب |
| هیچ و لەغوە هەرچی گەنجە، پڕ مەشەققەت، تەعب و ڕەنجە | مەجلیسی یار چەنگ و سەنجە، ساز و دەف، شوور و تەرەب |
| مەجلیسی یار چەنگ و سازە، خۆش نیشات و کەیف و ڕازە | یار بە عیشوە و غەمز و نازە، بێ هەوا و کینە و غەزەب |
| بێ هەوا و بوغز و قینە، سەروەری ڕوویی زەمینە | مەنبەعی سیدق و یەقینە، چوو بۆ میعراجێ بە شەب |
| پادشای میعراج مەئابە، مەحرەمی سیڕڕی نیقابە | عاریجی عەرشی جەنابە، تەن لە شەوقی بوو قەسەب |
| تەن لە شەوقی شیبهی نەی بێ، دڵ بە ناڵە و ئای و وەی بێ | ئینتیزارم جامی مەی بێ، قَد طوبَي لِمَن شَرَب |
| بێ مەشەققەت پێم عەتا کە، دڵ لە بەندی غەم ڕەها کە | تاکوو حەق بێ دڵ فەنا کە، دڵ بە تۆ ماییل ڕەغەب |
| دڵ بە عیشقی تۆ مەلوولە، توێی زبانم عەرز و توولە | عاشقانی ذِي العقولە، مات و حەیرانن، عەجەب |
| مات و مەدهۆش و زەلیلن، دەستگیرم تۆی کەفیلن | غەیری تۆ کەس نین دەلیلن، دوڕفشان و قەندلەب |
| لەب میسالی جامی بادە، خوسرەوی شیرین نەژادە | کانی مەقسوود و مرادە، بۆت دەسووتێم وەک حوتەب |
| بۆت دەسووتێم شیبهی دارە، دڵ لە عیشقت پارە پارە | یار هەتا هەی بەرقەرارە «خَيرُ مِن» کار و کَسَب |
| خێر لەبۆ من ئیدی نابێ، وا لە دەست ئەو چاو عوقابێ | خوێنی دڵ شووشەی شەڕابێ، خواردنم زاتی ڕوتەب |
| خواردنم زاتی گوڵاوە، سەبر و هۆشم لێ بڕاوە | ئاوری دڵ وا بەتاوە، ڕۆژێ سەد مەوت از عَقَب |
| ڕۆژ نییە سەد مەوت نەبینم، دڵ بە سەد دەرد و برینم | خاکی پای ئەو نوور جەبینم، شیبهی خاشاک و خەشەب |
| شیبهی خاشاک و غوبارم، میسلی خاک بێ ئیعتیبارم | چاوەڕێی پابۆسی یارم، دڵبەرم بیکا وەهەب |
| ئەحمەدی کۆری فەقیرە، دەرد و غەم زۆر دەستگیرە | دڵ بە قەیدی یار ئەسیرە، ساحیبی پووش و حەتەب |
4
[edit]| تا بە مەحشەر هەر دەبێژم ئەی سەڵا لە منی غەریب | فانی بوو عومری درێژم نەمدی ڕووی شۆخی حەبیب |
| نەمدی تێر دیداری یاران، چاو بە خوێن چون سەیلی باران | بووم بە سەرمایەی جەغاران، لێم بڕا سەبر و شەکیب |
| لێم بڕا سەبر و سکوونە، کردمی حەسڕەت زەبوونە | جان و دڵ غەرقابی خوونە، دڵ کەبابم بۆ تەبیب |
| کوا تەبیبی میهرەبان بێ، مەرهەمی دەردی دڵان بێ | یەکدڵ و قەلب و زبان بێ، نەک بە زار و دڵ قەلیب |
| نەک بە زار و دڵ درۆ بێ، مۆم زبان و توندخوو بێ | هەر چی دیتی دڵ لە دوو بێ، هەر دەمەی بۆ یەک نەسیب |
| هەر دەمەی بۆ یەک بە داغ بێ، چون سوهەیلان عەزمی داغ بێ | دوم خورووس و دڵ چۆ زاغ بێ، پڕ فسوون، مەکر و فەریب |
| پڕ فسوون و مەکر و فێڵ بێ، گومڕەهی شەیتان و وێڵ بێ | تا بڵێی سەد چەند زەلیل بێ، نەزدی نادانی لەبیب |
| نەزدی نادان عەبدی چاک بێ، دڵ بە فیعلی بەد هیلاک بێ | زاهیرەن ساحیب سیواک بێ، بەدنەژاد و ڕەنگ نەجیب |
| بەد نەژاد و شکڵ خاس بێ، شەڕ مەئال و بێ ئەساس بێ | خۆش خوراک و خۆش لیباس بێ، نەغمەخوان چون عەندەلیب |
| عەندەلیبی نەغمەبێژ بێ، جەنگجوو و خوێنڕێژ بێ | ئاگری عالەم برێژ بێ، وا لەسەر مینبەر خەتیب |
| واعیزی مینبەرنشین بێ، سۆفیی ناپاک دین بێ | موفسیدی سەر ڕووی زەمین بێ، چونکە بۆ عەبدان مونیب؟ |
| زاهیرەن سۆفی حیساب بێ، باتینەن دڵ پڕ غوراب بێ | چەرخ دەم وەک ئاسیاب بێ، قەلبی «فِي شَكٍّ مُرِيب» |
| قەلبی «فِي شَكٍّ» مەریز بێ، مەعینی دەردی عەزیز بێ | حاڵ هیلاک وەک ئیبلیس بێ، نائومێد بێ یا موجیب |
| قەلبی «فِي شَكٍّ» بە دین بێ، مفتیی سەر ڕووی زەمین بێ | حاڵ هیلاک شەیتان لەعین بێ، نائومێد بێ یا موجیب؟ |
| جیفەیی دنیای لە دڵ بێ، خەرقەیی تاعەت لە مل بێ | زاهیرەن باغی بە گوڵ بێ، باتین ئاتەش پڕ لەهیب |
| ئاتەشی پڕتاب و دوود بێ، پڕ هەوا و نەفس و جوود بێ | مەئیووسی لوتفی وەدوود بێ، نائومێد و دڵخەسیب |
| نائومێد ڕۆژی حیساب بێ، موددەیی چەند دەر عەزاب بێ | باتینەن گەرچی خەراب بێ، زاهیرەن «هل من قریب» |
| دڵ دەکا پێی ئیعتیبارە، چی نەزانێ وەجهی کارە | لێی ڕەها نابێ چ جارە، بۆی شەقیم نەفسی تەلیب |
| بۆی شەقیم با نەفس و جانە، دەمع و فرمێسکم ڕەوانە | ئەی دڵی ناشی بزانە، چەند کەسی کردن نەسیب |
| هەر کەسی ئەو حاڵ تەڵەب بوو، پڕ تەماح و خوشکلەب بوو | بەر دەمی شیبهی عەتەب بوو، عاقیبەت ناری نەسیب |
| «ئەحمەدی کۆر» هیچ نەزانی، عالمی دەور و زەمانی | دات بە با عومری جەوانی، کەس نەکا شەرحی قەریب |