ئینجیلی موقەدەس/ئینجیلی مەتا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئینجیلی موقەدەس  (1919)  by لودڤیگ فاسوم
ئینجیلی مەتا

باب ١[edit]

1) کتێبی بە وەلەدبوونی یەسووع مەسیح کوڕی داوود کوڕی ئیبراهیم.

2) ئیبراهیم ئیسحاقی تەوەلوود کرد و ئیسحاق یەعقووبی تەوەلوود کرد و یەعقووب یەهوودای و برایانی وی تەوەلوود کرد.

3) و یەهوودا فارێس و زارەحی لە تاماری تەوەلوود کرد، و فارێس حیسرونی تەوەلوود کرد، و حیسروون ئارامی تەوەلوود کرد.

4) و ئارام عەمینادابی تەوەلوود کرد و عەمیناداب نەحشوونی تەوەلوود کرد و نەحشوون سەلموونی تەوەلوود کرد.

5) و سەلموون بوعەزی لە ڕاحابی تەوەلوود کرد و بوعەز عوبەیدی لە ڕاعوتی تەوەلوود کرد و عوبەید یەسسای تەوەلوود کرد.

6) و یەسسا داوود پادشای تەوەلوود کرد و داوود سلەیمانی لە ژنی ئوریای تەوەلوود کرد.

7) و سلەیمان ڕیحوبعامی تەوەلوود کرد و ڕیحوبعام ئەبییای تەوەلوود کرد و ئەبییا ئاسافی تەوەلوود کرد.

8) و ئاساف یەهووشافاتی تەوەلوود کرد، یەهووشافات یۆرامی تەوەلوود کرد و یۆرام عوزییای توەلوود کرد.

9) و عوزییا یوتامی تەوەلوود کرد و یوتام ئاحازی تەوەلوود کرد و ئاحاز حیزقییای تەوەلوود کرد.

10) و حیزقییا مەنەسسی تەوەلوود کرد و مەنەسسی ئامووسی تەوەلوود کرد و ئامووس یوشییای تەوەلوود کرد

11) و یوشییا یەکونیای و برایانی وی تەوەلوود کرد دە وەختی یەخسیری بابلدا.

12) و لە پاش یەخسیری بابل یەکونیا سیئەلتیئیلی تەوەلوود کرد و سیئەلتیئیل زێرۆبابلی تەوەلوود کرد.

13) و زێرۆبابل ئەبیهوودی تەوەلوود کرد، و ئەبیهوود ئیلیاقیمی تەوەلوود کرد و ئیلیاقیم عازوری تەوەلوود کرد.

14) و عازور سادووقی تەوەلوود کرد و سادووق ئیکیمی تەوەلوود کرد و ئیکیم ئیلیهوودی تەوەلوود کرد.

15) و ئیلیهوود ئیلیعازەری تەوەلوود کرد و ئیلیعازەر مەتتانی تەوەلوود کرد و مەتتان یەعقووبی تەوەلوود کرد.

16) و یەعقووب یوسفی تەوەلوود کرد. مێردی مریەمی کە لە وی یەسووع بە وەلەد بوو، ئەوی کە مەسیح بانگ دەکرێ.

17) دەنا هەموو سلسلان لە ئیبراهیم هەتا داوود چواردە سلسلەن و لە داوود هەتا یەخسیری بابل چواردە سلسلەن و لە یەخسیری بابل هەتا مەسیح چواردە سلسلەن.

18) بەڵا بە وەلەدبوونی یەسووع مەسیح وەها بوو، وەختێکی مریەم دایکی وی بە یوسف دەزگیران بوو، لە پێش ئەوەی کە هاتنە پێکەوە پەیدا کرا کە لە «روح القدس» ئاوس بوو.

19) و یووسف مێردی وی کە سادق بوو و نەیدەویست کە ئەوی ڕیسوا بکا دە فکردا بوو کە ئەوی بە دزی بەرەڵڵا بکا.

20) بەڵا وەختێکی ئەو لەسەر ئەوانەی فکر دەکرد، ئەوەتا مەلایکەتی ڕەب دە خەونەکەیدا بۆ وی ئاشکرا بوو، چونکە ئەوی کە دە وێدا هاملە بووە لە ڕوحولقدوسە.

21) و کوڕێکی دەزێ و نێوی وی یەسووع بانگ دەکا چونکە ئەو قەومی خۆی لە گوناحانی وان خەڵاس دەکا.

22) بەڵا ئەوە هەموو بوو هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە لە خوڵا کوتراوە بە دەستی پێغەمبەر کە دەڵێ:

23) «ئەوەتا بیکرێک ئاوس دەبێ و کوڕێکی دەزێ و نێوی وی عەمانوئیل بانگ دەکەن.» کە بە تەرجەمە مەعنایە، «خوڵا دەگەڵ ئەمە»

24) و کە یوسف لە خەوێ هەستا چلۆنێکی مەلایکەتی ڕەب بە وی ئەمری کردبوو کردی و ژنی خۆی قەبوول کرد.

25) و ئەوی نەناسی هەتا کوڕەکەی زابوو و نێوی وی یەسووعی بانگ کرد.

باب ٢[edit]

1) و کە یەسووع بە وەلەد بوو دە بەیتوللەحمی یەهوودییە دە ڕۆژانی هێرۆدێس پادشادا، ئەوەتا مەجوسیان لە ڕۆژهەڵاتی بۆ ئورشەلیمی هاتن.

2) دەیان گوت: «لە کوێیە ئەوەی کە پادشای یەهوودیان بە وەلەد بووە؟ چونکە ئەستێرەی ویمان دیوە دە ڕۆژهەڵاتیدا و هاتووین کە سجدەی لێ بکەین.»

3) بەڵا وەختێکی هێرۆدێس پادشا ئەوەی بیست تێک چوو و هەموو ئورشەلیم دەگەڵ ئەوی.

4) و هەموو کاهینانی گەورە و خوێندەوارانی قەومی خڕ کرد و پرسیاری لەوان کرد لە کوێ دەبا مەسیح بە وەلەد ببێ.

5) و ئەوان بە وییان گوت: «دە بەیتوللەحمی یەهوودیدا، چونکە وەها نووسراوە بە دەستی پێغەمبەر.

6) و ئەتو ئەی بەیتوللەحم دە وڵاتی یەهوودیدا هیچ چکۆلەتر نی لەنێو سەردارانی یەهوودییە، چونکە لە تۆ مەزنێک وەدەر دەکەوێ کە قەومی من ئیسرائیل شوانی دەکا.»

7) ئەو وەختی هێرۆدێس بە دزی مەجوسیانی بانگ کرد و پرسیاری چاکی لەوان کرد لە وەختی ئاشکرابوونی ئەستێرەی.

8) و ئەوانی ناردە بەیتوللەحمی و کوتی: «بڕۆن و سۆراغی چاک بکەن، بەحسی ئەو منداڵەی و کە پەیداو کردەوە بە من خەبەر بدەن هەتاکوو ئەمنیش بێم و سجدەی لێ بکەم.»

9) و کە ئەوان قسەی پادشایان بیستبوو ڕۆین و ئەوەتا ئەو ئەستێرەی کە دە ڕۆژهەڵاتیدا دیبوویان لە پێشی وان دەچوو، هەتا هات و ڕاوەستا لەسەر ئەو جێیە کە منداڵەکە لەوێ بوو

10) و کە ئەستێرەیان دی بە خۆشحاڵییەکی زۆر گەورە خۆشحاڵ بوون.

11) و کە وەژوور ماڵێ کەوتن ئەو منداڵەیان دەگەڵ مریەم دایکی خۆی دی. و کەوتنە خوارێ و سجدەیان لێ کرد. و خەزێنەی خۆیان کردەوە و دیارییانیان بۆ وی هێنا: زێڕ و کۆندۆر و مۆرا.

12) و کە دە خەونێکیدا لە خوڵای هوشیار کرابوون کە نەگەڕێنەوە کن هێرۆدێس، بە ڕێیەکی دیکە بۆ وەتەنی خۆیان چوون.

13) و کە ئەوان چووبوون، ئەوەتا مەلایکەتی ڕەب دە خەونێکیدا بۆ یوسف ئاشکرا بوو دەیگوت، «هەڵستە: منداڵەکە و دایکی وی هەڵگرە و هەڵێ بۆ میسر و لەوێ هەتا بە تو بڵێم: چونکە هێرۆدێس لەو منداڵەی دەگەڕێ کە ئەوی هیلاک بکا.»

14) و ئەو هەڵستا منداڵەکە و دایکی وی بە شەوێ هەڵگرت و چوو بۆ میسر.

15) و لەوێ بوو هەتا مردنی هێرۆدێس. هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە لە خوڵای کوتراوە بە دەستی پێغەمبەر کە دەڵێ: «کوڕی خۆمم لە میسرێ بانگ کردووە.»

16) وەختێکی هێرۆدیس دیتی کە لە مەجوسیان مەسخەرە کرابوو: ڕقی زۆر هەڵستا و ناردی و هەموو منداڵانی کوشت دە بەیتوللەحمێ و دە هەموو سەرحەدانی وێدا کە دوو ساڵ و کەمتر بوون بە حسابی ئەو وەختی کە لە مەجوسیان پرسیاری چاکی کردبوو.

17) ئەو وەختی تەواو بوو ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی یەرمیا پێغەمبەر کە دەڵێ،

18) «دەنگێک دە ڕامێدا بیسترا: گریان و شینی زۆر. ڕاحیل بۆ منداڵانی خۆی دەگریا و سەرەخۆشی قەبووڵ نەدەکرد، چونکە نەماون.»

19) بەڵا وەختێکی هێرۆدێس مردبوو: ئەوەتا مەلایکەتی ڕەب دە خەونێکی دە میسردا بۆ یوسف ئاشکرا بوو دەیگوت:

20) «هەڵستە منداڵەکە و دایکی وی هەڵگرە و بڕۆ بۆ وڵاتی ئیسرائیل: چونکە ئەوانەی کە لە گیانی ئەو منداڵەی دەگەڕان مردوون.»

21) و ئەو هەڵستا: منداڵەکە و دایکی وی هەڵگرت و هاتە وڵاتی ئیسرائیل.

22) بەڵا وەختێکی بیستی کە ئەرکلاوس دە جێی هێرۆدێس بابی خۆیدا لەسەر یەهوودیە پادشایەتی دەکرد، ترسا کە بۆ ئەوێ بچێ، بەڵا کە دە خەونێکیدا لە خوڵای هوشیار کرابوو، بۆ لای جەلیلی چوو.

23) و هات و ڕۆنیشت دە شارێکیدا کە ناسرە بانگ دەکرا. هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە بە دەستی پێغەمبەران کوتراوە، کە ئەو ناسری بانگ دەکرێ.

باب ٣[edit]

1) دەو ڕۆژانەدا یوحەننا تەعمیددەر هات و دە چۆڵی یەهوودییەدا وەعزی دەکرد.

2) دەیگوت «تۆبەی بکەن چونکە پادشایەتی ئاسمان نیزیک بووە.»

3) چونکە ئەوەیە ئەوەی کە لەوی کوتراوە بە دەستی ئەشعیا پێغەمبەر کە دەڵێ: «دەنگی بانگکەرێکی دە چۆڵیدا دەڵێ: ڕێی ڕەب حازر بکەن و جادانی وی ڕاست بکەن.»

4) و ئەو یوحەننا جلی لە تووکی وشتری بوو و پشتێندێکی چەرم دە پشتیدا و خۆراکی وی کوللە و هەنگوینی کێوی بوو.

5) ئەو وەختی ئورشەلیم و هەموو یەهوودییە و هەموو وڵاتی دەوری ئوردن وەدەر کەوتنە کن ئەوی.

6) و لە وی تەعمید دەکران دە چۆمی ئوردندا بە ئیقرارکردنی گوناحانی خۆیان.

7) بەڵا وەختێکی دیتی کە زۆران لە فەریسیان و سدوقیان دەهاتنه تەعمیدی، بە وانی گوت: «ئەی ئەولادی ماران، کێ بە ئەنگۆی نیشان دا کە هەڵێن لە غەزەبێ کە دێ؟

8) دەنا میوەی لایقی تۆبەی بێنن.

9) و فکر مەکەن کە دە خۆتاندا بڵێن: «ئەمە ئیبراهیممان هەیە بۆ باب»، چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم کە خوڵا دەتوانێ لە ئەو بەردانە منداڵان بۆ ئیبراهیمی هەڵبستێنێ

10)و ئەلان بێور لەکن ڕەگی داران داندراوە، دەنا هەر دارێکی کە میوەی چاک نایەنێ دەبڕدرێ و دە ئاوری داوێژرێ

11) ئەمن ئەنگۆ بە ئاوی تەعمید دەکەم بۆ تۆبەی، بەڵا ئەوەی کە لەدوای من دێ لە من بە قووەتترە: کە ئەمن لایق نیم کە کەوشی وی هەڵگرم، ئەو ئەنگۆ بە ڕوحولقدوس و ئاور تەعمید دەکا.

12) کە بێژینگی دە دەستی خۆیدایە و جۆخینی خۆی پاک دەکا و گەنمی خۆی دە ئەمبارێدا خڕ دەکاتەوە، بەڵا کاکە دەسووتێنێ بە ئاورێکی کە ناکوژێتەوە.»

13) ئەو وەختی یەسووع لە جەلیلی هاتە ئوردن بۆ کن یوحەننا کە لە وی تەعمید بکرێ.

14) بەڵا ئەو مەنعی لێ دەکرد دەیگوت: «ئەمن ئیحتیاجم هەیە کە لە تۆ تەعمید بکرێم و ئەرێ ئەتۆ بۆ کن ئەمن دێی؟»

15) و یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «لێی گەڕێ ئەوێستا چونکە وەها بۆ مە لایقە کە هەموو سداقەتی تەواو بکەین». ئەو وەختی لێی گەڕا.

16) و یەسوع تەعمید کرابوو، جێ بەجێ لە ئاوی وەدەر کەوت و ئەوەتا ئاسمانان ئاواڵە بوونەوە و ڕوحی خوڵای دی وەکوو کۆترێک دەهاتە خوارێ و هاتە سەر ئەوێ.

17) و ئەوەتا دەنگێک لە ئاسمانان دەیگوت: «ئەوەیە کوڕی خۆشەویستی من کە لە وی خۆشحاڵم.»

باب ٤[edit]

1) ئەو وەختی یەسووع بە ڕوح بۆ چۆڵی وەسەر بردرا هەتاکوو لە شەیتان تەجرەبە بکرێ.

2) و کە چل شەو بە ڕۆژوو ببوو، لە پاشان برسی بوو.

3) و تەجرەبەکەر کە هاتە پێش و بە وی گوت: «ئەگەر ئەتۆ کوڕی خوڵای: بڵێ کە ئەو بەردانە ببن بە نان.»

4) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «نووسراوە ئینسان نە تەنیا بە نان دەژی بەڵا بە هەر قسەیەکی کە لە زاری خوڵای وەدەر دەکەوێ.»

5) ئەو وەختی شەیتان ئەوی بۆ شاری موقەدەس برد و ئەوی لەسەر قوببەی هەیکەلی دانا.

6) و بە وی گوت: «ئەگەر ئەتۆ کوڕی خوڵای، خۆت باوێژە خوارێ، چونکە نووسراوە کە بە مەلایکەتانی خۆی دەر حەقی تۆ ئەمر دەکا و ئەتۆ لەسەر دەستان هەڵدەگرن نەبا پێی تۆ وە بەردێکی بکەوێ.»

7) یەسووع بەوی گوت: «دیسان نووسراوە ڕەب خوڵای خۆت تەجرەبە مەکە.»

8) دیسان شەیتان ئەوی بردە سەر کێوێکی زۆر بڵند و هەموو پادشایەتانی دنیای و جەلالی وانی بە وی نیشان دا

9) و بە وی گوت: «ئەوانە هەموو بە تۆ دەدەم ئەگەر بکەوی و سجدەی من بکەی.»

10) ئەو وەختی یەسووع بە وی گوت: «بڕۆ ئەی شەیتان چونکە نووسراوە دەبێ ڕەب خوڵای خۆت سجدەی بکەی و تەنیا بە وی عبادەت بکەی»

11) ئەو وەختی شەیتان ئەوی بەجێ هێشت و ئەوەتا مەلایکەتان هاتنە پێش و خزمەتی وییان دەکرد.

12) بەڵا وەختێکی بیستی کە یوحەننا تەسلیم کرابوو، بۆ جەلیلی چوو.

13) و ناسرەی بەجێ هێشت و هات و ڕۆنیشت دە کەفەرناحومێدا لە کن بەحرێ دە سەرحەدانی زیبولون و نەفتالیمیدا.

14) هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی ئەشعیا پێغەمبەر کە دەڵێ:

15) «وڵاتی زیبولون و وڵاتی نەفتالیم، ڕێی بەحرێ ئەولای ئوردن، جەلیلی تایفان.

16) ئەو تایفەی کە دە تاریکاییدا ڕۆدەنیشت ڕوناکایییەکی گەورەی دیوە و بۆ ئەوانەی کە دە وڵاتی و سێبەری مردنی ڕۆدەنیشتن ڕووناکایی هەڵاتووە.»

17) لە ئەو وەختییەوە یەسووع دەستی پێ کرد کە وەعز بکا و بڵێ: «تۆبەی بکەن چونکە پادشایەتی ئاسمان نیزیک بووە.»

18) و کە لە کن بەحری جەلیلی دەگەڕا دوو برایان شەمعوون کە پیترۆس بانگ دەکرێ و ئەندرییاس برای وی دی کە تۆڕێکیان دە بەحری داویشت: چونکە تۆڕەوان بوون.

19) و بە وانی گوت: «لەدوای من وەرن و ئەنگۆ دەکەمە تۆڕەوانی ئینسانان»

20) و ئەوان جێ بەجێ تۆڕانیان بەجێ هێشت و وەدوای وی کەوتن.

21) و کە لە ئەوی وەپێش دەکەوت دوو برایانی دیکە یەعقووب کوڕی زەبدی و یوحەننا برای وی دی دە گەمێدا دەگەڵ بابی خۆیان زەبدی تۆڕانی خۆیان دەچنیەوە و ئەوانی بانگ کرد.

22) و ئەوان جێ بەجێ گەمێ و بابی خۆیان بەجێ هێشت و وەدوای وی کەوتن.

23) و دە هەموو جەلیلیدا دەگەڕا و دە کەنێشتی واندا تەعلیمی دەدا و ئینجیلی پادشایەتی وەعز دەکرد و هەموو نەخۆشی و هەموو دەردی لەنێو خەڵکی ساغ دەکردەوە.

24) و نێوبانگی وی وەدەر کەوت دە هەموو سورییەدا و هەموو نەخۆشان کە بە جوێ جوێ نەخۆشیان و دەردان ئەزیەتیان دەکێشا و جننداران و فێداران و ئیفلیجانیان هێنا کن ئەوی و ئەوانی ساغ کردەوە.

25) و جەماعەتانی زۆر لە جەلیلی و دیکاپۆلسی و ئورشەلیمی و یەهوودییە و لەولای ئوردن وەدوای وی دەکەوتن.

باب ٥[edit]

1) و کە جەماعەتانی دی چوو سەر کێوی، و کە ئەو ڕۆنیشتبوو شاگردانی وی هاتنە کنی.

2) و زاری خۆی کردەوە و ئەوانی تەعلیم دەدا دەیگوت؛

3) «خۆزگە بە فەقیران دە ڕوحدا: چونکە پادشایەتی ئاسمان ئی وانە.

4) خۆزگە بە خەمداران، چونکە بەوان دڵخۆشی دەدرێ.

5) خۆزگە بە سەبرداران چونکە ئەوان ئەرزی بە میرات دەگرن.

6) خۆزگە بە برسییان و تینووان بۆ سداقەتی چونکە ئەوان تێر دەبن.

7) خۆزگە بە ڕەحمکەران چونکە بەوان ڕەحم دەکرێ.

8) خۆزگە بە پاکدڵان، چونکە ئەوان خوڵای دەبینن.

9) خۆزگە بە سوڵحکەران، چونکە ئەوان منداڵانی خوڵای بانگ دەکرێن.

10) خۆزگە بە ئەوانەی کە لەبەر سداقەتی ئەزیەت دەکێشن، چونکە پادشایەتی ئاسمان ئی وانە.

11) خۆزگە بە ئەنگۆ وەختێکی جنێو و ئەزیەتوو دەدەن و چتێکی خراپ بە درۆ لەسەر ئەنگۆ دەڵێن بۆ خاتری من.

12) شاد بن و کەیفخۆشی بکەن، چونکە حەقی ئەنگۆ دە ئاسماندا زۆرە، چونکە هەر وا بە پێغەمبەران دە پێش ئەنگۆدا ئەزیەتیان داوە.

13) ئەنگۆ خوێی ئەرزێن، بەڵا ئەگەر خوێ بێتام ببێ بە چی خوێ دەکرێ؟ ئیدی بۆ هیچ چتێک فایدەی نییە بێجگە کە فڕێ بدرێتە دەرێ و لە خەڵکی پاماڵ بکرێ.

14) ئەنگۆ ڕووناکایی دنیایێنە، شارێکی کە لەسەر کێوی داندراوە ناتوانی شاردراوە ببێ.

15) چرایێکی هەڵ ناکەن و لەبن کێلی دابنێن، بەڵا لەسەر پێچرا و بە هەموو ئەوانی کە دە ماڵێدان ڕووناکایی دەدا.

16) هەر وا با ڕووناکایی ئەنگۆ لە پێش خەڵکی ڕووناکایی بدا، هەتاکوو عەمەلانی چاکی ئەنگۆ ببینن و شوکری بابی ئەنگۆ بکەن کە دە ئاسماندایە.

17) فکر مەکەن کە ئەمن هاتووم کە شەریعەت یان پێغەمبەران بەتاڵ بکەم، نەهاتووم کە بەتاڵ بکەم بەڵا کە تەواو بکەم.»

18) چونکە ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: «هەتا ئەرز و ئاسمان ڕاببرن موویێک یان نوختەیێک لە شەریعەت قەت ڕانابرێ هەتا هەموو تەواو ببێ.

19) دەنا هەر کەس کە یەکێک لەو حوکمانەی چکۆلەتر بەتاڵ بکا و خەڵکی وەها تەعلیم بدا، دە پادشایەتی ئاسماندا چکۆلەتر بانگ دەکرێ، بەڵا هەر کەس کە ئەوانی بەجێ بێنی و تەعلیم بدا، ئەو دە پادشایەتی ئاسماندا گەورە بانگ دەکرێ.

20) چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەگەر سداقەتی ئەنگۆ لە ئی خوێندەواران و ئی فەریسیان زیاتر نەبێ، قەت وەژوور پادشایەتی ئاسمان ناکەون.

21) بیستووتانە کە بە قەدیمییان کوتراوە: قەتڵێ مەکە، و هەر کەس کە قەتڵێ بکا لایقی حوکم دەبی.

22) بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر کەس کە لە برای خۆی ڕقی هەڵبستێ، لایقی حوکم دەبێ، و هەر کەس کە بە برای خۆی ڕاقا بڵێ لایقی مەجلیسی کەدخودایان دەبێ و هەر کەس کە ئەحمەق بڵێ، لایقی ئاوری جەهەنەمی دەبێ.

23) دەنا ئەگەر قوربانی خۆت بۆ کن مەزبەحێ بێنی و لەوێ وەبیرت بێ کە برات چتێکی لەسەر تۆی هەیە.

24) قوربانی خۆت لەوێ لە پێش مەزبەحی بەجێ بێڵە و بڕۆ هەوەڵ دەگەڵ برای خۆت ئاشت بەوە و ئەو وەختی وەرە و قوربانی خۆت بێنە.

25) دەگەڵ موددەعی خۆت زوو ڕێک بکەوە کە هێشتا دەگەڵ ئەوی دە ڕێدای، نەبا موددەعێکە ئەتۆ بە قازی تەسلیم بکا و قازی بە داروغە و دە بەندیخانەیدا باوێژرێی.

26) ڕاستی بە تۆ دەڵێم: «قەت لە ئەوێ وەدەر ناکەوی هەتا پوڵی ئاخیرت ئەدا نەکردووە.»

27) بیستووتانە کە کوتراوە: «زیناحێ مەکە».

28) بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم: «هەر کەس کە تەماشای ژنێکی بکا هەتاکوو تەمای لێ بکا، ئەلان دە دڵی خۆیدا دەگەڵ ئەوی زیناحی کردووە.»

29) و ئەگەر چاوی ڕاستی تۆ هەڵتبنگوێنێ دەرییێنە و لە خۆت فڕێی بدە، چونکە قازانجە بۆ تۆ کە یەکێک لە ئەعزاکانی تۆ هیلاک ببێ و هەموو بەدەنت ناوێژرێتە جەهەنەمێ.

30) و ئەگەر دەستی ڕاستی تۆ هەڵتبنگوێنێ بیبڕە و لە خۆت فڕێی بدە، چونکە قازانجە بۆ تۆ کە یەکێک لە ئەعزاکانی تۆ هیلاک ببێ و هەموو بەدەنت ناوێژرێتە جەهەنەمی.

31) و کوتراوە: «هەر کەس کە ژنی خۆی بەرەڵڵا بکا با تەڵاقنامە بە وی بدا.»

32) بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر کەس ژنی خۆی بەرەڵڵا بکا بە بێ سەبەبی زیناح، باعیسی زیناحکردنی وی دەبێ، و هەر کەس کە بەرەڵڵاکراوێکی مارە بکا زیناح دەکا.

33) دیسان بیستووتانە کە بە قەدیمییان کوتراوە: «سوێندی درۆ مەخۆ بەڵا سوێندانی خۆت بۆ خوڵای ئەدا بکە.»

34) بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم: «قەت سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان چونکە تەختی خوڵایە»

35) و نە بە ئەرزێ چونکە پێڕاخەری پێیانی وییە، و نە بە ئورشەلیمی چونکە شاری پادشای گەورەیە،

36) و بە سەری خۆتیش سوێند مەخۆ چونکە ناتوانی موویەکی سپی یان ڕەش بکەی.

37) بەڵا با قسەی ئەنگۆ «بەڵێ بەڵێ و نە نە» ببێ و ئەوی کە لە ئەوانە زیاترە لە شەڕێیە.

38) بیستووتانە کە کوتراوە: «چاو بۆ چاو و دەدان بۆ دەدان»

39) بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم کە زیددی شەڕێ هەڵمەستن بەڵا هەر کەس کە لە ڕوومەتی ڕاستی تۆ دەدا ئەوی دیکەشی بۆ وەرگێڕە؛

40) و هەر کەس کە بیەوێ دەگەڵ ئەتۆ دەعوا بکا و کراست بستێنێ جوببەش بۆ وی بەجێ بێڵە؛

41) و هەر کەس کە ئەتۆ مەجبوور دەکا کە یەک فەرسەق بڕۆی، دوو دەگەڵ ئەوی بڕۆ.

42) بە وەی کە لە تۆ تەڵەب دەکا، بدە، و ئەوەی کە بیەوێ لە تۆ قەرز بستێنێ ڕووی خۆت لێی وەرمەگێڕە.

43) بیستووتانە کە کوتراوە: «جیرانی خۆت بحوببێنی و دوژمنی خۆت ببوغزێنی».

44) بەڵا ئەمن بە ئەنگۆ دەڵێم: «دوژمنانی خۆتان بحوببێنن و بۆ ئەوانەی کە ئەزیەتوو دەدەن دوعای خێر بکەن؛

45) هەتاکوو ببنە منداڵانی بابی خۆتان کە دە ئاسماندایە، چونکە تاوی خۆی لەسەر خراپان و چاکان هەڵدێنێ و باران لەسەر حەقان و ناحەقان دەبارێنێ»

46) چونکە ئەگەر ئەنگۆ ئەوان بحوببێنن کە ئەنگۆ دەحوببێنن، چی حەقوو هەیە؟ ئەرێ ڕادارانیش هەر وا ناکەن؟

47) و ئەگەر تەنیا برایانی خۆتان سڵاوێ بکەن، چی زیاتر دەکەن، ئەرێ بتپەرستانیش هەر وا ناکەن؟

48) دەنا ئەنگۆ کامل بن چلۆنێکی بابی ئاسمانیی ئەنگۆ کاملە.

باب ٦[edit]

1) بەڵا هۆشیار بن کە سداقەتی خۆتان لەبەر چاوی خەڵکی نەکەن هەتاکوو لەوان ببیندرێن، ئەگەر نە، لە بابی خۆتان کە دە ئاسماندایە حەقوو نییە.

2) دەنا وەختێکی سەدەقە دەدەی لە پێش خۆت کەرنا لێ مەدە چلۆنێکی ڕیاکاران دە کەنێشتان و دە کوچاندا دەکەن هەتاکوو لە خەڵکی تەعریف بکرێن. ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: حەقی خۆیان وەرگرتووە.

3) بەڵا ئەتۆ وەختێکی سەدەقە دەدەی با دەستی چەپی خۆت نەزانێ دەستی ڕاستت چی دەکا.

4) هەتاکوو سەدەقەی تۆ دە دزیەتیدا ببێ، و بابی تۆ کە دە دزیەتیدا دەبینێ تۆڵە بە تۆ دەدا.

5) و وەختێکی نوێژێ دەکەن وەکوو ڕیاکاران مەبن چونکە پێیان خۆشە کە دە کەنێشتان و دە کوڵنچکانی کوچاندا ڕاوەستاو نوێژێ بکەن، هەتاکوو لە خەڵکی دیار ببن، ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: حەقی خۆیان وەرگرتووە.

6) بەڵا ئەتۆ وەختێکی نوێژێ دەکەی وەژوور خەڵوەتی خۆت بکەوە و دەرکەی خۆت پێوە دە و بۆ بابی خۆت کە دە دزیەتیدایە نوێژێ بکە و بابی تۆ کە دە دزیەتیدا دەبینێ تۆڵە بە تۆ دەدا.

7) و وەختێکی نوێژێ دەکەن زۆر قسانی بەتاڵ مەکەن وەکوو بتپەرستان، چونکە ئەوان فکر دەکەن کە لەبەر کوتنی زۆری خۆیان قەبووڵ دەکرێن.

8) دەنا وەکوو ئەوان مەبن، چونکە بابی ئەنگۆ دەزانێ کە چی ئیحتیاجوو هەیە لە پێش ئەوەی کە لێی تەڵەب دەکەن.

9) دەنا ئەنگۆ وەها دوعا بکەن: «یا بابی مە کە دە ئاسماندای نێوت موقەددەس ببێ.

10) پادشایەتی تۆ بێ، ئیرادەت چلۆنێکی دە ئاسماندا لەسەر ئەرزیش ببێ.

11) نانی مە ئی هەر ڕۆژ ئەوڕۆ بە مە بدە،

12) و قەرزی مە ببەخشە چلۆنێکی ئەمەش قەرزدارانی خۆمان دەبەخشین.

13) و ئەمەی دە تەجرەبەیدا مەبە، بەڵا خەڵاسمان بکە لە شەڕێ، چونکە ئی تۆیە پادشایەتی و قووەت و جەلال هەتا ئەبەدولئەبەد، ئامین»

14) چونکە ئەگەر ئەنگۆ بە خەڵکی گوناحانی وان ببەخشن، بابی ئاسمانیی ئەنگۆش دەبەخشێ.

15) بەڵا ئەگەر ئەنگۆ بە خەڵکی گوناحانی وان نەبەخشن، بابی ئەنگۆ گوناحانی ئەنگۆش نابەخشێ.

16) و وەختێکی ڕۆژوو دەگرن ڕووگرژ مەبن وەکوو ڕیاکاران، چونکە ئەوان ڕووی خۆیان دەگۆڕن هەتاکوو بۆ خەڵکی دیار ببن کە بە ڕۆژوون. ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: حەقی خۆیان وەرگرتووە.

17) بەڵا ئەتۆ وەختێکی ڕۆژوو دەگری سەری خۆت چەور بکە و ڕووی خۆت بشۆ؛

18) هەتاکوو بۆ خەڵکی دیار نەبێ کە بە ڕۆژووی، بەڵا بۆ بابی خۆت کە دە دزیەتیدایە، و بابی تۆ کە دە دزیەتیدا دەبینێ تۆڵە بە تۆ دەدا.

19) لەسەر ئەرزێ خەزێنان بۆ خۆتان خڕ مەکەن لە کوێ کە مۆرانە و ژەنگ خراپ دەکەن و لە کوێ کە دزان کون دەکەن و دەدزن.

20) بەڵا دە ئاسماندا خەزێنان بۆ خۆتان خڕ بکەن لە کوێ کە نە مۆرانە و نە ژەنگ خراپ دەکەن و لە کوێ کە نە دزان کون دەکەن و ناشدزن.

21) چونکە لە کوێ کە خەزێنەی تۆیە دڵی تۆش لەوێ دەبێ.

22) چرای بەدەن چاوە. دەنا ئەگەر چاوی تۆ ساغ بێ، هەموو بەدەنی تۆ ڕووناک دەبێ.

23) بەڵا ئەگەر چاوی تۆ خراپ بێ، هەموو بەدەنی تۆ تاریک دەبێ. دەنا ئەگەر ڕووناکایی کە دە تۆدایە تاریک ببێ چەند تاریکاییەکی گەورە دەبێ.

24) هیچکەس ناتوانێ خزمەتی دوو ئاغایان بکا، چونکە یان یەکێکی دەبوغزێنێ و ئەوەی دیکە دەحوببێنێ یان تابعی یەکێکی دەبێ و ئەوەی دیکە سووک دەژمێرێ. ئەنگۆ ناتوانن خزمەتی خوڵای و مامونای بکەن.

25) لەبەر ئەوەی بە ئەنگۆ دەڵێم: خەمی ژیانی خۆتان مەخۆن، کە چی بخۆن یان چی بخۆنەوە، و نە بۆ بەدەنی خۆتان کە چی دەبەر بکەن. ئەرێ ژیان لە خۆراک و بەدەن لە جل زیاتر نییە؟

26) تماشای تەیڕانی ئاسمان بکەن کە نە دەچێنن و نە دروێنەی دەکەن و نە دە ئەمباراندا خڕ دەکەن، و بابی ئاسمانیی ئەنگۆ ئەوان بەخێو دەکا. ئەرێ ئەنگۆ لەوان زیاتر نین؟

27) و کێهە لە ئەنگۆ بە خەمخواردن دەتوانێ گەزێک لەسەر بەژنی خۆی زیاد بکا؟

28) و لەبەر جل بۆچی خەم دەخۆن؟ تماشای سوێسنانی زەوییان بکەن چلۆن گەورە دەبن، نە زەحمەت دەکێشن و نە دەڕێسن.

29) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: سلەیمانیش دە هەموو جەلالی خۆیدا وەکوو یەکێک لە ئەوانی دەبەر نەکرابوو.

30) بەڵا ئەگەر خوڵا گیای دەشتی کە ئەوڕۆ هەیە و سبحەینێ دە تەندووری داوێژرێ وەها دەبەر بکا، ئەرێ زۆر زیاتر دەبەر ئەنگۆ ناکا ئەی کەم ئیمانان؟

31) دەنا خەمێ مەخۆن و بڵێن: چی بخۆین یان چی بخۆینەوە یان چی دەبەر بکەین؟

32) چونکە بۆ هەموو ئەو چتانە تایفان حەول دەدەن، چونکە بابی ئاسمانیی ئەنگۆ دەزانێ کە بۆ هەموو ئەوانە ئیحتیاجیو هەیە.

33) بەڵا هەوەڵ پادشایەتی خوڵای و سداقەتی وی تەڵەب بکەن و هەموو ئەو چتانە بۆ ئەنگۆ زیاد دەبن.

34) دەنا خەمی سبحەینێ مەخۆن، چونکە سبحەینێ خەمی خۆی دەخوا، هەر ڕۆژ دەردی خۆی بەسیەتی.

باب ٧[edit]

1) حوکمێ مەکەن هەتاکوو لەسەر ئەنگۆ حوکم نەکرێ.

2) چونکە بە ئەو حوکمەی کە ئەنگۆ حوکمێ بکەن لەسەر ئەنگۆ حوکم دەکرێ و بە هەر پێوانەیەکی کە دەپێون بۆ ئەنگۆ دەپێورێ.

3) بۆچی پوشکەی دە چاوی براتدا دەبینی بەڵا لە کاریتەی دە چاوی خۆتدا ئاگات لێ نییە؟

4) یان چلۆن بە برات دەڵێی: «لێم گەڕێ کە پوشکەی لە چاوی تۆ دەرێنم؟» و ئەوەتا دە چاوی خۆتدا کاریتەیەک هەیە.

5) ئەی ڕیاکار هەوەڵێ ئەو کاریتەی لە چاوی خۆت دەرێنە و ئەو وەختی چاک دەبینی کە پوشکەی لە چاوی برات دەرێنی.

6) چتی موقەدەس بە سەگان مەدەن و مرواریانی خۆتان لە پێش بەرازان ماوێژن، نەبا بە پێیانی خۆیان ئەوان بشێلن و وەرگەڕێن و ئەنگۆ بدڕن.

7) تەڵەب بکەن و بە ئەنگۆ دەدرێ، حەول بدەن و پەیدا دەکەن، لە دەرکەی بدەن و بۆ ئەنگۆ دەکرێتەوە.

8) چونکە هەر کەس کە تەڵەب بکا وەردەگرێ و ئەوی کە حەول بدا پەیدا دەکا و بۆ وەی کە لە دەرکەی بدا دەکرێتەوە.

9) یان کێهە کەس لە ئەنگۆیە کە ئەگەر کوڕی وی نانی لێ تەڵەب بکا بەردێکی بە وی دەدا؟

10) یان ئەگەر ماسییەکی لێ تەڵەب بکا مارێکی بە وی دەدا؟

11) دەنا ئەگەر ئەنگۆ کە خراپن دەزانن کە دیارییانی چاک بە منداڵانی خۆتان بدەن، چەند زیاتر بابی ئەنگۆ کە دە ئاسماندایە چتانی چاک دەدا بە ئەوانەی کە لێی تەڵەب بکەن.

12) دەنا هەر چی کە دەتانەوێ کە خەڵکی دەگەڵ ئەنگۆ بکەن، هەر واش ئەنگۆ دەگەڵ ئەوان بکەن، چونکە ئەوەیە شەریعەت و پێغەمبەران.

13) لە دەرکەی تەنگ وەژوور بکەون، چونکە بەرینە ئەو دەرکەی و پانە ئەو ڕێی کە بۆ هیلاکی دەبا و زۆرن ئەوانەی کە بە وێ وەژوور دەکەون.

14) چونکە تەنگە ئەو دەرکەی و تەسکە ئەو ڕێی کە بۆ ژیانی دەبا و کەمن ئەوانەی کە ئەوی پەیدا دەکەن.

15) هۆشیار بن لە پێغەمبەرانی درۆزن کە بە جلی مەڕان دێنە کن ئەنگۆ بەڵا دە ژوورێدا گورگانی دڕندەن.

16) لە میوەی وان ئەنگۆ ئەوان دەناسن. ئەرێ لە دڕوان ترێ یان لە پوشکان هەنجیران دەچنن؟

17) هەر واش هەر دارێکی چاک میوەی چاک دێنێ، بەڵا دارێکی خراپ، میوەی خراپ دێنێ.

18) دارێکی چاک ناتوانێ میوەی خراپ بێنێ و نە دارێکی خراپ میوەی چاک بێنێ.

19) هەر دارێکی کە میوەی چاک نایەنێ دەبڕدرێ و دە ئاوری داوێژرێ.

20) دەنا لە میوەی وان ئەنگۆ ئەوان دەناسن.

21) نە هەر کەس کە بە من بڵێ: یا ڕەب، یا ڕەب، وەژوور پادشایەتی ئاسمان دەکەوێ، بەڵا ئەوەی کە ئیرادەی بابی من کە دە ئاسماندایە بەجێ بێنێ.

22) زۆران دەو ڕۆژەیدا بە من دەڵێن: «یا ڕەب، یا ڕەب، ئەرێ بە نێوی تۆ پێغەمبەرێتیمان نەکردووە و بە نێوی تۆ جننانمان دەر نەکردووە و بە نێوی تۆ زۆر قووەتانمان نەکردووە؟»

23) و ئەو وەختەی بە وان خەبەر دەدەم، قەت ئەنگۆم نەناسیوە و لە من دوور بن ئەی ئەنگۆ بێ شەرعیکەران.

24) دەنا هەر کەس کە ئەو قسانەی من ببیێ و ئەوانی بەجێ بێنێ بە پیاوێکی عاقڵ دەشوبهێندرێ کە ماڵی خۆی لەسەر شاخی دروست کرد.

25) و باران باری و سێڵاوان هاتن و بایان لێدان و لەو ماڵییان خست و نەڕووخا چونکە لەسەر شاخی داندرابوو.

26) و هەر کەس کە ئەو قسانەی من ببیێ و ئەوانی بەجێ نەیەنێ بە پیاوێکی نەفام دەشوبهێندرێ کە ماڵی خۆی لەسەر خیزی دروست کرد.

27) و باران باری و سێڵاوان هاتن و بایان لێدان و لەو ماڵییان خست و ڕووخا و ڕووخانی وی گەورە بوو.

28) و بوو کە وەختێکی یەسووع ئەو قسانەی خەڵاس کردبوو جەماعەتان لە تەعلیمی وی مات بوون.

29) چونکە ئەوانی تەعلیم دەدا وەکوو کەسێکی کە حیکماتی بێ و نە وەکوو خوێندەوارانی وان.

باب ٨[edit]

1) و وەختێکی ئەو لە کێوی هاتە خوارێ، جەماعەتانی زۆر وەدوای وی کەوتن.

2) ئەوەتا گولێک هات و سجدەی لێ کرد، دەیگوت: «یا ڕەب ئەگەر بتەوێ دەتوانی ئەمن پاک بکەیەوە.»

3) و دەستی درێژ کرد: دەستی لەوی دا دەیگوت: «دەمەوێ، پاک بەوە». و جێ بەجێ گولێتی وی پاک بۆوە.

4) و یەسووع بە وی گوت: «هۆشیار بە، بە هیچ کەس مەڵێ، بەڵا بڕۆ خۆت بە کاهین نیشان بدە و ئەو قوربانییە بەرە کە مووسا ئەمری کردووە بۆ شایەدی لەسەر ئەوان.»

5) و کە وەژوور کەفەرناحومێ کەوت یوزباشییەک هاتە کن ئەوی، لێی پاڕاوە.

6) و دەیگوت: «یا ڕەب خزمەتکاری من دە ماڵێدا ئیفلیج کەوتووە و ئەزیەتی زۆر دەکێشێ.»

7) ئەو بەوی گوت: «ئەمن دێم و ئەوی ساغ دەکەمەوە.»

8) بەڵا یوزباشی جوابی دا و گوتی: «یا ڕەب ئەمن لایق نیم کە ئەتۆ لەبن میچی من وەژوور بکەوی، بەڵا تاقە قسەیەکی بڵێ و خزمەتکاری من ساغ دەبێتەوە.»

9) چونکە ئەمنیش پیاوێکم لەبن حەکەمات و عەسکەران بە دەستی خۆمم هەیە و بە یەکێک دەڵێم بڕۆ و دەڕوا و بە یەکی دیکە وەرە و دێ و بە عەبدی خۆم ئەوەی بکە و دەیکا.

10) بەڵا وەختێکی یەسووع ئەوەی بیست عەجایب ما و بە ئەوانەی کە وەدوای وی دەکەوتن کوتی: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: دە ئیسرائیلدا لەکن هیچ کەس باوەڕێکی وەها گەورەم پەیدا نەکردووە.

11) و بە ئەنگۆ دەڵێم: کە زۆران لە ڕۆژهەڵاتێ و ڕۆژئاوای دێن و لەسەر سفرەی دەگەڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یەعقووب دە پادشایەتی ئاسماندا ڕۆدەنیشن»

12) بەڵا منداڵانی پادشایەتی فڕێ دەدرێنە تاریکایی دەرێ لەوێ گریان و چیڕاندنی دەدانان دەبێ.

13) و یەسووع بە یوزباشی گوت: «بڕۆ چلۆنێکی باوەڕت کردووە وەها بۆ تۆ ببێ. و هەر دەو سەعاتەیدا خزمەتکاری وی ساغ بۆوە.»

14) و کە یەسوع هاتە ماڵی پیترۆس، خەسووی وی دی کەوتووە و نۆبەتێدارە.

15) و دەستی لە دەستی وی دا و نۆبەتێ بەری دا و هەڵستا و خزمەتی وی دەکرد.

16) بەڵا وەختێکی ئێوارێ بوو زۆر جنندارانیان هێنا کن ئەوی و ڕوحانی بە قسە دەر دەکرد و هەموو نەخۆشانی ساغ کردەوە.

17) هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کوتراوە بە دەستی ئەشعییا پێغەمبەر کە دەڵێ: «دەردانی مەی لەسەر خۆی قەبووڵ کرد و نەخۆشیانی مەی هەڵگرت.»

18) بەڵا وەختێکی یەسووع غەڵەبایییەکی دەوری خۆی دی ئەمری کرد کە بپەڕنەوە ئەو بەری.

19) و خوێندەوارێک هاتە پێشی و بە وی گوت: «ئەی مامۆستا هەر جێیەکی کە بچی وەدوای تۆ دەکەوم»

20) و یەسووع بەوی گوت: «ڕێویان کونانیان هەیە و تەیڕانی ئاسمان هێلانان، بەڵا کوڕی ئینسانی جێی نییە کە سەری لێ دابنێ.»

21) و یەکی دیکە لە شاگردانی وی بە وی گوت: «یا ڕەب ئیزنم بدە کە هەوەڵێ بچم و بابی خۆم بنێژم»

22) بەڵا یەسووع بە وی گوت: «وەدوای من بکەوە و لە مردووان گەڕێ کە مردووانی خۆیان بنێژن»

23) و کە سواری گەمێ بوو شاگردانی وی وەدوای کەوتن.

24) و ئەوەتا گێژییەکی گەورە دە بەحرێدا بوو وەها کە گەمێ لە شەپۆلان دادەپۆشرا، بەڵا ئەو نووستبوو.

25) و هاتنە پێشێ و ئەویان وەخەبەر هێنا، دەیان گوت: «یا ڕەب خەڵاس بکە، هیلاک دەبین»

26) و ئەو بە وانی گوت: «بۆچی ترسەنۆکن ئەی کەم ئیمانان؟ ئەو دەمی هەڵستا و هەڕەشەی لە بایان و بەحرێ کرد و ئارامییەکی گەورە بوو.

27) بەڵا خەڵکی عەجایب مان و دەیان گوت: «ئەوە چی جۆر پیاوێکە کە بایان و بەحریش ئیتاعەتی وی دەکەن؟»

28) و کە هاتە ئەو بەری بۆ وڵاتی جەدەریان، دوو جننداران تووشی وی بوون کە لە قەبران دەهاتن، زۆر هار و وەها کە هیچکەس نەیدەتوانی بەو ڕێیە داببڕێ.

29) و ئەوەتا قیژاندیان دەیان گوت: «چمان دەگەڵ تۆ هەیە ئەی کوڕی خوڵای؟ ئەرێ هاتوویە ئێرە کە لە پێش وەخت عەزابمان بدەی؟»

30) بەڵا دوور لە وان گاڕانێکی زۆری بەرازان لە لەوەڕێ بوو.

31) و ئەو جننانە لێی پاڕانەوە دەیان گوت: «ئەگەر ئەمەی دەر بکەی بماننێرە نێو گاڕانی بەرازان»

32) و بەوانی گوت: «بڕۆن». و ئەوان وەدەر کەوتن و چوونە نێو بەرازان و ‌ئەوەتا هەموو گاڕانەکە خۆیان لە سەر بەرەژوورێ هەڵداشتە بەحری و دە ئاوێدا مردن.

33) بەڵا بەرازوانان هەڵاتن و چوونە نێو شاری و هەموو چتی خەبەریان دا و چی لەو جنندارانە قەومابوو.

34) و ئەوەتا هەموو شاری بە پەیڕەوی یەسووع وەدەر کەوتن و کە ئەویان دی لێی پاڕانەوە کە لە سەرحەدانی وان بڕوا.

باب ٩[edit]

1) و سواری گەمێ بوو و پەڕیەوە و هاتە شاری خۆی.

2) و ئەوەتا ئیفلیجێکیان هێنا کن ئەوی لەسەر دۆشەگێکی ڕاکشاو، و کە یەسووع باوەڕی وانی دی بەو ئیفلیجەی گوت: «ڕۆڵە خاترجەم بە گوناحانی تۆ بەخشراون».

3) و ئەوەتا هێندێک لە خوێندەواران دە خۆیاندا کوتیان: «ئەوە کفر دەڵێ».

4) و کە یەسووع خەیاڵاتی وانی زانی کوتی: «بۆچی دە دڵی خۆتاندا فکری خراپ دەکەن؟»

5) چونکە کێهە هاسانترە کە بڵێ: «گوناحانی تۆ بەخشراون» یان کە بڵێ «هەڵستە و بگەڕێ؟»

6) بەڵا هەتاکوو ئەنگۆ بزانن کە کوڕی ئینسانی حیکماتی هەیە لەسەر ئەرزێ کە گوناحان ببەخشێ، ئەو دەمی بەو ئیفلیجەی گوت: «هەڵستە، دۆشەگی خۆت هەڵگرە و بڕۆ ماڵی خۆت.»

7) و هەڵستا و چوو ماڵی خۆی.

8) بەڵا وەختێکی جەماعەتان ئەویان دی ترسان و شوکری خوڵایان کرد کە ئەو جۆرە حیکماتەی بە ئینسان داوە.

9) و کە یەسووع لە ئەوێی ڕادەبرد پیاوێکی نێوی مەتای دی کە دە گومڕۆگیدا ڕۆنیشتبوو و بە وی گوت: «وەدوای من بکەوە»، و هەڵستا و وەدوای وی کەوت.

10) و بوو کە وەختێکی دە ماڵێدا لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوو، ئەوەتا ڕاداران و گوناحکارانی زۆر هاتن و لەسەر سفرەی دەگەڵ یەسووع و شاگردانی وی ڕۆدەنیشتن.

11) و کە فەریسیان ئەویان دی بە شاگردانی وییان گوت: «لەبەر چی مامۆستای ئەنگۆ دەگەڵ ڕاداران و گوناحکاران دەخوا؟»

12) بەڵا وەختێکی ئەوەی بیست کوتی: «ساغان ئیحتیاجی حەکیمیان نییە» بەڵا نەخۆشان.

13) بەڵا بڕۆن و فێر بن ئەوە چییە: «ڕەحمم دەوێ، نە قوربانی» چونکە نەهاتووم کە سادقان بانگ بکەم بەڵا گوناحکاران.

14) ئەو دەمی شاگردانی یوحەننا هاتنە کن ئەوی دەیان گوت: «لەبەر چی ئەمە و فەریسیان ڕۆژوو دەگرین، بەڵا شاگردانی تۆ ڕۆژوو ناگرن؟»

15) و یەسووع بە وانی گوت: «ئەرێ دەتوانن خەڵکی داوەتێ شینێ بکەن کە هێشتا زاوا دەگەڵ وانە؟ بەڵا ڕۆژانێ دێن وەختێکی زاوا لە وان دەستێندرێ و ئەو وەختی بە ڕۆژوو دەبن».

16) و هیچ کەس پەڕۆیەکی پارچەی تازە لە جلێکی کۆن نادا، چونکە ئەو پینە لە جلەی دەبێتەوە و دڕاوەکە خراپتر دەبێ.

17) و شەڕابی تازەش دە مەشکانی کۆن تێ ناکەن، ئەگەر نە مەشکان دەقەڵەشێن و شەڕاب دەڕژێ و مەشکان خراپ دەبن. بەڵا شەڕابی تازە دە مەشکانی تازە تێ دەکەن و هەردووکیان ڕادەگیرێن.

18) کە ئەو هێشتا ئەو چتانەی بە وان قسە دەکرد، ئەوەتا مەزنێک هات و سجدەی لێ کرد دەیگوت: «کچەم هەر ئەوێستا مردووە، بەڵا وەرە و دەستی خۆت لەسەر ئەوی دابنێ و دەژیەتەوە».

19) و یەسووع هەڵستا و وەدوای وی کەوت و شاگردانی ویش.

20) و ئەوەتا ژنێکی کە مودەی دوازدە ساڵان خوێن لەبەرچوونی هەبوو لە پشتەوە هات و دەستی لە داوێنی جلی وی دا.

21) چونکە دە خۆیدا کوتی: «ئەگەر تەنیا دەست لە جلی وی بدەم ساغ دەبمەوە».

22) بەڵا یەسووع وەرگەڕا و کە ئەوی دی کوتی: «ئەی کچێ خاترجەم بە، ئیمانی تۆ ئەتۆی خەڵاس کردەوە» و هەر ئەو ساعەتەیەوە ژنەکە ساغ بۆوە.

23) و کە یەسووع هاتە ژوور ئەو مەزنەی و زووڕناچییان و گاپۆرێکی دی.

24) کوتی: «لا بچن چونکە کچەکە نەمردووە، بەڵا نووستووە». و پێی پێکەنین.

25) بەڵا وەختێکی غەڵەبایی دەر کرابوون چوو ژوورێ و دەستی وی گرت و کچەکە هەستا.

26) و خەبەری ئەوەی دە هەموو ئەو وڵاتەیدا وەدەر کەوت.

27) و کە یەسووع لە ئەوێ ڕادەبرد، دوو کوێران وەدوای وی دەکەوتن دەیانقیژاند و دایانگوت: «ئەی کوڕی داوود ڕەحمێ بە مە بکە.»

28) و کە هاتە ماڵێ، ئەو کوێرانە هاتنە کن ئەوی، و یەسووع بەوانی گوت: «ئەرێ باوەڕ دەکەن کە ئەمن دەتوانم ئەوەی بکەم؟» بە وییان گوت: «بەڵێ ئەی ڕەب».

29) ئەو وەختی دەستی لە چاوانی وان دا دەیگوت: «وەکوو باوەڕوو وەها بوو ئەنگۆ، ببێ».

30) و چاوانی وان کرانەوە. و یەسووع بە قایمی بەوانی ئەسپارد دەیگوت: «هۆشیار بن کە هیچکەس نەزانێ».

31) بەڵا ئەوان وەدەر کەوتن و خەبەری وییان دە هەموو ئەو وڵاتەیدا بڵاو دەکردەوە.

32) بەڵا وەختێکی ئەوان دەچوونە دەرێ، ئەوەتا لاڵێکی جننداریان هێنا کن ئەوی.

33) و کە جننەکە دەر کرابوو ئەوە لاڵەکە قسەی کرد و خەڵکی عەجایب مان دەیانگوت: «چتێکی وەها دە ئیسرائیلدا قەت نەبیندراوە».

34) بەڵا فەریسیان کوتیان: «بە مەزنیی جننان، جننان دەر دەکا».

35) و یەسووع هەموو شاران و دێیانی دەگەڕا و دە کەنێشتانی واندا تەعلیمی دەدا و ئینجیلی پادشایەتی وەعز دەکرد و هەموو نەخۆشی و هەموو دەردی ساغ دەکردەوە.

36) بەڵا وەختێکی ئەو جەماعەتانەی دی ڕەحمی بەوان داهات، چونکە ئەزیەتدراو و بڵاو بوون وەکوو مەڕان کە شوانیان نەبێ.

37) ئەو دەمی بە شاگردانی خۆی گوت: «دروێنە زۆرە بەڵا فەعلان کەمن».

38) دەنا لە ساحیبی دروێنەی تەڵەب بکەن کە فەعلان بۆ دروێنەی خۆی دەر بکا.

باب ١٠[edit]

1) و ئەو دوازدە شاگردانەی خۆی بانگ کرد و حیکماتی لەسەر ڕوحانی پیس بە وان دا، هەتاکوو ئەوان دەر بکەن و کە هەموو نەخۆشییەتی و هەموو دەرد ساغ بکەنەوە.

2) و نێوانی ئەو دوازدە ڕەسوولانە ئەوانەن: هەوەڵ شەمعوون کە پیترۆس بانگ دەکرێ و برای وی ئەندرییاس و یەعقووب کوڕی زەبدی و برای وی یوحەننا.

3) فیلپۆس و بەرتولمای، تۆما و مەتای ڕادار، یەعقووب کوڕی حەلفی و تەدی.

4) شەمعوون قانوی و یەهوودای ئێسخەریوتی کە ئەوی تەسلیم کرد.

5) یەسووع ئەو دوازدانەی نارد و بە وانی ئەسپارد دەیگوت: «بە ڕێی بتپەرستان مەچن و وەژوور شاری سەماریان مەکەون.

6) بەڵا زیاتر بچنە کن مەڕانی ونبووانی ماڵی ئیسرائیل.

7) و وەختێکی دەچن وەعز بکەن و بڵێن: «پادشایەتی ئاسمان نیزیک بووە.»

8) نەخۆشان ساغ بکەنەوە، مردووان هەڵبستێننەوە، گولان پاک بکەنەوە و جننان دەر بکەن. بەخۆڕایی وەرتان گرتووە، بەخۆڕایی بدەن.

9) زێو یان زێڕ یان مس دە پشتێندی خۆتاندا هەڵمەگرن.

10) و نە توربین بۆ ڕێی و نە دوو کراسان و نە کەوشان و نە عەسا، چونکە فەعلە لایقی خواردنی خۆیەتی.

11) و دە هەر شارێکیدا یان دێی کە وەژوور دەکەون پرسیار بکەن کێ لایقە دە وێدا و لەوێ بمێنن هەتا لە ئەوێ وەدەر دەکەون.

12) و کە وەژوور ماڵێکی دەکەون بە وێ سڵاو بکەن.

13) و ئەگەر ئەو ماڵە لایق بێ، با سڵاوی ئەنگۆ لەسەر ئەوێ بێ، بەڵا ئەگەر لایق نەبێ، با سڵاوی ئەنگۆ بۆ ئەنگۆ بگەڕێتەوە.

14) و هەر کەس کە ئەنگۆ قەبووڵ نەکا و گوێ لە قسانی ئەنگۆ نەگرێ، وەختێکی لەو ماڵەی یان لەو شارەی دێنە دەرێ تۆزی لە پێیانی خۆتان بتەکێنن.

15) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە دە ڕۆژی دیواندا بۆ وڵاتی سەدووم و غەموورە هاسانتر دەبێ لە بۆ ئەو شارە.

16) ئەوەتا ئەمن ئەنگۆ دەنێرم وەکوو مەڕان لەنێو گورگان، دەنا عاقڵ بن وەکوو ماران و فەقیر وەکوو کۆتران.

17) بەڵا لە خەڵکی هۆشیار بن، چونکە ئەنگۆ بە مەجلیسانی کەدخودایان تەسلیم دەکەن و ئەنگۆ دە کەنێشتانی خۆیاندا قامچی لێ دەدەن.

18) و لە پێش حاکمان و پادشایان دەبردرێن لەبەر خاتری من، بۆ شایەدی لەسەر ئەوان و لەسەر بتپەرستان.

19) بەڵا وەختێکی ئەوان ئەنگۆ تەسلیم دەکەن، خەمێ مەخۆن چلۆن یان چی قسان بکەن، چونکە هەر دەو سەعاتەیدا بە ئەنگۆ دەدرێ چی قسان بکەن.

20) چونکە ئەنگۆ نین کە قسان دەکەن، بەڵا ڕوحی بابی ئەنگۆ کە دە ئەنگۆدا قسان دەکا.

21) و برا برای بۆ مردن تەسلیم دەکا و باب منداڵی، و ئەولاد لەسەر والیدەین هەڵدەستن و ئەوان دەکوژن.

22) و ئەنگۆ لە هەموو خەڵکی دەبوغزێندرێن لەبەر نێوی من، بەڵا ئەوەی کە هەتا ئاخرێ سەبرێ بکا ئەو خەڵاس دەبێ.

23) بەڵا وەختێکی بە ئەنگۆ دە شارێکیدا ئەزیەت دەدەن هەڵێن بۆ ئەوی دیکە، چونکە ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: شارانی ئیسرائیل خەڵاس ناکەن هەتا کوڕی ئینسانی دێ.»

24) شاگرد لە مامۆستای زیاتر نییە و نە خزمەتکار زیاتر لە ئاغای خۆی.

25) بۆ شاگرد بەسە کە وەکوو مامۆستای خۆی ببێ و خزمەتکار وەکوو ئاغای خۆی. ئەگەر ساحیب ماڵی بەعلەزبولیان بانگ کردووە، چەند زیاترە ئەهلی ماڵی وی.

26) دەنا لەوان مەترسن، چونکە هیچ چتێکی شاردراوە نییە کە ئاشکرا نەبێ و نە چتێک بە دزی کە نەناسرێ.

27) ئەوەی کە دە تاریکاییدا بە ئەنگۆ دەڵێم دە ڕووناکاییدا بیڵێن، و ئەوەی کە دە گوێدا دەبیێن لەسەر بانان وەعز بکەن.

28) و مەترسێن لە ئەوەی کە بەدەن دەکوژن، بەڵا گیان ناتوانن بکوژن. بەڵا زیاتر لە وەی بترسێن کە دەتوانێ گیان و بەدەنیش دە جەهەننەمیدا هیلاک بکا.

29) ئەرێ دوو چوێلەکان بە پوڵێکی نافرۆشرێن؟ و یەکێک لەوان بەبێ ئیزنی بابی ئەنگۆ لە ئەرزێ ناکەوێ.

30) بەڵا موویانی سەری ئەنگۆش هەموو بژاردراون.

31) دەنا مەترسێن، ئەنگۆ لە زۆر چوێلەکان زیاترن.

32) دەنا هەر کەس کە ئەمن لەپێش خەڵکی ئیقرار بکا، ئەمنیش ئەوی ئیقرار دەکەم لە پێش بابی من کە دە ئاسماندایە.

33) بەڵا هەر کەس کە لەکن خەڵکی لە من حاشا بکا، ئەمنیش لەوی حاشا دەکەم لەکن بابی من کە دە ئاسماندایە.

34) فکر مەکەن کە هاتووم کە سولح لەسەر ئەرزێ دابنێم. نەهاتووم کە سولح دابنێم بەڵا شیر.

35) چونکە هاتووم کە کوڕ لە بابی خۆی و کچ لە دایکی خۆی و بووک لە خەسووی خۆی جوێ بکەم.

36) و ئەهلی ماڵی خۆی دوژمنانی کەس دەبن.

37) ئەوەی کە باب یان دایک لە من زیاتر خۆش بوێ، لایقی من نییە و ئەوەی کە کوڕ یان کچ لە من زیاتر خۆش بوێ، لایقی من نییە.

38) و ئەوەی کە سێدارەی خۆی هەڵنەگرێ و وەدوای من نەکەوێ لایقی من نییە.

39) ئەوەی کە گیانی خۆی پەیدا بکا، ونی دەکا، و ئەوەی کە گیانی خۆی لەبەر خاتری من ون بکا پەیدای دەکا.

40) ئەوەی کە ئەنگۆ قەبووڵ بکا، ئەمن قەبوڵ دەکا و ئەوەی کە ئەمن قەبووڵ بکا، ئەوەی قەبووڵ دەکا کە ئەمنی ناردووە.

41) ئەوەی کە پێغەمبەرێکی بە نێوی پێغەمبەر قەبووڵ بکا، حەقی پێغەمبەری وەردەگرێ، و ئەوەی کە سادقێکی بە نێوی سادق قەبووڵ بکا، حەقی سادقی وەردەگرێ.

42) و هەر کەس کە بە یەکێکی لەو چکۆلانە تەنیا جامێکی ئاوی سارد بە نێوی شاگرد بدا کە بخواتەوە، ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم، حەقی وی قەت ون نابێ.

باب ١١[edit]

1) و بوو کە وەختێکی یەسووع لە حوکمدانی ئەو دوازدە شاگردانەی خۆی خەڵاس بوو، لە ئەوێ چوو کە تەعلیم بدا و وەعز بکا دە شارانی واندا.

2) بەڵا وەختێکی یوحەننا دە بەندیخانەدا لە عەمەلانی مەسیحی بیست بە دەستی شاگردانی خۆی نارد.

3) و بەوی گوت: «ئەرێ ئەتۆی ئەوەی کە دێ یان چاوەنۆڕی یەکی دیکە ببین؟»

4) یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «بڕۆن و بە یوحەننا خەبەر بدەن لە ئەو چتانەی کە دەبیێن و دەبینن.

5) کوێران دەبینن و شەلان دەگەڕێن، گولان پاک دەکرێنەوە و کەڕان دەبیێن، مردووان هەڵدەستێندرێن و بە فەقیران مزگێنی دەدرێ.

6) و خۆزگە بە هەر کەسێکی کە لە من هەڵنانگوێندرێ.»

7) و کە ئەوان ڕۆیین یەسووع دەستی پێ کرد کە بە جەماعەتان بەحسی یوحەننا بڵێ: «ئەنگۆ بۆ تەماشاکردنی چی دە چۆڵێدا وەدەر کەوتن؟ ئەرێ قامیشێکی کە بە بای دەبوزوترێ؟

8) بەڵا بۆ دیتنی چی وەدەر کەوتن؟ ئەرێ پیاوێک دە جلی نازک دەبەرکراو؟ ئەوەتا ئەوانەی کە جلی نازک دەبەر دەکەن دە ماڵانی پادشایانن.

9) بەڵا بۆچی وەدەر کەوتن؟ ئەرێ کە پێغەمبەرێک ببینن؟ بڵێ بە ئەنگۆ دەڵێم: زیاتریش لە پێغەمبەر.

10) ئەوەیە کە بەحسی وی نووسراوە، «ئەوەتا ئەمن دەنێرمە پێش ڕووی تۆ مەلایکەتی خۆم ئەوەی کە ڕێک دەخا ڕێی تۆ پێشی تۆ.»

11) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: لەنێو ئەولادانی ژنان گەورەترێکی لە یوحەننا تەعمیددەر هەڵنەسووە بەڵا ئەو چکۆلەتر دە پادشایەتی ئاسماندا لەوی گەورەترە.

12) و لە ڕۆژانی یوحەننا تەعمیددەر هەتا ئەوێستا پادشایەتی ئاسمان زۆری دەکرێ و زۆرکەران ئەوی دەڕفێنن.

13) چونکە هەموو پێغەمبەران و شەریعەت هەتا یوحەننا پێغەمبەرێتییان کرد.

14) و ئەگەر بتانەوێ قەبووڵ بکەن ئەوەیە ئیلیاس ئەوەی کە دەبا بێ.

15) ئەوەی کە گوێی هەیە با ببیێ.

16) بەڵا ئەو سلسلەی بە چی بشبهێنم؟ دەشبێن بە منداڵان کە دە مەیداناندا ڕۆدەنیشن و بۆ ئەوانی دیکە بانگ دەکەن.

17) و دەڵێن: «بۆ ئەنگۆ زووڕنامان لێدا و هەڵنەپەڕین، شینمان کرد و لە سنگوو نەدا.»

18) چونکە یوحەننا هات، نە دەخوا و نە دەخواتەوە و دەڵێن: «جننی هەیە.»

19) کوڕی ئینسانی هات، دەخوا و دەخواتەوە و دەڵێن: «ئەوەتا پیاوێکی زۆرخۆر و شەڕابخۆر، دۆستی ڕاداران و گوناحکاران، و عەقڵداری لە عەمەلانی خۆی تەسدیق کرا.»

20) ئەو وەختی دەستی پێ کرد کە لەو شارانە لۆمە بکا کە بشیگۆڕی قووەتانی وی دە واندا کرابوون، چونکە تۆبەیان نەکردبوو.

21) «وای بۆ تۆ ئەی خۆرەزین وای بۆ تو ئەی بەیت سەیدا، چونکە ئەگەر قووەتانی کە دە ئەنگۆدا کراون، دە سۆور و سیدووندا کرابان، لەمێژ بوو دە پەڵاس و خۆڵەمێش تۆبەیان دەکرد.

22) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: کە دە ڕۆژی دیواندا، هاسانتر دەبێ بۆ سۆور و سیدوون لەبۆ ئەنگۆ.

23) و ئەتۆ ئەی کەفەرناحوم مەگەر هەتا ئاسمان بڵیند دەکرێی؟ هەتا جەهەننەمێ دەخرێیە خوارێ، چونکە ئەگەر ئەو قووەتانەی کە دە تۆدا کراون دە سدووم کرابان، هەتا ئەوڕۆ دەما.

24) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: کە دە ڕۆژی دیواندا هاسانتر دەبێ بۆ وڵاتی سدووم لەبۆ ئەنگۆ.»

25) دەو وەختەیدا یەسووع جوابی دا و کوتی: «شوکری تۆ دەکەم یا بابە، ساحیبی ئەرز و ئاسمان، کە ئەوانەت لە عاقڵان و زانان شاردۆتەوە و ئەوانەت بۆ منداڵان ئاشکرا کردووە.

26) بڵێ یا بابە، چونکە لە پێشی تۆ وەها خۆش بوو.

27) هەموو چت بە من لە بابم ئەسپاردراوە و هیچ کەس کوڕ ناناسێ بێجگە لە باب، و هیچکەس بابیش ناناسێ بێجگە لە کوڕ و ئەوەی کە کوڕ بیەوێ بۆ وی ئاشکرای بکا.

28) وەرنە کن ئەمن ئەی هەموو زەحمەتکێشان و گرانباران و ئەمن بە ئەنگۆ ڕەحەتی دەدەم.

29) نیری من لەسەر خۆتان هەڵگرن و لە من فێر بن، چونکە ئەمن سەبردارم و دە دڵدا حەلیمم، و بۆ گیانی خۆتان ڕەحەتی پەیدا دەکەن.

30) چونکە نیری من خۆشە و باری من سووکە.»

باب ١٢[edit]

1) دەو وەختەیدا یەسووع دە ڕۆژی شەمۆیدا بە نێو زەوییاندا ڕادەبرد و شاگردانی وی برسی بوون و دەستیان پێ کرد کە گوڵ بچنن و کە بیخۆن.

2) بەڵا وەختێکی فەریسیان ئەویان دی، بە وییان گوت: «ئەوەتا شاگردانی تۆ ئەوەی دەکەن کە کردنی وی دە شەمۆیدا دروست نییە.»

3) بەڵا ئەو بە وانی گوت: «ئەرێ نەتانخوێندووە داوود چی کرد وەختێکی برسی بوو و ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوی بوون؟

4) چلۆن وەژوور ماڵی خوڵای کەوت و نانی ڕابواردنی خوارد، ئەوەی کە بۆ وی حەلال نەبوو کە بخوا، و نە بۆ ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوی بوون، مەگەر تەنیا بۆ کاهینان.

5) یان ئەرێ دە شەریعەتدا نەتانخوێندووە کە دە شەمۆیدا کاهینان دە هەیکەلیدا شەمۆی دەشکێنن و بێ گوناحن؟

6) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: کە لێرە گەورەترێک لە هەیکەلی هەیە.

7) بەڵا ئەگەر بتانزانیبایە ئەوە چییە، «ڕووحمم دەوێ و نە قوربانی» بێ گوناحانوو گوناحکار نەدەکرد.

8) چونکە کوڕی ئینسانی ڕەببی شەمۆیە.»

9) و لە ئەوێ وەدەر کەوت و چوو نێو کەنێشتی وان.

10) ئەوەتا پیاوێک هەبوو کە دەستێکی وشکی بوو، و لە وییان پرسی دەیانگوت: «ئەرێ دە شەمۆیاندا ساغکردنەوەی دروستە؟» هەتاکوو گلەیی لێ بکەن.

11) بەڵا ئەو بە وانی گوت: «کێهە کەس لە ئەنگۆ کە مەڕێکی هەبێ و ئەگەر دە شەمۆی دە چاڵێکیدا بکەوێ ئەرێ ئەوی ناگرێ و دەریناکێشێ؟

12) دەنا ئینسان لە مەڕ چەند زیاترە، کە وایە دە شەمۆیدا چاکەکردن دروستە.»

13) ئەو وەختی بەو پیاوەی گوت: «دەستی خۆت درێژ بکە»، و درێژی کرد و ساغ بۆوە وەکوو ئەوی دیکە.

14) بەڵا فەریسیان وەدەر کەوتن و زیددی وی تەگبیریان کرد کە چلۆن ئەوی هیلاک بکەن.

15) بەڵا کە یەسووع ئەوەی زانی خۆی لە ئەوێ وەلا کێشا و زۆران وەدوای وی کەوتن و هەموویانی ساغ کردەوە.

16) و بە قایمی بە وانی ئەسپارد کە ئەوی ئاشکرا نەکەن.

17) هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی ئەشعییا پێغەمبەر کە دەڵێ:

18) «ئەوەتا عەبدی من کە هەڵمبژاردووە، ئەوە خۆشەویستی من کە گیانم لێی خۆشحاڵە. ڕوحی خۆم لەسەر ئەوی دادەنێم و حوکمی بۆ تایفان خەبەر دەدا.

19) ئەو شەڕێ ناکا و نە دەقیژێنێ و کەسێک دەنگی وی دە کوچاندا نابیێ.

20) قامیشی کوشراو ناشکێنێ و پڵیتی دووکەڵکەر ناکوژێنێتەوە، هەتا حوکمێ بۆ غەڵەبەی دەرنێنێ.

21) و بە نێوی وی تایفان هومێد دەکەن.»

22) ئەو وەختی جنندارێکیان هێنا کن ئەوی کە کوێر و لاڵ بوو، و ئەوی ساغ کردەوە، وەها کە لاڵەکە قسەی کرد و دیتی.

23) و هەموو خەڵکی مات مان و کوتیان: «ئەرێ ئەوە کوڕی داوود نییە؟»

24) بەڵا وەختێکی فەریسیان بیستیان، کوتیان: «ئەو پیاوە جننان دەر ناکا مەگەر بە بەعلەزبول مەزنی جننان.»

25) و کە خەیاڵاتی وانی زانی، بە وانی گوت: «هەر پادشایەتێکی کە زیددی خۆی جوێ ببێ خراپ دەبێ و هەر شار یان ماڵێکی کە زیددی خۆی جوێ ببێ ڕاناوەستێ.

26) و ئەگەر شەیتان شەیتانی دەر بکا، زیددی خۆی جوێ بووە. دەنا پادشایەتی وی چلۆن ڕادەوەستێ؟

27) و ئەگەر ئەمن جننان بە بەعلەزبول دەر دەکەم کوڕانی ئەنگۆ بە کێ ئەوان دەر دەکەن؟ لەبەر ئەوەی ئەوان حوکمکەرانی ئەنگۆ دەبن.

28) بەڵا ئەگەر ئەمن جننان بە ڕوحی خوڵای دەر دەکەم، کە وایە پادشایەتی خوڵای لەسەر ئەنگۆ گەیشتووە.

29) یان چلۆن دەتوانێ کەسێک وەژوور ماڵی ساحیب قووەتێ بکەوێ و ئەسبابانی وی تاڵان بکا، مەگەر هەوەڵێ ئەو ساحیب قووەتەی ببەستێ و ئەو وەختی ماڵی وی تاڵان بکا.

30) ئەوەی کە دەگەڵ ئەمن نییە زیددی منە و ئەوەی کە دەگەڵ ئەمن خڕ ناکا بڵاو دەکا.

31) لەبەر ئەوەیە بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر گوناح و کفرێ بە بنی ئادەمی دەبەخشرێ بەڵا کفر زیددی ڕوحولقودوس نابەخشرێ.

32) و هەر کەس کە قسەیەکی زیددی کوڕی ئینسانی بڵێ بە وی دەبەخشرێ، بەڵا هەر کەس کە زیددی ڕوحولقودس قسان بکا بەوی نابەخشرێ، نە دەو دنیایەدا و نە دە ئەوەی کە دێ.

33) یان دارەکە چاک بکەن و میوەی وی چاک، یان دارەکە خراپ بکەن و میوەی وی خراپ، چونکە دار لە میوەی دەناسرێ.

34) ئەی ئەولادی ماران، چلۆن دەتوانن چتانی چاک قسان بکەن کە خراپن؟ چونکە لە زیادی دڵ زار قسان دەکا.

35) پیاوێکی چاک لە خەزێنەی چاکی چتانی چاک دەردێنێ و پیاوێکی خراپ لە خەزێنەی خراپی چتانی خراپ دەردێنێ.

36) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: کە هەر قسەیەکی بەتاڵ کە خەڵکی قسان بکەن، دە ڕۆژی دیواندا دەبێ حیسابی وی بدەن.

37) چونکە لە قسانی خۆت سادق دەژمێردرێی و لە قسانی خۆت حوکم لەسەرت دەکرێ.»

38) ئەو وەختی هەندێک لە خوێندەواران و فەریسیان جوابیان بە وی دا دەیانگوت: «ئەی مامۆستا، دەمانەوێ کە نیشانەیەکی لە تۆ ببینین.»

39) بەڵا ئەو جوابی دا و بە وانی گوت: «سلسلەیەکی خراپ و زیناحکار نیشانەی تەڵەب دەکا و نیشانەیەک بە وی نادرێ بێجگە لە نیشانەی یونس پێغەمبەر.»

40) چونکە چلۆنێکی یونس سێ ڕۆژ و سێ شەو دە زگی ماسیدا بوو، هەر واش کوڕی ئینسانی سێ ڕۆژ و سێ شەو دە باوەشی ئەرزێدا دەبێ.

41) پیاوانی نەینەوا دە دیواندا دەگەڵ ئەو سلسلەی هەڵدەستن و حوکمێ لەسەر ئەوی دەکەن، چونکە بە وەعزی یونس تۆبەیان کرد، و ئەوەتا لێرە زیاتر لە یونس هەیە.

42) مەلەکەی جنووبی دە دیواندا دەگەڵ ئەو سلسلەی هەڵدەستێ و حوکمێ لەسەر ئەوی دەکا، چونکە ئەو لە پەڕانی ئەرزێ هات کە عەقڵداری سلەیمان ببیێ، و ئەوەتا لێرە زیاتر لە سلەیمان هەیە.

43) وەختێکی ڕوحی پیس لە ئینسانێکی وەدەر کەوتەوە، دە جێیانی بێ ئاو دەگەڕێ و حەولی ڕەحەتی دەدا و پەیدا ناکا.

44) ئەو وەختی دەڵێ: «دەگەڕێمەوە بۆ ماڵی خۆم کە لێی وەدەر کەوتووم»، و کە دێتەوە ئەوێ بەتاڵ و ماڵدراو و جوانکراو پەیدا دەکا.

45) ئەو وەختی دەچێ و حەوت ڕوحانی دیکە خراپتر لە خۆی دەگەڵ خۆی هەڵدەگرێ و وەژوور دەکەون و لەوێ دەمێنن و ئاخیری ئەو ئینسانە لە هەوەڵێ خراپتر دەبێ. هەر واش دەبێ بۆ ئەو سلسلەی خراپ.

46) کە هێشتا دەگەڵ جەماعەتان قسەی دەکرد ئەوەتا دایک و برایانی وی لە دەرێ ڕاوەستابوون و دەیانەویست کە دەگەڵ ئەوی قسان بکەن.

47) و کەسێک بە وی گوت: «ئەوەتا دایک و برایانت لە دەرێ ڕاوەستاون و دەیانەوێ کە دەگەڵ ئەتۆ قسان بکەن.»

48) بەڵا ئەو جوابی دا و بە وەی کە ئەوەی پێ گوت، کوتی: «کێیە دایکی من و کێن برایانی من؟»

49) و دەستی بۆ لای شاگردانی خۆی درێژ کرد و کوتی: «ئەوەتا دایک و برایانی من.»

50) چونکە هەر کەس کە ئیرادەی بابی من کە دە ئاسماندایە بەجێ بێنێ، ئەوە برا و خوشک و دایکی من.

باب ١٣[edit]

1) دەو ڕۆژەیدا یەسووع لە ماڵێ وەدەر کەوت و لەکن بەحرێ ڕۆنیشت.

2) و خەڵکێکی زۆر لەکن ئەوی خڕ بوونەوە وەها کە ئەو وەژوور گەمێیەکی کەوت و ڕۆنیشت، و هەموو خەڵکەکە لە قەراغی ڕاوەستان.

3) و چتانی زۆر بە مەسەلان دەگەڵ ئەوان قسەی کرد، دەیگوت: «ئەوەتا تۆچێن وەدەر کەوت کە تۆی بچێنێ.»

4) و کە دەیچاند، هێندێک کەوتە سەر ڕێی و تەیڕان هاتن و ئەویان خوارد.

5) و هێندێک کەوتە سەر جێیانی بەرداوی لە کوێ کە گڵی زۆری نەبوو، زوو ڕوا چونکە ئەرزی قوڵی نەبوو.

6) و کە ڕۆژ هەڵات سووتاندی و چونکە ڕەگی نەبوو وشک بوو.

7) و هێندێک کەوتە نێو دڕوان و دڕوان هەڵچوون و ئەویان خنکاند.

8) بەڵا هێندێک کەوتە سەر ئەرزی چاک و بەری هێنا. هێندێک یەک و سەد، هێندێک یەک و شێست و هێندێک یەک و سی.

9) ئەوەی کە گوێی هەیە با ببیێ.

10) و شاگردان هاتن و بە وییان گوت: «لەبەر چی بە مەسەلان دەگەڵ ئەوان قسان دەکەی؟»

11) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «چونکە بە ئەنگۆ دراوە کە سڕڕانی پادشایەتی ئاسمان بزانن، بەڵا بە وان نەدراوە.

12) چونکە هەر کەس کە هەیەتی، بە وی دەدرێ و زیاد دەکرێ، بەڵا هەر کەس کە نیەتی ئەوەی کە هەشیەتی لێی دەستێندرێ.

13) لەبەر ئەوەی دەگەڵ ئەوان بە مەسەلان قسان دەکەم، چونکە دەبینن و نابینن، و دەبیێن و نابیێن و نافامن.

14) و لەسەر ئەوان تەواو دەبێ ئەو پێغەمبەریەتی ئەشعیا کە دەڵێ: «بە بیستنی ئەنگۆ دەبیێن و قەت نافامن و بە دیتنی دەبینن و قەت ناناسن.»

15) چونکە دڵی ئەو قەومەی غەلیز بووە و بە گوێیان بە گرانی دەبیێن و چاوانی خۆیان قوچاندووە، نەبا بە چاوان ببینن و بە گوێیان ببیێن و بە دڵ بفامن و وەرگەڕێن و ئەمن ئەوان نەجات بدەم.

16) بەڵا خۆزگە بە چاوانی ئەنگۆ چونکە دەبینن و گوێیانی ئەنگۆ چونکە دەبیێن.

17) چونکە ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: زۆر پێغەمبەران و سادقان حەسرەتیان کێشاوە کە ببینن ئەو چتانەی کە ئەنگۆ دەبینن و نەیاندیوە و کە ببیێن ئەو چتانەی کە ئەنگۆ دەبیێن و نەیانبیستووە.

18) دەنا ئەنگۆ مەسەلی تۆچێنێ ببیێن.

19) هەر وەختێکی کەسێک کەلامی پادشایەتی دەبیێ و نایفامێ شەڕی دێ و ئەوەی کە دە دڵی ویدا چێندراوە، دەڕفێنێ. ئەوەیە ئەوەی کە لەسەر ڕێی چێندرا.

20) و ئەوەی کە لەسەر جێیانی بەرداوی چێندرا ئەوەیە کە کەلامی دەبیێ و جێ بەجێ بە خۆشی ئەوی قەبووڵ دەکا.

21) ئەمما هیچ ڕەگ دە خۆیدا نییە و دەمێکی دەمێنێ بەڵا وەختێکی تەنگانەیێ یان ئەزیەتێ لەبەر ئەو کەلامەی پەیدا دەبێ، جێبەجێ هەڵدەنگوێ.

22) و ئەوەی کە لەنێو دڕوان چێندرا ئەوەیە کە کەلامی دەبیێ و خەمی ئەو دنیایەی و فریوی ماڵ، کەلامی دەخنکێنن و بێ بەر دەبێ.

23) بەڵا ئەوەی کە لەسەر ئەرزی چاک چێندرا ئەوەیە کە کەلامی دەبیێ و دەیفامێ و بەریش دێنێ، هێندێک یەک و سەد و هێندێک یەک و شێست و هێندێک یەک و سی دەکا.»

24) مەسەلێکی دیکەی بۆ وان دەهێنا دەیگوت: «پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە پیاوێکی کە تۆی چاکی دە زەویی خۆیدا چاند.

25) بەڵا وەختێکی خەڵکی دە خەودا بوون دوژمنی وی هات و گورگەی لەنێو گەنمی چاند و ڕۆیی.

26) بەڵا وەختێکی گیایە ڕوا و گوڵی کرد ئەو وەختی گورگەش دیار بوون.

27) و خزمەتکارانی ساحیب ماڵی هاتن و بە وییان گوت: «ئەی ئاغا ئەرێ دە زەویی خۆتدا تۆی چاکت نەچاندووە؟ دەنا لە کوێ گورگەی هەیە؟»

28) ئەو بەوانی گوت: «پیاوێکی دوژمن ئەوەی کردووە.» و خزمەتکاران بە وییان گوت: «دەنا دەتەوێ کە بچین و ئەوانە خڕ بکەینەوە؟»

29) بەڵا ئەو کوتی: «نەخێر، نەبا وەختێکی گورگەی خڕ دەکەنەوە گەنمەکەش دەگەڵ ئەوان هەڵبکەنن.

30) لە هەردووکیان گەڕێن کە پێکەوە گەورە ببن هەتا دروێنەی، و دە وەختی دروێنەیدا بە دروێنەکەران دەڵێم: «هەوەڵێ گورگەی خڕ بکەنەوە و ئەوان بە باقە ببەستن بۆ سووتاندنی، بەڵا گەنمی دە ئەمباری مندا خڕ بکەنەوە.»

31) مەسەلێکی دیکەی بۆ وان دەهێنا دەیگوت: «پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە دەنکێکی خەردەل کە پیاوێک گرتی و دە زەویی خۆیدا چاندی.

32) کە چکۆلەترە لە هەموو تۆیان، بەڵا وەختێکی گەورە دەبێ، لە هەموو شیناوەردان گەورەترە و دەبێتە دارێکی کە تەیڕانی ئاسمان دێن و دە لکانی ویدا هەڵدەنیشن.»

33) مەسەلێکی دیکەی بە وان گوت: «پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە هەویرترشێکی کە ژنێک گرتی و دە سێ کیلەی ئاردیدا شاردیەوە هەتا هەموو ترشا.»

34) یەسووع هەموو ئەوانەی بۆ جەماعەتان بە مەسەلان قسەی کرد، و بێ مەسەل هیچ چتێک دەگەڵ ئەوان قسەی نەکرد.

35) هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی پێغەمبەر کە دەڵێ: «زاری خۆم بە مەسەلان لێک دەکەمەوە، چتانی شاردراو لە بناغەی دنیایێ بۆ وان قسان دەکەم.»

36) ئەو وەختی جەماعەتانی مەرەخەس کرد، و هاتە ماڵێ و شاگردانی وی هاتنە کن ئەوی دەیانگوت: «ئەو مەسەلەی گورگەی زەوی بۆ مە تەرجەمە بکە.»

37) ئەو جوابی دا و کوتی: «ئەوەی کە تۆی چاک دەچێنێ کوڕی ئینسانە.»

38) و زەوییەکە دنیایە و تۆی چاک منداڵانی پادشایەتین، بەڵا گورگە منداڵانی شەڕین.

39) و ئەو دوژمنەی کە ئەوانی چاند شەیتانە و دروێنە ئاخیری دنیایە و دروێنەکەران مەلایکەتانن.

40) دەنا چلۆنێکی گورگە خڕ دەکرێتەوە و دە ئاوریدا دەسووتێندرێ، هەر وا دە ئاخیری دنیایەدا دەبێ.

41) کوڕی ئینسانی مەلایکەتانی خۆی دەنێرێ و هەموو هەڵئەنگوتووان و ئەوانەی کە بێ شەریعەتی دەکەن لە پادشایەتی وی خڕ دەکەنەوە.

42) و ئەوان دە تەندووری ئاوری داوێژن، لەوێ گریان و چڕاندنی دەدانان دەبێ.

43) ئەو وەختی سادقان دە پادشایەتی بابی خۆیاندا وەکوو ڕۆژ دەتروسکێن. هەر کەس کە گوێی هەیە با ببیێ.

44) پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە خەزێنەیەکی کە دە زەوییەکیدا شاردرا بووە، کە پیاوێک پەیدای کرد و شاردیەوە و لە خۆشحاڵی خۆی چوو و هەموو چتی کە هەیبوو فرۆشتی و ئەو زەوییەی کڕی.

45) دیسان پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە تاجرێکی کە لە مرواریانی چاکی دەگەڕا.

46) و کە مروارییەکی بە قیمەت پەیدا کرد چوو و هەموو چتی کە هەیبوو فرۆشتی و ئەوی کڕی.

47) دیسان پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە تۆڕێکی کە دە بەحرێ هاویشترا و لە هەموو جورێکی خڕ کردەوە.

48) و کە پڕ بوو لەسەر قەراغێ هەڵیانکێشا و ڕۆنیشتن و چاکانیان دە قاپیدا خڕ کردەوە، بەڵا خراپانیان فڕێ داوە دەرێ.

49) هەر واش دەبێ دە ئاخیری دنیایەدا. مەلایکەتان وەدەر دەکەون و خراپان لەنێو سادقان جوێ دەکەنەوە.

50) و ئەوان دە تەندووری ئاوری داوێژن، لەوێ گریان و چڕاندنی دەدانان دەبێ.

51) ئەرێ ئەنگۆ هەموو ئەو چتانە تێ گەیشتوون؟ بە وییان گوت: بەڵێ.

52) و ئەو بە وانی گوت: «لەبەر ئەوەی هەر خوێندەوارێکی کە بۆ پادشایەتی ئاسمان تەعلیم کراوە دەشوبهێ بە ساحیب ماڵێکی کە لە خەزێنەی خۆی چتانی تازە و کۆن دەردێنێ.»

53) و بوو کە وەختێکی یەسووع ئەو مەسەلانەی تەواو کردبوو لە ئەوێ ڕۆیی.

54) و کە هاتە وەتەنی خۆی ئەوانی دە کەنێشتی خۆیاندا تەعلیم دا وەها کە عەجایب مان و کوتیان: «ئەو عەقڵە و ئەو قووەتانەی لە کوێ بووە؟

55) مەگەر ئەوە کوڕی نەججاڕی نییە؟ ئەرێ دایکی وی مریەم بانگ ناکرێ و برایانی وی یەعقوب و یوسف و شەمعوون و یەهوودا؟

56) و خوشکانی وی ئەرێ هەموو لەکن ئەمە نین؟ دەنا ئەو هەموو چتانە لە کوێی بووە؟»

57) و بە وەی هەڵدەنگوتران، بەڵا یەسووع بە وانی گوت: «پێغەمبەرێک بێ قەدر نییە مەگەر دە وەتەن و دە ماڵی خۆیدا.»

58) و زۆر قووەتانی لەوێ نەکرد، لەبەر بێ ئیمانیی وان.

باب ١٤[edit]

1) دەو وەختەیدا هێرۆدێس تێترارک نێوبانگی یەسووعی بیست.

2) و بە خزمەتکارانی خۆی گوت: «ئەوە یوحەننا تەعمیددەرە. ئەو لەنێو مردووان هەڵستاوەتەوە و لەبەر ئەوەیە ئەو قووەتانە دە ویدا کارێ دەکەن.»

3) چونکە هێرۆدێس یوحەننای گرتبوو بەستبوو و دە بەندیخانەیدا هاویشتبوو لەبەر خاتری هێرۆدیا ژنی فیلپۆس برای خۆی.

4) چونکە یوحەننا بە وی گوت: «بۆ تۆ دروست نییە کە ئەوەت ببێ.»

5) و تەمای دەبوو کە بیکوژێ بەڵا لە خەڵکی دەترسا، چونکە ئەویان بە پێغەمبەر دەزانی.

6) بەڵا وەختێکی ڕۆژی بە وەلەدبوونی هێرۆدێس بوو، کچی هێرۆدیا سەمای کرد دە نێویدا و هێرۆدێسی خۆشحاڵ کرد.

7) لەبەر ئەوەی بە سوێند وەعدەی بە وی دا کە هەر چی تەڵەب بکا بە وی بدا.

8) بەڵا ئەو فێرکراو لە دایکی خۆی، کوتی: «سەری یوحەننای تەعمیددەر لێرە لەسەر تەبەقێکی بە من بدە.»

9) و پادشا خەمناک بوو. بەڵا لەبەر سوێندان و ئەوانەی کە دەگەڵی لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوون ئەمری کرد کە بیدرێتێ.

10) و ناردی و سەری یوحەننای دە بەندیخانەیدا بڕی.

11) و سەری وی هێندرا لەسەر تەبەقێکی و بە کچەکەی درا و ئەو بردیە کن دایکی خۆی.

12) و شاگردانی وی هاتن و مەیتی وییان هەڵگرت و ناشتیان، و چوون بە یەسووع خەبەریان دا.

13) وەختێکی یەسووع ئەوەی بیست لە ئەوێ بە گەمێی خۆی وەلا کێشا بەتەنێ بۆ جێیەکی چۆڵ، و کە خەڵکی ئەوەیان بیست لە شاران بە پێیان وەدوای وی کەوتن.

14) و کە وەدەر کەوت خەڵکێکی زۆری دی و ڕەحمی بە وان داهات و نەخۆشانی وانی ساغ کردەوە.

15) بەڵا وەختێکی ئێوارێ بوو شاگردان هاتنە کن ئەوی دەیانگوت: «جێیەکە چۆڵە و وەخت ئەلان ڕابردووە، دەنا خەڵکی مەرەخەس بکە هەتاکوو بۆ دێیان بچن و خۆراک بۆ خۆیان بکڕن.»

16) بەڵا یەسووع بە وانی گوت: «لازم نییە بۆ وان کە بچن، ئەنگۆ بە وان بدەن کە بخۆن.»

17) ئەوان بە وییان گوت: «لێرە نیمانە بێجگە لە پێنج نان و دوو ماسی.»

18) و ئەو کوتی: «ئەوانە بێننە ئێرە کن ئەمن.»

19) و بە خەڵکی ئەمری کرد کە لەسەر گیای ڕۆنیشن، و پێنج نانان و دوو ماسیانی هەڵگرت ڕووی دە ئاسمانێ کرد، مەمبارەکی کرد و لەتی کرد، و نانەکانی بە شاگردانی دا و شاگردان بە خەڵکی.

20) و هەموویان خواردیان و تێر بوون و لە لەتکان کە زیاد بوون دوازدە قرتاڵەی پڕیان هەڵگرتەوە.

21) و ئەوانەی کە خواردبوویان بە قەد پێنج هەزار کەس بوون، بێجگە لە ژنان و منداڵان.

22) و جێبەجێ شاگردانی مەجبوور کرد کە وەژوور گەمێ بکەون و لە پێش ئەوی بچن بۆ ئەو بەری هەتا خەڵکی مەرەخەس کرد.

23) و کە خەڵکی مەرەخەس کردبوو، چوو سەر کێوێکی بەتەنێ کە دوعا بکا و کە ئێوارە داهات بەتەنێ لەوێ بوو.

24) و گەمێ ئەلان زۆر تیرهاویشتنان لە وشکی دوور بوو و لە شەپۆلان دە زەحمەتدا بوو، چوونکە با زیدد بوو.

25) و دە نۆبەی چوارەمی شەوێدا یەسووع هاتە کن ئەوان لەسەر بەحرێ دەگەڕا.

26) بەڵا وەختێکی شاگردان ئەویان دی لەسەر بەحرێ دەگەڕا تێک چوون، دەیانگوت: «غەیبییە»، و لە ترسان قیژاندیان.

27) بەڵا یەسووع جێبەجێ ئەوانی دواند، دەیگوت: «بە غیرەت بن، ئەمنم مەترسێن.»

28) پیترۆس بە وی جوابی دا و کوتی: «یا ڕەب، ئەگەر ئەتۆ بی، ئەمر بە من بکە کە لەسەر ئاوێ بۆ کن ئەتۆ بێم.»

29) و ئەو کوتی: «وەرە.» و پیترۆس لە گەمێ هاتە خوارێ و لەسەر ئاوێ چوو و هاتە کن یەسووع.

30) بەڵا وەختێکی بای دی، ترسا و کە دەستی پێ کرد کە قم ببێ قیژاندی، دەیگوت: «یا ڕەب خەڵاسم بکە.»

31) یەسووع جێبەجێ دەستی درێژ کرد، ئەوی گرت و بە وی گوت: «ئەی کەم ئیمان، لەبەر چی بە شک بووی؟»

32) و کە ئەوان دە گەمێدا وەسەر کەوتبوون باکە ئارام بوو.

33) و ئەوانەی کە دە گەمێدا بوون سجدەیان لێ کرد دەیانگوت: «بەڕاستی ئەتۆ کوڕی خوڵای.»

34) و کە پەڕینەوە هاتنە سەر ئەرزێ دە گنیسارتدا.

35) و کە خەڵکی ئەو جێیەی ئەویان ناسی بۆ هەموو وڵاتی دەوراندەوریان نارد و هەموو نەخۆشانیان هێنا کن ئەوی.

36) و تەڵەبیان لێ دەکرد کە تەنیا دەست لە داوێنی جلی وی بدەن، و هەر کامێکی کە دەستیان لێدا ساغ بوونەوە.

باب ١٥[edit]

1) ئەو وەختی فەریسیان و خوێندەواران لە ئورشەلیمی هاتنە کن یەسووع دەیانگوت:

2) «لەبەر چی شاگردانی تۆ حەدیسی پیران دەشکێنن؟ چونکە دەستان ناشۆن وەختێکی نان دەخۆن.»

3) بەڵا ئەو جوابی دا و بە وانی گوت: «بۆچی ئەنگۆش ئەمری خوڵای دەشکێنن لەبەر حەدیسی خۆتان.

4) چونکە خوڵا کوتی حورمەتی باب و دایک بگرە و ئەوەی کە جنێو بە باب یان دایک بدا بە مردن بمرێ.

5) بەڵا ئەنگۆ دەڵێن: هەر کەس کە بە باب یان دایک بڵێ: ئەو چتەی کە لە منەوە قازانج بۆ تۆ بگا دیارییە؛

6) قەت لازم نییە کە حورمەتی باب یان دایکی خۆی بگرێ.

7) و لەبەر حەدیسی خۆتان کەلامی خوڵاو بەتاڵ کردووە.»

8) ئەی ڕیاکاران بە زەریفی پێغەمبەریەتی کرد ئەشعیا کە دەرحەقی ئەنگۆی دەگوت: «ئەو تایفە بە لێوان حورمەتی من دەگرن، بەڵا دڵی وان لە من دوورە.»

9) و بەخۆڕایی ئەمن دەپەرەستن بە وەی کە فێر دەکەن تەعلیمان کە ئەمرانی ئینسانین.

10) و خەڵکەکەی بانگ کردە کن خۆی و بە وانی گوت: «ببیێن و بفامن.»

11) نە ئەو چتەی کە بە زاریدا دەچێ ئینسانی پیس دەکا، بەڵا ئەو چتەی کە لە زاری وەدەر دەکەوێ ئەو ئینسانی پیس دەکا.

12) ئەو وەختی شاگردان هاتنە پێش و بە وییان گوت: «ئەرێ دەزانی کە فەریسیان وەختێکی ئەو قسەیان بیست هەڵ ئەنگوتران؟»

13) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «هەر چەقاوێکی کە بابی ئاسمانیی من نەیچەقاندووە لە ڕەگی هەڵدەکەندرێ.

14) لێیان گەڕێن. بەڵەدچیانی کوێری کوێرانن، بەڵا ئەگەر کوێر کوێرێکی بەڵەدی بکا، هەر دووک دە چاڵێ دەکەون.

15) پیترۆس جوابی دا و بە وی گوت: «ئەو مەسەلەی بۆ مە تەرجەمە بکە.»

16) بەڵا ئەو کوتی: «ئەرێ ئەنگۆش هێشتا نەفامن؟

17) تێ ناگەن کە هەر چی کە بە زاریدا دەچێ دەچێتە نێو زگی و دە مەبالیدا فڕێ دەدرێتە دەرێ؟

18) بەڵا ئەو چتانەی کە لە زاری وەدەر دەکەون لە دڵ دێنە دەرێ و ئەوانە ئینسانی پیس دەکەن.

19) چونکە لە دڵ دێنە دەرێ و فکرانی خراپ، قەتڵ، زیناح، فیسق، دزی، شایەدی بە درۆ و کفر.

20) ئەوانەن کە ئینسانی پیس دەکەن، بەڵا خواردنی بە دەستانی نەشۆراو ئینسانی پیس ناکا.»

21) و کە یەسووع لە ئەوێ وەدەر کەوت، بۆ وڵاتی سۆور و سیدوون چوو.

22) و ئەوەتا ژنێکی کەنعانی لەو سەرحەدانەی وەدەر کەوت و قیژاندی، دەیگوت: «ڕەحم بە من بکە یا ڕەب کوڕی داوود، کچی من زۆر جنندارە.»

23) بەڵا ئەو بە وی قسەیەکی جوابی نەدا و شاگردانی وی هاتنە پێشێ، لێی پاڕانەوە دەیانگوت: «ئەوی مەرەخەس بکە، چونکە لە دوای مە دەقیژێنێ.»

24) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «ئەمن نەناردراوم مەگەر بۆ مەڕانی ونبووانی ماڵی ئیسرائیل.»

25) بەڵا ئەو هات و سجدەی لێ کرد، دەیگوت: «یا ڕەب کۆمەگم بکە.»

26) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «چاک نییە کە نانی منداڵان هەڵگری و بیاوێژیە بەر توتکان.»

27) بەڵا ئەو کوتی: «بەڵێ یا ڕەب، چونکە توتکانیش دەخۆن لە ورتکان کە لە سفرەی ئاغایانی خۆیان دەکەون.»

28) ئەو وەختی یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «ئەی ژن، ئیمانی تۆ گەورەیە. چلۆنێکی کە دەتەوێ وەها بۆ تۆ ببێ.» و کچی وی لە ئەو سەعاتەیەوە ساغ بۆوە.

29) و یەسووع لە ئەوێ ڕۆیی و هاتە کن بەحری جەلیلی و وەسەر کێوی کەوت و لەوێ ڕۆنیشت.

30) و جەماعەتانی زۆر هاتنە کن ئەوی و دەگەڵ خۆیان هەبوون، شەلان، سەقەتان، کوێران، لالان و زۆرانی دیکە و ئەوانیان لەکن پێیانی وی هاویشت و ئەوانی ساغ کردەوە.

31) وەها کە خەڵکی عەجایب مان، وەختێکی دیتیان کە لالان قسەیان دەکرد، سەقەتان ساغ دەبوونەوە، شەلان دەگەڕان و کوێران دیتوو بوونەوە و شوکری خوڵای ئیسرائیلیان کرد.

32) بەڵا یەسووع شاگردانی خۆی بانگ کردە کن خۆی و کوتی: «ڕەحمم بە ئەو خەڵکەیدا دێ چونکە ئەلان سێ ڕۆژە کە دەگەڵ ئەمنن و هیچیان نییە کە بیخۆن و نامەوێ کە ئەوان بە برسیەتی مەرەخەس بکەم، نەبا دە ڕێیەدا لەخۆ ببنەوە.»

33) و شاگردان بە وییان گوت: «دە چۆڵیدا هێندە نانمان لە کوێ ببێ کە ئەوەندە خەڵکی تێر بکەین؟»

34) و یەسووع بە وانی گوت: «چەند نانوو هەیە؟» و ئەوان کوتیان: «حەوت و هێندێک ماسی چکۆلە.»

35) و لە خەڵکی ئەمر کرد کە لەسەر ئەرزێ ڕۆبنیشن.

36) و ئەو حەوت نانانە و ماسیانی هەڵگرت، شوکری کرد و لەتی کرد و دای بە شاگردانی و شاگردان بە خەڵکی.

37) و هەموویان خواردیان و تێر بوون و لە لەتەکان کە زیاد بوون حەوت زەنبیلی پڕیان هەڵگرتەوە.

38) بەڵا ئەوانەی کە خواردیان چوار هەزار کەس بوون، بێجگە لە ژنان و منداڵان.

39) و کە خەڵکی مەرەخەس کردبوو، سواری گەمێ بوو و هاتە سەرحەدانی مەجدانی.

باب ١٦[edit]

) و فەریسیان و سدوقیان هاتنە پێش و تەڵەبیان لێ کرد کە نیشانەیەکی لە ئاسمانێ بە وان نیشان بدا هەتاکوو تەجرەبەی بکەن.

2) بەڵا ئەو جوابی دا و بە وانی گوت: «وەختێکی ئێوارە بووە ئەنگۆ دەڵێن: «هەوا ساو دەبێ چونکە ئاسمان سوورە.»

3) و دە سبحەینێدا، ئەوڕۆ هەوا تێکەڵ دەبێ چونکە ئاسمان سوور و تاریکە. ڕووی ئاسمانێ دەزانن کە فەرقێ بکەن بەڵا نیشانانی زەمانان ناتوانن فەرق بکەن.

4) سلسلەیەکی خراپ و زیناحکار نیشانەی تەڵەب دەکا و نیشانەیەک بە وی نادرێ بێجگە لە نیشانەی یونس.» و ئەوانی بەجێ هێشت و ڕۆیی.

5) و کە شاگردان هاتنە ئەو بەری، لەبیریان چووبوو کە نانی هەڵگرن.

6) و یەسووع بە وانی گوت: «تەماشا بکەن و هۆشیار بن لە هەویرەترشی فەریسیان و سدوقیان.»

7) و ئەوان لەنێو خۆیان فکریان دەکرد و دەیانگوت: «لەبەر ئەوەیە کە نانمان هەڵنەگرتووە.»

8) و کە یەسووع ئەوەی زانی، کوتی: «ئەی کەم ئیمانان. بۆچی فکرێ دەکەن لەنێو خۆتان کە لەبەر ئەوەیە کە نانوو نییە؟

9) ئەرێ هێشتا تێ ناگەن و وەبیروو نایێ ئەو پێنج نانانە بوو پێنج هەزاران و چەند قرتاڵەو هەڵگرتەوە.

10) و نە ئەو حەوت نانانە بوو چوار هەزاران و چەند زەمبیلەو هەڵگرتەوە؟

11) چلۆن تێ ناگەن کە ئەمن بە ئەنگۆ لەبەر نانی قسەم نەکرد؟ بەڵا کە هۆشیار بن لە هەویرەترشی فەریسیان و سدوقیان.»

12) ئەو وەختی تێ گەیشتن کە قسەی نەکردبوو کە هۆشیار بن لە هەویرەترشی نانی، بەڵا لە تەعلیمی فەریسیان و سدوقیان.

13) بەڵا وەختێکی یەسووع هاتە مەحەلاتی قەیسەریی فیلپۆس، لە شاگردانی خۆی پرسی دەیگوت: «خەڵکی کێ دەڵێن کە کوڕی ئینسانی بێ؟»

14) و ئەوان کوتیان: «هێندێک دەڵێن یوحەننا تەعمیددەر و هێندێک ئەلیاس و ئی دیکان یەرمیا یان یەکێک لە پێغەمبەران.»

15) ئەو بە وانی گوت: «بەڵا ئەنگۆ کێ دەڵێن کە ئەمن بم؟»

16) و شەمعوون پیترۆس جوابی دا و کوتی: «ئەتۆی ئەو مەسیحە کوڕی خوڵای زیندوو.»

17) و یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «خۆزگە بە تۆ شەمعوون کوڕی یونا چونکە بەدەن و خوێن ئەوەی بۆ تۆ ئاشکرا نەکردووە، بەڵا بابی من کە دە ئاسماندایە.

18) و ئەمنیش بە تۆ دەڵێم: کە ئەتۆ پیترۆسی و لەسەر ئەو شاخەی کلێسای خۆم دروست دەکەم و دەرکانی جەهەننەمێ لەسەر ئەوی قووەتیان نابێ.

19) هاچەرانی پادشایەتی ئاسمان بە تۆ دەدەم، و هەر چی کە لەسەر ئەرزێ ببەستی دە ئاسماندا دەبەسترێ و هەر چی کە لەسەر ئەرزێ بکەیەوە دە ئاسماندا دەکرێتەوە.»

20) ئەو وەختی قەدەغەی لە شاگردانی کرد کە بە هیچ کەس نەڵێن کە ئەو مەسیحە.

21) لە ئەو وەختییەوە یەسووع دەستی پێ کرد کە بە شاگردانی خۆی نیشان بدا کە بۆ وی لازم بوو کە بڕواتە ئورشەلیمی و ئەزیەتی زۆر بکێشێ لە پیران و کاهینانی گەورە و خوێندەواران و بکوژرێ و دە ڕۆژی سێیەمدا هەڵبستێندرێتەوە.

22) ئەو وەختی پێترۆس ئەوی کێشا کن خۆی و دەستی پێ کرد کە ئەوی مەزەممەت بکا، دەیگوت: «حاشا لە تۆ ئەی ڕەب، ئەو چتە قەت بەسەر تۆ نایێ.»

23) بەڵا ئەو وەرگەڕا و بە پیترۆسی گوت: «بڕۆ پشتەوەم ئەی شەیتان. ئەتۆ بۆ من هەڵ ئەنگوتنی چونکە فکری چتانی خوڵای ناکەی بەڵا چتانی ئینسانی.»

24) ئەو وەختی یەسووع بە شاگردانی خۆی گوت: «ئەگەر کەسێک بیەوێ لە دوای من بێ، با لە خۆی ببوورێ و سێدارەی خۆی هەڵگرێ و وەدوای من بکەوێ.

25) چونکە هەر کەس کە بیەوێ کە گیانی خۆی خەڵاس بکا، ونی دەکا، بەڵا هەر کەس کە گیانی خۆی لەبەر خاتری من ون بکا، خەڵاسی دەکا.

26) چونکە بۆ ئینسانی چی فایدەی دەبێ ئەگەر هەموو دنیایەی قازانج بکا بەڵا گیانی خۆی خەسار بکا؟ یان چی دەدا ئینسان لە جیاتی گیانی خۆی.

27) چونکە کوڕی ئینسانی دە جەلالی بابی خۆیدا دەگەڵ مەلایکەتانی خۆی دێ. و ئەو وەختی بە هەر کەس وەکوو عەمەلی خۆی تۆڵە دەدا.

28) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: لە ڕاوەستاوان لێرە هێندێک هەن کە مردنی قەت ناچێژن هەتا کوڕی ئینسانی نەبینن دە پادشایەتی خۆیدا بێ.»

باب ١٧[edit]

1) و لە پاش شەش ڕۆژان یەسووع، پیترۆس و یەعقووب و یوحەننا برای وی هەڵگرت و ئەوانی بردە سەر کێوێکی بڵند بەتەنێ.

2) و لە پێش ئەوان گۆڕا، و ڕووی وی شوعلەی دەدا وەکوو ڕۆژ و جلی وی سپی بوون وەکوو نوور.

3) و ئەوەتا مووسا و ئەلیاس بۆ وان بیندران و دەگەڵ ئەوی قسەیان دەکرد.

4) و پیترۆس جوابی دا و بە یەسووعی گوت: «ئەی ڕەب، چاکە کە ئەمە لێرە بین، ئەگەر بتەوێ لێرە سێ کەپران دروست بکەم، یەکێک بۆ مووسا و یەکێک بۆ ئەلیاس.»

5) کە هێشتا ئەو قسەی دەکرد ئەوەتا هەورێکی ڕووناک سێبەری خستە سەر ئەوان و ئەوەتا دەنگێک لە هەوری کوتی: «ئەوەیە کوڕی خۆشەویستی من کە لەوی خۆشحاڵم، گوێی لێ بگرن.»

6) و کە شاگردان ئەوەیان بیست بە سەر ڕووی خۆیاندا کەوتن و زۆر ترسان.

7) و یەسووع هاتە پێش و دەستی لە وان دا و کوتی: «هەڵستن و مەترسێن.»

8) بەڵا وەختێکی چاوی خۆیان هەڵێنا بێجگە لە یەسووع بەتەنێ هیچ کەسیان نەدی.

9) و کە ئەوان لە کێوی دەهاتنە خوارێ، یەسووع بە وان ئەمری کرد دەیگوت: «ئەو دێتەوە بە هیچ کەس مەڵێن هەتا کوڕی ئینسانی لە نێو مردووان هەڵدەستێندرێتەوە.»

10) و شاگردان لەوییان پرسی دەیانگوت: «دەنا خوێندەواران بۆ چی دەڵێن کە هەوەڵێ دەبێ ئەڵیاس بێ؟»

11) ئەو جوابی دا و کوتی: «هەڵبەتە ئەلیاس دێ و هەموو چتی ڕێک دەخا.

12) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم کە ئەلیاس ئەلان هاتووە و ئەویان نەناسی، بەڵا هەر چی کە ویستیان دەگەڵ ئەویان کرد. هەر واش کوڕی ئینسانی لە وان ئەزیەت دەکێشێ.»

13) ئەو وەختی شاگردان تێ گەیشتن کە بەحسی یوحەننا تەعمیددەر بە وان قسەی دەکرد.

14) و کە هاتنە کن خەڵکی، پیاوێک هاتە کن ئەوی، چۆکی لە پێش دادا.

15) و دەیگوت: «یا ڕەب ڕەحمێ بە کوڕی من بکە، چونکە فێدارە و ئەزیەتی زۆر دەکێشێ، چونکە گەلێک جاران دە ئاور و گەلێک جاران دە ئاوێدا دەکەوێ.

16) و ئەوم بۆ کن شاگردانی تۆ هێنا و نەیانتوانی ساغی بکەنەوە.»

17) بەڵا یەسووع جوابی دا و کوتی: «ئەی سلسلەی بێ ئیمان و لاڕێ، هەتا کەنگێ دەگەڵ ئەنگۆ بم، هەتا کەنگێ لە ئەنگۆ سەبرێ بکەم؟ ئەوی بهێننە ئێرە کن ئەمن.»

18) و یەسووع هەڕەشەی لێ کرد و جن لە وی وەدەر کەوت و کوڕەکە لە ئەو سەعاتییەوە ساغ بۆوە.

19) ئەو وەختی شاگردان هاتنە کن یەسووع بەتەنێ و کوتیان: «لەبەر چی ئەمە نەماندەتوانی ئەوی دەر بکەین؟»

20) بەڵا ئەو بە وانی گوت: «لەبەر بێ ئیمانیی خۆتان، چونکە ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەگەر وەکوو دەنکێکی خەردەل ئیمانوو هەبێ، بەو کێوەی دەتوانن بڵێن: بچۆ لە ئێرە بۆ ئەوێ و دەچێ، و هیچ چتێک بۆ ئەنگۆ نامومکین نابێ.

21) بەڵا ئەو تەرزە وەدەر ناکەوێ مەگەر بە دوعا و ڕۆژوو.»

22) بەڵا وەختێکی ئەوان دە جەلیلیدا دەگەڕان، یەسووع بە وانی گوت: «کوڕی ئینسانی بە دەستی خەڵکی تەسلیم دەکرێ.»

23) و دەیکوژن و دە ڕۆژی سێیەمدا هەڵدەستێندرێتەوە، و زۆر خەمناک بوون.

24) بەڵا وەختێکی ئەوان هاتنە کەفەرناحوم، ئەوانەی کە خەرجی هەیکەلییان دەستاند هاتنە کن پیترۆس و کوتیان: «ئەرێ مامۆستای ئەنگۆ خەرجی هەیکەلی نادا؟»

25) کوتی: «بەڵێ»، و کە هاتە ژوور ماڵێ، یەسووع لە پێش ئەویدا دەستی پێ کرد دەیگوت: «ئەی شەمعوون چی فکر دەکەی؟ پادشایانی دنیا لە کێ گومڕوگ یان خەرج دەستێنن، لە کوڕانی خۆیان یان لە بێگانان؟»

26) و کوتی: «لە بێگانان». یەسووع بە وی گوت: «دەنا کوڕان ئازادن.

27) بەڵا هەتاکوو ئەمە ئەوانی هەڵنەنگوێنین، بڕۆ بەحرێ و قولاپێ باوێ و ماسی هەوەڵێ کە دێتە دەرێ بیگرە و زاری وی لێک بکەوە و چوار درەمێکی پەیدا دەکەی، ئەوی هەڵگرە و بە وانی بدە بۆ من و بۆ خۆت.»

باب ١٨[edit]

1) دەو سەعاتەیدا شاگردان هاتنە کن یەسووع دەیانگوت: «دەنا کێ گەورەترە دە پادشایەتی ئاسماندا.»

2) و منداڵێکی بانگ کردە کن خۆی و لەنێو وان ڕایگرت.

3) و کوتی: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەگەر وەرنەگەڕێن و وەکوو منداڵان نەبن قەت وەژوور پادشایەتی ئاسمان ناکەون.

4) دەنا هەر کەس کە خۆی وەکوو ئەو منداڵە نوێ بکا، ئەو گەورەترە دە پادشایەتی ئاسماندا.

5) و هەر کەس کە منداڵێکی وەکوو ئەوەی بە نێوی من قەبووڵ بکا، ئەمن قەبووڵ دەکا.

6) بەڵا هەر کەس کە یەکێک لەو چکۆلانەی کە بە من ئیمان بێنن هەڵبنگوێنێ، بۆ وی چاتر دەبوو کە بەرداشێک دە ئەستۆی وی بخرابایە و دە قوڵایی بەحریدا قم بایە.

7) وای بۆ دنیای لەبەر هەڵ ئەنگوتنان، چونکە لازمە کە هەڵ ئەنگوتنان بێن، بەڵا وای بۆ ئەو کەسەی کە بە سەبەبی وی هەڵ ئەنگوتن دێ.

8) و ئەگەر دەستی تۆ یان پێی تۆ هەڵت بنگوێنێ بیبڕە و لە خۆت فڕێی بدە، چاترە بۆ تۆ کە وەژوور ژیانێ بکەوێ بە شەلی یان بە کۆڵی لە وەی کە دوو دەست یان دوو پێت هەبێ و دە ئاوری ئەبەدی باوێژرێی.

9) و ئەگەر چاوی تۆ هەڵت بنگوێنێ دەرییێنە و لە خۆت فڕێی بدە، چاترە بۆ تۆ کە وەژوور ژیانێ بکەوی بە یەک چاو لە وەی کە دوو چاوت هەبێ و دە ئاوری جەهەننەمێ باوێژرێی.

10) هۆشیار بن کە یەکێک لەو چکۆلانە بە سووکی حیساب نەکەن، چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم کە مەلایکەتانی وان دە ئاسماندا هەمیشە ڕووی بابی من کە دە ئاسماندایە دەبینن.

11) چونکە کوڕی ئینسانی هات کە ونبووی خەڵاس بکا.

12) ئەنگۆ چی فکر دەکەن؟ ئەگەر کەسێک سەد مەڕی هەبێ و یەکێک لە وان ون ببێ، ئەرێ ئەو نەوەت و نۆی دە کێواندا بەجێ نایەڵێ و ناچێ و حەولی ئەو ونبووەی بدا؟

13) و ئەگەر وا بێ کە ئەوی پەیدا بکا، ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: لەسەر ئەوی زیاتر خۆشحاڵ دەبێ لە لەسەر ئەو نەوەت و نۆی کە ون نەبوون.

14) هەر واش بابی ئەنگۆ کە دە ئاسماندایە ئیرادەی نییە کە یەکێک لەو چکۆلانە هیلاک ببێ.

15) و ئەگەر برای تۆ گوناح بکا، بڕۆ و ئەوی نەسیحەت بدە مابەینی خۆت و ئەوی بەتەنێ. ئەگەر گوێ لە تۆ بگرێ برای خۆت قازانجت کردووە.

16) بەڵا ئەگەر گوێ ناگرێ، یەک یان دوو کەسی دیکە دەگەڵ خۆت هەڵگرە هەتاکوو هەر قسەیەکی بە زاری دوو یان سێ شایەدان سابت بکرێ.

17) بەڵا ئەگەر گوێ لە وانیش ناگرێ، بە کلێسا بڵێ، بەڵا ئەگەر گوێ لە کلێساش ناگرێ با بۆ تۆ بێ وەکوو بتپەرست و ڕادار.

18) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر چی کە ئەنگۆ لەسەر ئەرزێ ببەستن دە ئاسماندا دەبەسترێ و هەر چی کە لەسەر ئەرزێ بکەنەوە دە ئاسماندا دەکرێتەوە.

19) دیسان بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەگەر دوو کەس لە ئەنگۆ لەسەر ئەرزێ لەسەر چتێکی یەک ببن، هەر چی کە تەڵەب بکەن لە بابی من کە دە ئاسماندایە بۆ وان دەبێ.

20) چونکە هەر جێیەکی کە دوو یان سێ کەس بە نێوی من خڕ ببنەوە ئەمن لەوێ لەنێو ئەوانم.»

21) ئەو وەختی پیترۆس هاتە پێشێ و بە وی گوت: «یا ڕەب ئەرێ برای من چەند جار لەسەر ئەمن گوناح بکا و ئەوی ببەخشم؟ مەگەر هەتا حەوت جاران؟»

22) یەسووع بە وی گوت: «بە تۆ ناڵێم هەتا حەوت جاران، بەڵا هەتا حەفتا جار حەوت.»

23) لەبەر ئەوەی پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە پادشایەکی کە دەگەڵ خزمەتکارانی خۆی ویستی کە حیساب بکا.

24) و کە ئەو دەستی پێ کرد کە حیساب بکا یەکێک بۆ کن ئەوی هێندرا کە دە هەزار قەنتار بە وی قەرزدار بوو.

25) و کە ئەو هیچی نەبوو کە ئەدا بکا، ئاغا ئەمری کرد کە ئەو بفرۆشێ و ژنی و منداڵانی و هەموو چتی کە هەیبوو و ئەدا بکرێ.

26) ئەو وەختی ئەو خزمەتکارە کەوتە خوارێ و سجدەی لێ کرد، دەیگوت: «سەبر لە من بکە و هەمووی بە تۆ ئەدا دەکەم.»

27) و ئاغای ئەو خزمەتکارەی ڕەحمی کرد و ئەوی بەرەڵا کرد و قەرزەکەی بە وی بەخشی.

28) بەڵا وەختێکی ئەو خزمەتکارە وەدەر کەوت، یەکێک لە هاواڵخزمەتکارانی خۆی پەیدا کرد کە سەد دینار بە وی قەرزدار بوو، ئەوی گرت و دەیخنکاند دەیگوت: «ئەدا بکە ئەگەر قەرزداری.»

29) ئەو وەختی هاواڵخزمەتکاری وی کەوتە خوارێ و لێی پاڕاوە دەیگوت: «سەبر لە من بکە و بە تۆ ئەدا دەکەم.»

30) ئەمما ئەو قەبوڵی نەکرد بەڵا چوو و ئەوی دە بەندیخانەی هاویشت هەتا قەرزەکەی ئەدا بکا.

31) دەنا وەختێکی هاواڵخزمەتکارانی وی دیتیان ئەو چتانەی کە ببوون، زۆر خەمناک بوون و چوون و بە ئاغای خۆیان خەبەریان دا لە هەموو ئەو چتانەی کە ببوون.

32) ئەو وەختی ئاغای وی ئەوی بانگ کرد و بە وی گوت: «ئەی خزمەتکاری خراپ! هەموو ئەو قەرزەم بە تۆ بەخشی چونکە لە من پاڕایەوە.

33) ئەرێ بۆ تۆش لازم نەبوو کە بە هاواڵخزمەتکاری خۆت ڕەحمێ بکەی چلۆنێکی ئەمنیش بە تۆ ڕەحمم کرد؟»

34) و ئاغای وی ڕقی هەڵستا و ئەوی بە ئەزیەتکەرانی تەسلیم کرد هەتا هەموو قەرزی وی ئەدا بکا.

35) هەر واش بابی ئاسمانیی من دەگەڵ ئەنگۆ دەکا ئەگەر لە دڵی خۆتان نەبەخشن هەر کەسێ برای خۆی.

باب ١٩[edit]

1) و بوو کە وەختێکی یەسووع ئەو قسانەی خەڵاس کردبوو، لە جەلیلی وەدەر کەوت و هاتە سەرحەدانی یەهودییە، ئەو لای ئوردن.

2) و خەڵکێکی زۆر وەدوای وی کەوتن و ئەوانی لەوێ ساغ کردەوە.

3) و فەریسیان هاتنە کن ئەوی و کە ئەویان تەجرەبە کرد، دەیانگوت: «ئەرێ دروستە کە کەسێک ژنی خۆی بەرەڵڵا بکا لەبەر هەر سەبەبێکی؟»

4) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «ئەرێ نەتان خوێندووە کە خاڵق لە هەوەڵەوە ئەوانی نێر و مێ دروست کرد؟

5) و کوتی: لەبەر ئەوەی پیاو باب و دایکی بەجێ دێڵێ و دەگەڵ ژنی خۆی جووت دەبێ و ئەو دوانە دەبنە یەک بەدەن؟

6) وەها کە ئیدی دوو نین بەڵا یەک بەدەن. دەنا ئەوەی کە خوڵا جووتی کردووە بە ئینسان جوێ ناکاتەوە.»

7) بە وییان گوت: «دەنا بۆچی مووسا ئەمری کرد کە تەڵاقنامە بدا و بەرەڵڵای بکا؟»

8) بە وانی گوت: «لەبەر دڵڕەقی ئەنگۆ مووسا بە ئەنگۆ ئیزنی دا کە ژنی خۆتان بەرەڵڵا بکەن، بەڵا لە هەوەڵەوە وەها نەبوو.

9) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر کەس کە ژنی خۆی بەرەڵڵا بکا بێجگە لە سەبەبی زیناح و یەکێکی دیکە مارە بکا، زیناح دەکا و ئەوی کە بەرەڵڵاکراوێکی مارە بکا زیناح دەکا.»

10) شاگردان بە وییان گوت: «ئەگەر حاڵی پیاو دەگەڵ ژن وایە: چاک نییە کە مارە بکا.»

11) بەڵا ئەو بە وانی گوت: «هەموو کەس ئەو قسە قەبووڵ ناکا، بەڵا ئەوانەی کە بە وان دراوە.»

12) چونکە خواجان هەن کە لە زگی دایکییەوە وەها بە وەلەد بوون و خواجان هەن کە لە ئینسان خواجە کراون و خواجان هەن کە لەبەر خاتری پادشایەتی ئاسمان خۆیان خواجە کردووە. ئەوەی کە بتوانێ ئەوەی قەبوڵ بکا، با قەبوڵ بکا.

13) ئەو وەختی منداڵانیان هێنا کن ئەوی هەتاکوو دەستانی لەسەر ئەوان دابنێ و دوعا بکا. بەڵا شاگردان لەوان توند بوون.

14) بەڵا یەسووع کوتی: «لە منداڵان گەڕێن و مەنعیان مەکەن کە بێنە کن ئەمن، چونکە پادشایەتی ئاسمان ئی ئەو تەرزانەیە.»

15) و دەستانی لەسەر ئەوان دانا و لە ئەوێ ڕۆیی.

16) و ئەوەتا یەکێک هاتە کن ئەوی و کوتی: «ئەی مامۆستا چی چتێکی چاک بکەم کە ژیانی ئەبەدیم ببێ؟»

17) بەڵا ئەو بە وی گوت: «بۆچی لە من دەپرسی لە چتێکی چاک؟ هەر یەکێک چاکە. بەڵا ئەگەر بتەوێ وەژوور ژیانێ بکەوی حوکمان ڕابگرە.»

18) بە وی گوت: «کێهە؟» و یەسووع کوتی: «قەتڵێ مەکە، زیناحێ مەکە، دزی مەکە، شایەدی بە درۆ مەدە.

19) حورمەتی باب و دایک بگرە و جیرانی خۆت خۆش بوێ وەکوو خۆت.»

20) ئەو جحێلە بە وی گوت: «ئەوانەم هەموو ڕاگرتووە، ئیدی چم کەمە؟»

21) یەسووع بە وی گوت: «ئەگەر بتەوێ کامل ببی بڕۆ و ماڵی خۆت بفرۆشە و بە فەقیرانی بدە و خەزێنەیەکت دە ئاسماندا دەبێ و وەرە وەدوای من بکەوە.»

22) بەڵا وەختێکی جحێڵەکە ئەو قسەی بیست بە خەمناکی ڕۆیی چونکە ماڵی زۆری بوو.

23) و یەسووع بە شاگردانی خۆی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: دەوڵەمەندێک بە زەحمەت وەژوور پادشایەتی ئاسمان دەکەوێ.

24) دیسان بە ئەنگۆ دەڵێم: هاسانترە کە وشترێک بە کونی دەرزی تێوە بچێ لە وەی کە دەوڵەمەندێک وەژوور پادشایەتی خوڵای بکەوێ.»

25) وەختێکی شاگردان ئەوەیان بیست زۆر عەجایب مان دەیانگوت: «دەنا کێ دەتوانێ خەڵاس ببێ.»

26) بەڵا یەسووع تەماشای وانی کرد و کوتی: «لەکن خەڵکی ئەوە نامومکینە بەڵا لەکن خوڵای هەموو چت مومکینە.»

27) ئەو وەختی پیترۆس جوابی دا و بە وی گوت: «ئەوەتا ئەمە هەموو چتمان بەجێ هێشتووە و وەدوای تۆ کەوتووین، دەنا بۆ مە چی دەبێ؟»

28) یەسووع بە وانی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەنگۆ کە وەدوای من کەوتوون، دە بە وەلەدبوونی تازەدا، وەختێکی کوڕی ئینسانی لەسەر تەختی جەلالی خۆی ڕۆدەنیشێ ئەنگۆش لەسەر دوازدە تەختان ڕۆدەنیشن و لەسەر دوازدە سبطی ئیسرائیل حوکمێ دەکەن.

29) و هەر کەس کە لەبەر خاتری نێوی من بەجێی هێشتووە ماڵان یان برایان یان خوشکان یان باب یان دایک یان ئەولاد یان زەوییان، زۆر جار ئەوەندە وەردەگرێ و ژیانی ئەبەدی میرات دەگرێ.

30) بەڵا زۆران کە هەوەڵن دەبنە ئاخیر و ئاخیران هەوەڵ.

باب ٢٠[edit]

1) چونکە پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە ساحیب ماڵێکی کە سبحەینێ زوو وەدەر کەوت کە فەعلان بۆ ڕەزی خۆی بگرێ.

2) و کە دەگەڵ فەعلان ڕۆژێ دینارێکی قەرار کردبوو، ئەوانی بۆ ڕەزی خۆی نارد.

3) نیزیکی سەعاتی سێیەم وەدەر کەوت و ئی دیکانەی دە مەیداندا بە بێ کاری ڕاوەستاو دی.

4) و بە وانی گوت: «ئەنگۆش بۆ ڕەزێ بچن و هەر چی کە حەقە بە ئەنگۆ دەدەم.» و ئەوان چوون.

5) و دیسان نیزیکی سەعاتی شەشەم و نۆیەم وەدەر کەوت و هەر وای کرد.

6) و نیزیکی سەعاتی یازدەیەم وەدەر کەوت و ئی دیکانەی بە بێ کاری ڕاوەستاو پەیدا کرد و بە وانی گوت: «بۆچی هەموو ڕۆژێ لێرە بە بێکاری ڕاوەستاون؟»

7) بە وییان گوت: «چونکە هیچکەس ئەمەی نەگرتووە.» بە وانی گوت: «ئەنگۆش بۆ ڕەزێ بچن.»

8) و کە ئێوارێ بوو ساحیبی ڕەزێ بە نازری خۆی گوت: «فەعلان بانگ بکە و حەقی بدە. دەست پێ بکە لە ئاخیران هەتا هەوەڵان.»

9) و کە ئەوان هاتن کە سەعات یازدە چووبوون هەر یەک دینارێکیان وەرگرت.

10) و کە هەوەڵان هاتن فکریان دەکرد کە ئەوان پتر وەردەگرن، و ئەوانیش هەر یەکە دینارێکیان وەرگرت.

11) بەڵا وەختێکی ئەوەیان وەرگرت لەسەر ساحیب ماڵی بۆڵەبۆڵیان کرد.

12) دەیانگوت: «ئەو ئاخیرانە یەک سەعات کاریان کردووە و ئەوانەی دەگەڵ ئەمە بەرامبەرت کردووە کە گرانی و گەرمی ڕۆژێمان کێشاوە.»

13) بەڵا ئەو بە یەکێک لە وان جوابی دا و کوتی: «ئەی دۆست ناحەقی بە تۆ ناکەم. ئەرێ دەگەڵ ئەمن بە دینارێکی قەرارت نەکرد؟

14) ئی خۆت هەڵگرە و بڕۆ. بەڵا دەمەوێ کە بەو ئاخیرەی بدەم وەکوو بە تۆ.

15) ئەرێ بۆ من دروست نییە کە دەگەڵ ئی خۆم بکەم هەر چی کە دەمەوێ؟ یان مەگەر چاوی تۆ خراپە چونکە ئەمن چاکم؟

16) هەر واش ئاخیران دەبنە هەوەڵ و هەوەڵان ئاخیر، چونکە بانگکراوان زۆرن بەڵا هەڵبژێراوان کەمن.»

17) و کە یەسووع وەسەر دەکەوت بۆ ئورشەلیمی، ئەو دوازدانەی بەتەنێ هەڵگرت و دە ڕێیدا بە وانی گوت:

18) «ئەوەتا وەسەر دەکەوین بۆ ئورشەلیمی و کوڕی ئینسانی تەسلیم بە کاهینانی گەورە و خوێندەواران دەکرێ و حوکمی لەسەر ئەوی بە مردن دەکەن.

19) و ئەوی بە بتپەرستان تەسلیم دەکەن، هەتاکوو گەپی پێ بدەن و قامچی لێ بدەن و لە سێدارەی بدەن و دە ڕۆژی سێیەمدا هەڵدەستێندرێتەوە.»

20) ئەو وەختی دایکی کوڕانی زەبدی دەگەڵ کوڕانی خۆی هاتە کن ئەوی، سجدەی لێ دەکرد و چتێکی لێ تەڵەب دەکرد.

21) و ئەو بە وی گوت: «چت دەوێ؟» بە وی گوت: «بڵێ کە ئەو دوو کوڕانەی من یەکێک لە لای ڕاستەی و یەکێک لە لای چەپی تۆ دە پادشایەتی تۆدا ڕۆبنیشن.»

22) بەڵا یەسووع جوابی دا و کوتی: «ئەنگۆ نازانن چی تەڵەب دەکەن. ئەرێ دەتوانن ئەو پیاڵەی بخۆنەوە کە ئەمن دەیخۆمەوە؟» و بە وییان گوت: «دەتوانین.»

23) بە وانی گوت: «هەڵبەتە پیاڵەی من دەخۆنەوە، بەڵا ڕۆنیشتن لە لای ڕاستەی و چەپی من، ئەوە ئی من نییە کە بیدەم، بەڵا بۆ ئەوانە کە لە بابی من بۆ وان حازر کراوە.»

24) و کە ئەو دەیانە بیستیان، لەسەر ئەو دوو برایانە ناقایل بوون.

25) بەڵا یەسووع ئەوانی بانگ کردە کن خۆی و کوتی: «ئەنگۆ دەزانن کە مەزنانی میللەتان حیکماتی لەسەر ئەوان دەکەن و گەورەکان دەستەڵاتیان لەسەر ئەوان هەیە.

26) ئەمما لەنێو ئەنگۆ وا نەبێ، بەڵا هەر کەس کە بیەوێ لەنێو ئەنگۆ گەورە ببێ، خزمەتکاری ئەنگۆ دەبێ.

27) و هەر کەس کە بیەوێ لەنێو ئەنگۆ هەوەڵ بێ عەبدی ئەنگۆ دەبێ.

28) چلۆنێکی کوڕی ئینسانی نەهاتووە کە خزمەت بکرێ بەڵا کە خزمەت بکا و کە گیانی خۆی بدا بۆ بەدەڵی زۆران.»

29) و کە ئەوان لە یەریحۆی دەچوونە دەرێ، خەڵکێکی زۆر وەدوای وی کەوتن.

30) و ئەوەتا دوو کوێران کە لەسەر ڕێی ڕۆنیشتبوون، وەختێکی بیستیان کە یەسووع ڕادەبرد قیژاندیان دەیانگوت: «یا ڕەب کوڕی داوود، ڕەحمێ بە مە بکە.»

31) بەڵا خەڵکی لە وان توند بوون کە بێدەنگ بن، بەڵا ئەوان هەر پتر قیژاندیان دەیانگوت: «یا ڕەب کوڕی داوود، ڕەحمێ بە مە بکە.»

32) و یەسووع ڕاوەستا و ئەوانی بانگ کرد و کوتی: «چوو دەوێ کە بۆ ئەنگۆ بکەم؟» بە وییان گوت: «یا ڕەب کە چاوانی مە بکرێنەوە.»

33) و یەسووع ڕەحمی کرد، دەستی لە چاوانی وان دا و جێ بەجێ دیتیان و وەدوای وی کەوتن.

باب ٢١[edit]

1) و کە نیزیکی ئورشەلیمی بوون و هاتنە بەیت فاگی لەکن کێوی زەیتوونی، ئەو وەختی یەسووع دوو شاگردی نارد.

2) بە وانی گوت: «بڕۆنە ئەو دێیەی کە لە پێشتانە و جێ بەجێ ماکەرێکی بەستراو پەیدا دەکەن و جاشکێکی لەکنە ئەوی، ئەوانە بکەنەوە و بیانهێننە کن ئەمن.

3) و ئەگەر کەسێک چتێکی بە ئەنگۆ بڵێ، بڵێن: ڕەب موحتاجی وانە، وە جێ بەجێ ئەوان دەنێرێ.»

4) بەڵا ئەوە هەموو بوو هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی پێغەمبەر کە دەڵێ:

5) «بڵێن بە کچی سەهیۆن، ئەوەتا پادشای تۆ دێتە کن ئەتۆ حەلیم و سوار لەسەر کەرێک و لەسەر بێچووی ئوڵاغ.»

6) و شاگردان چوون و کردیان چلۆنێکی یەسووع بە وان ئەمری کردبوو.

7) و ماکەرەکە و جاشکەکەیان هێنا و جلیان لەسەر ئەوان دانا و ئەو لەسەر ئەوان ڕۆنیشت.

8) و بەشی زۆری خەڵکی جلی خۆیان لەسەر ڕێی ڕاخست و ئی دیکان لکانیان لە داران دەبڕی و لەسەر ڕێی ڕایان دەخستن.

9) و ئەو خەڵکەی کە لە پێش ئەوی دەڕۆیین و کە لە دوای دەهاتن دەیانقیژاند و دەیانگوت: هوصعنّا بۆ کوڕی داوود، مەمبارەک بێ ئەوەی کە بە نێوی ڕەب دێ، هوصعنّا دە بڵنداندا.

10) و کە وەژوور ئورشەلیمی کەوت هەموو شار شێوا و دەیانگوت: «ئەوە کێیە؟»

11) و خەڵکی کوتیان: «ئەوە یەسووع پێغەمبەرە لە ناسرەی جەلیلی.»

12) و یەسووع وەژوور هەیکەلی کەوت و هەموو ئەوانەی کە دەیانکڕی و دەیانفرۆت دە هەیکەلیدا دەری کرد و تەختانی سەڕافان و کورسیانی کۆترفرۆشانی وەرگێڕا.

13) و بە وانی گوت: «نووسراوە ماڵی من ماڵی نوێژ بانگ دەکرێ، بەڵا ئەنگۆ ئەوی دەکەنە ئەشکەوتی جەردان.»

14) و کوێران و شەلان هاتنە کن ئەوی دە هەیکەلیدا و ئەوانی ساغ کردەوە.

15) بەڵا وەختێکی کاهینانی گەورە و خوێندەواران ئەو عەجایبانەیان دی کە ئەو دەیکرد و ئەو منداڵانەی کە دە هەیکەلیدا دەیانقیژاند و دەیانگوت: هوصعنّا بۆ کوڕی داوود، ناقایل بوون.

16) و بە وییان گوت: «ئەرێ دەبیێی ئەوان چی دەڵێن؟» بەڵا یەسووع بە وانی گوت: «بەڵێ. ئەرێ قەت نەتان خوێندووە لە زاری منداڵان و شیرخۆران شوکرت حازر کردووە.»

17) ئەوانی بەجێ هێشت و لە شاری وەدەر کەوت بۆ بەیتوعەنیا و شەوی لەوێ ڕابوارد.

18) و سبحەینێ زوو وەختێکی بۆ شاری دەگەڕاوە برسی بوو.

19) و دارە هەنجیرێکی لەسەر ڕێی دی و هاتە کن ئەوی و هیچی لەسەر ئەوی پەیدا نەکرد، بێجگە لە گەڵای تەنیا. و بە وی گوت: «لەوەی پاش هەتا ئەبەد قەت لەسەر ئەتۆ میوە نەبێ»، و جێبەجێ ئەو دارە هەنجیرە وشک بوو.

20) و کە شاگردان ئەویان دی مات مان دەیانگوت: «ئەو دارە هەنجیرە چلۆن جێبەجێ وشک بووە؟»

21) یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەگەر ئیمانوو هەبێ و شکێ نەکەن، نە تەنیا ئەو چتەی دارەهەنجیری دەکەن، بەڵا ئەگەر بەو کێوەی بڵێن: هەڵبگیرێی و دە بەحرێدا فڕێ بدرێی، وا دەبێ.

22) و هەر چی کە بە دوعای تەڵەب بکەن و باوەڕ بکەن وەردەگرن.»

23) و کە ئەو دە هەیکەلیدا هات و تەعلیمی دەدا، کاهینانی گەورە و پیرانی قەومی هاتنە کن ئەوی دەیانگوت: «بە چی حیکماتێکی ئەوانە دەکەی و کێ ئەو حیکماتەی بە تۆ داوە؟»

24) بەڵا یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «ئەمنیش تاقە قسەیەکی لە ئەنگۆ دەپرسم: ئەگەر ئەوی بە من بڵێن، ئەمنیش بە ئەنگۆ دەڵێم بە چی حیکماتێکی ئەوانە دەکەم.

25) ئەرێ تەعمیدی یوحەننا لە کوێ بوو؟ لە ئاسمانێ یان لە ئینسانێ؟» بەڵا ئەوان لەنێو خۆیان فکریان دەکرد دەیانگوت: «ئەگەر بڵێین لە ئاسمانێ، بە مە دەڵێ: دەنا لەبەر چی بە وی باوەڕوو نەکرد؟

26) بەڵا ئەگەر بڵێین لە ئینسانێ، لە خەڵکی دەترسێین چونکە هەمووان یوحەننا بە پێغەمبەر دەزانن.»

27) و جوابیان بە یەسووعی دا و کوتیان: «نازانین.» ئەویش بە وانی گوت: «ئەمنیش بە ئەنگۆ ناڵێم بە چی حیکماتێکی ئەوانە دەکەم.

28) بەڵا چی فکر دەکەن؟ پیاوێک دوو کوڕی هەبوو، و کە هاتە کن ئەوی هەوەڵێ کوتی: «ئەی ڕۆڵە بچوو ئەوڕۆ دە ڕەزێدا و کارێ بکە.»

29) ئەو جوابی دا و کوتی بەڵێ ئەی ئاغا و نەچوو.

30) و هاتە کن ئەوی دیکە و هەر وای گوت. ئەو جوابی دا و کوتی: نامەوێ، لە پاشان پەشیمان بۆوە و چوو.

31) کێهە لەو دوانە ئیرادەی بابی کرد؟» کوتیان: «ئی دوویەم.» یەسووع بە وانی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم، کە ڕاداران و قاحبان لە پێش ئەنگۆدا وەژوور پادشایەتی خوڵای دەکەون.

32) چونکە یوحەننا بە ڕێی سداقەتی هاتە کن ئەنگۆ و بە وی باوەڕوو نەکرد. بەڵا ڕاداران و قاحبان بە وی باوەڕیان کرد، بەڵا ئەنگۆ دیتتان و لە پاشان پەشیمان نەبوونەوە هەتاکوو بە وی باوەڕ بکەن.»

33) مەسەلێکی دیکە ببیێن: ساحیب ماڵێک هەبوو کە ڕەزێکی چەقاند و پەرژینی دە دەوری وی گرت و چرزیکی دە وێدا هەڵکەند و بورجێکی لێ دروست کرد و ئەوی بە ڕەزوانان ئەسپارد و سەفەری کرد.

34) و کە وەختی حاسڵ نیزیک بوو، خزمەتکارانی خۆی ناردە کن ڕەزوانان هەتاکوو حاسڵی وی بستێنن.

35) و ڕەزوانان خزمەتکارانی وییان گرت، یەکێکیان کوتا، یەکێکیان کوشت، یەکێکیان بەردەباران کرد.

36) دیسان خزمەتکارانی دیکەی نارد زیاتر لە هەوەڵان و دەگەڵ ئەوانیش هەر بەو جۆرەیان کرد.

37) بەڵا دە ئاخیرێدا کوڕی خۆی ناردە کن ئەوان، دەیگوت: «لە کوڕی من شەرمێ دەکەن.»

38) بەڵا وەختێکی ئەو ڕەزوانانە کوڕەکەیان دی دەنێو خۆیاندا کوتیان: «ئەوە میراتگرە، وەرن با بیکوژین و با میراتی وی زەوت بکەین.»

39) و ئەویان گرت، لە ڕەزیان خستە دەرێ و کوشتیان.

40) دەنا وەختێکی ساحیبی ڕەز بێ، دەگەڵ ئەو ڕەزوانانە چی دەکا؟

41) بە وییان گوت: «ئەو خراپکارانەی بە ئەزیەتێ هیلاک دەکا و ڕەزێ بە ڕەزوانانی دیکە دەسپێرێ کە حاسڵ دە وەختی خۆیدا بە وی دەدەن.»

42) یەسووع بە وانی گوت: «ئەرێ قەت نەتان خوێندووە دە کتێباندا، ئەو بەردەی کە بەننایان فڕێیان دا، ئەو بوو بە سەری قوڵنچکی. ئەوە لە لای ڕەب بووە و لە پێش چاوی مە عەجایبە.»

43) لەبەر ئەوەی بە ئەنگۆ دەڵێم: «پادشایەتی خوڵای لە ئەنگۆ دەستێندرێ و بە تایفەیەکی دەدرێ کە حاسڵی وی بێنێ.

44) و ئەوەی کە لەسەر ئەو بەردەی بکەوێ دەشکێندرێ، بەڵا لەسەر کێ کە ئەو بکەوێ، ئەوی ورد و خاش دەکا.»

45) و کە کاهینانی گەورە و فەریسیان مەسەلانی وییان بیست تێ گەیشتن کە دەر حەقی وان قسەی دەکرد.

46) و تەمایان بوو کە ئەوی بگرن بەڵا لە خەڵکی ترسان چونکە ئەویان بە پێغەمبەر دەزانی.

باب ٢٢[edit]

1) و یەسووع جوابی دا و دیسان بە مەسەلان دەگەڵ ئەوان قسەی کرد دەیگوت:

2) «پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە پادشایەکی کە بۆ کوڕی خۆی داوەتێکی کرد.

3) و خزمەتکارانی خۆی نارد کە بانگێشتراوان بۆ داوەتێ بانگ بکەن و ئەوان نەیانویست کە بێن.

4) دیسان خزمەتکارانی دیکەی نارد، دەیگوت: «بە بانگێشتراوان بڵێن: ئەوەتا کاوەڵتوونی خۆمم حازر کردووە، گایان و پەروارییانی من کوژراونەوە، و هەموو چت حازرە، وەرن بۆ داوەتێ.»

5) بەڵا ئەوان بێ باکییان کرد و ڕێی خۆیان گرت، یەکێک بۆ زەوی خۆی و یەکی دیکە بۆ تجارەتی خۆی چوو.

6) و ئەوانی کە مان خزمەتکارانی وییان گرت، بێ حورمەتییان کرد و کوشتیانن.

7) بەڵا پادشا ڕقی هەڵستا و لەشکەرانی خۆی نارد و ئەو قاتڵانەی هیلاک کرد و شاری وانی سووتاند.

8) ئەو وەختی بە خزمەتکارانی خۆی گوت: «داوەت حازرە، بەڵا بانگێشتراوان لایق نەبوون.

9) دەنا بچنە سەر چوارڕێیان و هەر کامێکی کە پەیدا بکەن بۆ داوەتێ بانگ بکەن.»

10) و ئەو خزمەتکارانە وەدەر کەوتن لەسەر ڕێیان و هەمووان کە پەیدایان کرد خڕیان کرد، خراپان و چاکانیش و ماڵی داوەتێ لە میوانان پڕ بوو.

11) و کە پادشا هاتە ژوورێ بۆ دیتنی ئەوانەی کە لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوون پیاوێکی لەوێ دی کە جلی داوەتی دەبەر نەکردبوو.

12) بە وی گوت: «ئەی دۆست، چلۆن هاتوویە ژوور ئێرە کە جلی داوەتت نییە؟» بەڵا ئەو بێدەنگ بوو.

13) ئەو وەختی پادشا بە خزمەتکارانی گوت: «دەستان و پێیانی وی ببەستن و ئەوی باوێژنە تاریکایی دەرێ، لەوێ گریان و چڕاندنی دەدانان دەبێ.

14) چونکە بانگێشتراوان زۆرن، بەڵا هەڵبژێراوان کەمن.»

15) ئەو وەختی فەریسیان ڕۆیین و تەگبیریان کرد کە چلۆن ئەوی بە قسە بگرن.

16) و شاگردانی خۆیان دەگەڵ هێرۆدیانیان ناردە کن ئەوی دەیانگوت: «ئەی مامۆستا دەزانین کە ئەتۆ ڕاستی و ڕێی خوڵای بە ڕاستی فێر دەکەی و کە دەربەندی کەس نی، چونکە تەماشای ڕووی خەڵکی ناکەی.

17) دەنا بە مە بڵێ: چی فکر دەکەی؟ ئەرێ دروستە کە سەرانەی بە قەیسەری بدەین یان نە؟»

18) بەڵا یەسووع خراپیی وانی زانی و کوتی: «ئەی ڕیاکاران، بۆچی ئەمن تەجرەبە دەکەن؟

19) پوڵی سەرانەی بە من نیشان بدەن.» و ئەوان دینارێکیان هێنا کن ئەوی.

20) و بە وانی گوت: «ئەو شکڵ و خەتە ئی کێیە؟»

21) کوتیان، ئی قەیسەری. ئەو وەختی بە وانی گوت: «دەنا چتی ئی قەیسەری، بە قەیسەری بدەن و چتی ئی خوڵای بە خوڵای.»

22) و کە ئەوەیان بیست عەجایب مان و ئەویان بەجێ هێشت و ڕۆیین.

23) هەر دەو ڕۆژەیدا سدوقیان هاتنە کن ئەوی، ئەوانەی کە دەڵێن کە قیامەت نییە و لێیان پرسی؛

24) دەیانگوت: «ئەی مامۆستا، مووسا کوتی ئەگەر کەسێک بێ ئەولاد بمرێ برای دەبێ ژنی وی بێنێ و تۆ بۆ برای خۆی هەڵبستێنێ.

25) لەکن ئەمە حەوت برا هەبوون و ئی هەوەڵێ ژنێکی هێنا و مرد و کە تۆی نەبوو ژنەکەی بۆ برای خۆی بەجێ هێشت.

26) هەر واش ئی دوویەم و ئی سێیەم هەتا ئی حەوتەم.

27) و ئاخیری هەمووان ژنەکەش مرد.

28) دەنا دە قیامەتیدا ژنی کێهە لەو حەوتانە دەبێ؟ چونکە هەموویان ئەویان ببوو.»

29) یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «ئەنگۆ خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن، نە کتێب دەزانن و نە قووەتی خوڵای.

30) چونکە دە قیامەتێدا نە مارە دەکەن و نە مارە دەکرێن، بەڵا وەکوو مەلایکەتانن کە دە ئاسماندان.

31) بەڵا بەحسی قیامەتی مردووان ئەرێ نەتان خوێندووە ئەو چتەی کە بە ئەنگۆ کوتراوە لە خوڵای کە دەڵێ:

32) ئەمنم خوڵای ئیبراهیم و خوڵای ئیسحاق و خوڵای یەعقوب، ئەو خوڵای مردووان نییە، بەڵا ئی زیندووان.»

33) و کە خەڵکی ئەوەیان بیست، لە تەعلیمی وی مات بوون.

34) بەڵا فەریسیان وەختێکی بیستیان کە سدوقیانی بێدەنگ کردبوو پێکەوە خڕ بوونەوە.

35) و یەکێک لە وان کە شەرعزان بوو، هەتاکوو ئەوی تەجرەبە بکا، لێی پرسی.

36) «ئەی مامۆستا، دە شەریعەتدا کێهە حوکم گەورەترە؟»

37) و ئەو بە وی گوت: «دەبێ ڕەب خوڵای خۆت بحوببێنی بە هەموو دڵت، بە هەموو گیانت و بە هەموو فکرت.

38) ئەوەیە حوکمی هەوەڵ و گەورە.

39) و ئی دوویەم وەکوو ئەوەیە: دەبێ جیرانی خۆت خۆش بوێ وەکوو خۆت.

40) لەسەر ئەو دوو حوکمانە هەموو شەریعەت و پێغەمبەران هەڵداوەسن.»

41) و کە فەریسیان خڕ بوونەوە، یەسووع لە وان پرسیاری کرد؛

42) دەیگوت: «ئەنگۆ چی فکر دەکەن بەحسی مەسیحێ؟ ئەو کوڕی کێیە؟» بە وییان گوت: «ئی داوود.»

43) بە وانی گوت: «دەنا داوود دە ڕوحدا چلۆن ئەوی بە ڕەب بانگ دەکا و دەڵێ:

44) ڕەب بە ڕەبی من کوتی: لە لای ڕاستی من ڕۆنیشە هەتا دوژمنانی تۆ لەبن پێیانی تۆ دابنێم.

45) دەنا ئەگەر داوود ئەوی بە ڕەب بانگ دەکا، چلۆن کوڕی وییە؟»

46) و هیچکەس نەیدەتوانی کە قسەیەکی بە وی جواب بدا، و لە ئەو ڕۆژییەوە کەسێک نەیدەوێرا ئیدی پرسیاری لێ بکا.

باب ٢٣[edit]

1) ئەو وەختی یەسووع دەگەڵ خەڵکی و دەگەڵ شاگردانی خۆی قسەی کرد؛

2) دەیگوت: «خوێندەواران و فەریسیان لەسەر کورسی مووسا ڕۆنیشتوون.

3) دەنا هەر چی کە بە ئەنگۆ بڵێن بیکەن و ڕایبگرن، بەڵا وەکوو عەمەلانی وان مەکەن، چونکە دەیڵێن و نایکەن.

4) بەڵا بارانی گران و زەحمەت بۆ هەڵگرتنی دەبەستن و لەسەر شانانی خەڵکی دادەنێن، بەڵا ئەوان نایانەوێ کە بە قامکی خۆیان ئەوان ببزوێنن.

5) و هەموو عەمەلانی خۆیان دەکەن هەتاکوو لە خەڵکی ببیندرێن، چونکە تێفیلینانی خۆیان پاک دەکەن و «صیصیت»ان گەورە دەکەن.

6) و پێیان خۆشە جێی ژوورۆ دە میمانیاندا و کورسیانی بەرە ژوور دە کەنێشتاندا.

7) و سڵاوان دە مەیداناندا و لە خەڵکی بە ڕەب بانگ بکرێن.

8) بەڵا ئەنگۆ بە ڕەب بانگ مەکرێن، چونکە مامۆستای ئەنگۆ یەکێکە و ئەنگۆ هەمووتان بران.

9) و بە هیچ کەس لەسەر ئەرزێ بە بابی خۆتان بانگ مەکەن چونکە بابی ئەنگۆ یەکێکە، ئەوی کە دە ئاسماندایە.

10) و ئەنگۆ بە «مورشید» بانگ مەکرێن، چونکە مورشیدی ئەنگۆ یەکێکە یەعنی مەسیح.

11) بەڵا ئەوەی کە گەورەترە لەنێو ئەنگۆ خزمەتکاری ئەنگۆ دەبێ.

12) و هەر کەس کە خۆی بڵند بکا، نەوی دەکرێ و هەر کەس خۆی نەوی بکا بڵند دەکرێ.

13) بەڵا وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە دەرکەی پادشایەتی ئاسمان لەسەر ڕووی خەڵکی دەبەستن، چونکە ئەنگۆ وەژوور ناکەون و ئەوانەی کە وەژوور دەکەون نایەڵن کە وەژوور بکەون.

14) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە ماڵانی بێوەژنان قوت دەدەن و بە ڕیایێ نوێژانی درێژ دەکەن. لەبەر ئەوەی دیوانی گرانتر وەردەگرن.

15) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە بەحر و بەر دەگەڕێن کە یەک مورید پەیدا بکەن، و وەختێکی پەیدا بۆوە ئەوی دوو جار زیاتر لە خۆتان بە کورەی جەهەنەمێ دەکەن.

16) وای بۆ ئەنگۆ ئەی بەڵەدکەرانی کوێر کە دەڵێن: «هەر کەس کە بە هەیکەلی سوێند بخوا چتێک نییە، بەڵا هەر کەس کە بە زێڕی هەیکەلی سوێند بخوا قەرزدارە.»

17) ئەی ئەحمەقان و کوێران، کێهە گەورەترە، زێڕ یان هەیکەلێ کە زێڕەکەی موقەدەس دەکا؟

18) و هەر کەس کە بە مەزبەحی سوێند بخوا چتێک نییە بەڵا هەر کەس کە بە دیاری کە لەسەر ئەویە سوێند بخوا، قەرزدارە.

19) ئەی کوێران، کێهە گەورەترە، دیاری یان مەزبەحێ کە دیارییەکەی موقەدەس دەکا؟

20) دەنا ئەوەی کە بە مەزبەحێ سوێند بخوا بە وی و بە هەموو چتی کە لەسەر ئەویە سوێند دەخوا.

21) و ئەوەی کە بە هەیکەلی سوێند بخوا، بە وی و بە ئەوەی کە دە وێدا ساکینە سوێند دەخوا.

22) و ئەوەی کە بە ئاسمانێ سوێند بخوا بە تەختی خوڵای و بە ئەوەی کە لەسەر ئەوێ ڕۆنیشتووه سوێند دەخوا.

23) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە دە یەکی نەعنە و شویت و زیرە دەدەن و ئەو چتانەی گرانتری شەریعەت یەعنی عەداڵەتی و ڕەحم و ئەمینیو بەجێ هێشتووە. بەڵا ئەوانە لازمە کە بەجێ بێنن و ئەوانەی دیکە کە بەجێ نەیەڵن.

24) ئەی بەڵەدکەرانی کوێر کە مێشوولەی دەپاڵێون بەڵا وشتری قوت دەدەن.

25) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان، ئەی ڕیاکاران، چونکە دەرەوەی جامی و بۆشقاپی پاک دەکەن بەڵا دە ژوورێدا پڕن لە زوڵم و بێ حیسابی.

26) ئەی فەریسی کوێر، هەوەڵێ ژووری جامی پاک بکە هەتاکوو دەرەوەی ویش پاک ببێ.

27) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان ئەی ڕیاکاران چونکە ئەنگۆ بە قەبرانی سپیکراو دەشوبهێن، کە لە دەرەوە جوان دیارن بەڵا لە ژوورەوە لە ئێسکی مردووان و هەموو پیسیەتی پڕن.

28) هەر وا ئەنگۆش لە دەرەوە بۆ خەڵکی سادق دیارن، بەڵا دە ژوورێدا پڕن لە ڕیای و بێ شەریعەتی.

29) وای بۆ ئەنگۆ خوێندەواران و فەریسیان ئەی ڕیاکاران چونکە قەبرانی پێغەمبەران دروست دەکەن و جێی قەبرانی سادقان دەڕازێننەوە و دەڵێن:

30) «ئەگەر ئەمە دە ڕۆژانی باپیرانی خۆمان ببوایین، دەگەڵ ئەوان دە خوێنی پێغەمبەراندا شەریک نەدەبووین.»

31) دەنا شایەدی لەسەر خۆتان دەدەن کە ئەولادی قاتڵانی پێغەمبەرانن.

32) ئەنگۆش کێلی باپیرانی خۆتان پڕ بکەن.

33) ئەی ماران و ئەولادی مارە گەورەکان لە حوکمی جەهەنەمێ چلۆن هەڵدێن؟

34) لەبەر ئەوەی ئەوەتا ئەمن پێغەمبەران و عاقڵان و خوێندەواران دەنێرمە کن ئەنگۆ، هێندێک لە وان دەکوژن و لە سێدارەی دەدەن و هێندێک لە وان دە کەنێشتانی خۆتاندا قامچی لێ دەدەن و لە شار بۆ شار دەریان دەکەن.

35) وەها کە هەموو خوێنی سادق کە لەسەر ئەرزێ ڕژاوە بە سەر ئەنگۆ بێ لە خوێنی هابیلی سادق، هەتا خوێنی زەکەریا کوڕی بەرخیا کە ئەنگۆ لە مابەینی هەیکەلێ و مەزبەحێدا کوشت.

36) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەموو ئەو چتە لەسەر ئەو سلسلەی دێ.

37) ئەی ئورشەلیم، ئورشەلیم کە پێغەمبەران دەکوژی و ئەوانەی کە ناردراونە کن ئەتۆ بەردەباران دەکەی، چەند جاران ویستم کە منداڵانی تۆ خڕ بکەمەوە، چلۆنێکی مریشک جوچکانی خۆی لەبن باڵانی خڕ دەکاتەوە و نەتانویست.

38) ئەوەتا ماڵوو بۆ ئەنگۆ وێران دەمێنێ.

39) چونکە بە ئەنگۆ دەڵێم: ڕەب دێ.»

باب ٢٤[edit]

1) و یەسووع لە هەیکەلێ وەدەر کەوت و دەڕۆیی و شاگردانی وی هاتنە لە وەی پاش قەت ئەمن نابینن هەتا بڵێن: مەمبارەک بێ ئەوەی کە بە نێوی پێش هەتاکوو عیماراتی هەیکەلی بە وی نیشان بدەن.

2) بەڵا ئەو جوابی دا و بە وانی گوت: «ئەرێ ئەو هەموو چتانە نابینن؟ ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: لێرە بەرد لەسەر بەرد قەت نامێنێ کە نەڕوخێندرێ.»

3) و کە ئەو لەسەر کێوی زەیتوونی ڕۆدەنیشت شاگردان هاتنە کن ئەوی بەتەنێ دەیانگوت: «بە مە بڵێ کەنگێ ئەوانە دەبن؟ و نیشانەی هاتنی تۆ و ئاخیری دنیایێ چی دەبێ؟»

4) یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «هۆشیار بن کە هیچکەس ئەنگۆ هەڵنەخەڵەتێنێ.

5) چونکە زۆران بە نێوی من دێن و دەڵێن: «ئەمنم مەسیح» و زۆران هەڵدەخەڵەتێن.

6) و کە لە شەڕان و خەبەری شەڕان دەبیێن، هۆشیار بن مەشێوێن، چونکە لازمە کە ببێ بەڵا هێشتا ئاخیری نییە.

7) چونکە میللەت لەسەر میللەت ڕاست دەبێتەوە و پادشایەتی لەسەر پادشایەتی و قاتییان و زلزلان دە جێ جێیاندا دەبن.

8) بەڵا هەموو ئەوانە هەوەڵی ژانانن.

9) ئەو وەختی ئەوان ئەنگۆ بە ئەزیەتی تەسلیم دەکەن و ئەنگۆ دەکوژن و لەکن هەموو میللەتان دەبوغزێندرێن لەبەر نێوی من.

10) و ئەو وەختی زۆران هەڵدەنگوترێن و یەکتری تەسلیم دەکەن و یەکتری دەبوغزێنن.

11) و زۆر پێغەمبەرانی درۆزن هەڵدەستن و زۆران هەڵدەخەڵەتێنن.

12) و لەبەر زۆربوونی بێ شەریعەتی، مەحەبەتی زۆران سارد دەبێ.

13) بەڵا ئەوەی کە هەتا ئاخیرێ سەبرێ بکا، ئەو خەڵاس دەبێ.

14) و ئەو ئینجیلەی پادشایەتی دە هەموو دنیایدا وەعز دەکرێ بۆ شایەدی بۆ هەموو میللەتان و ئەو وەختی ئاخیری دێ.

15) دەنا وەختێکی «ناحەزی وێرانی» کە بە دەستی دانیاڵ پێغەمبەر کوتراوە، دە جێی موقەدەس ڕاوەستاو دەبینن.

16) (ئەوەی کە دەیخوێنێ با بفامێ)، ئەو وەختی ئەوانەی کە دە یەهودییەدان با هەڵێن بۆ کێوان.

17) ئەوەی کە لەسەر بانیە، با نێتە خوارێ کە چتانی لە ماڵی خۆی هەڵبگرێ.

18) و ئەوەی کە دە زەویدایە، با نەگەڕێتە پاشەوە کە جلی خۆی هەڵبگرێ.

19) ئەمما وای بۆ ئاوسان و شیردەران دەو ڕۆژانەدا.

20) بەڵا دوعا بکەن کە هەڵاتنی ئەنگۆ دە زستان یان دە شەمۆیدا نەبێ.

21) چونکە ئەو وەختی وەها تەنگانەیەکی گەورە دەبێ کە وەکوو ئەوی لە هەوەڵی دنیا هەتا ئەوێستا نەبووە، نەخێر قەتیش نابێ.

22) و ئەگەر ئەو ڕۆژانە کورت نەکرابان هیچ گیانێک خەڵاس نەدەبوو، بەڵا لەبەر هەڵبژێراوان ئەو ڕۆژانە کورت دەکرێن.

23) ئەو وەختی ئەگەر کەسێک بە ئەنگۆ بڵێ: «ئەوەتا مەسیح لێرە یان لەوێیە، باوەڕ مەکەن.»

24) چونکە مەسیحانی درۆزن و پێغەمبەرانی درۆزن ڕاست دەبنەوە و نیشانان و عەجایبانی گەورە دەکەن وەها کە ئەگەر مومکین ببێ هەڵبژێراوانیش هەڵدەخەڵەتێنن.

25) ئەوەتا دە پێشدا بە ئەنگۆم گوتووە.

26) دەنا ئەگەر بە ئەنگۆ بڵێن ئەوەتا دە چۆڵێدایە، وەدەر مەکەون، ئەوەتا دە خەڵوەتییاندایە باوەڕ مەکەن.

27) چونکە وەکوو بروسکە لە ڕۆژهەڵاتێ وەدەر دەکەوێ و هەتا ڕۆژئاوای دیارە، هەر وا هاتنی کوڕی ئینسانی دەبێ.

28) هەر جێیەکی کە کەلاکێ بێ، لەوێ داڵان خڕ دەبنەوە.

29) و جێ بەجێ لە پاش تەنگانەی ئەو ڕۆژانەی، ڕۆژ تاریک دەبێ و مانگ ڕووناکایی خۆی نادا و ئەستێران لە ئاسمانێ بەر دەبنەوە و قووەتانی ئاسمانان دەلەرزن.

30) و ئەو وەختی نیشانەی کوڕی ئینسانی لە ئاسمانێ دیار دەبێ، و ئەو وەختی هەموو عالمانی ئەرزێ شینێ دەکەن و کوڕی ئینسانی دەبینن کە لەسەر هەورانی ئاسمان بە قووەت و جەلالی گەورە دێ.

31) و مەلایکەتانی خۆی دەنێرێ بە کەرەنایەکی گەورە و هەڵبژێراوانی وی خڕ دەکەنەوە لە چوارلایان، لەو پەڕی ئاسمانێ هەتا ئەو پەڕی دیکە.

32) بەڵا لە دارە هەنجیری ئەو مەسەلەی فێر بن: وەختێکی لکی وی شیرەدار بووە و گەڵای دەر دەکا، دەزانن کە هاوین نیزیکە.

33) هەر واش ئەنگۆ وەختێکی هەموو ئەو چتانە دەبینن بزانن کە نیزیکە لە بەر دەرکەی.

34) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەو سلسلە قەت ڕانابرێ هەتا ئەو چتانە هەموو دەبن.

35) ئەرز و ئاسمان ڕادەبرن بەڵا کەلامی من قەت ڕانابرن.

36) بەڵا ئەو ڕۆژە و سەعاتە کەس نازانێ نە مەلایکەتانی ئاسمانێ و نە کوڕ، بێجگە لە باب تەنیا.

37) چونکە چلۆنێکی ڕۆژانێ نوح بوون، هەر واش هاتنی کوڕی ئینسانی دەبێ.

38) چونکە چلۆنێکی دەو ڕۆژانەدا کە لە پێش تۆفان بوون دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، مارەیان دەکرد و مارە دەکران هەتا ئەو ڕۆژەی نوح وەژوور گەمێ کەوت.

39) و نەیانزانی هەتا تۆفان هات و هەموویانی برد، هەر واش هاتنی کوڕی ئینسانی دەبێ.

40) ئەو وەختی دوو دە زەوییەکیدا دەبن، یەکێک دەستێندرێ و یەکێک بەجێ دەهێشترێ.

41) دوو ژن دەستاڕێ دەکەن، یەکێک دەستێندرێ و یەکێک بەجێ دەهێشترێ.

42) دەنا بە خەبەر بن چونکە نازانن دە کێهە ڕۆژەدا ڕەببی ئەنگۆ دێ.

43) بەڵا ئەوەی بزانن کە ئەگەر خانەخوێ بیزانیبایە دە کێهە نۆبەیدا دز دێ، بە خەبەر دەبوو و نەیدەیێشت کە ماڵی وی کون بکرێ.

44) لەبەر ئەوەی ئەنگۆش حازر بن، چونکە دەو سەعاتەیدا کە فکر ناکەن کوڕی ئینسانی دێ.

45) دەنا کێیە ئەو عەبدەی ئەمین و عاقڵ کە ئاغا لەسەر ئەهلی ماڵی خۆی داناوە هەتاکوو خۆراکی دە وەختی خۆیدا بە وان بدا؟

46) خۆزگە بەو عەبدەی کە ئاغای وی وەختێکی دێ دەبینێ کە وەها دەکا.

47) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە ئەوی لەسەر هەموو ماڵی خۆی دادەنێ.

48) بەڵا ئەگەر ئەو عەبدی خراپ دە دڵی خۆیدا بڵێ: «ئاغای من درەنگێ دەکا»؛

49) و دەست پێ دەکا کە لە هاواڵ نۆکەرانی خۆی بدا و کە بخوا و بخواتەوە دەگەڵ مەستان.

50) ئاغای ئەو عەبدەی دێ دە ڕۆژێکیدا کە چاوەنۆڕ نەبێ و دە سەعاتێکیدا کە نەزانێ.

51) و ئەوی دوو لەت دەکا و بەشی وی دەگەڵ ڕیاکاران دادەنێ، لەوێ گریان و چیڕاندنی دەدانان دەبێ.

باب ٢٥[edit]

1) ئەو وەختی پادشایەتی ئاسمان دەشوبهێ بە دە بیکران کە چرایانی خۆیان هەڵگرت و وەدەر کەوتن کە بە پیرەوەی زاوای بچن.

2) بەڵا پێنج لە وان نەزان بوون و پێنج عاقڵ.

3) چونکە ئەو نەزانانە چرایانیان هەڵگرت بەڵا ڕۆنیان دەگەڵ خۆیان هەڵنەگرت.

4) بەڵا ئەو عاقڵانە ڕۆنیان دە قاپاندا دەگەڵ چرایانی خۆیان هەڵگرت.

5) بەڵا وەختێکی زاوا درەنگی کرد خەوی هەموویان هات و نووستن.

6) بەڵا دە نیوەشەوێدا قیژاندنێکی بوو، ئەوەتا زاوا، وەدەر بکەون کە بە پیرەوەی بچن.

7) ئەو وەختی هەموو ئەو بیکرانە هەڵستان و چرایانی خۆیان حازر کرد.

8) و نەزانان بە عاقڵانیان گوت: «لە ڕۆنی ئەنگۆ بە مە بدەن، چونکە چرایانی مە دەکوژێنەوە.»

9) بەڵا ئەو عاقڵانە جوابیان دا دەیانگوت: «نابێ، بۆ مە و بۆ ئەنگۆ قەت بەشێ ناکا، چاترە کە بچنە کن ئەوانەی کە دەفرۆشن و بۆ خۆتان بکڕن.»

10) بەڵا وەختێکی ئەوان دەچوون کە بکڕن زاوا هات و ئەوانەی کە حازر بوون دەگەڵ ئەوی دە داوەتێدا وەژوور کەوتن و دەرکە داخرا.

11) و لە پاشان ئەو بیکرانەی دیکەش هاتن، دەیانگوت: «یا ڕەب بۆ مە بیکەوە.»

12) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەنگۆ ناناسم.»

13) دەنا بە خەبەر بن چونکە ئەو ڕۆژە و ئەو سەعاتە نازانن.

14) چونکە وەکوو پیاوێکییە کە سەفەری دەکرد و عەبدانی خۆی بانگ کرد و ماڵی خۆی بە وان ئەسپارد.

15) بە یەکێک پێنج قەنتار، بە یەکێکی دیکە دوو و بە یەکێکی دیکە یەکی دا، بە هەر یەک وەکوو قووەتی خۆی و جێ بەجێ سەفەری کرد.

16) ئەوەی کە پێنج قەنتاری وەرگرتبوو چوو و سوودی بە ئەوانە کرد و پێنجی دیکەی قازانج کرد.

17) هەر واش ئەوەی کە دووی وەرگرتبوو دووی دیکەی قازانج کرد.

18) بەڵا ئەوەی کە یەکی وەرگرتبوو چوو و ئەرزی هەڵکەند و دراوی ئاغای خۆی شاردەوە.

19) بەڵا لە پاش وەختێکی زۆر ئاغای ئەو عەبدانە هات و دەگەڵ ئەوانی حیساب کرد.

20) ئەوەی کە پێنج قەنتاری وەرگرتبوو هاتە پێشێ و پێنج قەنتاری دیکەی هێنا، دەیگوت: «ئەی ئاغا پێنج قەنتارت بە من ئەسپارد، ئەوەتا پێنج قەنتاری دیکەم قازانج کردووە.»

21) ئاغای وی بە وی گوت: «ئافەرین ئەی عەبدی چاک و ئەمین، لەسەر چتانی کەم ئەمین بووی، ئەتۆ لەسەر چتانی زۆر دادەنێم، وەژوور خۆشیی ئاغای خۆت بکەوە.»

22) ئەویش کە دوو قەنتاری وەرگرتبوو هاتە پێشێ و کوتی: «ئەی ئاغا دوو قەنتارت بە من ئەسپارد، ئەوەتا دوو قەنتاری دیکەم قازانج کردووە.»

23) ئاغای وی بە وی گوت: «ئافەرین ئەی عەبدی چاک و ئەمین، لەسەر چتانی کەم ئەمین بووی ئەتۆ لەسەر چتانی زۆر دادەنێم، وەژوور خۆشیی ئاغای خۆت بکەوە.»

24) و ئەویش کە یەک قەنتاری وەرگرتبوو هاتە پێشێ و کوتی: «ئەی ئاغا ئەتۆم ناسی کە پیاوێکی توندی، کە لە جێیەکی کە نەتچاندووە دەچنی و لە جێیەکی کە بڵاوت نەکردووە خڕ دەکەیەوە.

25) و کە ترسام چووم و قەنتاری تۆم دە ئەرزێدا شاردەوە، ئەوەتا ماڵی خۆت.»

26) بەڵا ئاغای وی جوابی دا و بە وی گوت: «ئەی عەبدی خراپ و تەمبەڵ، دەتزانی کە لە جێیەکی کە نەمچاندووە دەچنم و لە جێیەکی کە بڵاوم نەکردووە خڕ دەکەمەوە.

27) دەنا بۆ تۆ لازم بوو کە دراوی من لەکن سەڕڕافان دابنێی و ئەمن وەختێکی هاتم ئی خۆمم دەگەڵ سوتی وەرگرتبایە.

28) دەنا قەنتاری لە وی بستێنن و بدەن بە وەی کە دە قەنتاری هەیە.

29) چونکە ئەوەی کە هەیەتی بە وی دەدرێ و زیاد دەکرێ، بەڵا ئەوەی کە نییەتی ئەوەی کە هەشیەتی لێی دەستێندرێ.

30) و ئەو عەبدەی بێ فایدە باوێژنە تاریکایی دەرێ، لەوێ گریان و چڕاندنی دەدانان دەبێ.»

31) بەڵا وەختێکی کوڕی ئینسانی دە جەلالی خۆیدا بێ و هەموو مەلایکەتان دەگەڵ ئەوی، ئەو وەختی لەسەر تەختی جەلالی خۆی ڕۆدەنیشێ.

32) و هەموو میللەتان لە حوزووری وی خڕ دەبنەوە و ئەوان لە یەکتری جوێ دەکاتەوە چلۆنێکی شوان، مەڕان لە بزنان جوێ دەکاتەوە.

33) و مەڕان لە لای ڕاستی خۆی دادەنێ، بەڵا بزنان لە لای چەپی.

34) ئەو وەختی پادشا بە وان لە لای ڕاستی خۆی دەڵێ: «وەرن ئەی مەمبارەکانی بابی من، و ئەو پادشایەتی کە بۆ ئەنگۆ حازر کراوە لە هەوەڵی دنیایێ بە میرات بگرن.

35) چونکە برسی بووم و خواردنوو بە من دا، تینوو بووم و خواردنەوەو بە من دا، بێگانە بووم و ئەمنوو قەبوڵ کرد.

36) ڕووت بووم و دەبەر ئەمنوو کرد، نەخۆش بووم و سەروو لە من دا، دە بەندیخانەیدا بووم و ئەنگۆ هاتنە کن ئەمن.»

37) ئەو وەختی سادقان جواب بە وی دەدەن و دەڵێن: «ئەی ڕەب کەنگێ ئەتۆمان برسی دی و خواردنمان بە تۆ دا، یان یان تینوو و خواردنەوەمان بە تۆ دا؟

38) و کەنگێ ئەتۆمان بێگانە دی و ئەتۆمان قەبووڵ کرد، یان ڕووت و دەبەر ئەتۆمان کرد؟

39) و کەنگێ ئەتۆمان نەخۆش دی، یان دە بەندیخانەیدا و هاتینە کن ئەتو؟»

40) و پادشا جواب دەدا و بە وان دەڵێ: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر چی کە بە یەکێک لەو برایانەی چکۆلەتری منوو کردووە، بە منوو کردووە.»

41) ئەو وەختی بە ئەوانیش لە لای چەپی دەڵێ: «لە من دوور بن ئەی مەلعوونان، دە ئاوری ئەبەدیدا کە بۆ شەیتان و مەلایکەتانی وی حازر کراوە.

42) چونکە برسی بووم و خواردنوو بە من نەدا، تینوو بووم و خواردنەوەو بە من نەدا.

43) بێگانە بووم و ئەمنوو قەبوڵ نەکرد، ڕووت بووم و دەبەر ئەمنوو نەکرد، نەخۆش بووم و دە بەندیخانەیدا و سەروو لە من نەدا.»

44) ئەو وەختی ئەوانیش جواب بە وی دەدەن و دەڵێن: «ئەی ڕەب، کەنگێ ئەتۆمان برسی دی یان تینوو یان دە بەندیخانەیدا و خزمەتمان بە تۆ نەکرد؟»

45) ئەو وەختی جواب بە وان دەدا و دەڵێ: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر چی کە بە یەکێک لەو چکۆلانەو نەکردووە، بە منیشوو نەکردووە.»

46) و ئەوانە دەچنە عازابی ئەبەدی، بەڵا سادقان بۆ ژیانی ئەبەدی.

باب ٢٦[edit]

1) و بوو کە وەختێکی یەسووع هەموو ئەو قسانەی خەڵاس کردبوو، بە شاگردانی خۆی گوت:

2) «ئەنگۆ دەزانن کە لە پاش دوو ڕۆژان جێژنی فەسح دەبێ و کوڕی ئینسانی تەسلیم دەکرێ کە لە سێدارەی بدرێ.

3) ئەو وەختی کاهینانی گەورە و پیرانی قەومی خڕ بوونەوە دە حەساری کاهینی گەورەدا کە قیافا بانگ دەکرا.

4) و تەگبیریان کرد کە یەسووع بە فێڵ بگرن و بیکوژن.

5) بەڵا کوتیان: «دە جێژنیدا نە، نەبا شێواوی لەنێو قەومی ببێ.»

6) و وەختێکی یەسووع دە بەیتوعەنیا دە ماڵی شەمعوونی گولدا بوو.

7) ژنێک هاتە کن ئەوی کە شووشەیەکی ڕۆنی زۆر بە قیمەتی هەبوو، و وەختێکی لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوو بە سەری ویدا ڕشت.

8) بەڵا شاگردان وەختێکی ئەویان دی، ناقایل بوون دەیانگوت: «ئەو زایە بۆ چییە؟»

9) چونکە مومکین بوو کە ئەوە بە قیمەتێکی گران بفرۆشێ و بە فەقیران بدرێ.

10) بەڵا یەسووع زانی و بە وانی گوت: «بۆچی ئەو ژنەی عاجز دەکەن؟ چونکە عەمەلێکی چاکی بۆ من کردووە.

11) چونکە فەقیرانوو هەمیشە دەگەڵ خۆتان هەیە بەڵا ئەمنوو هەمیشە نییە.

12) چونکە وەختێکی ئەو ڕۆنەی لەسەر بەدەنی من ڕشت ئەمنی بۆ ناشتنێ حازر کرد.

13) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: هەر جێیەکی کە ئەو ئینجیلە وەعز دەکرێ دە هەموو دنیایدا، خەبەریش دەدرێ لە ئەوەی کە ئەو کردی بۆ یادگاری وی.»

14) ئەو وەختی یەکێک لەو دوازدانەی کە نێوی یەهوودای ئێسخەریوتی بوو چوو کن کاهینانی گەورە.

15) و کوتی: «بە من چی دەدەن و ئەمن ئەوی بە ئەنگۆ تەسلیم دەکەم؟»

16) و ئەوان سێ دراوی زێویان بۆ وی کێشا.

17) و لە ئەو وەختییەوە لە فورسەتێ دەگەڕا کە ئەوی تەسلیم بکا.

18) بەڵا دە ڕۆژی هەوەڵی جێژنی فەتیرێدا شاگردان هاتنە کن یەسووع دەیانگوت: «لە کوێ دەتەوێ کە بۆ تۆ حازر بکەین کە فەسحێ بخۆی.»

19) و ئەو کوتی: «بڕۆنە شاری لە کن فڵان کەس و بە وی بڵێن، مامۆستا دەڵێ: وەختی من نیزیکە، لە کن ئەتۆ دەگەڵ شاگردانی خۆم فەسحێ دەخۆم.»

19) و شاگردان کردیان هەر وەکوو یەسووع بە وان ئەمری کردبوو و فەسحیان حازر کرد.

20) و کە ئێوارێ بوو دەگەڵ ئەو دوازدە شاگردانەی لەسەر سفرەی ڕۆنیشت.

21) و کە ئەوان دەیان خوارد کوتی: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە یەکێک لە ئەنگۆ ئەمن تەسلیم دەکا.»

22) و زۆر خەمناک بوون و دەستیان پێ کرد کە هەر یەک بە وی بڵێن: «مەگەر ئەمنم ئەی ڕەب؟»

23) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «ئەوەی کە دەگەڵ ئەمن دەست دە قاپی دەخا ئەو ئەمن تەسلیم دەکا.»

24) هەڵبەتە کوڕی ئینسانی دەڕوا چلۆنێکی بەحسی وی نووسراوە، بەڵا وای بۆ ئەو کەسەی کە کوڕی ئینسانی بە سەبەبی وی تەسلیم دەکرێ، بۆ ئەوە کە چاتر دەبوو ئەگەر بە وەلەد نەبووبایە.

25) و یەهوودا کە ئەوی تەسلیم دەکرد، جوابی دا و کوتی: «مەگەر ئەمنم ئەی ڕەب؟» بە وی گوت: «ئەتو کوتووتە.»

26) و کە ئەوان نانیان دەخوارد یەسووع نانی هەڵگرت و مەمبارەکی کرد، لەتی کرد و دای بە شاگردان و کوتی وەرگرن بیخۆن، ئەوە بەدەنی منە.

27) و پیاڵەیەکی هەڵگرت و شوکری کرد، دای بە وان دەیگوت: «هەمووتان لە وەی بخۆنەوە.»

28) چونکە ئەوە خوێنی منە ئی عەهدی تازە، کە بۆ زۆران دەڕێژێندرێ بۆ بەخشینی گوناحان.

29) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: «لەوەی پاش قەت ناخۆمەوە لە حاسڵی ئەو مێوەی هەتا ئەو ڕۆژەی کە دەگەڵ ئەنگۆ دە پادشایەتی بابی خۆمدا ئەوی تازە دەخۆمەوە.»

30) و کە زەبووریان خوێندبوو بۆ کێوی زەیتوونی وەدەر کەوتن.

31) ئەو وەختی یەسووع بە وانی گوت: «دەو شەوەیدا هەمووتان لە من هەڵدەنگوترێن، چونکە نووسراوە لە شوانی دەدەم و مەڕانی مێگەلی بڵاو دەبن.

32) بەڵا لە پاش هەڵستانەوەی من وەپێش ئەنگۆ دەکەوم بۆ جەلیلی.»

33) پیترۆس جوابی دا و بە وی گوت: «ئەگەر هەموو لە تۆ هەڵبنگوترێن ئەمن قەت هەڵنانگوترێم.»

34) یەسووع بە وی گوت: «ڕاستی بە تۆ دەڵێم: دەو شەوەیدا، لە پێش ئەوەیدا کە کەڵەباب بخوێنێ، سێ جار لە من حاشا دەکەی.»

35) پیترۆس بە وی گوت: «ئەگەر بۆ من لازم بێ کە دەگەڵ ئەتۆ بمرم، قەت لە تۆ حاشا ناکەم. و هەر واش هەموو شاگردان کوتیان.»

36) ئەو وەختی یەسووع دەگەڵ ئەوان هاتە جێیەکی کە گێتسیمانی بانگ دەکرا، و بە شاگردانی گوت: «ڕۆنیشن لێرە هەتا بچم لەوێ و دوعا بکەم.»

37) و پیترۆس و ئەو دوو کوڕانەی زەبدی دەگەڵ خۆی هەڵگرت و دەستی پێ کرد بە خەمناکی و دڵتەنگی.

38) ئەو وەختی بە وانی گوت: «گیانی من زۆر خەمناکە هەتا مردنێ، لێرە بمێنن و دەگەڵ ئەمن بە خەبەر بن.»

39) و کەمێک چوو پێش و بەسەر زەویدا کەوت و دوعای دەکرد، دەیگوت: «یا بابی من، ئەگەر مومکین بێ، با ئەو پیاڵە لە من ڕاببرێ، بەڵا نە وەکوو ئەمن دەمەوێ، بەڵا وەکوو ئەتۆ دەتەوێ.»

40) و هاتە کن شاگردان و ئەوانی نووستوو پەیدا کرد و بە پێترۆسی گوت: «ئەرێ نەتاندەتوانی یەک سەعات دەگەڵ ئەمن بە خەبەر بن؟

41) بە خەبەر بن و دوعا بکەن، هەتاکوو دە تەجرەبەی نەکەون. هەڵبەتە ڕوح ڕازییە، بەڵا بەدەن زەعیفە.»

42) دیسان جاری دوویەم چوو و دوعای کرد، دەیگوت: «یا بابی من ئەگەر مومکین نابێ کە ئەوە ڕاببرێ بێجگە لە وەی کە بیخۆمەوە، با ئیرادەی تۆ بێ.»

43) و هات و دیسان ئەوانی نووستوو پەیدا کرد، چونکە چاوی وان گران بوو.

44) و ئەوانی بەجێ هێشت و دیسان چوو و جاری سێیەم دوعای کرد و دیسان هەر ئەو قسەی دەگوت.

45) ئەو وەختی هاتە کن شاگردان و بە وانی گوت: «ئەوێستا بنوون و بحەسێنەوە، ئەوەتا ئەو سەعاتە نیزیکە و کوڕی ئینسانی بە دەستانی گوناحکاران تەسلیم دەکرێ.

46) هەڵستن با بچین، ئەوەتا ئەوەی کە ئەمن تەسلیم دەکا نیزیکە.»

47) و کە هێشتا ئەو قسەی دەکرد ئەوەتا یەهوودا یەکێک لەو دوازدانە هات و غەڵەبایییەکی زۆر دەگەڵ ئەوی

بە شیران و کوتکان لەلای کاهینانی گەورە و پیرانی قەومی.

48) و تەسلیمکەری وی نیشانەیەکی بە وان دابوو دەیگوت: «ئەوەی کە ئەمن ماچی دەکەم، ئەوە هەوە، بیگرن.»

49) و جێبەجێ هاتە کن یەسووع و کوتی: «سەلام ئەی مامۆستا و ئەوی ماچ کرد.»

50) بەڵا یەسووع بە وی گوت: «ئەی دۆست، لەبەر چی هاتووی؟» ئەو وەختی هاتنە پێش و دەستانیان هاویشتە سەر یەسووع و گرتیان.

51) و ئەوەتا یەکێک لە ئەوانەی کە دەگەڵ یەسووع بوون دەستی درێژ کرد و شیری خۆی هەڵکێشا و لە خزمەتکاری کاهینی گەورەی دا و گوێی وی بڕی.

52) ئەو وەختی یەسووع بە وی گوت: «شیری خۆت بگیڕەوە جێی خۆی، چونکە هەموو ئەوان کە شیر هەڵدەگرن، بە شیر هیلاک دەبن.

53) یان فکر دەکەی کە ناتوانم لە بابی خۆم تەڵەب بکەم و هەر ئەوێستا پتر لە دوازدە لۆجیونی مەلایکەتان بۆ من بنێرێ؟

54) بەڵا کتێبان چلۆن تەواو دەبن، کە دەڵێن: کە لازمە کە وەها ببێ.»

55) دەو سەعاتەیدا یەسووع بەو غەڵەبایییانەی گوت: «وەکوو بۆ سەر جەردەیەکی وەدەر کەوتوون بە شیران و کوتکان هەتاکوو ئەمن بگرن، هەر ڕۆژ دە هەیکەلێدا ڕۆنیشتم و تەعلیمم دەدا و ئەمنوو نەگرت.

56) بەڵا ئەوە هەموو بووە هەتاکوو کتێبانی پێغەمبەران تەواو ببن.» ئەو وەختی هەموو شاگردان ئەویان بەجێ هێشت و هەڵاتن.

57) و ئەوانەی کە یەسووعیان گرتبوو بردیانە کن قیافا، کاهینی گەورە، لە کوێ کە خوێندەواران و پیران خڕ ببوونەوە.

58) و پیترۆس لە دوورەوە وەدوای وی کەوت هەتا حەساری کاهینی گەورە و چوو ژوورێ و دەگەڵ خزمەتکاران ڕۆنیشت هەتاکوو ئاخیری ببینێ.

59) بەڵا کاهینانی گەورە و هەموو مەجلیسی کەیخودایان لە شایەدی درۆ لەسەر یەسووع دەگەڕان هەتاکوو بیکوژن.

60) و پەیدایان نەدەکرد، هەر چەند زۆر شایەدانی درۆزن هاتنە پێش، بەڵا دە ئاخرێدا دوو هاتنە پێش.

61) کوتیان: ئەوە کوتوویە: «دەتوانم هەیکەلی خوڵای بڕوخێنم و بە سێ ڕۆژان دروستی بکەمەوە.»

62) و کاهینی گەورە هەڵستا و بە وی گوت: «ئەرێ هیچ جواب نادەی؟ ئەوانە لەسەر ئەتۆ شایەدی دەدەن؟»

63) بەڵا یەسووع بێدەنگ بوو و کاهینی گەورە جوابی دا و بە وی گوت: «بە خوڵای زیندوو سوێندت دەدەم کە ئەگەر ئەتۆی ئەو مەسیح کوڕی خوڵای بە مە بڵێ.»

64) یەسووع بە وی گوت: «ئەتۆ کوتت، بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: لەوەی پاش کوڕی ئینسانی دەبینن کە لە لای ڕاستی قووەتێ ڕۆدەنیشێ و لەسەر هەورانی ئاسمان دێ.»

65) ئەو وەختی کاهینی گەورە جلێ خۆی دڕی دەیگوت: «کفری کرد، ئیدی چی ئیحتیاجمان بە شایەدان هەیە؟ ئەوەتا ئەوێستا کفروو بیستووە.

66) چی فکر دەکەن؟» و ئەوان جوابیان دا و کوتیان: «لایقی مردنێیە.»

67) ئەو وەختی تفیان دە ڕووی ویدا کرد و مستیان لێ دا و هێندێک زللەیان لێ دا.

68) دەیانگوت: «بە مە پێغەمبەریەتی بکە، ئەی مەسیح، ئەوە کێیە کە لە تۆی دا؟»

69) بەڵا پیترۆس لە دەرێ دە حەسارێدا ڕۆدەنیشت. و قەرواشێک هاتە کن ئەوی دەیگوت: «ئەتۆش دەگەڵ یەسووع جەلیلی بووی.»

70) بەڵا لە ڕووی هەمووان حاشایی کرد، دەیگوت: «نازانم چی دەڵێی.»

71) و کە وەدەر کەوتە داڵانی یەکی دیکە ئەوی دی و بە وانی گوت کە لەوێ بوون، ئەوە دەگەڵ یەسووع ناسری بوو.

72) و دیسان حاشایی کرد بە سوێندێکی، ئەو پیاوەی ناناسم.

73) و لە پاش کەمێکی ئەوانەی کە لەوێ ڕاوەستابوون هاتنە پێش و بە پیترۆسیان گوت: «بەڕاستی ئەتۆش لە وانی چونکە قسەکردنی تۆش ئاشکرات دەکا.»

74) ئەو وەختی دەستی پێ کرد کە لەعنەت بکا و سوێند بخوا ئەو پیاوەی ناناسم. و جێبەجێ کەڵەباب خوێندی.

75) و پیترۆس ئەو قسەی یەسووعی وەبیر هاتەوە کە کوتبووی: «لە پێش ئەوەیدا کە کەڵەباب بخوێنێ، سێ جار لە من حاشا دەکەی و وەدەر کەوتە دەرێ و بە تاڵی گریا.»

باب ٢٧[edit]

1) و کە سبحەینێ زوو بوو هەموو کاهینانی گەورە و پیرانی قەومی تەگبیریان کرد لەسەر یەسووع کە بیکوژن.

2) و ئەویان بەست و بردیان و بە پیلاتۆس حاکمیان تەسلیم کرد.

3) وەختێکی یەهوودا تەسلیمکەری وی دیتی کە حوکم لەسەر ئەوی کرا پەشیمان بۆوە و ئەو سی دراوە زێوەی بۆ کاهینانی گەورە و پیران وەرگێڕاوە.

4) دەیگوت: «گوناحم کردووە کە خوێنی بێ سوچم تەسلیم کردووە.» بەڵا ئەوان کوتیان: «بە مە چی؟ بۆخۆت دەزانی.»

5) و ئەو دراوە زێوەی دە هەیکەلێ هاویشت، وەدەر کەوت و چوو خۆی خنکاند.

6) بەڵا کاهینانی گەورە ئەو دراوە زێوەیان هەڵگرت و کوتیان: «دروست نییە کە ئەوانە دە خەزێنەی هەیکەلێ باوێژین، چونکە قیمەتی خوێنە.»

7) و تەگبیریان کرد و زەویی گۆزەکەریان بە وان کڕی بۆ قەبرستانی غەریبان.

8) لەبەر ئەوەیە ئەو زەوییە هەتا ئەوڕۆ زەویی خوێن بانگ کراوە.

9) ئەو وەختی تەواو بوو ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی یەرمیا پێغەمبەر کە دەڵێ: «و ئەو سی دراوە زێوەیان هەڵگرت، قیمەتی قیمەتکراو، ئەوەی کە هێندێک لە بەنی ئیسرائیل قیمەتیان لەسەر دانا.

10) و ئەوانیان دا بە زەویی گۆزەکەری، چلۆنێکی ڕەب بە من ئەمری کرد.»

11) بەڵا یەسووع لە پێش حاکم ڕاگیرا، و حاکم لێی پرسی دەیگوت: «ئەرێ ئەتۆ پادشای یەهوودیانی؟» و یەسووع بە وی گوت: «ئەتۆ دەڵێی.»

12) و کە کاهینانی گەورە و پیران گلەیییان لە وی دەکرد، هیچ جوابی نەدا.

13) ئەو وەختی پیلاتۆس بە وی گوت: «ئەرێ نابیێی چەند چتانی زیددی تۆ شایەدی دەدەن؟»

14) و لە هیچ قسەیەکیش جوابی بە وی نەدا، وەها کە حاکم زۆر عەجایب ما.

15) بەڵا دە جێژنەیدا حاکم عادەتی بوو کە گرتوویەک بۆ خەڵکی بەرەڵڵا بکا، هەر کەس کە ویستبایان.

16) و دەو وەختیدا گرتوویەکی مەشهووریان هەبوو نێوی براباس.

17) دەنا وەختێکی ئەوان خڕ بوونەوە، پیلاتۆس بە وانی گوت: «کێهە دەتانەوێ کە بۆ ئەنگۆ بەرەڵڵا بکەم. براباس یان یەسووع کە مەسیح بانگ دەکرێ؟»

18) چونکە دەیزانی کە لە بەخیلی ئەویان تەسلیم کردبوو.

19) بەڵا وەختێکی لەسەر کورسی دیوان ڕۆنیشتبوو، ژنی وی ناردیە کن ئەوی دەیگوت: «دەگەڵ ئەو سادقەی هیچ کارت نەبێ، چونکە ئەوڕۆ دە خەوندا لە سەبەبی وی زۆر ئەزیەتم کێشاوە.»

20) بەڵا کاهینانی گەورە و پیران خەڵکییان فێر کرد کە براباسی تەڵەب بکەن و یەسووعی هیلاک بکەن.

21) بەڵا حاکم جوابی دا و بە وانی گوت: «کێهە لەو دوانە دەتانەوێ کە بۆ ئەنگۆ بەرەڵڵا بکەم؟» و ئەوان کوتیان براباسی.

22) پیلاتۆس بە وانی گوت: «دەنا دەگەڵ یەسووع کە مەسیح بانگ دەکرێ چی بکەم؟» هەموو کوتیان: «با لە سێدارەی بدرێ.»

23) و ئەو کوتی: «دەنا چی خراپییەکی کردووە؟» بەڵا ئەوان هەر پتر قیژاندیان، دەیانگوت: «با لە سێدارەی بدرێ.»

24) وەختێکی پیلاتۆس دیتی کە هیچ فایدەی نەبوو، بەڵا کە شلوقی هەر پتر دەبوو، ئاوی هەڵگرت و دەستانی خۆی لە پێش چاوی خەڵکی شووشت، دەیگوت: «ئەمن بێ خەتام لەو خوێنەی، بۆخۆتان دەزانن.»

25) و هەموو قەومی جوابیان دا و کوتیان: «خوێنی وی لەسەر ئەمە و لەسەر منداڵانی مە بێ.»

26) ئەو وەختی براباسی بۆ وان بەرەڵڵا کرد و کە یەسووع قامچی لێدابوو تەسلیمی کرد کە لە سێدارەی بدرێ.

27) ئەو وەختی عەسکەرانی حاکم یەسووعیان بردە ژوور دیوانخانی و هەموو فەوجیان لەسەر ئەوی خڕ کردەوە.

28) و ئەویان ڕووت کرد و جوببەیەکی سوور دەبەر ئەویان کرد.

29) و تاجێکیان لە دەرەوەی چنی و لە سەری وییان دانا و قامیشێکیان بە دەستی ڕاستی وی دا و چۆکیان لە پێش ئەوی دادا و گەپیان پێ دا، دەیانگوت: «سەلام ئەی پادشای یەهوودیان.»

30) و تفیان لێ کرد و قامیشەکەیان هەڵگرت و لە سەری وییان دەدا.

31) و کە گەپیان پێ دابوو، جوببەکە لەبەر ئەویان داکەند و جلی خۆی دەبەریان کرد و بردیان کە لە سێدارەی بدەن.

32) و کە وەدەر دەکەوتن پیاوێک لە کوورێنی نێوی شەمعوون، پەیدایان کرد و ئەویان مەجبوور کرد کە سێدارەی وی هەڵگرێ.

33) و کە هاتنە جێیەکی کە گۆلگۆتا بانگ دەکرێ، یەعنی جێی کاسەی سەر.

34) شەراپێ تێکەڵ بە زەرداویان بە وی دا کە بخواتەوە و کە چێشتی نەیویست کە بیخواتەوە.

35) و کە ئەویان لە سێدارەی دابوو، جلی وییان لە نێو خۆیان بەش کرد بە پشک هاویشتنێ.

36) و ڕۆنیشتن و کێشکی وییان لەوێ دەکێشا.

37) و لە بەرەژووری سەری وی خەتانامەی وییان دانا، وا نووسرابوو: «ئەوەیە یەسووع پادشای یەهوودیان.»

38) ئەو وەختی دوو جەردان دەگەڵ ئەوی لە سێدارەی دران، یەکێک لە لای ڕاستی و یەکێک لە لای چەپی.

39) و ڕێبواران کفریان پێ دەکرد و سەری خۆیان ڕادەوەشاند.

40) و دەیانگوت: «ئەی خراپکاری هەیکەلێ و دروستکەری وی دە سێ ڕۆژاندا، خۆت خەڵاس بکە ئەگەر کوڕی خوڵای، و وەرە خوارێ لە سێدارەی.»

41) هەر واش کاهینانی گەورە دەگەڵ خوێندەواران و پیران گەپیان پێ دەدا و کوتیان:

42) «ئی دیکانەی خەڵاس کردووە، خۆی ناتوانێ خەڵاس بکا. پادشای ئیسرائیلە. با ئەوێستا بێتە خوارێ لە سێدارەی و ئیمان بە وی دێنین.

43) لەسەر خوڵای تەوەکولی کردووە، با ئەو ئەوێستا ئەوی خەڵاس بکا، ئەگەر لە وی ڕازییە چونکە کوتوویە، کوڕی خوڵام.»

44) و هەر بەو تەرزە ئەو جەردانەش کە دەگەڵ ئەوی لە سێدارەی درابوون خراپیان بە وی دەگوت.

45) بەڵا لە سەعاتی شەشوم تاریکایی لەسەر هەموو ئەرزێ بوو هەتا سەعاتی نۆیەم.

46) و بەقەد سەعاتی نۆیەم یەسووع بە دەنگێکی بڵند قیژاندی، دەیگوت: «ايلی ايلی لَما سَبَقتَنی»؟ یەعنی «یا خوڵای من، خوڵای من، بۆچی ئەمنت بەجێ هێشتووە؟»

47) بەڵا هێندێک لە ئەوانەی کە لەوێ ڕاوەستابوون، وەختێکی بیستیان کوتیان، ئەو ئەلیاسی بانگ دەکا.

48) و جێبەجێ یەکێک لە وان لنگی دا و هەورییەکی هەڵگرت و لە سرکە پڕی کرد و لەسەر قامیشێکی دانا و دای بە وی کە بخواتەوە.

49) بەڵا ئەوانی دیکە کوتیان: «لێی گەڕێ، با ببینین ئەگەر ئەلیاس بێ کە ئەوی خەڵاس بکا.»

50) و یەسووع دیسان بە دەنگێکی بڵند قیژاندی و ڕوحی تەسلیم کرد.

51) و ئەوەتا پەردەی هەیکەلێ دوو لەت بوو لە سەڕڕا هەتا خوارێ و ئەرز لەرزی و شاخان قەڵێشان.

52) و قەبران ئاواڵە بوونەوە و زۆر لە بەدەنی موقەدەسان کە نووستبوون هەڵستانەوە.

53) و لە قەبران وەدەر کەوتن و لە پاش هەڵستانەوەی وی هاتنە شاری موقەدەس و بۆ زۆران بیندران.

54) بەڵا یوزباشی و ئەوانەی کە دەگەڵ ئەوی کێشکی یەسووعیان دەکێشا، وەختێکی دیتیان زلزلە و ئەو چتانەی کە دەبوون زۆر ترسان، دەیانگوت: «بەڕاستی ئەوە کوڕی خوڵای بوو.»

55) و زۆر ژنان کە لە جەلیلی وەدوای یەسووع کەوتبوون کە خزمەتی وی بکەن لەوێ بوون و لە دوورەوە تەماشایان دەکرد.

56) لەنێو ئەوان مریەم مەگدەلی بوو و مریەم دایکی یەعقووب و یوسف و دایکی کوڕانی زەبدی.

57) و کە ئێوارێ بوو پیاوێکی دەوڵەمەند لە ئیماراتیە هات، نێوی یوسف کە بۆخۆشی شاگردی یەسووع بوو.

58) ئەو چوو کن پیلاتۆس و مەیتی یەسووعی تەڵەب کرد. ئەو وەختی پیلاتۆس ئەمری کرد کە بە وی بدرێ.

59) و یوسف مەیتەکەی هەڵگرت و ئەوی دە کەتانی پاک پێچاوە.

60) و ئەوی دە قەبری تازەی خۆی دانا کە دە شاخیدا هەڵکەندرابوو، و بەردێکی گەورەی لە دەرکەی قەبرێ خللۆر کردەوە و ڕۆیی.

61) و مریەم مەگدەلی و مریەمی دیکە لەوێ بوون و بەرامبەری قەبری ڕۆنیشتبوون.

62) و دە ڕۆژی دیکەدا، کە لە پاش تەدارکی بوو، کاهینانی گەورە و فەریسیان لەکن پیلاتۆس خڕ بوونەوە.

63) دەیانگوت: «ئەی ئاغا، وەبیرمان دێ کە وەختێکی ئەو فریودەرە هێشتا زیندوو بوو، کوتی: کە لە پاش سێ ڕۆژان هەڵدەستمەوە.

64) دەنا حوکمێ بکە کە هەتا سێ ڕۆژان کێشکی قەبری بکێشن، نەبا شاگردان ئەوی بدزن و بە خەڵکی بڵێن: لە نێو مردووان هەڵستاوەتەوە و فریوی ئاخرێی لە ئی هەوەڵێ خراپتر دەبێ.»

65) پیلاتۆس بە وانی گوت: «کێشکچیانوو هەیە، بڕۆن و کێشکی بکێشن چلۆنێکی دەزانن.»

66) و ئەوان چوون و قەبرەکەیان بە کێشکچیان قایم کرد لە پاش ئەوەی کە بەردەکەیان مۆر کردبوو.

باب ٢٨[edit]

1) بەڵا دە ئاخری شەمۆی دە هەڵاتنی ڕۆژی هەوەڵی حەوتویدا، مریەم مەگدەلی و ئەو مریەمی دیکە هاتن کە قەبری ببینن.

2) و ئەوەتا زلزلەیەکی گەورە بوو، چونکە مەلایکەتی ڕەب لە ئاسمانێ هاتە خوارێ و چوو بەردەکەی خللۆر کردەوە و لەسەر ئەوی ڕۆنیشت.

3) و ڕووی وی وەکوو برووسکە بوو و جلی وی سپی وەکوو بەفر.

4) و لە ترسی وی کێشکچیان لەرزین و وەکوو مردوو بوون.

5) بەڵا مەلایکەت جوابی دا و بە ژنەکانی گوت: «ئەنگۆ مەترسێن چونکە دەزانم کە لە یەسووعی لە سێدارەدراو دەگەڕێن.

6) لێرە نییە چونکە هەڵستاوەتەوە چلۆنێکی کوتی: «وەرن و ببینن جێی کە لێی درێژ دەبوو.

7) و زوو بڕۆن و بە شاگردانی وی بڵێن کە لە نێو مردووان هەڵستاوەتەوە و ئەوەتا وەپێشوو دەکەوێ بۆ جەلیلی، لەوێ ئەوی دەبینن. ئەوەتا بە ئەنگۆم کوتووە.»

8) و جێبەجێ لە قەبری وەدەر کەوتن، بە ترس و خۆشحاڵیی گەورە و لنگیان دا کە بە شاگردانی وی خەبەر بدەن.

9) و ئەوەتا یەسووع بە پیرەوەی وان چوو دەیگوت: «سەلامون عەلەیکوم». و ئەوان هاتنە پێش و پێیانی وییان گرت و سجدەیان لێ کرد.

10) ئەو وەختی یەسووع بە وانی گوت: «مەترسێن، بڕۆن و بە برایانی من خەبەر بدەن کە بۆ جەلیلی بچن و لەوێ ئەمن دەبینن.»

11) بەڵا وەختێکی ئەوان دەڕۆیین ئەوەتا هێندێک لە کێشکچیان هاتنە شاری و بە کاهینانی گەورە خەبەریان دا لە هەموو چتانی کە بوون.

12) و خڕ بوونەوە دەگەڵ پیران و تەگبیریان کرد و دراوی زۆریان بە عەسکەران دا.

13) دەیانگوت: «بڵێن کە شاگردانی وی دە شەوێدا هاتن و ئەویان دزی وەختێکی ئەمە نووستبووین.

14) و ئەگەر ئەو چتە بە گوێی حاکمی بگا ئەمە ئەوی ڕازی دەکەین و ئەنگۆ خاترجەم دەکەین.»

15) و ئەوان دراوەکەیان وەرگرت و کردیان چلۆنێکی فێر کران و ئەو قسە وەدەر کەوتووە لەنێو یەهوودیان هەتا ئەوڕۆ.

16) بەڵا ئەو یازدە شاگردانە چوونە جەلیلی بۆ ئەو کێوەی کە یەسووع بە وان وەعدەی دابوو.

17) و کە ئەویان دی سجدەیان لێ کرد، بەڵا هێندێک شکیان کرد.

18) و یەسووع هاتە پێش و دەگەڵ ئەوان قسەی کرد، دەیگوت: «هەموو حیکمات دە ئاسماندا و لەسەر ئەرزێ بە من دراوە.

19) دەنا بڕۆن و هەموو میللەتان شاگردم بکەن بە وەی کە ئەوان تەعمید بکەن بە نێوی باب و کوڕ و ڕوحولقودوس.

20) و ئەوان تەعلیم بدەن، کە هەموو چتانی کە بە ئەنگۆ حوکمم کردووە ڕایبگرن و ئەوەتا ئەمن دەگەڵ ئەنگۆم هەموو ڕۆژان هەتا ئاخری دنیایێ.»