ئاقیدەی شێخ سەمیع/پێنج ڕوکنەی ئیسلام
Appearance
| پێنج ڕوکنەی ئیسلام با بزانین چییە | باوەڕیان پێ بکەین ئەمری ڕەببییە |
| ئەووەڵ: کەلیمەی شەهادە و ئیمان | دووەم: پێنج فەڕزەی بە شەرت و ئەڕکان |
| سێیەم: سی ڕۆژەی مانگی ڕەمەزان | مەحفووز لە «مُفطِر»، هەم «لَغٌو و بٌطلاَن» |
| چوارەم: زەکاتە لەگەڵ سەرفیترە | پێنجەمین: حەججە، ئەو لەگەڵ عەمڕە |
| ئەم پێنج ڕوکنانە بە فەڕز بزانین | قەت تەرکیان نەکەین گەر موسڵمانین |
| هەرکەس تەرکی کا یێک لەو پێنجانە | بێشک ڕوکنێکی دینی نوقسانە |
| ئەوجار با مەعنای شەهادەت تێ بگەین | مەعنای بزانین باوەڕی پێ بکەین |