خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان/جڵدی 08/1

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان  (1931)  by محەممەد ئەمین زەکی بەگ
جڵدی 1

8. فەسڵی هەشتەم[edit]

عەشائیری کورد

8.1. لە ئەوائیلی ئیسلامەتیدا[edit]

لە چەند عەسرێکی دەوری ئیسلامدا وەتەنی قەومی کورد لە ژێر عینوانێکی مەخسووسدا نیشان نەدراوە، پارچە پارچە لە ناو تەقسیماتی ئیدارییەی خیلافەتدا وەکوو «زۆزان»، «خەیلات»، «ئەرمینییە»، «ئازەربایجان»، «جیبال»، «فارس»، «جەزیرە»، «عێراق» «بیلاد ئەلڕوم» و ... الخدا بووە.

بەم سەبەبەوە بەتایبەتی باسێکی کورد و کوردستان لە ئاساری سەیاحین و موئەریخینی عەرەبدا نابینرێ. نیهایەت لە دەوری سەلجووقییەکانا بەشێکی وەتەنی کورد (کرماشان و شارەزوور) لە ژێر عینوانی کوردستاندا ناسرا و جارجار بەتایبەتی باس کرا.

موئەریخینی عەرەب بە بەعزێ موناسەبەتی تاریخی و جوغرافییەوە کەمێ زۆر دەرحەق بە کورد دواون، مەسەلەن مەسعوودی (٣٣٢ی هیجری) و ئیستەخری (١٤٠ی هیجری) دەرحەقی کورد لە هەموو زیاتر، بەعزێ مەعلووماتی ڕێکوپێکیان داوە (ئینسقلۆپەدیای ئیسلام). مەسعوودی لە «مروج الذهب»دا باسی ئەم عەشائیرە ئەکا: لە مەنتیقەی دینەوەر و هەمەداندا عەشیرەتی «شەهجان»؛ لە مەنتیقەی کەنگاوەردا «ماجوردان»؛ لە مەنتیقەی ئازەربایجاندا عەشائیری «هەزبەنی»، «سارات»؛ لە مەنتیقەی جیبالدا عەشائیری «شادانجان»، «لازبا»، «مادنجان»، «مزدانگان»، «باریسیان»، «خالی» (جەلالی)، «جەبارکی»، «جوانی»، «موستاکان»؛ لە مەنتیقەی سووریادا عەشیرەتی «دابابیلا» ... و الخ. لە مەنتیقەی مووسڵ و شاخی جوودیدا عەشائیری گاوری کورد وەکوو یەعقووبی، جوزکان. هەر ئەم موئەریخە لە ئەسەری «التنبیه»دا باسی عەشیرەتی «بازینجان»یش ئەکا.

موئەریخ ئیستەخریش (لاپەڕە ١١٥) باسی «ناشاویرا»، «بوزیکان»، «کیکان» (ئێستاکە لە نزیک مەرعەشە) ئەکا و جەدوەلێکی مەسکەن و مەئوای عەشائیری کوردیش نیشان ئەدا کە ئەم جێگایانە بووە: فارس، کرمان، سەجستان، خۆراسان، ئەسفەهان، جیبال، ماهـ‌کوفا، ماهـ‌بەسرە، ماسابازان، هەمەدان، شارەزوور، داراباد، سمغان، ئازەربایجان، ئەرمینیا، ئارران، بایلاکان، باب ئەلئەبواب، جەزیرە، سووریە، ئەلسوغوور (خەتی تەحکیماتی حدوودی کلکیا).

خولاسە ئەتوانین بڵێین کە لە هەموو وڵاتانی ئیسلامدا بە گوێرەی ئەم مەعلووماتە عەشائیر و ئەهالیی کورد هەبووە، مەسەلەن یەکێک لە دەرگاکانی قەڵای «برزعە» (لە سەر چەمی کوڕی لە شەرقی تفلیس بوو) بە «باب ئەلئەکراد» مەشهوور بوو. ئیبنی میسکوەیهیش ئەمە تەئیید ئەکا و ئەڵێ: لە وەقتی ئیستیلای ڕووس بە سەر ئەم شارەدا لە مەعییەتی حاکمی قەڵاکەدا کورد هەبوو، یەعقووبی و ئیستەخری هەردووکیان ئەڵێن لە وڵاتی ئەسفەهاندا فرقەیەکی عەشیرەتی کوردی بازینجان هەبوو و شارێکی باشیان هەبوو. مەقدسی (لاپەڕە ٢٢٧) ئەڵێ: «دوین» (شارێک بوو لە سەر ئاوی ئاراس) لە خانووی بە لم دروستکراودا ئەژیان. ئیستەخری لە جێگایەکی تریشدا (لاپەڕە ٩٨) بەتایبەتی باسی پێنج «ڕموم»ی فارس ئەکا ئەڵێ: ئەم ناوی «ڕموم»ە بۆ مەنتیقەیەکی کورد دانرابوو. هەموو «ڕام» (جەمعەکەی ڕموم)ێک شارێکی مەرکەزی بوو، گەورەی کوردی ئەو ناوە مەئمووری کۆکردنەوەی خەراج بوو و تەماشای ئەمنیەت و ئاسایشی ئەکرد.

ئەم پێنج «ڕام»ی ویلایەتی فارس ئەمەیە:

١. «جلویا» یاخود «رمیجان» کە هاوحدوودی ئەسفەهان و خووزستان بوو.

٢. «لاوالی جان» کە لە بەینی شیراز و خەلیجی فارسدا بوو.

٣. «دیوان» کە لە کورەی شاپوور بوو.

٤. «کاریان» لە جیهەتی کرمانەوە بوو.

٥. «شەهریار» لە لای ئەسفەهانەوە بوو. لە تەڕەفی عەشیرەتەکەیەوە «بازنجان»یان پێ ئەگوت و شەعبەکەشی برا بۆ وڵاتی ئەسفەهان.

ئیستەخری لە دوای ئەم «ڕموم»ە باسی ٣٣ عەشیرەتی کوردی «فارس»یش ئەکا کە ئیبنی حەوقەل بە گوێرەی دیوان (الصداقة، لاپەڕە ١٨٥، ١٨٧) ئەڵێ ئەمانە بووە و مەقدسیش تەئییدی ئەکا: کرمانی، رامانی، مدثر، محەمەدی کوڕی پاشا، یان کێلی موقەدەسی سالایی ئەلی، بەندادی مەهدی، محەمەدی کوڕی ئیسحاق، سەباحی (سەباهی)، ئیسحاقی، ئەدزرگانی، شەهراکی، تاهماداهی، زایادی، شەهراوی، بەندەداکی، خەسراوی، زایخی، سفاری، شەهیاری، میهراکی، موبارەکی، ئیجتماهاری، شاهۆنی، هیراتی، سالمۆنی، سیری، ئازاددوختی، بارازدوختی، مەتلەبی، ماحالی، شاهکانی، کاچتی، جەلیلی. عەدەدی دەوار (ماڵ)یانی ٥٠٠٠٠٠ تەقدیر کردووە.

فارسنامە (لە ٥٠٠ی هیجریدا نووسراوە) ئەڵێ کوردانی «جولیا» و «دیوان» و «لاوانی خان»، «کاریان» و «بازنجان» کە بەشی هەرە مەشهووری ئۆردووی فارسی قەدیم لەوانە بوو، لە شەڕ و دەعوای دخوولی ئیسلامەتیدا بە تەواوی مەحو بوونەوە، لەمانە تەنیا عەشیرەتی «ئەلاک» قوتار بوو و دینی ئیسلامی قەبووڵ کرد. کوردانی ئەسفەهان لە دواییدا لە تەڕەف عەزدودەولەی بوەیهییەوە نەقڵ کرانە وڵاتی فارس.

ئەم ئیفادەی فارسنامەیە بەڕاستی موحتاجی لێکدانەوەیە، چونکە مەحوبوونەوەی ٥٠٠هەزار ماڵ زەحمەتە عەقڵ قەبووڵی بکا و ئەمانە ڕەنگە تێکەڵ عەشائیری فارس بووبن و لە دواییدا کۆ بووبنەوە و قەومییەتی خۆیان موحافەزە کردبێ.

لە «ڕام»ی قەدیمی «جلویا = کوکلۆ»دا ئێستاکە لوڕ ئەژی. ئیستەخری لە دوای جەدوەلی عەشائیری فارس باسی عەشیرەتێکی «ئەللوریا»ش ئەکا. فارسنامە عەشیرەتە گەورەکەی «شەبانکارە»ی فارس لە کورد جوێ ئەکاتەوە. واقیعەن «ئەلعەمەری»ش لە «مسالک الابصار»یدا بە جوێ باسی عەشیرەتی شوانکارە ناکا و شەرەفنامەش لە ناو حکووماتی کورددا باسی ناکا. لەگەڵ ئەمەشدا یەکێ لە فیرقەکانی «ڕامان»ە کە لە تەرەف ئیستەخرییەوە لە عەشائیری کورددا نیشان دراوە و بەدوور نییە کە موشابەهەتێکی ناو بێ. خولاسە وا دیارە کە لە بەینی کوردی فارس و کوردی کوردستاندا بەعزێ فەرق هەیە.

لە مەنتیقەی «ئەلزۆزان»دا کە بە گوێرەی «معجم البلدان» لە بەینی مووسڵ و خەیلات و سەڵماسدا بووە، عەشائیری «باشناوی» و «بۆختی» (بۆتان) بووە و گەلێ قەڵایان هەبووە.

خولاسە لە ئاساری مەوجوودە وا دەرئەکەوێ کە کوردستانی مەرکەزیی ئیمڕۆ ئەو وەقتەش وەتەنی کورد بووە.

8.2. لە دەوری حکوومەتی کۆڵەمنی میسردا (عەسری هەشتەم)[edit]

موئەلیفی «صبح الاعشی» بە گوێرەی «مسالک الابصار» و «التثقیف» ئەڵێ: عەشائیری کوردی «جیبال ئەلئەکراد» بیست و چوار مەنتیقەیان داگیر کردبوو. ئەم «جیبال ئەلئەکراد»ە، ئەو چیایانەیە کە وڵاتی عەجەم و عەرەبیان لێک جوێ کردۆتەوە، لە چیاکانی هەمەدان و شەهرەزوورەوە دەس پێئەکا تا حدوودی وڵاتی تەکفوور کە مەملەکەتی «سیس» و مولحەقاتیەتی و بە دەس خانەدانی «لاون»ەوەیە دەوام ئەکا.

١. دیاوشت. لە چیاکانی هەمەدان و شارەزوورە و جێگەی عەشیرەتێکی کوردە و ئەمیرێکی مەخسووسیان هەیە.

٢. درانتک. ئەم مەنتیقەیە جێگەی عەشیرەتێکی تری گۆرانە. ئەم دوو عەشیرەتە ٥٠٠٠ پیاوێکیان ئەبێ.

٣. لە دانترک و نەهاوەندەوە تا نزیک شارەزوور، مەسکەنی عەشائیری «گەڵاڵیە = گەڵاڵی»یە، زۆر موحاربن و هەزار موحاربێکیان هەیە و بە سەر خێڵاتی کوردی ئەو ناوەدا حاکمن.

٤. وڵاتێکە لە چیاکانی هەمەداندا و نزیک مەنتیقەی گەڵاڵییە و جێ و ڕێگەی عەشیرەتی زەنگلیە (زەنگەنە؟)ی کوردە. دووهەزار پیاوێکیان ئەبێ و زۆر ئازا و مەزبووتن. ڕەئیسی تایبەتیان هەیە و بە سەر وڵاتی کیکور و ئەتڕافیدا حاکمن.

٥. نەواحیی شەهرەزوور: «مسالک الابصار» ئەڵێ لەم وڵاتەدا دوو عەشیرەتی کورد بووە، لووسە، باسریە . زۆر ئازا و بەغیرەت بوون. لە دوای حادیسەی بەغدا ڕۆیشتن بۆ میسر و شام، قەومێکی تر هاتە جێگەیان کە «حەوسە»یان پێ ئەگوت و خالیس کورد نەبوون.

٦. وڵاتی بەینی شەهرەزوور و ئاشنەی ئازەربایجان، عەشیرەتی «سولیە»ی کوردی تیا بوو. دووهەزار پیاوێکیان بووە و بە شەڕکەری مەشهوور بوون و دوو فرقە بوون و دوو ڕەئیسیان بووە.

٧. وڵاتی بسقاد، مەسکەنی عەشائیری قریاویە بووە و بەعزێ نەواحی وڵاتی ئاوزبەک (ئازەربایجان) و ئی تریشیان بە دەسەوە بوو. چوارهەزار پیاوێکیان بوو.

٨. وڵاتی کرکار. مەسکەنی عەشائیری حەسنانیە (حەسانانلوو؟) بوو، سێ فرقە بوون. بەرەی عیسا کوڕی شەهابەددین، فرقەی تلیە و فرقەی جاکیە، هەزار پیاوێکیان بووە و هەر فرقەیەکیشی ڕەئیسێکی بووە.

٩. دەربەندی قەرایر. ئەم مەنتیقەیەش عەشیرەتی قریاویەی تیا بوو و موحافیزی دەربەند بوون. ڕەئیسەکەی لەگەڵ سوڵتانی میسردا موخابەرەی بوو و ناوی سەیفەددین کوڕی سیر حەسنانی بوو.

١٠. بیلادی کرچین و دەقوق ئەلناقە. عەشیرەتێکی کوردی تیا بوو . ٧٠٠ پیاوێکی بوو.

١١. بەینولجەبەلەین (تابعی هەولێر). مەسکەنی عەشیرەتێکی کورد بووە و بە قەد گەڵاڵیە ئەبوو. لە دەوری حکوومەتی مەنسووریەی قلاوندا ئەمیرێکیان بوو ناوی خزر و کوڕی سولێمان بوو. شاعیر و شەجیع بووە. زیارەتی مەلیکی میسری کرد و زۆر تەقدیر گیرا.

١٢. وڵاتی مازنجان و بیروە و سەحمە و بیلادی برانیە. مەسکەنی فیرقەیەکی مازنجانی بوو کە ٥٠٠ ماڵێک بوو. ئەم فیرقەیە مەنسووبی عەشیرەتی محەمەدییە بوو و بە فیرقەی «موبارز کاک» مەشهوور بوو. عەشیرەتی حەمیدییەی کوردیش تێکەڵی ئەمانە بوون کە ١٠٠٠ کەسێک زیاتر شەڕکەریان بوو. ئەمیری موبارز کاک لە ئومەرای دەوڵەتی عەباسی بوو و عینوانی موبارزەددینی لە تەڕەف خەلیفەوە درابوویە. ئەسڵی ناوی، «کک = کاک» بوو. لە دوای خیلافەتی عەباسی لە حکوومەتی هۆلاکۆشدا مەقامێکی بڵندی بوو و کرابوو بە حاکمی هەولێر و تەوابعی. لە پاشدا عەقر، شووش، هەرات و تەل‌هەفتوونیشی درابوویە. ئەمیری ٥٠٠ سوار بوو و بیست ساڵێک مەوقعی خۆی موحافەزە کرد و لە عومرێکی نەوەد ساڵی زیاتردا وەفاتی کرد. لە دوای ئەو، عیززەدینی کوڕی بوو بە ئەمیر و ئەم زاتەش لە سەر شوێنی باوکی ڕۆیشت و شۆرەتی پەیا کرد. لە دوای عیززەدین، نەجمەدین خزری برای بوو بە ئەمیر و تابعی حکوومەتی میسر بوو.

١٣. وڵاتی شوعلاباد تا خفتیان . لەم مەنتیقەیە عەشیرەتێکی دڕ هەبوو کە ناوی شوهریە و بە خراپەکاری و جەردەیی مەشهوور بوون. نزیک هەزار ماڵێک بوون و لە شاخان و دەربەندانی زێی گەورە بوون.

١٤. وڵاتی مەلازگرد و ڕوستاق و مرت و جەبەل‌جنجرین کە بە سەر ئۆشنۆدا ئەڕوانێ. لەم مەنتیقەیەدا عەشیرەتی زەرزاری هەبوو، ٥٠٠٠ ماڵێک بوو. وڵاتەکەیان زۆر سەخت و سارد بوو. ئەمیرەکەیان ناوی نەجمەددین باشاک بوو، بەعزێ ئیمارەتیشیان بوو. عەشیرەتی تریش لە ناو زرزاریدا بوو کە بە ناوی گوندەکەیانەوە «بالکان»یان پێ ئەگوتن، سێ‌سەد ماڵێکیان بوو و عەقەبە ئەلحان لە ژێر نەزارەتی ئەم بالکانەدا بوو. ئەمیری مەلازگرد کە حەنەشی کوڕی ئیسماعیل بوو، تابعی میسر بوو.

١٥. جووڵەمێرگ. ئەم وڵاتە مەنزڵی عەشیرەتێک بوو بەم ناوەوە، لە ٣٥٠٠ ماڵێک زیاتر بوون. لە ئەوائیلی دەوری تاتاردا حوکمداریان ئەسعەد کوڕی مەکلان بوو، لە دوای ئەو، عیمادەدینی کوڕی و لە دوای عیمادەدینیش ئەسەدەدینی کوڕی بووە حوکمدار. وڵاتەکەی دەوڵەمەند بوو و ئەنواعی مەعدەنی تیا بوو. وڵاتێکی زۆر سەخت [بوو] و کەس بۆی زەوت نەئەکرا. ڕێگەی تەورێز و خۆی و نەخچەوان لە ژێر نەزارەتیانا بوو و تابعی حکوومەتی میسر بوون.

١٦. بیلادی مەرکوان. نزیک جووڵەمێرگ و مەسکەنی عەشیرەتێکی سێ‌هەزار ماڵی کورد بوو و دراوسێی ورمێ بوو و لەگەڵ عەشائیری جووڵەمێرگدا موتتەفیق بوون.

١٧. بیلادی کواردات . ئەم مەنتیقەیەش غەربی جووڵەمێرگ کەوتبوو و زۆر بە بەرەکەت بوو. ٣٠٠٠ ماڵێکی کوردی تیا بوو و ڕەئیسێکی مەخسووسیان بوو.

١٨. بیلادی دینار. ئەولای جووڵەمێرگ کەوتبوو و عەشائیرەکەشی هەر بەم ناوەوە ناو برابوون بە دیناری . ٥٠٠ ماڵێک ئەبوو و دوو فیرقە بوون. فیرقەی میر ئیبراهیمی کوڕی میر محەمەد و میر شەهاب کوڕی بەدرەدین. لە بەینی ئەم عەشیرەتە و مازنجانیدا دوژمنایەتی هەبوو.

١٩. وڵاتی عەممادیە و قەڵای هاروون. ئەم وڵاتەش نزیکی وڵاتی جووڵەمێرگ و مەسکەنی عەشیرەتی هەکاری و ٤٠٠٠ ماڵێک ئەبوو. ئیدارەیەکی مەخسووسیان بوو، حاکمی قەڵای هاروون تابعی حکوومەتی میسر بوو.

٢٠. قەمرانیە و کەهفی داود. مەسکەنی عەشیرەتی «تبتکی» بوو، عەشیرەتێکی پچووک و دڕ بوو.

«مسالک الابصار» لە دوای باسکردنی [ئەم] بیست وڵاتەی مەسکەنی عەشائیری کوردە، باسی بەعزێ عەشائیر و کۆمەڵی کوردی تر ئەکا کە بە هەموو لایەکا بڵاو بوونەوە کە بەعزێکیان ئەمانەیە:

ـ «تحتیە» (بختیە = بوختی)، ئەم عەشیرەتە دراوسێی «حەمیدییە» بوو کە بە مرووری زەمان لە ناو چووە و تێکەڵ بە عەشائیری تری کورد بوو. چەند فرقەیەکی بوو، یەکێکیان سندی بوو کە ٣٠٠٠ موحاربی دەرهێنا. دووەمیان محەمەدی بوو و ٦٠٠ موحاربێکی بوو. سێیەمیان داسنی بوو و بەقووەت بوو. ڕەئیسەکەی میر عەلائەددین کوڕەک بوو و لە عەقرە دائەنیشت. هەزار ماڵێکی لە مووسڵدا جێگیر بوو. ٥٠٠ ماڵێکی لە عەقرە بوو، باقیشی بە ناو عەشائیردا بڵاو بوونەوە. چوارەمی، «دنیکی» بوو و هەزار ماڵێک ئەبوو.

«ئەلتەسقیف» بێجگە لەمانە باسی بیست و پێنج ناحیەی تر ئەکا کە مەسکەنی کورد و هەر بەشێکی ڕەئیسێکی جوێیان بووە. ئەم بیست و پێنج مەوقیعە ئەمانەیە: بەرجو، بلهینە، کرملیس، ئیندشت، حردقیل، سکراک، سونج، ئەکریسا، یزارکرد، ئەلزاب، زیتیە، دەربەندات ئەلعرابیلە، قەلعەتولجەبەلەین، سیدکان، ساحێب رمادان، شەعبانیە، نەمریە، محەمەدیە، کزلیک.

ساحێبی «ئەلتەسقیف» ئەڵێ ناوی ئەم جێگا و عەشائیری کوردەی لە سەر وەسائیقی ڕەسمییەی حکوومەتی میسر دۆزیوەتەوە و ئەمانە هەموو عائید بە کوردستانی مەرکزییە و حەتا هەمووشی پێ زەبت نەکراوە. چەند باش ئەبوو کە ئەم زاتە وەیا یەکێکی تریش دەرحەق بە کوردی وڵاتانی تریش مەعلووماتێکی وای بداینایە. ئینسقلۆپەدیای ئیسلام لە مادەی «کورد، جڵدی ٢»دا و لە بەحسی عەشائیری کوردی شەرقی ئێراندا ئەڵێ: لە مەنتیقەی قەرەباغی قەفقاسیادا ٢٤ عەشیرەتی کورد بووە و نفووسیان ٣٠٠٠٠ کەسێک بووە. بێجگە لەمانە لە خۆراسانیشدا عەشیرەتی گل و زەنگەنە هەبوو و عەشیرەتی «جێگان»ی کوردیش هیجرەتی کردبووە گورجستان.

ئیبنی خەلدوون لە تاریخی «بەربەر»دا باسی عەشائیری «لاوین» و «بادین»ی کورد لە جەزائیر ئەکا کە ڕەنگە لە وەقتی ئیستیلای مەغۆلدا لە شارەزوورەوە بۆ جەزائیر هیجرەتیان کردبێ.

8.3. لە پێش شەڕی گەورەدا (١٩١٤-١٩١٨ی میلادی)[edit]

دەرحەق بە وەزعییەتی عەشائیری کوردی ئەم دەورە، لە تەڕەف سێر مارک سایکس و مێجەرسۆنەوە بەعزێ مەعلووماتی زۆر چاک دراوە. واقیعەن سێر مارک سایکس هەر باسی عەشائیری مەملەکەتی عوسمانی قەدیمی کردووە و ئەوەندە لە حدوودی ئێران تێپەڕ نەبووە. بەڵام مێجەرسۆن دەرحەق بە کوردستانی مەرکەزی کە لە هەر دوو لای حدوودی قەدیمی عوسمانی – ئێران کەوتووە، تەدقیقاتێکی باشی کردووە و بە دەرەجەیەک ئیکمالی نوقسان ئەکا، بەڵام دیسان نەتیجەی سەعیی ئەم دوو زاتە مەعلووماتێکی تەواومان ناداتێ و دەرحەق بە کوردانی دوور لە مەرکەز باش تەنویرمان ناکەن. لە بەر ئەمە، مەجبوور بووم سەرنجم لە بەعزێ ئاساری تر دا بە دەرەجەیەک ئەم نوقسانەم ئیکمال کرد.

سێر مارک سایکس لە ژێر عینوانی عەشائیری کوردی دەوڵەتی عوسمانیدا باسی عەشائیری کوردی تورکیای کردووە و بۆ دۆزینەوەی مەوقعیان و بەعزێ مولاحەزاتی تر، تەقسیمی ئەکا بە شەش مەنتیقەوە: A, B, C, D, E, F. لە موقەددەمەکەیدا باسی عەشائیری گاور ئەکا و ئەڵێ: بە ڕیوایەتی بەعزێک ئەمانە ئەسڵەن کوردن و بەعزێکی تر خیلافی ئەمە ئیدیعا ئەکەن. بەڵام من وا ئەزانم کە ئەم گاورانە لە مووسڵ و عێراقەوە ڕایانکردۆتە ناو کوردی حەکارییەوە. نەفسی کوردیش مومکینە بکرێ بە سێ بەشەوە:

بەشی ئەووەڵ: کوردی نیوە گەڕۆکی دەشت و شاخانی جنووبە. عەشائیری ئەم بەشە لە خسووس تەبیات و عاداتەوە لە یەک زۆر نزیکن. خاکەکەیان بە بەرەکەتە. بە قەد ئیحتیاجی خۆیان زەراعەت ئەکەن، ئەغڵەب بۆ جووتیاری و ئیش و کاری زەراعەت و نەقلییات و خدمەت بە غەیرە ئەکەن. لە ئاسنگەری و بەڕە و سوجادە و ڕەشماڵ دروستکردندا شارەزان. بە نەزەر ئەکسەرییەتی کوردەوە زۆر پێشکەوتوون، خوێندەوارن، لە ئیش و کاردا وریا و زیرەکن و زۆر بەسەلیقەن. لە ژێر ئیدارەی ڕوئەسای ئیرسیی خۆیاندا ئەژین، شەڕانی و دڕن. ئەو کوردانەی لە ژێر عینوانی بەبەدا نیشان دراون، سوارچاکن، سەجییەیان بەرزە و ڕێگەبڕن، تفەنگیان هەیە. لام وایە کە ئۆردووە گەورەکانی سوارەی «پارت» (ئەشکانی) لەمانە کۆ کراوەتەوە. گەورەی موقەدەسی ئەم کوردی بەبەیە خالید ئیبنی وەلیدە، زۆر تەقدیسی ئەکەن و بە ڕیوایەتی خۆیان، ئەو کردوونی بە ئیسلام . عەشائیری ئەم سونفە هەمووی سوننە مەزهەبە.

لە تشرینی ئەووەڵەوە تا شوبات لە گوندەکانیانا دائەنیشن و لە مارتدا ئەچنە ناو ڕەشماڵ، بەعزێکیان تا خاکی وزنە ئەچن. گەلێک ڕوئەسای ئەم سونفە لەگەڵ عەرەبدا مناسەبەتی زاوایەتییان پەیا کردووە. ئافرەتیان جوان و سەربەستە و زۆریان ئەخوێنن و وەکوو پیاو ئەچنە ڕاو.

بەشی دووەم: عەشائیری دامەزراوی ناو چیایە و ئەمانە لە هەموو خسووسێکەوە لە بەشی دووەم جوێن. زورراعێکی باشن و زۆر لەگەڵ زەراعەت خەریک ئەبن. لە ئاو هەڵگرتن و ئاو تەقسیمکردندا شارەزان. ئەنواعی حبووبیات ئەچێنن و تووتن پێ ئەگەیەنن. ئیدارەیان بە دەس ڕەئیسی عەشیرەتەکەوەیە و ئەغڵەب لەگەڵ یەکدا لە شەڕدان، تفەنگیان هەیە و تفەنگچی و ڕاوکەری باشن. هەر گوندێک یەک قەڵای هەیە و لە وەقتی مودافەعەدا ئیستیفادەی لێ ئەکەن. حەیاتی ماڵییان عادەتەن وەکوو سونفی ئەووەڵ وایە. بەعزێ جوولەکەشیان لە ناوایە و لەگەڵیانا چاکن. بەڵام حەقی سیلاح هەڵگرتنیان نییە و داخڵی شەڕی عەشائیری نابن. عەلەلعادە ئەم جوولەکانە بە کاسبی و تیجارەتی بەینی عەشائیردا مەشغووڵن. ئەو عەشائیری گاوری نەستوورییە کە لە بەینی ئەم کوردانەدان لە شکڵێکی تابعدان.

بەشی سێیەم: نیوە گەڕۆک و چیانشینن. بەعزێکی لەگەڵ زراعەتدا و بەعزێکیشی لەگەڵ ماڵیاتدا (اغنام) خەریکن و بەشێکیشی بەرزەوڵاخ پێ ئەگەیەنن. لە پۆشتندا وەکوو بەشی دووەم وانە. خراپە و شەڕیان زۆرە. ئافرەتیان زۆر ئیشکەرە و وڵاخیان گوێ‌درێژ و ئێسترە. لە خسووسی شکڵ و قیافەتەوە لە دوو سونفەکەی تر فەرقیان هەیە. ئەم سونفە بەخۆوەتر و زەلامترن. سیلاحیان باش نییە، زەخیرەیان کەمە و کەم‌زاتن. لە خسووسی دین و مەزهەبەوە مەعلووماتیان کەمە، بەڵام بە سووڕەتی عموومی ئیسلامن.

خولاسە لازمە مەعلووم بێ کە لە عێراق و زنە و ئەتڕافی مووسلیشدا عەشائیری گەڕۆک هەیە. بەڵام خەڵکی چیاکان کە بە کۆچەر دائەنرێن جاهیل و ئیبتیدائین.

8.3.1. لە مەنتیقەی Aدا[edit]

ئەم مەنتیقەیە لە بەینی سلێمانی، بەحری ورمێ، بەحری وان، سعرد و دیجلەدایە. بەشی عەشائیری کوردی عێراقی ئێستایە.

ناوی عەشیرەت فیرقەکانی عەدەدی ماڵی حاڵی ئیجتیماعی مەوقیعی و بەعزێ مەعلوومات دەرحەقی
قەزای مەندەلی قەرەلووس گەش، کایتون، چارماوەندی، کاکەوەند، کاکەوەندی، نەفتچی، گارسواری نفووسی ١٩١٧ ساکینە لە مەنتیقەی ئاب نەفت و حدوودی وەتنگی سوومماردایە، زارع و ڕاعییە. لەهجەی کوردی جنووبییە. شیعەیە. ڕەنگە ئەسڵەن لوڕ بن.
قەزای خانەقین سوورەمیری کەلهوڕی، تووتیک، مامەجان، ئاینە، ئەنتار ٢٢٥ ماڵ ساکین و زارعە چوار فرقەی لە دێهاتی دەوری خانەقیندایە و فرقەی ئەنتاری لە بەینی شەهرەبان و ئەبوجسرە.
شەرەف‌بەیانی کورەکی، ئەمیرخان بەگی، عەزیزبەگی، گاخار، نادری، ٧٠٠ نیوە گەڕۆک و زارعە لە بەینی چیای شوادر و سیرواندا و لە ناحیەی قوراتوو هۆرین و شێخاندایە. هاوینان ئەچنە شاخی بەمۆ. ڕەنگە ئەسڵەن جاف بن.
لیوای کەرکووک و قەزای خانەقین باجەلان (قەزای خانەقین) جومور، قازانلۆ ١٣٠٠ ساکین و زارعە لە ناحیەی قورەتوو و هۆرین و شێخاندایە، خەڵکی دەرگەزێن و قەسری شیرین و قازانییەی مەندەلی لە فرقەکانی قزانلوون. زمانیان نزیک پەهلەوییە. باجەلان پانزە قۆڵە.
دەلۆ جامریزی، پەنجانکشتی، گاش، کەهریزی، تارکەوەند، سەلیم‌وەیس ٦٠٠ ساکین و زارعە ئەسڵ جێگەی جەبەل‌خشک و چەمی کوچەچیانە. لە دێی سەرگەڵە و لە ناحیەی خانەقینیشدا قۆڵێکی ١٣٠٠ کەسیی هەیە. سوننییە.
گاخوار ٢٠٠ ساکین و زارعە لە ناحیەی قەرەتەپەدایە. شافعی مەزهەبە.
لیوای کەرکووک و قەزای خانەقین کەزە سەعدوڵڵا بەگ، کوخدا، بارام، سەرکالا ٣٠٠ ساکینە لە دێی سیدلان، ئاسکی کفری، چەنچاڵدان.
پاڵانی ٣٥٠ ساکین و زارعە لە بەینی زەنگ‌ئاباد و جۆگەی قەرەتەپەدا و لە شەرقی سیرواندایە. لە دەککەش قۆڵێکی هەیە.
بەرزنجی ١٥٠٠ کەسێکە ساکین و زارعە لە ناحیەی خانەقیندایە. سوننییە.
عومەر میل ١٥٠ ماڵ ساکین و زارعە لە بەینی کوچەچیان و نالشکینا و سەرکەلدایە.
تیلشانی ٥٠ ساکین و زارعە لە ئاسکی کفری و زەرداودان. شافعین.
زەنگەنە فارس ئاغا، ڕۆستەم ئاغا ٤٥٠ ماڵ ساکین و زارعە لە دەوری کفری و ئیبراهیم خانچی و ئەرازیی سوماکدایە. قۆڵێکی لە دەوری کرماشاندایە.
زەندە محەمەدساڵح ئاغا عەلیان، تاهیر خان، غەنی ٦٠٠ ساکین و زارعە لە بەینی ڕێگەی کفری و سیرواندان. لە دوای لەناوچوونی حکوومەتی کەریم خان، ئەم عەشیرەتە هاتۆتە ئێرە. قۆڵی «عەلیان»ی نەتەوەی خانەدانی کەریم خانە.
هەورامی هەورامانی تەخت، هەورامانی لهۆن ٤٠٠٠ ساکین و زارعە لە هەوراماندان و بەشێکی لە خاکی عێراقدا و بەشێکیشی لە ئێراندایە. سوننی مەزهەب و موتەعەسیبن. زۆر شەڕکەر و ئازان. بە تەخمینی مێجەرسۆن هەورامانی ئێران و عێراق ٢٠٠٠٠ کەسێکە.
مەریوان ١٢٢٥ ساکین و زارعە لە مەنتیقەی مەریواندایە و بەشێکی داخڵی ئێرانە و لەگەڵ ناحیەی پێنجوێن هاوحدوودە. سوننییە. مێجەرسۆن ئەڵێ ١٥٠٠٠ کەسێکە.
لیوای کەرکووک و قەزای خانەقین داودە ١٠٠٠ ساکین و زارعە لە تەڕەف تاووق، کفری، گل و زەنگەنەدان. عەشیرەتێکی ئازا و بەکارە. سوننییە.
لەیلان (لیوای کەرکووک) ٥٠٠ ساکین و زارعە لە دەوری لەیلانە. سوننییە.
تاڵەبانی (لیوای کەرکووک) ١٠٥٠ ساکین و زارعە لە کەرکووکەوە تا خانەقین بڵاو بوونەوە. ئەساسەن لادێیی و مسکێنی خانەدانی تاڵەبانییە. سوننییە.
جەباری (لیوای کەرکووک) ٥٠٠ ساکین و زارعە لە بەینی چەمچەماڵ و کەرکووک و شوانی خاسە و لەیلاندایە. سوننییە.
شوان شوانی خاسە، شوانی بازیان ٢٠٠٠ ساکین و زارعە لە بەینی چەمی خاسە و زێی کۆیەدایە. هاوحدوودی عەشیرەتی شێخ بزینی و بیبانییە. سوننییە. مێجەرسۆن ئەڵێ ١٥٠٠ کەسێکە.
ساڵحی ٢٠٠ ساکین و زارعە لە تەڕەف کەرکووک و قەرەحەسەن و گڵدان. عەشیرەتی ساڵحی ناو شامیش لەمانەیە. سوننییە.
شێخ بزینی ٦٠٠ ساکین و زارعە لە قەراغی جنووبی زێی کۆیە (زابی سەغیر)ە. سوننییە.
کاکەیی، وەیا کاغانلۆ ١٥٠٠ ساکین و زارعە لە لیوای کەرکووکدا و لە بەینی حەویجە و زێی کۆیەدان. لە ناحیەی قوراتوو و خانەقینیشدا بەشێکی هەیە.

بێجگە لەمانە لە قەزای خانەقین لە ناحیەی قزڵ‌ڕباتدا عەشیرەتی «زرکووش، خەیلانی» و لە ناحیەی خانەقیندا «فەیلی، مەلەکشاهی، کوازی» و لە ناحیەی قوراتوودا «کوازی، نیرنجی، قادر میروەیس، تائیشەیی» هەیە.

مابەعدی عەشائیری کوردی عێراق

ناوی عەشیرەت فیرقەکانی عەدەدی ماڵی حاڵی ئیجتیماعی مەوقیعی و بەعزێ مەعلوومات دەرحەقی
لیوای کەرکووک بیبانی ٤٠٠ ساکینە لە شیمالی کەرکووکە. لە دێی خۆیانا دائەنیشن. لە قەزای خانەقینیشدا قۆڵێکی هەیە.
چنگنی ٣٠٠ گەڕۆکە زستان لە قەزای سلێمانیدا و هاوینان لە مەراغە وەقت ڕائەبوێرن. سوننی و شافعییە.
لیوای سلێمانی جاف هاروونی،

ئیسماعیل عوزێری،

میکائیلی،

ڕەشوبوری،

تەرخانی،

شاتری،

سادانی،

باداغی،

باشکی،

ئاماڵا،

یوسفجانی،

نەوڕۆڵی،

کەماڵی،

یەزدان‌بەخشی،

تاوەگۆزی،

گەڵاڵی،

پشت‌ماڵە،

بێ‌سەری،

یاروەیسی،

شێخ ئیسماعیلی،

عیسایی،

سۆفیوەند

٨٠٠

١٥٠٠

٢٠٠٠

١٠٠٠

٥٠٠

١٨٠٠

٣٠٠

٢٥٠

٣٠٠

٤٠٠

٥٠٠

١٥٠٠

٥٠٠

٩٠٠

٢٠٠

٢٠٠٠

٥٠

٢٠٠

٢٠٠

١٠٠٠

٣٠٠

٦٠٠

گەڕۆک

گەڕۆک

گەڕۆک

بەشێکی ساکینە

گەڕۆک

بەشێکی گەڕۆکە

ساکینە

گەڕۆک

گەڕۆک

گەڕۆک

گەڕۆک

ساکین

گەڕۆک

گەڕۆک

ساکین

گەڕۆک

گەڕۆک

گەڕۆک

گەڕۆک

گەڕۆک

گەڕۆک

ساکینە

فرقە گەڕۆکەکانی، زستانان لە بانیخێڵانەوە تا بەرامبەری قزڵ‌ڕبات ساحلی غەربی سیروان ئیشغاڵ ئەکەن. لە بەهاردا دێنەوە شارەزوور و بە سەر پێنجوێندا ڕوو ئەکەنە ئێران و ئەچنە نزیک سنە. سادانی و باداغی بەعزەن ئەچنە دەشتی هۆرێن و شێخان. کەمالی، ئەم عەشیرەتە ئیبتیدائی، خراپەکەر و شەڕفرۆشە. لە ناو خۆیانا موتتەحیدن و لە شەڕی خارجیدا هەموو یارمەتیی یەکتری ئەکەن. بە سەبەبی خراپەکەری و هەرا و شەڕی دائیمی، بەعزێ فرقە لێی جوێ بوونەتەوە. مەسەلەن وەکوو قوبادی، باباجانی، وەلەدبەگی، ئەناخی، ئیمامی، دارواش، دلەتازە، میرەبەگی، دەتیری، نامەداربەگی، تایشە، قادروەیسی، نایرزی، شەرەف‌بەیانی. ئەم فرقانە ئێستاکە هەموو جوێ و سەربەخۆن. ئەم عەشائیرە هەموو سوننییە، بەڵام خورافاتیان زۆرە.
پشدەر بابەکرئاغا

عەباس

مەحموودئاغا

٢٠٠٠ ساکینە ئەساسی بەگزادەی پشدەر کە بە میراودەلی مەشهوورن موکرین و عەدەدیان کەمە، بەڵام سێ ناحیەی ماوەت، مەرگە، قەڵادزە، شارباژێریان بە هەموو دێهاتیەوە لە ژێر دەستدایە و ئەم سێ ناحیەیە «ماوەت» و دوو پشدەرە. سوننی مەزهەبە.
ئیسماعیل عوزێری ٦٠٠ گەڕۆکە هاوینان لە بەینی دووکان و چیای تۆقمادا و سوورداش و شاخی ئەشکەوتدایە. هاوین ئەچنە ئێران. ئەم عەشیرەتە غەیری ئیسماعیل عوزێری، جافە.
هەمەوەند

بەگزادە (چەلەبی)

ڕەشەوەند

سەفرەوەند

سیتەبەسەر

کافرۆشی

سۆفیوەند

چنگنی

١٠٠٠

٤٨٠

ساکینە ئەم قیسمە ئەسڵی هەمەوەندە، جێگەیان بازیانە. عەشیرەتێکی زۆر ئازا و دڕ و نەبەزە. تا ئەم ساڵانی دواییە دائیمەن عاسی بوو و حکوومەتی عوسمانی و ئێرانی زۆر ناڕەحەت کرد. مەرحووم مەدحەت پاشا نەیتوانی تادیبیان بکا. موتەعەسیب و سوننین. تەقریبەن لە ١٧٠٠ م.دا لە ئێرانەوە هاتوون. لە تاریخی سلێمانیدا بە توول باسیان کراوە. ئەم بەشە لە ئەهالی دێهاتی ئەسڵین و تابعی هەمەوەندن، ئەمانەش سوننین. ئەم عەشیرەتی چنگنییە لە لای ژوورەوە باسی کراوە. لە یکۆنی‌خانەدا داخڵ نییە.
دیزەیی پیران،

گونتولا،

مامان

٦٠٠٠ ساکینە لە لیوای هەولێر و لە قەزای مەخمووردا لە دەوری چیای قەرەچوخ و کەندیناوەدان. ئەرازییەکی بەبەرەکەتیان هەیە. حاڵیان زۆر چاکە. بەرە بەرە تا دیجلە هاتوون و عەشائیری عەرەبیان دەرپەڕاندووە و زۆر فەعالن.
لیوای هەولێر گەردی ٦٠٠؟ نیوەگەڕۆکە لە شیمالی هەولێرە. فرقەیەکی لە مەنتیقەی کۆیسنجەقدایە. هاوینان ئەچنە وەزنە. عەشیرەتێکی جۆرە. لە شیمالی هەولێر ١٥ دێی هەیە.
کۆرا ؟ ساکین لە غەربی شەقڵاوەدا چەند دێیەکی هەیە.
خۆشناو ؟ ٢٠٠٠ ساکین و زارع و باغەوانە لە ناحیەی شەقڵاوەدا سەد دێیەکی هەیە و نفووسی دەهەزار کەسێکە. لە مەنتیقەی کۆیە و ڕانیەشدا بەعزێ ئەقسامی هەیە.
پیران ؟ ٦٠٠؟ ؟ لە عەشیرەتی ڕانیەیە و لە شیمالی ڕانیەوە ساکینە، داخڵی کۆمەڵی بڵباسە. عەشیرەتێکی بچووک بەڵام دڕە (دزەییش بەم ناوەوە فرقەیەکی هەیە).
ئاکۆ ؟ ١٠٠٠؟ ساکینە لە شیمالی ڕانیەدا ساکینە. چەند فرقەیەکی هەیە، لە چیاکانی لای ژوورووی ڕانیە و لە تەرەف قەڵادزەوە ٤٠-٥٠ دێی هەیە.
زراری ؟ ٣٠٠؟ ساکینە لە شیمالی بەستۆرەدایە، دوانزە دێی هەیە.
سوورچی ؟ ٣٠٠٠؟ ساکینە لە قەراغی شیمالی زێی کۆیەوە تا ڕەواندز بڵاو بوونەتەوە. ٥٠ دێیەکیان هەیە. فرقەیەکی مامەکانیانی لەگەڵە.
باڵەک ؟ ١٢٠٠؟ ساکینە لای ژووری چەمی ڕەواندز کەوتوون. ٦٠ دێیەکیان هەیە.
شیران و برادۆست ؟ ١٥٠٠؟ ساکینە لە مونتەهای شیمالی قەزای ڕەواندزن. شێروان لە برادۆست بەقووەتترە. بەڵام میقداری هەردوو کیان ٨٠٠ کەسێ زیاتر نابێ.
هەرکی ؟ ٥٠٠٠؟ عەشیرەتێکی بەقووەتە، بەشێکی لە چیاکانی حدوودە و بەشێکیشی لە دەوری عەقرەیە و ٨٠٠٠ کەسێکیشی لە مەنتیقەی ڕەواندز و لە تەڕەف دەیرە و باستوورەدایە. نفووسی عموومی ٢٠٠٠٠ کەسێک ئەبێ. ئەم عەشیرەتە بەشێکی لە ئەرزڕۆم و بەشێکیشی لە وڵاتی واندایە (سێر مارکس سایکس)
خەیلانی ؟ ٢٠٠؟ لە چیای شیمالی باڵەکدایە و بەعزێکیشی لە دەوری هەولێرە. نفووسی ١٠٠٠ کەسێکە.
بۆڵێ ؟ ١٥٠؟ لە جنووبی باڵەکدایە و زستان ئەچنە قەزای کۆیە. میقداری لە خەیلانی کەمترە.
لیوای مووسڵ بەرواری بەرواری باڵا ٧٠٠ ساکینە لە شیمالی چەمی گارە (داخڵی زێی گەورە ئەبێ). ساکینە. لەگەڵ زەراعەت و ماڵیان خەریکە.
بەرواری ژیری ١٠٠٠ ساکینە لە جنووبی چەمی گاەردا ساکینن و بە زەراعەت و تەربیەی حەیوانات مەشغووڵن.
بارزان ؟ ٢٧٥٠ ساکینە لە شیمالی زێی گەورە و قەچای زێباردان. مەنتیقەکەیان بە ناوی عەشیرەتەکەوە ناو نراوە. بە زەراعەت و تەربیەی باغات و تووتن خەریکن. تابعی شێخی بارزانن. موتەعەسیب و جەسوورن.
زێباری ؟ ١٢٠ ساکینە لە بەینی عەقرە و زێی گەورەدا و لە دەوری پیرەکەپرەن. لەگەڵ زەراعەت و باغ خەریکن.
دۆسکی ؟ ١٢٠٠ ساکینە لە قەزای دهۆکدایە. زوراع و باغەوانە.
مەزووری

(میسووری)

؟ ١٧٠٠ ساکینە لە قەزای دهۆکدا ناحیەیەکی ئیشغال کردووە. زوراع و باغەوانە. عەشیرەتێکی زۆر قەدیمە و بە گوێرەی سێر ئۆلمستید ئەبێ لە «میسووری = میسیری)ی دەوری ئاسوورەوە هاتبێتە خوارەوە.
ئارتووشی ؟ ٤٠٠٠ گەڕۆک و ساکینە دوو بەشی گەورەیە و چەند فرقەیەکی هەیە. بەشێکی نیوە ساکینە و لە دەوری ئەلقوش و زاخۆ و دهۆکدا زستان ڕائەبوێرێ و هاوینان ئەچێ بۆ چیاکانی شیمال بۆ خاکی تورکیە و بەشێکیشی لە تورکیادا و لە تەرەف شتاخ ماوەتەوە (ڕەنگە ٤٠٠٠ ماڵی لە عێراقدا بێ)
سندی و گولی ؟ ٩٥٠ ساکینە لە بەینی هیزل و خاپووردایە. میقدارێ نەستووریشی هەیە.
عەشائیری سەبعە ؟ ٩٠٠ ساکینە ناحیەیەکی مووسڵە. لەگەڵ زراعەت مەشغووڵە.

یکۆنی لاپەڕەکانی تری عەشائیری عێراق کۆ بکەینەوە، یکۆنی ماڵی عەشائیری عێراق ئەگاتە نزیکی ٧٢٠٠٠. ساحێبی کتێبی «دوایی واریسانی خولەفا»، سێر مارکس سایکس، لە ناو عەشائیری مووسڵدا باسی عەشائیری «مەندان، زیرهاتی، هاجی، نیروا، ڕاکان، حوسێنیە، جەلالی (نزیک عەممادیە)، درە، کۆهان، و لە عەشائیری یەزیدی شێخان، ڕشکان و هاوەری (نزیک زاخۆ) ئەکا کە مەجمووعی ماڵیان ١٠٠٠٠ زیاترە.

ناوی عەشیرەت عەدەدی ماڵی شکڵی ئیجتماعی مەوقع و ئەحواڵی
سیرتی ٧٠ گەڕۆکە شیمالی زاخۆ کەوتووە. لە حەقی مەعلووماتێک نییە.
میران ٨٠٠٠ گەڕۆکە زستانان لە بەینی جەزیرەی ئیبنی عومەر و تەل‌ڕەملدا و هاوینان لە دەوری سعردا وەقت ڕائەوبوێرێ. لەگەڵ تەربیەی ماڵیات خەریکە. دڕ و شەڕکەرە.
گۆیان ٢١٠٠ ساکین و نیوە گەڕۆکە عەشیرەتێکی دڕ و شەڕکەرە. میقدارێ زازاشی لە ناودایە.

چەند فرقەیەکە. لەگەڵ عەشیرەتی میراندا زۆر شەڕ ئەکا. شرناخلی فرقەیەکی ئەم عەشیرەتەیە و لە شرناکە.

حوسێنیە ٥٠٠ ؟ لە شیمالی جەزیرەی ئیبنی عومەرە و لەگەڵ عەشیرەتی حوسێنیەی غەربی زاخۆ مناسەبەتی مەعلووم نییە.
داخۆری ؟ ساکینە لە نزیک شرناکە. ڕەنگە قۆڵێکی گۆیان بێ.
شیربەگی ٢٠٠ ساکینە حاڵی باشە. ڕەنگە قۆڵێکی زیریکانلی بێ.
باڵیان ٧٠ نیوە گەڕۆکە فەقیرە. لە نزیک «خۆی»ە.
ئیرۆ ١٠٠ ؟ لە شیمالی باڵەیانە.
ئەتامانیکان ٥٠٠٠ گەڕۆکە زۆر حاڵی باشە. ئەغڵەب لە دەربەندی بتلیس و نزیک بۆتانە و مەرکەزی لەوێیە. بە هاوینان ئەچنە دەشتی مووش.
سیلوکان ٩٠٠ گەڕۆکە زراعەت ئەکا. هاوینان ئەچێتە دەشتی مووش.
کیچیان ١٥٠ گەڕۆکە ؟
دوودڕی ٤٠٠ گەڕۆکە هاوینان لە جنووبی گۆمی واندا وەقت ڕائەبوێرێ
ئەلیکانلی ١٥٠ گەڕۆکە ؟
هەلاجی ٩٠٠ ساکینە بەعزێ تورک و ئەرمەنیشی لە ناودایە. لە جنووبی گۆمی وانە.
تاییان ٣٠٠ گەڕۆکە شۆرەتی باش نییە. لە جنووبی گۆمی وانە.
حەوتان ٣٠٠ ساکینە لە قەزای بۆتاندایە.
کەکا ؟ ؟ لە نزیک جووڵەمێرگە.
بالیکار ١٨٠ نیوەگەڕۆکە لە شیمالی جووڵەمێرگە.
خانی ١٨٠ ساکینە لە نزیک خۆشابە.
تاکۆلی ٤٥٠ ڕەنگە فیرقەیەکی زیلانلی بێ. ڕەنگە ١١٥ ساڵ لەمەو پێش لە ئەرزڕۆمەوە هاتبێ. لە شەرقی گۆمی وان و لە سەرحەددە.
شکاک ٦٠٠٠ گەڕۆکە عەشیرەتێکی مەشهوورە. سێ مانگ لە ڕەشماڵدا ئەمێنن. لە غەربی گۆمی ورمێ و لە سەر حدوودن. مەشهوور ئیسماعیل ئاغای سمکۆ ڕەئیسی ئەم عەشیرەتە بوو. فرقەکانی: شکفتی، موکەری، شەوەلی، بۆتان، شکاک، عەبدولی.
زرزان ١٠٠ ؟ لە شەرقی ورمێیە.
پینیانیشلی ١٢٠٠ ساکین و گەڕۆکیشی هەیە عەشیرەتێکی گەورەیە. فرقەکانی: زێدان، بارکشان، کناربروش، سوورەتاوان، بیلیجان، جلی، گەوجی، شەویلان، مووسانان، پینیانیشی پچووکە. لە شەرقی ورمێ و لە سەر حدوودن.
کیوران ؟ عەشیرەتێکی پچووکە و لە ناحیەی گەورەدایە.
شمسیکی ٩٠٠ لە نزیک «دیزە»یە.
ئارتووشی ٧٠٠٠ عەشیرەتێکی گەورەیە. بەشێکی لە عێراقدایە. فرقەکانی: عیززەدینیان، مرزگی (٩٠٠ ماڵ)، مامەڕەش (٢٠٠ ماڵە یەزیدی)، مامەند (٢٠٠ ماڵە و ساکینە)، ئالان، بروز (٦٠ ماڵە و زارعی تووتنە)، جیریکی، شیدان، مامخۆر (٤٠٠ ماڵ)، خاویستان، شرفان (٣٠٠٠ ماڵە و فرقەی هەرە بەقووەتە، گەڕۆکە، بەهاران ئەچێتە جنووبی عەقرە)، مامەدان (٢٠٠ ماڵە و ساکینە. بەعزەن تا شاخی بێخێری نزیکی زاخۆ ئەچێ)، گاودان (٣٠٠ ماڵە. گەڕۆکە. بەهاران ئەچێتە نزیک زاخۆ) زیدەک، زەفکی (١٥٠ ماڵە)، هافیجان (٥٠٠ ماڵە و گەڕۆکە، لە تەڕەف بەیت ئەلشەباب، خۆشاب و شتاکە.

8.3.2. لە مەنتیقەی Bدا[edit]

عەشیرەتی ئەم مەنتیقەیە لە مەنتیقەکانی تر بە تەواوی جوێیە. ئەو خەتەی کە لە مەنتیقەکانی تری جوێ ئەکاتەوە ئەمەیە: دەربەندی تبلیس، دیجلە، چیای تۆرۆسی شەرقی، قیسمی عولیای فورات لە شاخانی دێرسیم و مەنتیقەی E جوێ ئەکاتەوە.

ناوی عەشیرەت عەدەدی ماڵی شکڵی ئیجتماعی مەوقع و ئەحواڵی
مووشیک ؟ ؟ لە بەینی سعرد و دیاربەکردا و لە قەراغی دیجلەیە. دەرحەق بە میقداری ماڵی، مەعلووماتێک نییە. بەم ناوەوە لە موتکیاندا دێیەک هەیە، موحتەمەلە ئەم عەشیرەتە لەگەڵ قەومی مووشکی دەوری ئاسووریدا عیلاقەدار بێ.
پنجینان ٩٠٠ ؟ عەشیرەتێکی موحاربە و ئەڵێن بەعزێ ماڵی یەزیدیشیان لە ناوایە. لە شیمالی سعردە.
پووران ٢٠٠ نیوە گەڕۆکە زارع و ساحێب ماڵیاتە. لە بەینی دیاربەکر و مووشدایە.
شێخ دوودانلی ٢٠٠ ؟ لە شەرقی دیاربەکرە.
بیکران ٥٠٠ گەڕۆکە زستانان لە نزیک دیاربەکرە و هاوینان ئەچێتە دەوری سعرد. ئەرمەنییەکان ئەڵێن نەتەوەی عەشیرەتی باغراتونیانی قەدیمە. یەزیدی و سنجار ئەڵێن ئەجدادیان لە شیمالی دیجلەوە هاتووە.
ڕەشکوتانلی ٥٠٠ گەڕۆکە لە شەرقی دیاربەکرە. ناوێکی موشابهی ئەمە ڕەشدنیان لە تاریخی ئەرمەنیدا هەیە.
بشری ؟ ساکینە لە بەینی سعرد و میافارقین و دیاربەکردایە.
تیرەیکان ٦٥٠ ؟ لە شیمالی دیاربەکردایە. شاڵی باش دروست ئەکەن. دەوڵەمەند و تەندروستن. ئەرمەنی لە ناویانا هەبوو، خۆیان بە کورد دائەنێن و ئەڵێن ئێمە ئەرمەنی نین.
کوزلیچان ؟ عەشیرەتێکی پچووکە. ڕەنگە لە دێرسیمەوە هاتبێ.
زەکەرمی ؟ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
مووسا ؟ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
سارمی ٤٠٠ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
جەلالی ١٠٠ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
خازالی ٥٠ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
بەدەری ؟ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
مەلاشیگۆ ؟ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
بۆزیکان ١٨٠ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
کۆریان ١٨٠ لە بەینی بدلیس و دیاربەکردان.
مودەکی وەیا موتکیان ؟ ئەمە ناوی چیایەکی درێژی شیمالی بدلیسە و خەڵکی کوردی ئەم چیایەش بە عەینی ناوەوە ناو ئەنرێن. زاهیر وایە کە بەشی زۆری زازایە. فرقەکانی ئەمەیە: کیبورالان، بوبانلی، کوسوون، ڕوزابە؛ ئەم چوار فرقەیە زازایە. زەیدان، ئەریکلی، پیرمووسا؛ ئەم سێ فرقەیە کوردە. لەم فرقانە هەرە قەدیمی بوبانلییە.
پنیچاری ٤٥٠ بەشێکی بە کرمانجی قسە ئەکا، لە غەربی مووشە.
سیلوان ؟ ڕەنگە زازا بێ. لە سەر ئاوی مرادە و لە غەربی مووشە.
زازا ١٠٠٠ عەشیرەت نییە، دێهاتییە و لە شەرقی خەرپووتە.
کەداک ٦٠٠ زازایە و لە شاخی وەشیندان.
ئاشمیشارت ٥٠٠ زازا و شیعەیە. لە دەوری خەرپووتە.
کولبین ؟ زازایە و لە جنووبی خەرپووتە.
گوروس ؟ دراوسێی کولبینە.
سینان ؟ زازایە و لە غەربی خەرپووتە.
ئەلیا ؟ گەڕۆکە مەعلووم نییە کە زازایە یا کرمانجە. لە جنووبی خەرپووتە
بەهیرماز ٥٠٠ زازا و شیعەیە. لە دەوری خەرپووتە.
دێرسملی ؟ عینوانی عموومیی خەڵکی دێرسیمە. هەموویان عەلی‌ئیلاهین. موفریتن. لەهجەیەکی مەخسووسیان هەیە و نزیک زازایە. لە هاویناندا گوندەکانیان بەجێ ئەهێڵن و ئەچنە شیمال بۆ ناو چیا. فرقەکانی و تەوابعی دێرسیم ئەمانەیە:

- میلان: ئەسڵی عەشیرەتی میللی مەشهوور ئەمەیە و ئێستاکەش هاتوچۆیان هەیە.

- کەچەڵ: ١٠٠٠ ماڵێکە و لە نزیک یاڵویە.

- شواک: فرقەیەکی ساکینە و سوننی مەزهەبە.

- فەرهاد ئەوشاغی: لە تەڕەفی «سورپنیکان»ە و فرقەیەکی کوردە.

- بەختیارلی: ٣٠ دێیەکی هەیە. لە نزیک چەمشکەزەکە، نیوە گەڕۆکە.

- کاربانلی: لە ئەسوونیکە.

- میرزانلی: لە نەفسی دێرسیمدایە.

- عەباسانلی: قاڵی زۆر جوان دروست ئەکەن.

- باڵاشاخی: ٢٠٠ ماڵێکە و ساکینە.

- لاچین ئۆشاغی: لە ئاموغادایە.

- گزڤلچیان: ناوی مەنتیقەیەکی دێرسیمە و چەند عەشیرەتێکی تیایە و بەم ناوەوە ناسراون و لە شیمالی دیاربەکردان و ڕەنگە لە دێرسیمەوە هاتبن.

- گیوران: ڕەنگە لە نەفسی دێرسیمدا بێ.

8.3.3. لە مەنتیقەی Cدا[edit]

ئەم مەنتیقەیە بە تەواوی، وڵاتی شیمالی جەزیرەی دەوری خولەفای عەباسییە و کوردی ئەم وڵاتە چوار سنفە:

- سنفی ئەووەڵ: دوو بەشە، یەکێکی موحەققەق قسمەن لە زەمانی سوڵتان سەلیمی ئەووەڵدا لە دێرسیمەوە هاتۆتە ئێرە و لەگەڵ قەبائیلی عەرەب و ئەرمەنی و کوردی ئەوێ تێکەڵاو بووە و هەموویان تەمسیل کردوون. زستان لە دەشتانی جنووبی قەرەجەتاغدا، نیسان و مایس لە دەشتی ئەلجەزیرەدا و هاوینان لە دەوری دیاربەکرن.

بەشی دووەم، غەربی فورات کەوتووە و زۆری وەکوو دێرسیملی ڕافزین و لە دێرسیمەوە و لە وەقتی موعەییەندا مەئمووری مەزهەبییان بۆ دێ و ئیجرای ئایین ئەکەن و تەرزی تەلەبوسیان وەکوو خەڵکی ئەناتۆڵە.

- سنفی دووەم: ڕەنگە ئەسڵەن ئارامی بن و لەگەڵ ئەقوامی موختەلیفەی ئەو ناوەدا (کورد، ئێرانی، تورک، تاتار) ئیختلاتیان کردبێ. بەعزێ لە عەشائیری ئەم سنفە ئیسلام و بەعزێکیشی گاور (یەعقووبی)یە و بەعزێکیشی عەقائیدی عەجائیب و تێکەڵی هەیە. بە ئیعتیبارێکی عموومییەوە ئیشکەر، سەنعەتکار و ماهیرن، بەنایی ئەزانن، شەراب ئەکەن، شەڕانی و ڕقهەڵگرن. موبەشرینی نەسارا لەگەڵیان خەریکن. بەعزێکی گاوری قەبووڵ کردووە بەڵام عەدەدیان کەمە.

- سنفی سێیەم: بەشی زۆری یەزیدییە. قسمی یەزیدی سنجاری بە تەواوی کوردێکی خالسن، لە خسووس تەشکیلاتی تەبیعییەوە یەزیدیی سنجار تەبەقی وەکوو کوردی دەرسیمە، پرچیان ئەهێڵنەوە و ئەیهۆننەوە. پۆشتنیان وەکوو دراوسێیەکانیانە. بە گوێرەی قسەی خۆیان لە زەمانی تەیمووری لەنگدا هیجرەتیان کردۆتە ئێرە و لەو ئیعتیقادەدان کە مەزهەبی یەزیدی لە پێش ئەو تاریخەشدا هەر بووە.

- سنفی چوارەم: بەشی هەرە بێقیمەتی کوردە و ڕەنگە لەگەڵ ئەقوامی گەڕۆکی تردا زۆر تێکەڵ بووبێ. موحتەمەلە کە لە شیمالی گۆمی وانەوە بۆ ئێرە هاتبن.

ئەم مەنتیقەی Cیە، لە غەرب و جنووبی دیجلە، جنووبی خەتی دیاربەکر- مەلاتیە، تا بیرەجک دەوری فورات و لە شیمالی خەتی مووسڵ – بیرەجکدایە.

ناوی عەشیرەت عەدەدی ماڵی شکڵی ئیجتماعی مەوقع و ئەحواڵی
میللی ٣٠ ئەمە وەکوو پشت‌ماڵەی جاف وەیا عاملەی والیی پشتکۆهـ پیاوی خسووسی ڕەئیسی میللین.

ئەو فرقانەی کە تابعی میللی بوون ئەمانەیە:

وانان: ٢٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

سیدان: ٤٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

کیران: ٥٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

دودویکانلی: ؟ ، گەڕۆکە.

خلەجان: ٧٠٠ ماڵە و گەڕۆکە.

کەلیش: عەشیرەتێکی گەڕۆکە.

مەندان: عەشیرەتێکی گەڕۆکە.

کومەرەش: ٣٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

شەرکیان: ٨٠ ماڵە و گەڕۆکە.

عەلکەوات: گەڕۆکە.

داشی: گەڕۆکە.

مەشکەنلی: گەڕۆکە.

کالندلان: گەڕۆکە.

حەسنەکان: ٢٦٠ ماڵە و گەڕۆکە.

خلەجاری: ٧٠٠ ماڵە و گەڕۆکە.

عەلیا: گەڕۆکە.

ئیسیادات: ٨٥ ماڵە و گەڕۆکە.

تەرکان: ٧٠٠ ماڵە و گەڕۆکە.

چوان: ٢١٠ ماڵە و گەڕۆکە.

سارتان: ٨٠ ماڵە و گەڕۆکە. لە نزیکی ڕەئسولعەین.

ئوسباخان: ٧٠ ماڵە و گەڕۆکە.

ماتەمیە: ٨٠٠ ماڵە و گەڕۆکە.

چەمی کان: ٢٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

بارکەوان: ١٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

چیاڕەش: ؟ گەڕۆکە.

زبروفکان: ٢٠٠٠ ماڵە و نیوە گەڕۆکە. لە قەرەجەتاغدایە.

تاغاشی: عەشیرەتێکی نیوە گەڕۆکی گەورەیە و لە شەرقی سیوەرکدایە.

بۆجاق: ؟ گەڕۆکە.

هۆشیان: ؟ گەڕۆکە.

بەسکی: ٨٠٠ ماڵە و ساکینە. ڕیوایەتێکی غەریب دەرحەق ئەم فرقەیە هەیە کە ئەسڵی یا ئینگلیز وەیا فرانسز بووە و ناوی قەدیمیان «سالارگان» بووە.

جاجی مانلی: ٥٠٠ ماڵێکە و گەڕۆکە.

کاسیایی: ٥٠٠ ماڵێکە و گەڕۆکە.

چقالی: ١٠٠٠ ماڵێکە و گەڕۆکە.

مەردیس: ١٠٠٠ ماڵێکە و ڕەنگە گەڕۆک بێ.

عەترکش: ؟ گەڕۆکە.

جان بەگ: ؟ ساکینە.

بەگلیان: ٥٠٠ ماڵێکە و ساکینە.

دەرجان: ٨٠٠ ماڵێکە و گەڕۆکە.

کائو: ٥٠٠٠ ماڵێکە و نیوە گەڕۆکە.

مولیکان: ٥٠٠ ماڵێکە، ؟

قەرەکیچ: ١٧٠٠ ماڵێکە. نیوە گەڕۆکە و لە نزیک سیوەرەکە. وەحشی و کێوییە و خراپەکارە. زۆریان زازایی قسە ئەکەن. لە بەینی دیاربەکر و تۆرعابدینیشدا کوردێکی زۆر هەیە کە بە زاهیری لە قەرەکیچن. ڕیوایەت ئەکرێ کە ئەم عەشیرەتە ئەسڵەن تورکمان بووە و لە تەڕەف سوڵتان سەلیمەوە لە قەرەچەتاغدا ئیسکان کراون. ئەم نەقڵەش بە سەبەبی تەهجیری عەشائیری زیرکی، تیریکان و بەعزێ عەشائیری تری کورد بۆ غەربی ئەناتۆلی بووە. ئەم عەشیرەتە تورکمانە هێنرایە جێگەی ئەوان. لە دواییدا ئەم قەرەکیچە لەگەڵ کوردی ئەو ناوەدا ئیختلاتی کرد و زۆری پێ نەچوو تورکییان لە فکر چووەوە و بوونە عەشیرەتێکی کورد.

زازا ؟ عەشیرەت نییە و لە قەزای سیوەرکدا لادێیین.
چاپکسان ؟ لە سیوەرکدایە.
باران ؟ لە سیوەرکدایە.
حەساران ؟ لە سیوەرکدایە.
ئەبو تاهیر ؟ ئەم عەشیرەتە ڕەنگە ئەسڵەن عەرەب بێ، بەڵام ئێستاکە بە کرمانجی قسە ئەکەن. لە قەزای سیوەرکدایە.
گیوران ؟ سیوەرک.
ئەمرزان ؟ سیوەرک.
چیچیە (کیکی وەیا کیکیە) ١٢٠٠ عەشیرەتێکی نیوە گەڕۆکی زۆری کوردە. ئێستا لە دەوری قەرەچەتاغدایە. زستان ئەچێتە دێهاتانی کە لە دەوری چەمی جاگ‌جاگدایە. بە ڕیوایەتی خۆیان ئەمیرێکی عەباسییان بووە و لە دوای ئینقڕازی خیلافەت، نەتەوەی ئەو ئەمیرەیان بە ڕەئیسی خۆیان قەبووڵ کردووە. بە نەجابەت و ئەسالەت مەشهوورن. بە زراعەت مەشغووڵن.
داخۆری ؟ عەشیرەتێکی پچووکە. لە شەرناخەوە هاتووە. لە جنووبی تۆرعابدیندان.
میرسنان ؟
سوورکێشلی ٩٠٠ ساکینە لە شەرقی دیاربەکرە. بە کرمانجی شەرقی قسە ئەکەن. ڕەنگە قۆڵێکی سوورچی بن.
تۆرعابدین ؟ ساکینە لە تۆرعابدیندا بەعزێ عەشائیری موسوڵمان و یەزیدی و گاور هەیە لە خوارەوە تەفسیل کراوە:

میززیداخ: ٣٩٠ ماڵە کورد و موسوڵمانە.

ساور: ؟، موسڵمان و نەسرانی تێکەڵە.

مەحەلەمی: ٨٠٠ ماڵە. بە ڕیوایەتی خۆیان لە گاورییەوە بوونە موسوڵمان. عیرقێکی کورد و عەرەبە. بەعزێ ماڵی هێشتا لە گاوریدا ماوەتەوە.

هاروونە: ٧٥٠ ماڵە کوردە، ٩٠ ماڵێکی یەعقووبییە.

دڵ مامیکان: عەشیرەتێکی تۆرعابدینە و بە عەرەبیش قسە ئەکەن.

دوومانە: ١٨٠ ماڵە، موسوڵمان و گاوری تێکەڵە.

دوورکان: ١٢٠ ماڵە، موسوڵمان و یەزیدی تێکەڵە.

مومان: ٦٠٠ ماڵە، موسوڵمانە و بە کرمانجی قسە ئەکەن، ٩٠ ماڵی گاورە.

هاوارکا: ١٨٠٠ ماڵە و نیوەی موسوڵمان و نیوەی گاورە. بە کرمانجی قسە ئەکەن. ڕەنگە لەگەڵ هاوەری یەزیددا ڕابیتەیەکیان ببێ.

سەلاحان: ؟

گەرگەری: ٥٠٠ ماڵە، لە ڕەشماڵدان و بە زراعەت مەشغووڵن، بە کرمانجی قسە ئەکەن.

داسیکان: ٩٠٠ ماڵێکە، موسوڵمان و یەزیدی و گاورن. بە کرمانجی قسە ئەکەن.

عەلیان: ١٢٠٠ ماڵە، موسوڵمان و یەزیدی و گاوری تیایە. زمانیان کرمانجییە.

یەزیدی سنجار فرقەکانی ئەمەیە:

میرکان: ؟، ساکینە

ساموگا: ؟؟ لە نزیک سنجار لە ڕەشماڵدایە. ڕەنگە بە ناوی مەنتیقەکەیانەوە ناو نرابن.

بەیت ئەلخولنا: ؟، ساکینە.

حەبابە: ؟، ساکینە.

کیران: ؟، لە سنجاردا و لە ڕەشماڵدایە.

بەلەد: ؟، ساکینە و لە نزیک بەلەد سنجاردان.

بیکران: ؟، ساکینە و ڕەنگە قۆڵێکی «بیکران»ی دیاربەکر بێ.

مەندیکان: ٣٠٠ ماڵێکە و گەڕۆکە، لە بەینی تەلعەفەر و بەلەددایە و بەعزێکی موسوڵمانە.

عەللوش ٢٠٠ بە عەرەبی قسە ئەکەن و ڕەئیسەکەیان کوردە. لە شەرقی حەڕاندان.
بەرازیە ٩٠٠٠ قۆڵێکی عەشیرەتی بەریزانلی دەوری سرووچە. کۆمەڵێکی موتتەفیقی ئەم فرقانەیە:

کەی‌تکان: ٧٠٠ ماڵە.

شێخان: ٦٠٠ ماڵە.

ئەوکیان: ٧٠٠ ماڵە.

شەدادان: ٧٠٠ ماڵە.

ملی دونبوڵی: ٧٠٠ ماڵە.

مەعافان: ٧٠٠ ماڵە.

زروان: ٥٠٠ ماڵە.

پیجان: ٨٠٠ ماڵە.

قەرەکچان: ٥٠٠ ماڵە.

دنیان: ١٠٠٠ ماڵە.

میر: ١٠٠٠ ماڵە.

دیدان: ٣٠٠ ماڵە.

بە ڕیوایەتی خۆیان لە ساڵێکی گرانیدا لە تەڕەفی گۆمی ورمێوە هیجرەتیان کردووە. بەعزێکی تەمسیلی کردووە بە عەرەب و عەرەبی قسە ئەکا. بەشێکی گەڕۆک و بەشێکی ساکینە.

8.3.4. لە مەنتیقەی Dدا[edit]

حدوودی ئەم مەنتیقەیە حدوودی قەدیمی عوسمانی – ڕووس و عوسمانی – ئێران و ساحلی شیمالیی گۆمی وان و خەتی بتلیس – مووش – ئەرزنجان و چەمی چوورووخە؛ یەعنی وڵاتی بایەزید، شیمالی مووش، وڵاتی ئەرزڕۆم و بەشێکی ئەرزنجانە.

ناوی عەشیرەت عەدەدی ماڵی شکڵی ئیجتماعی مەوقع و ئەحواڵی
پنجینان ؟ گەڕۆکە لە نزیک مووشن، بەعزێ دێهاتیان هەیە.
سیلوکان ؟ لە دەوری مووشن.
شکرلی ؟ لە دەوری مووشن.
ئەزلی ؟ لە دەوری مووشن.
لولانلی ٤٨٠ شیعەیە. لە شیمالی غەربی مووشە.
حەسەنانلی ٤٢٠٠ ساکینە عەشیرەتێکی گەورەیە. ١١٠ گوندیان هەیە. لە مەنتیقەی خنس و مەلازگەرد و وارتودا. بەریزانلی شوعبەیەکی حەسەنانلییە و ٩٠٠ ماڵێکە.
عیسەوی ؟ نزیک گۆمی وانە، بەلکی شوعبەیەکی حەسەنانلییە.
جوبرانلی ٢٠٠٠ کۆمەڵێکی عەشائیرە و هەشت فیرقەیە: موخەلی، عەرەب ئاغا، تۆرینی، عەلیکی، ئازوینی، شێخەکان، مامەغان، شادەرلی. لە بەینی بتلیس و مووشدایە.
بەلیکان ٦٠٠٠ ساکینە کوردن و بە زازا قسە ئەکەن. شیعەن. سێ مانگ لە خانووان و نۆ مانگ لە خێوەتدان. گوایا لە تەڕەف ئەسەد پاشا ناوێکەوە نێرراونە تەڕەفی بیک گۆلی نزیک مووش. ئەهالیی ئەسڵییەیان کردووە بە تابعی خۆیان و بە سەریانا زاڵن. ئەم بەلیکانلییە لە جوبرانلی جوێیە و سەربەخۆیە. لیباسێکی مەخسووسیان هەیە.
سپیکانلی ٣٠٠٠ لە تەڕەف گۆمی واندایە.
مامەکانلی ؟ ڕەنگە نەتەوەی مامە گونیانی قەدیمی ئەرمەنی بن. لە شیمالی مەلازگەردە.
زیریکانلی ٦٠٠٠ ساکینە زۆر لە جوبرانلی ئەکا. لە شیمالی خنسە
ڕەشوان ٧٠ گەڕۆکە لە جنووبی ئەرزڕۆمە.
بازیکلی ٧٠ گەڕۆکە لە شیمالی مەلازگەردە.
گەردی ؟ ڕەنگە قۆڵێکی گەردی هەولێر بێ.
بیزیانلی ٧٠٠ ساکینە لە غەربی ئەرڕزۆمە.
شێخ بزەینی ٤٥٠ ساکینە لە نزیک ئەرزڕۆم و دوو سێ دێیان هەیە. ئەغڵەبی ئیحتمال فرقەیەکی عەشیرەتی شێخ بزەینی کەرکووکە. فرقەیەکیشی لە نزیک تورتووینە و ئەمەش لە شێخ بزەینی کەرکووکە.
زیلانلی ؟ لە ئەلشگەردە.
بادەلی ؟ لە ئەلشگەردە و شیعەیە.
شادەرلی ؟ نیوە گەڕۆکە لە ئەلشگەردە و شیعەیە.
باشمانلی ؟ لە بەینی مەلازگەرد و ئەلشگەردایە.
حەمیدیکان ؟ لە بەینی مەلازگەرد و ئەلشگەردایە.
مانورانلی ؟ لە بەینی مەلازگەرد و ئەلشگەردایە.
حەیدەرانلی ٢٠٠٠٠ گەڕۆکە عەشیرەتێکی هەرە گەورەی کوردە. لە بەینی مووش و ورمێدا لە هەموو جێگەیەکدا هەن.
ئادەمانلی ١٨٠ نیوە گەڕۆکە لە دەوری بایەزیدە و زارعن و قاڵی دروست ئەکەن.
یەزیدی ؟ ساکینە لە شیمالی وانە. میقداری ماڵی و ناوی نەزانراوە و ماڵیات بەخێو ئەکا.

لە مەنتیقەی «قارس»دا کە لە دوای شەڕی گەورە کەوتە دەس تورکیا، بەعزێ عەشائیری کورد هەیە، نەفسی شاری «قارس»یش بەشێکی کوردە.

8.3.5. لە مەنتیقەی Eدا[edit]

لەم مەنتیقەی بەینی «قزڵ ئیرماق» و «فورات»دا گەلێ کورد هەیە، بەڵام بە سەبەبی دوورییان لە کوردستان، لە کوردانی تر بەعزێ فەرقی هەیە و زمانەکەشی زۆر تێک چووە، بە دەرەجەیەکی وا کوردێکی مەنتیقەی A بە زەحمەت لێیان حاڵی ئەبێ. لەگەڵ ئەمەشدا شوبهە نییە کە زمانەکەیان کوردییە. مومکینە بکرێ بە چوار بەشەوە:

بەشی ئەووەڵ: «کورەشلی» و تەوابعیە کە هەمووی ساکینە و زۆر فێڵباز و خراپەکەرن. لەگەڵ ئەمەشدا زۆر عەشائیری گەڕۆکیان لە حیمایەدایە و ئەم گەڕۆکانە لەگەڵ خەڵکی دێهاتی ئەوێدا ئەسڵەن یەکن.

بەشی دووەم: «کۆچەر» و تەوابعیە.

بەشی سێیەم: عەشیرەتی «سینامنیلی» و عەشائیری دەوریەتی، کە ڕەنگە لە ئازەربایجانەوە بۆ ئێرە تەهجیر کرابن. هەموو شیعەن. زوراعێکی باشن و لە سەنعەتی بیناییدا پێشکەوتوون. هەموو کوردن.

بەشی چوارەم: باقی عەشائیری مەنیتقەی Eیە. لە دیاربەکرەوە و یا مەنتیقەی وانەوە هاتوون. ئەلئان هەموو ساکن و زارعن و ماڵیات بەخێوکەرن. ئەوانەی کە شوانکارەن لە ڕەشماڵدان. بە عموومی موسافیرپەروەرن و شۆرەتیان باشە.

ناوی عەشیرەت عەدەدی ماڵی شکڵی ئیجتماعی مەوقع و ئەحواڵی
کورەشلی ٦٢٦٠ شیعەن و بە کرمانجی قسە ئەکەن. لاوچاکن و ڕاحەتن. بەڵام لە پەنای ئەم عەشیرەتەدا بەعزێ خراپەکەری غەیرە هەیە کە لە ناو کوردانی تردا نییە. زارعێکی باشن. لە گەلێ عادات و عەنعەناتدا لەگەڵ کوردی تر فەرقیان هەیە. ئەم عەشیرەتە لە نزیکی شەرقی ئەرزنجانە و چەند قۆڵێکی لێ بۆتەوە.

بلابرانلی پچووک: ٦٠ ماڵێکە و لە ساحلی غەربی فوراتدا و لە دەوری «ئاگین»دا ساکینە و بە کرمانجی قسە ئەکەن.

بالابرانلی گەورە: ٥٠٠ ماڵێکە و لە جنووبی ئەرزنجاندان. بە زازا قسە ئەکەن و شیعەن.

شادەرلی: ٣٠٠٠ ماڵێکە و ئەکسەر لە خانووی ژێر ئەرزدان. زۆر زارعێکی فەقیرن، لە شیمالی غەربی ئەرزنجاندان.

بادەلی: ٧٠٠ ماڵێکە. کرمانجییە و شیعەیە و نیوە گەڕۆکە. لە شەرقی «زارا»یە.

کۆچەری ١٠٤٠٠ ئینسانی ئەم عەشیرەتە زۆر لە کوردی تر فەرقی هەیە. زمانەکەیان نزیکی کوردییە. بەڵام زۆر لە زازا و یا لەهجەی کوردی دیاربەکر ئەچێ. دینیان غەریبە و نزیک «پانتەئیست» (وحدت مطلق)ە، زۆر فەقیر و زارعن. ئەغڵەب مەسکەنیان ژێر ئەرزە. وەلحاڵ ئەرمەنی و موسوڵمانی دراوسێیان لە خانووی باشی دێهاتیدا ساکینن. زۆر ترسنۆک و موتیعن. زۆریان لە دەوری ڕێگەی سیواس – زاران.

فرقەکانیان: سارولەر، بارلولەر، ئیمولەر، ئەسکی. کۆچەرییە. ئەم فرقەی دواییە نزیکی ئەرزنجانە و ٤٠٠ ماڵێکی هەیە.

سینامینلی ٢٥٠٠ عەشیرەتێکی شیعەی گەورەیە و لە نزیک مەڵاتییەیە. لەهجەکەیان لە کوردی زیاتر، نزیکی فارسییە.
کورەجک ؟
ئەلخاس ٥٠٠ لە جنووبی شەرقی حەڵەب بەم ناوەوە شاخێک هەیە، ڕەنگە ئەم عەشیرەتە ئەو ئیسمەی وەرگرتبێ. ئەم عەشیرەتە لە بەینی «بهسنی» و «فورات»دایە.
کودەرزۆر ٦٠٠ لە جنووبی بهسنییە.
قەرەحەسەن ٣٠٠ ڕەنگە ئەسڵی تورکمان بێ. لە غەربی بهسنییە.
گوگەریشانلی ٥٠٠ ساکینە؟ لە شیمالی مەرعەشدایە.
نەدەرلی ؟ لە غەربی مەرعەشدایە.
دووغانلی ٢٥٠ گەڕۆکە لە شەرقی مەرعەشدایە.
ولیانلی ؟ گەڕۆکە لە نزیک مەرعەشە. عەشیرەتێکی پچووکە.
جلیکانلی ؟ بەعزێکی لە مەنتیقەی وانە و بەشێکیشی لە نزیکی مەرعەشە. ئەم بەشەی دواییەی فەقیرە.
لەک کوردی ؟ لە نزیک ئەتەنەیە، عەشیرەتێکی پچووکە. ئەسڵی ئەم عەشیرەتی لەکە لە ئێراندایە.
دلیقانلی ٢٠٠ گەڕۆکە لە دەشتی مەرعەشدایە و لە ڕەشماڵدان. هاوینان ئەچنە تۆرۆس، زستانان ٣٠ میلێک لە غەربی کلیسدا ڕەشماڵ هەڵئەدەن.
بالیکانلی ٢٥٠ گەڕۆکە بە کرمانجی قسە ئەکا، لە دۆڵی مەرعەشدایە.

لە ئیعتباری سەلاحییەوە تا نزیک موسلمیە لە هەر دوو تەڕەفی خەتی شەمەندەفەری حەلەب، عەشائیر و دێهاتێکی کوردی زۆر هەیە کە سێر مارک سایکس باسی نەکردوون. بێجگە لەمانەش لە لیوای حەلەبدا و لە غەربی حەلەب و لە دەوری «حاریم»دا عەشائیری «ئەکرادی گوم» و «قەیسەر ئەکرادی» و لە قەزای «مەنبەج»دا عەشائیری «بەزیک» و «دانائی» و «باکەت» ساکینە و لە عەینی قەزادا عەشیرەتی «ئێل بەگی» هەیە کە خێمەنشینە و لە قەراغ فوراتە. لە «جەبەل ئەلئەوسەت» و لە قەراغ ئاوی عاسی و لە جنووبی غەربی «شغر»یشدا بەعزێ عەشائیری کورد هەیە. لە نەفسی شاری حەلەبیشدا زۆر کورد هەیە. لە بەینی «حمس» و «تەرابلۆسی شام»دا و لە دەوری «جەبەل ئەلئەکراد» و «حسن ئەلئەکراد»یشدا بەعزێ عەشائیری کورد هەیە و زۆر قەدیمن. ئەم شار و چیایە بە ناوی ئەوانەوە ناو نراوە. لە نەفسی «شام»یشدا بەشێکی عەشائیری «ساڵحی»ی دەوری کفری هەیە و گەڕەکی «ساڵحییە» بە ناوی ئەوانەوە ناو نراوە، (کوردلر).

8.3.6. لە مەنتیقەی Fدا[edit]

حەوزەی قزڵ ئیرماق و سەقاریا (وڵاتی قەدیمی سیواس و ئەنقەرە و قۆنیە)، ئەم مەنتیقەیە بە تەواوی لە کوردستان بەدەرە و لە نەتیجەی تەهجیری جەبرییە کە لە کوردستانەوە بۆ ئەم وڵاتانە لە تەڕەف سوڵتان سەلیمەوە کراوە. لە جیهەت ئەنقەرە تووشی بەعزێ کورد بووم کە جلوبەرگ و قەڵافەتیان لە بەعزێ تورکی دەوری ئەرزڕۆم ئەچوو. سەبەبی ئەمەم لەو تورکانە پرسی، گوتیان ئێمە نەتەوەی یەنیچێرین و ئەجدادمان لە تەڕەف سوڵتان سەلیمەوە لێرە ئەرازییان دراوەتێ. لەمە وا دەرئەکەوێ کە ئەمە ئەرازیی عەشائیری تەهجیرکراوی کورد بووە کە بەو تورکانە بەخشراوە. لە لایەکی تریشەوە وا دەرئەکەوێ کە کورد لە دوای تەهجیری، ئیجبار کراوە کە لیباسی تورک بپۆشێ و ئەم لیباسەش بە گوێرەی قەڵافەتی دەوری سوڵتان سەلیم، تەقریبەن لیباسی ئەو زەمانەیە.

ناوی عەشیرەت عەدەدی ماڵی شکڵی ئیجتماعی مەوقع و ئەحواڵی
ئاخ چەشمی (ئاق چەشمی) ٣٠٠ ساکینە لە غەربی سیواسە.
ئەروک چیلی ٤٠٠ ساکینە ڕەنگە «یروک» بێ، لە بەینی ئەماسیە و تۆقاتدایە.
میللی ٢٠ لە نزیکی عوسمانجق، خێڵێکی پچووکە، یا لە دێرسیم یا لە قەرەجەتاغەوە هاتوون.
شێخ بزەینی ١٢٠ گەڕۆکە لە نزیک «بوی ئاباد» ئەژی. لە ئەسڵی شێخ بزەینی کەرکووکە و لە تەڕەف سوڵتان سەلیمەوە هێنراونە ئێرە. بە کرمانجی قسە ئەکەن.
شیوەلی ؟ ساکینە ئەبێ لە عەشیرەتی شکاک و لە فرقەی شیوەلی بێ کە تەهجیر کرایە غەربی «کنفری»
بادەلی ٢٠٠ ساکینە لە نزیک یوغازدە، ئەبێ بادەلی کوڕەشلی بێ کە تەهجیر کرایە E.
حاجی بانلی ٣٠٠ نیوە گەڕۆکە ئەبێ لە حاجیمانلی میللی بێ و بۆ ئێرە هێنرابێ. لە غەربی قەیسەری و لە قەراغ قزڵ ئیرماقە، شیمالی ئاوانووس کەوتووە.
خاتوون ئۆغڵی ٤٠٠ نیوە گەڕۆکە فرقەیەکی عەشیرەتی میللیە و لە قەرەجەتاغەوە هاتووە. لە جنووبی یوغازدە.
ماخانی ٣٠٠ نیوە گەڕۆکە ئەمیش لە عەشیرەتی میللییە و لە قەرەجەتاغەوە هاتووە. لە نزیک قەرەشەهرە.
عومەرانلی ٨٠٠ نیوە گەڕۆکە ئەمیش لە عەشیرەتی میللییە، لە قەرەجەتاغەوە هاتووە. لە غەربی قەرەشەهرە.
برکتلی ١٠٠٠ نیوە گەڕۆکە لە جنووبی قەرەشەهرە و لە قەراغ قزڵ ئیرماقە.
تابوور ئۆغڵی ٣٠٠ نیوە گەڕۆکە لە شیمالی قەرەشەهرە.
شێخ بزەینی ؟ نیوە گەڕۆکە لە غەربی گۆمی «قوچ حەسار» و لە چیای «قۆچەتاغ»دایە. ڕەنگە لە فرقەی شێخ بزەینی ئەلشگەرد بن و لەوێوە هێنرابن.
جودی کانلی ٢٠٠ نیوە گەڕۆکە [ڕەنگە] لە تەڕەف جەبەلی جوودییەوە بۆ ئێرە تەهجیر کرابێ، لە شیمالی گۆمی قۆچ حەسارە.
خالکانی ٤٠٠ نیوە گەڕۆکە ڕەنگە لە مەنتیقەی کالیفانی ڕەواندزەوە هاتبێ. ئەلئان لە ساحلی غەربی گۆمی قۆچ حەسارە.
سەیف کانی ٥٠٠ نیوە گەڕۆکە لای ژووری خالکانی کەوتووە.
ناسرلی ٦٠ نیوە گەڕۆکە لە جنووبی ئەنقەرە و نزیک قەرە عەلییە.
تیریکان ٤٠٠ نیوە گەڕۆکە تیریکانی مەنتیقەی Bیە و تەهجیر کراوە.
ئاتماتیکان ؟ نیوە گەڕۆکە لە نزیک ئەنقەرە و لە ڕەشماڵدایە. لە ئاتماتیکانی مەنتیقەی Aەوە تەهجیر کراوە.
زیریکانلی ٥٠٠ نیوە گەڕۆکە لە نزیکی شیمالی غەربی ئەنقەرەیە. لە زیریکانلی مەنتیقەی Dیەوە بۆ ئێرە هێنراون.
جیهان بەگلی ٥٠٠٠ نیوە گەڕۆکە لە تەڕەف سوڵتان سەلیمەوە لە ناوی عەشیرەتی میللی دەرهێنراوە و بۆ ئێرە تەهجیر کراوە. کوردی هەرە غەربییە. لە بەینی ئافیون قەرە حەسار و ئاقشەهردان.

ئەمە خولاسەی مەعلوومات و تەفسیلاتی سێر مارک سایکسە کە لە نیهایەتی کتێبەکەیدا (دوایی واریسانی خولەفا) دەرحەق بە عەشائیری کوردی حکوومەتی عوسمانی داوە. بە گوێرەی ئیفادەی مودیری عموومیی موهاجرینی تورکیا، ئەبێ میقداری کوردی ئەم مەنتیقەیە (مەرکەزی ئەناتۆلی) لە ٥٠٠٠٠ کەس زیاتر بێ (کوردلر، لاپەڕە ٨٠، حاشیە)

8.4. بەعزێ مەعلوومات دەرحەق بە عەشائیری دەوری حدوود[edit]

مێجەرسۆن کە دەرحەق بە کورد و زمانەکەی، بەڕاستی شەخسێکی زۆر شارەزا و خەبەردار بوو، لەو ڕاپۆرەیدا کە دەرحەق بە لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩١٨دا داویەتی، کەمێک باسی عەشائیری کوردی دەوری حدوودی تورک و ئێران ئەکا. وام بە مناسب زانی کە لەو مەعلووماتەش کەمێ باس بکەم:

١. حەسەنانلۆ حەیدەرانلۆ

خۆراسانلۆ

سپیکانلۆ

جبرانلۆ

زیلانلۆ

ئادەمانلۆ (ئەم سێ فرقەیە لە نزیک حدوودن)

٢. حەکاری چولۆ

شیروانان

ئاوراماران

شەمزینان

عەممادییە

میسووریان

زێباران

هاویریان

باراواریان

بارچیلان

سیوالان

لائی هونان

٣. موکری مەنگوڕ

پشدەر

حەسەنانلۆ

کەم عەشیرەتی کورد هەیە کە تاریخی ٥٠٠ ساڵ زیاتر بەرەو ژوور بچێ، چونکە لە پێش ئەم موددەتەدا کوردستان لە ئێستاکە پچووکتر و مەحدوودتر بوو و لە ناو گەلێ حکووماتی بەقووەت و گەورەدا بوو کە ئەم حکوومەتانە نەیانهێشت کەس موڵکەکەیان لە دەس بسێنێ و داخڵی وڵاتیان بێ و زاتەن لەو دەورەدا سەیاحی ئەجانبیش لە ناویانا نەبوو.

حەسەنانلۆش لەم قاعیدەیە بەدەر نییە، وا دیارە کە وەکوو کوردانی بتلیسی و حەکاری و ئەردەڵانی، حکومەتێکی دانەمەزراند و دائیمەن عەشیرەتێکی گەڕۆکی سەربەخۆ بووە و لە قەدیمدا لە شاخانی نزیک بتلیسدا بووە. لە دەوری سوڵتان سەلیمی ئەووەڵدا و لە ١٥١٤دا ئەم عەشیرەتە نەقڵ کرا و موحافەزەی حدوودی ئێران و ڕووسییەی درایە. شوعبەی ئەساسیی ئەم عەشیرەتە کە لە سەر حدوودی ئێران دانرا، سپیکانلۆ و حەیدەرانلۆ بوو، چونکە ناڕەحەت بوون، شاە عەباس لە زەمانی خۆیدا و لە وەقتی فتووحاتیدا کە ئەم عەشائیرەی هێنایە ژێر حوکم، زافرانلۆ و دامانلۆ و کەیوانلۆی نەقڵ کردە خۆراسان.

موعاهەدەی ١٦٣٩ ئەم عەشائیرەی خستەوە ژێر حوکمی تورکەوە، بەڵام حەیدەرانلۆ و سپیکانلۆ ئەوەندە شەڕهەڵبەست بوون و ئەوەندە تەڕەفداری تاڵانی ئێران بوون، لە موعاهەدەی بەینی سوڵتان محەمەدی دووەم و فەتحعەلی شاهدا مادەیەکی مەخسووس داخڵ کرا کە ئەگەر ئەم عەشیرەتە داخڵی ئێران بوون، حکوومەتی عوسمانی تەئدیبیان بکا.

ئەم عەشیرەتە لە حەربی تورک – ڕووسی ١٨٢٩، ١٨٥٤، ١٨٧٧دا ئیشتراکیان کرد بەڵام خیانەتیان دەرحەق تورک کرد و لە سەر بەعزێ مولاحەزات موساعەدەی ڕووسیان کرد کە لە خاکی ئەوان تێپەڕ بێ، لە حەربی ئەخیردا بێفائیدە بوون. ئەم عەشیرەتە لە ناو کوردانی تردا شۆرەتێکی باشی نەبوو و لە هەرە خراپی کوردی جنووب ناسرابوو.

8.4.1. حەکاری[edit]

بە گوێرەی ئیدیعای خۆی، لە هەموو کورد زیاتر قەدیم و خالیسوددەمە و چونکە وڵاتەکەی لە هەرە قەدیمەوە مەرکەزی کوردستان بووە، لە جەدوەلی فرقەکانا یەک دوویەکی داخڵی خانەدانی ئەساسیی کورد کراوە، وەکوو عەممادییە و میسووری، بەڵام ئەمانەش بە گوێرەی جلوبەرگیان و عەنعەنات و لەهجەیان لە عەینی شوعبەن، لە دەوری قەدیمی کوردستاندا ئیمارەتێکی بەقووەت هەبوو «ئیمارەتی بتلیس»یان پێ ئەگوت کە شوعبەی حەکاریی قەومی کوردی لێ پەیا بوو و بە کرمانجی قسەیان ئەکرد و ئەم لەهجەیەش لە زمانی موکری (لەهجەیەکی سافە) نزیک بوو.

ئەم خانەدانە نەتەوەی ئەمیر قەرە عوسمانی سەلجۆقی بوو کە لە وەقتی ئیستیلای تەیمووری لەنگدا والیی حەکاری بوو. ئومەرای ئەم خانەدانە و مەنسووبانی لە بتلیس و جەزیرەی ئیبنی عومەر و عەممادیە و جووڵەمێرگ و سلێمانیدا حوکمیان کردووە و لە ئەدواری ئەخیرەی ئەم مەوقیعانەدا هێشتا خاتیراتیان ماوە، لەگەڵ ئەمەشدا ئەم جێگایانە حەکاری نین، بەڵام لیسانیان شوعبەیەکی لەهجەی حەکارییە. جەزیرەی ئیبنی عومەر و جووڵەمێرگ و عەمادیە هێشتا لە ناو حدوودی مەنتیقەی حەکاریدایە و خەڵکەکەشی لە کوردی حەکارین.

ئەم حکوومەتە ئیرسی بوو، وەکوو باقی حاکمانی کورد، ئومەراکانی لەگەڵ حکووماتی گەورە و پچووکی ئەمسالیا موعامەلەیان باش بوو. دەرحەق بە حاکمانی خراپ عادەتێکی غەریبیان بوو. مەجلیسێک کە عیبارەت بوو لە ئیختیار و ئەشرافی عەشیرەت، دەعوەت ئەکرا و ئەو حاکمەی کە نەیانئەویست ئەویشیان بانگ ئەکرد، لە دوای موزاکەرەی مەجلیس و قەراراتی بە ناو ئەهلی ئەو حاکمە، جووتێ کەوشیان ئەنایە بەردەمی، لە دوای ئەمە مەجبوور بوو کە ئیتاعەت بکا. لە دوای ئەو حاکمە بە سرە یەکێکی تر ئەهاتە جێگەی.

لە پێش ١٥١٤ی میلادیدا، کە حکوومەتی ئێران لە چاڵدێراندا مەغڵووب بوو، ئەمیری بتلیس و حەکاری ئیعتیرافی تابعیەتی ئێرانیان کردبوو، بەڵام لە دوای ئەم تاریخە و بە واسیتەی مەولانا ئیدریسەوە بوو بە تابعی تورک و زۆری پێ نەچوو ئیستقلالی خۆی ئیعلان کرد. چونکە مەوقعێکی سەخت و ئۆردوویەکی باشی بوو. لەگەڵ ئەمەشدا لە زەمانی سوڵتان مورادی ڕابعدا (١٦٤٩ م) تیکراری تابعیەتی تورکی کرد و تا زەمانی ئینقڕازی، (١٨٤٩ م)، لە سەر ئەم حاڵە دەوامی کرد. ئاخر ئەمیری، مەشهوور شەرەف بەگ بوو کە لە دوای موحاسەرە و خیانەتێک تەسلیمی تورک بوو.

حدوودی ئەم ئیمارەتە شەرقەن ئەو چیایانە بوو کە لە ١٦٣٩وە تا ١٩٠٧ بووە خەتی حدوود، ئەم خەتەش خەتی تەقسیمی میاهی بەینی حەکاری و موکری بوو. ئەم عەشیرەتی حەکارییە بە تەنیا حوکمداری گەورە گەورەی پێ نەگەیاندووە بەڵکوو ئەدەبیاتێکی باشیشی بووە. ئەحمەدی خانی شاعیرێکی مەشهووری حەکاری بوو کە گەلێ ئاساری نووسیوە. لە عەسری نۆزدەمینا ئەم عەشیرەتە شۆهرەتی خۆی بە قەتڵ و عامی گاورەکان لەکەدار کرد (١٨٣٩- ١٨٤٣ م). ئەم حادیسەیە لە ئیدارەی نورەڵڵا بەگ و بەدرخان بەگی حەکاریدا واقع بوو. حکوومەتی عەمادیە لەگەڵ ئیسماعیل پاشا دوایی هات. ئەم زاتە بەڕاستی زۆر جەسوورانە موقابەلەی تورکی کرد و لە دواییدا بۆمبا نرایە ژێر قەڵاکەیەوە و پڕ هەوا کرا و خۆشی گیرا و برایە بەغدا. شێخی سلێمانی، لەگەڵ قۆڵی عەمادیەدا ڕابیتەی سەهرێتی بوو. لەناوچوونی ئیمارەتی کورد قووەتی عەشائیری نەهێشت و حوکم و نفووز کەوتە دەس پاشاکانی تورک.

8.4.2. موکری وەیا میکری[edit]

ئەم عەشیرەتە دائیمەن لە شاخانی ساوجبڵاقدا بوون و ڕەئیسیان «خان»ی پێ گوتراوە و لە خۆیان بووە. بە گوێرەی زمانەکەیانەوە کە زۆر نزیک بە زمانی ئاوێستایە و موحافەزەکردنی ئەمیرەکەیان و بەعزێ ئەوسافی تری کە لە لیسانی قەدیمی زەردەشتدا مەوجوود بووە، مومکینە حوکم بکرێ کە ئەم عەشیرەتە لە زۆر قەدیمەوە هەر لەم خاکەدا یەعنی لە «ماگنا»ی میدیا ساکین بوون.

پرۆفیسۆر ویلیام جاکسن کە لە هەموو کەسێ زیاتر تەدقیقاتی زەردەشتی کردووە، مەحەللی ویلادەتی ئەم نەبییە لە جنووبی ورمێ نیشان ئەدا کە لە حدوودی شیمالیی موکرییە و تەقویەی ئەو نەزەرییەیە ئەکا کە ئەڵێ موکری ڕاستەوڕاست نەتەوەی مادە، چونکە لە ناو خەڵکی ئێراندا لە هەمووی زیاتر لە نزیک مەسقەتی ڕەئسی زەردەشتەوە بینراون و بە زمانێ قسە ئەکەن کە هەرە نزیکی زمانی ئەوە.

وەقتێ کە شاە عەباس تەقریبەن لە ١٦٢٤ [ی میلادی]دا لە شەڕێکدا تورکی شکاند، بەشێکی زۆری ئۆردووەکەی لە کوردی موکری بوو و ئەم عەشیرەتە دائیمەن مەوقعی بەرز و موحتەڕەمی بووە، لەگەڵ ئەمەشدا قەت وەکوو ئەردەڵان بەقووەت و شۆرەت نەبووە و هیچ وەقتێ بە قەد عەشیرەتی ئەردەڵان عولەما و شوعەرای پێ نەگەیاندووە.

8.5. بەعزێ مەعلوومات دەرحەق بە عەشائیری کوردی ئێران[edit]

تا ئێستا دەرحەق بە عەشائیری کوردی حکوومەتی عوسمانیی قەدیم کەمێ زۆرێ مەعلووماتمان دا، لەم بەحسەشدا تۆزێ باسی عەشائیری کوردی تری ئێران ئەکەین.

8.5.1 عەشائیری وڵاتی کوردستانی ئێرانی وەیا مەنتیقەی سنە[edit]

ناوی عەشیرەت عەدەدی ماڵی شکڵی ئیجتماعی مەوقع و ئەحواڵی
کۆماسی ؟ ساکینە لە ئەرکەوازدایە.
جاف ٤٠٠٠ گەڕۆکە لە جوانڕۆدایە. هاوینان ئەچێتە چیای «چل‌چەشمە». چەند فرقەیەکی هەیە: قوبادی، یەناخی، کالاشی، وەڵەدبەیگی ... الخ. ١٥٠ ماڵێکیشی لە نزیک زەهاو و لە ناو گۆراندایە.
مەندەمی ٢٠٠٠ ساکینە لە نزیک حسێن‌ئابادە.
گەڵباخی ٤٠٠٠ ؟ لە هۆباتوو و ساراڵ و قەرەدواردان.
شێخ ئیسماعیلی ١٦٠ ؟ لە دەوری ئەسفەندئابادە.
پیرپیشە ١٠٠٠ ؟ لە دەوری ئەسفەندئابادە.
تامازتوزا ٣٠٠ ساکینە لە لیلاقدایە.
کوراکا ١٥٠٠ ؟ لە لیلاقدایە.
لالا ٦٠٠ ساکینە لە لیلاقدایە.
مەحموود جوبرائیلی ٤٠٠ ساکینە لە لیلاقدایە.
بالیوەند ١٥٠٠ ساکینە فرقەیەکیشی لە قشڵاغی گاوەروودە.
دراج ١٢٠٠ ساکینە فرقەیەکیشی لە قشڵاغی گاوەروودە.
بوراکا ٤٥٠ گەڕۆکە
ساکوور ٣٠٠ گەڕۆکە
لۆری کەلاهـ کر ١٧٠٠ گەڕۆکە
گیوگاشی ؟ گەڕۆکە
خەررات ؟ گەڕۆکە

8.5.2. عەشائیری وڵاتی موکری وەیا مەنتیقەی سابڵاخ[edit]

خەڵکی ئەم وڵاتە بە کوردی موکریانی مەشهوورن و لە عەشائیری «موکری» و «بولاق»ن و هەموو سوننین.

ناوی عەشیرەت عەدەد شکڵی ئیجتماعی مەوقع و ئەحواڵی
موکری و بوڵاق ٢٩٧ گوند ساکینە
موکری گەڕۆکی ٢٤ ساکینە
بڵباس ؟ ساکینە هاوینان ئەچنە سەران (چیا)
مەنگووڕ ١٤٨ ساکینە عەشیرەتێکی زۆردارە. لە سەر چەمی سابڵاخە.
پیران ٣٠ ساکینە لە لاهیجانی کۆنایە.
مامەش ١٠٠ ساکینە لە لاهیجانی تازەدایە. مەرکەزی «پەسوێ»یە، «بەردەمێشە» و «لاوەن»یشی بە دەستەوەیە. لە سوڵدز و ئەشنۆش مامەش هەیە.
ئوجاغی ؟ هاوینان لە وەزنەیە. زستان ئەچێتە دەشتی کۆیە.
کاخدری گەڕۆکە خەریکە لە ئێراندا جێگیر بێ.
گەورک ١٠٠ ساکینە لە مەنتیقەی سەردەشتدایە.
سووسەنی ؟ لە بەینی وەزنە و سەردەشت و چیای قەندیلدایە.

فرقەکانی: بریاجی، مەلیکاری، دارامی، هەزالان، ئالان.

بێتووش مەرکەزی ئالانە و ٧٠ ماڵێکە.

بانە ٦٨ قەزایەکی سەربەخۆیە. ٨ ناحیەی هەیە کە ٣٥٠٠ ماڵ و ١٤٥ گوندە، مەرکەزی بانەیە و ٨٠٠ ماڵێکە.

8.5.3. عەشائیری وڵاتی کرماشان[edit]

ناوی عەشیرەت عەدەدی ماڵی شکڵی ئیجتماعی مەوقع و فرقەکانی و ئەحواڵی
سەنجابی ٢٥٠٠ لە دەشتی ماهیدەشت و جوانڕۆیە. هاوینان ئەچێتە سەرچاوەی ئەڵوەند. دوازدە فرقەی هەیە: چالابی، دالیان، سەیمەوەند، سوورخەوەند، حەق نەزەریانی ... الخ.

ئەسڵی سەنجابی ٥٠٠ ماڵێکە، ئەوانی تر ئەرکەوازی و تەکەوەند (لوڕ) و بەرازی (جاف)، تفەنگچی (گۆران)ە و لە حیمایەیدان. ڕەئیسی سەنجابی، قۆماندانی حدوودیشە.

گۆران ؟ عەشیرەتی هەرە زۆر و بەقووەتی ئەم وڵاتەیە. شەش بەشە: گەهوارە، نیریجی، کالخانی، بیبانی، کالی زنجیری، ڕیزەهو.

مەرکەزی ئەم عەشیرەتە گۆرانە. کاندولەش ڕەنگە گۆران بێ. ئەم عەشیرەتە دراوسێی شەرەفبەیانی و باجەلان و سنجابییە و لە شیمالی زەهابە.

یوسف یارئەحمەدی ؟
کویک ؟ فرقەکانی: گورگست، نیرزهی.
باپراوەند ؟ ئەبێ نەتەوەی عەشیرەتی پاهراچی قەدیم بێ. ئێستا لە هەورازەکانی غەربی چیای پارودا، کە لە جنووبی غەربی دینەوەردایە، ساکینن.
کولیای لە قەزای سونقوڕدایە و ١٦٥ گوندی هەیە. ئەم قەزایە بێجگە لە مەرکەزەکەی، کە تورکمانە، هەمووی کوردە. ئەم عەشیرەتە بە زمانێکی نزیک کرمانجی قسە ئەکا و لەهجەی کرماشانییە.
کەڵهوڕ ؟ لە دەوری ڕێگەی قەسری شیرین ـ کرندن و عەشیرەتێکی زۆرە.
ئەحمەدوەند ؟ لە جنووبی غەربی چەمی گێلانە.

حەیف کە دەرحەق بە تەفسیلاتی ئەحواڵی عەشائیری کرماشان، ئەسەرێکمان دەس نەکەوت. تەنیا مێجەرسۆن ئەڵێ عەشیرەتی گۆران و کەڵهوڕ ٨٠٠٠ سوارێک ئەتوانن دەرهێنن. بە گوێرەی ئەمە، ئەبێ عەدەدی ماڵی ئەم دوو عەشیرەتە ٦٠٠٠ – ٨٠٠٠ بێ. موستەشریق ڕابینۆ ئەڵێ لەم وڵاتەدا ٤٤ عەشیرەت هەیە و ئەغڵەبی کوردە.

8.5.4. لە وڵاتی ئازەربایجاندا[edit]

ناوی عەشیرەت عەدەدی ماڵی شکڵی ئیجتماعی مەوقع و فرقەکانی و ئەحواڵی
جەلالی ؟ لە دەوری شاخی ئاراراتدایە.
میلان ؟ لە بەینی ئاراس و چیای سوکاردایە لە قەزای ماکۆدا.
خچرانلۆ ؟ لە دەوری کالینیدایە لە قەزای ماکۆدا.
ڕەشەوەند ؟
سڵدوز ٢٠٠٠ لە زازا و مامەش و موکری و بەعزێ عەشائیرن.
لەک ؟ لە قەزای سەڵماسدایە و لە وڵاتی شیرازەوە هاتوون.
کرداوری ١٠٠٠ لە تەڕەف فەتحعەلی شاهەوە لە شیرازەوە بۆ ئێرە هێنراون

8.5.5. لە لوڕستاندا[edit]

«تاریخی گوزیدە» ئەڵێ قەومی لوڕ دوو بەشە و هەشت فرقەیە. بێجگە لەم فرقانەش هەژدە عەشیرەتی هەبووە. عەشائیری ساهی، ئارسان، ئاراکی و بوەیهی بە لوڕی قسەیان ئەکرد، بەڵام لوڕ نەبوون.

لوڕی ئێستاکە چوار بەشی گەورەیە: مامەسانی، کوهگیلۆیی، بەختیاری و لوڕی ئەسڵی. کوردی لوڕ، بە سەبەبی تێکەڵی زۆری لەگەڵ ئێرانی و عەشائیری ئێران، زمانەکەی نزیکی فارسی کەوتۆتەوە بەڵام دیسانەوە ئەسڵی خۆی موحافەزە کردووە و کورد ماوەتەوە.

لەمانە کۆمەڵە گەورەی مامەسانی (مام حەسەنی) چوار قۆڵە: باکاش، جاویدی، دەشمنزاری و ڕۆستەمی.

کۆهگیلۆییش سێ بەشە: ئاغاجاری، باوی و جکی. ئەم بەشە گەورانەش هەر یەکێ چەند قۆڵێکی لێ بۆتەوە. مەسەلەن ئاغاجاری نۆ قۆڵە و چواری تورکمانە، یەعنی چوار عەشیرەتی تورکمانیش خۆی خستۆتە ناو کۆمەڵی ئاغاجارییەوە.

کۆمەڵی بەختیاری دوو قۆڵی گەورەی لێ بۆتەوە. چارلنگ، هەفت لنگ. ئەم قۆڵی دووەمە ئێستاکە زۆر بەقووەتە. قۆڵی ئەووەڵ لە بەینی برووجێرد و گوڵپایگاندایە. موستەشریق ڕۆسۆ جێگەی خێڵاتی بەختیاری لە دەوری سەبزکووهـ، زەردکووهـ، شووشتەر، ئەسفەهان و کرماشاندا ئەنوێنێ و نفووسیان بە تەخمینی بە ١٠٠هەزار ماڵ وەیا ٣٠٠هەزار کەس دائەنێ (کوردلەر).

کۆمەڵی لوڕ چوار قۆڵی موهیمی لێ بۆتەوە: دیریگەوەند، سکەوەند ... الخ. ڕەنگە فرقەی دیریکەوەند بناغەی قەومی لوڕ بێ و بە گەورەکەیان میر ئەڵێن.

قۆڵی فەیلی لە لوڕستانی گەورەدان و زاریع و ئیشکەرن. نفووسیان لە بەینی ٥٠٠٠٠ تا ٨٠٠٠٠ کەسێک تەخمین کراوە و دوو بەشن: پشتکووهـ و پێشکووهـ. هەر یەکێ لەمانەش نزیکەی حەڤدە خێڵێکی لێ بۆتەوە (ڕۆسۆ).

موسیۆ ژونەئانیش ئەم خێڵاتەی لە لوڕستاندا دۆزیوەتەوە: عەبدوڵڵاوەند، شێخەوەند، کاکەوەند، گەڕووس، کیسەوەند، ڕەمزبار، زەهرەوەند، باجلوەند، جلیوەند، کەڵهوڕ، مافی، قەرەزنجیری، زەنگەنە، سەعدەوەند.

عەشائیری «لەک»یش یەکێ لە قۆڵە گەورەکانی لوڕە و کوردێکی تەواون.

ئینسقلۆپەدیای ئیسلام جڵدی ٣٢ لاپەڕە ١١-١٢ ئەڵێ لە ئەسڵدا سەدهەزار کەسێک بوون و لە بەر ئەوە ناویان نراوە لەک. ئەم عەشائیرە ئێستاکە لە لوڕستانی شیمالیدا و لەگەڵ عەشائیری لوڕا تێکەڵاون. بە گوێرەی تاریخ ئەبێ ئەم عەشائیری لەکە، لە وڵاتی شیمالەوە هاتبنە ئەم ناوە. ڕابینۆ ئەڵێ ئەم عەشائیرە لە تەڕەف شاە عەباسەوە بۆ تەحدیدی نفووزی والیی حەسینخان هێنراونە ئەم ناوە. عەینی موستەشریق ئەڵێ: سلسلە، دلفان، باجەلان و زەند و مافی و زەندیای کالە فرقەی لەک بوون.

کەریم خانی زەند لە زەمانی خۆیدا فرقەی «بایرانەوەد»ی لەکی هێنابووە شیراز لای خۆی. ئەم عەشیرەتە لەگەڵ عەشیرەتی باجەلاندا لە ١٢١٢ی هیجریدا بۆ ئیحیای حکوومەتی زەند کۆمەکی محەمەد خانی زەندیان کرد. لە زەمانی سەڵتەنەتی قاجاردا ئەم عەشائیری لەکە، زۆر بڵاو کرایەوە و پەرێشان بوو. عەشیرەتی زەند تەقریبەن لە ناو برا و بەعزێکی چووە ناو باجەلانی دەوری خانەقینەوە. بەعزێ لە عەشائیری زەند ئێستاکە لە ناحیەی دوروفرماندا و لە جنووبی شەرقی کرمانشاهدان. بەعزێ لە عەشیرەتی مافی، ئێستاکە لە مەنتیقەی وەرامین و تەهران و قەزویندایە. بەعزێ لە عەشائیری لەک لە قەزای سەڵماسیشدا هەیە.

بە گوێرەی ئۆ. مان و ڕابینۆ، عەشائیری لەکی لوڕستانی، ئێستاکە ئەم چەند فرقەیەیە: سلسلە ٩٠٠٠ ماڵێکە، دلفان ١٤٧٠ ماڵێکە، تیرهان ئومەرائی ١٥٨٢ ماڵێکە و دالەوەند ١٠٠٠ ماڵێکە، کە مەجمووعی ماڵی ١٩٠٠٠ ئەبێ. دانەوەند کە بەشێکی بایرانەوەندە، لەگەڵ باقی بایرانەوەنددا لە شەرقی خوڕەمئابادن. سلسلە و دلفان لە دەشتەکانی ئەلیشتار و خاوەدان. تەرهان (= تەرخان) لە لای چەپی چەمی سایمارا [سەیمەرە]دان. خولاسە مەسکەن و مەئوای لەک بەشی شیمال و شیمالی شەرقی لوڕستانە کە «لەکستان»یشی پێ ئەڵێن.

عەشائیری سلسلە و دلفان و تیرخان لە ئیدارەی نەزەرعەلی خاندا کۆ بوونەوە (٩١٤ هـ). عەشیرەتی دووەم و سێیەم، هەمووی ئەهلی حەقن و شیعەیەکی موفریتن.

ئینسقلۆپەدیای ئیسلام دەرحەق بە نفووسی لوڕستان ئەڵێ، کۆڕۆزۆن لە ١٨٨١ی میلادیدا بە ٤٢١٩٩٩ کەسی تەخمین کردوون کە لەمە ١٧٠٠٠٠ی بەختیاری، ١٤٠٠٠ی کۆهگیلۆیی و ٢١٠٠٠٠یشی فەیلییە. لە ١٩٠٤دا ڕابینۆ بەشی پێشکووهی بە ١٣٠٠٠٠ و پشتکووهی بە ٥٠٠٠٠ تەقدیر کردووە.

عەینی ئەسەر لە خسووسی زمانەوە خەڵکی لوڕستان ئەکا بە دوو بەشەوە: لوڕی گەورە (مامەسانی، کۆهگیلۆیی، بەختیاری) و لوڕی پچووک یەعنی لوڕی فەیلی. زمانی ئەم دوو بەشە بە گوێرەی بەعزێ موشابەهەتی تەلەفوز و ئەداتی نیهایەت ئەشوبهێنرێتە فارسی، بەڵام ئەم نەزەرییەیە زەعیفە و زۆر موحتاجی تەدقیقە. بە زاهیر، زمانی ئەم دوو بەشە، لە فارسی زیاتر، لە کوردی نزیکترە و هەر دوو لا لە یەک ئەگەن (تەماشای بەحسی زمان بکە).

بەشی لەک بە زمانێکی کوردی نزیک کەڵهوڕی قسە ئەکەن. عەشیرەتی ماهکی لە دەوری حدوودی کرماشان و حلیلانەیشی وەکوو لەک قسە ئەکا. بەڵام عەشیرەتی کورد شوهان لە جنووبی پشتکووهدایە و بە کوردی کرمانجی قسە ئەکا.

8.5.6. لە عێراقی عەجەمدا[edit]

عەشیرەتی ئەنبارلۆ هەیە کە لە نزیک «تازم»ە و لە دەوری برووجێردیشدا عەشیرەتی بەیات و پیرانەوەند هەیە.

8.5.7. لە فارسدا[edit]

عەشیرەتی شوانکارە هەیە و زۆر و بەقووەتە، لە تاریخی وڵاتانی فارس و کرماندا زۆر خۆی نیشان داوە و بەینێک حکوومەتێکیشی دامەزراندووە. مەنتیقەی ئێستاکەی زارکان، ئیستابانان، بوورک، تارم، خەیرا، تەریز، کوروم، ڕونیزلار و دارانجردە. لە شەرقی شیرازەوە تا بۆجنوورد ئەچێ، تا قەراغی بەحری فارسی بە دەستەوەیە، لە تیجارەت و زەراعەتیشدا باش پێش کەوتووە. بە گوێرەی ویسعەتی مەسکەنەکەیەوە ئەبێ نفووسێکی زۆری بێ و بیست و سێ هەزار ماڵێک ئەبێ. لە پێشدا پێنج بەشی گەورەی هەبووە: ئیسماعیلی، ڕامانی، کارزوویی، مەسعوودی و شاکانی. بە ڕیوایەتی ناو خۆیان ئەمیرەکەیان نەتەوەی ئەووەڵ حوکمداری ساسانی، ئەردەشیرە. بەشی شاکانی لە دەوری ساحلی خەلیجی فارسە. بە گوێرەی تاریخ، فرقەی هەرە موهیمی، ڕامانییە. فەزلەوی حوکمداری شوانکارە و کرمان، لەم فرقەیە بووە (ئینسقلۆپەدیای ئیسلام، جڵدی ٢)

8.5.8. لە وڵاتی کرماندا[edit]

بەعزێ عەشائیری گەڕۆکی کورد هەیە، بەڵام دەرحەقیان تەفسیلاتێک دەس نەکەوت.

8.5.9. لە وڵاتی تەهراندا[edit]

عەشیرەتی بازوکی هەیە و لە جنووبی ئێرانیشدا بەعزێ فرقەی ئەم عەشیرەتە بینراوە.

8.5.10. لە وڵاتی گێلاندا[edit]

عەشیرەتی عومەرلۆ هەیە کە فرقەکانی: قوبەقرانلۆ، شمکانلۆ، بەهادورلۆ، شاهـ کولانلۆ و بەشانلووە. ئەڵێن لە تەڕەف نادر شاهەوە لە خۆراسانەوە هێنراونە ئێرە (مەجمووعەی جەمعییەتی ئاسیای مەرکەزی).

8.5.11. لە وڵاتی مازەندەراندا[edit]

عەشیرەتی مودانلۆ هەیە کە هەرە پێشکەوتووی عەشائیری کوردی ئێرانە (کوردلەر).

8.5.12. لە وڵاتی خۆراساندا[edit]

لە بەین مەشهەد و بوجنورددا عەشائیری شاددللۆ، زەفرانلۆ، عومەرلۆ هەیە. عەشیرەتی زەفرانلۆ لە ڕەشماڵدایە و بەقووەتە.

8.5.13. لە وڵاتی هەمەداندا[edit]

عەشیرەتی جوزەیکان هەیە.

8.6. کوردی ڕووسیە[edit]

لە جمهوورییەتی ئەرمەنی «ئەریوان»دا چەند فرقەیەکی «زیلان»ی بایەزید هەیە. دوقتۆر فریچ ئەڵێ: لە عەشیرەتی بازۆکیش ٥٠٠٠ ماڵێک لە نزیک ئەریوان هەیە (کوردلەر، لاپەڕە ٣٥). بێجگە لەمانە لە داخڵی جمهوورییەتی ئازەربایجانیشدا و لە لیوای ئەلیزابت پوولی قەدیمدا، لە زەنگەزۆر، جوانشیر، جبرائیل و ئاراشدا بەعزێ عەشائیری کورد هەیە و قەزایەک تەشکیل ئەکەن.

لە مەنتیقەی «ئاخسخە»شدا کوردێکی زۆر هەیە و لە نۆزدە ناحیەدا بڵاو بوونەوە و هەموو زارعن (کوردلەر).

8.7. کوردی بلووجستان و هیندستان[edit]

عەشیرەتی براخۆی هەرە بەقووەتی عەشائیری کوردی ئێرەن. مەرکەزی کەسافەتیان لە دەوری «کەلات»ە لە «کەتتا»وە تا «لاس بەللا» نزیکی ٢٢٠ میل، مەنتیقەی ئەم عەشیرەتەیە. لە «بلووج» کەمتر، بەڵام بە حوکم و نفووزترن. حاکمییەتی مەرکەزی بلووجستان، کە «کەلات»ە، بە دەس ڕەئیسێکی ئەم عەشیرەتەوەیە کە لە فرقەی کامبەرانییە. دوو بەشی گەورەیە: سەراوان (براخۆی سەروو) و جاهلەوان (براخۆی خواروو).

دەرحەق بە مەنسووبیییەتی ئەم عەشیرەتە بە قەومی کورد بەعزێ شوبهە نوێنراوە، بەڵام لام وایە ئەم شوبهانە زەعیفە چونکە ناوەکەیان دەلیلێکی بەقووەتە.

بێجگە لەمەش عەشیرەتێکی کوردی گەورە و خالیسیشیان لە ناودایە کە کوردگەلی مەشهوورە و ئەساسی براخۆی تەشکیل ئەکەن. ڕەنگە لە غەربی ئێرانەوە بۆ ئێرە هاتبن. زاتەن عەشیرەتی براخۆیش ئەبێ لەوێوە هیجرەتی کردبێ.

میقداری نفووسی ئەم عەشیرەتی براخۆیە ٣٠٠٠٠٠ کەسێکە (ئینسقلۆپەدیای ئیسلام).

لە هیندستانیشا بەعزێ لەم عەشائیرە هەیە و لە وڵاتی سەنددا ساکینن. نفووسیان ٤٨١٨٠ کەسێکە. ئەم عەشیرەتی براخۆیە هەمووی سوننی مەزهەبن. زمانەکەیان بەعزێ کەلیمەی بلووجی و ئێرانی تێکەوتووە و لەهجەکەیان نزیکی لەهجەی هیندی مەرکەزی دراویدە، بە تەبیعەت ئەم حاڵە نەتیجەی ئیختلات و دراوسێیەتییە. سەرف و نەحویان، تەقریبەن عەینی سەرف و نەحوی بلووجییە. بێجگە لە عەشیرەتی براخۆی، لە ناو عەشائیری بلووجدا دوو عەشیرەتی تری کوردیش هەیە کە بە مامەسەنی (مام حەسەنی) مەشهوورن و ئەمانەش دیسانەوە ئەبێ لە غەربی ئێرانەوە هاتبن (ئینسقلۆپەدیای ئیسلام).

8.8. لە ئەفغانستاندا[edit]

بە گوێرەی شەرەفنامە لە ئەفغانستاندا بەعزێ عەشائیری زەنگەنە هەیە کە ڕەنگە لە بلووجستانەوە هاتبن. موستەشریق «مۆرغان سنەرن»یش ئەڵێ ڕەنگە بەعزێ عەشائیری کورد لە ئەفغانستدا ببێ، بەڵام بۆی تەحقیق نەکراوە.