ئاقیدەی شێخ سەمیع/«اَشهَدُ اَن لاَّ اِلَهَ اِلاَّ الله»
Appearance
«اَشهَدُ اَن لاَّ اِلَهَ اِلاَّ الله» | هیچ مەعبوود بە حەق نییە غەیرەز خوا |
چی بوت و سەنەم، ئەستێرە و ئاگر | کە دەیپەرەستن تایفەی کافر |
غەیرەز بێشەریک پاکیان بەتاڵن | عابدیان هەموو ئەهلی زەڵاڵن |
حەققە مەحەممەد ڕەسووڵی خودا | ناردی بە ڕەحمەت بۆ ڕێی «اِهْتِدا» |
بۆ سەر ئینس و جین مەلاییک یەکسەر | چی خوا فەرموویە ئەو بیدا خەبەر |
بێشک ئینسانە ئەو مەلەک نییە | فەرمانبەرداری ئەمری ڕەببییە |