ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی پاڕانەوە
Appearance
| ئەمجار زۆر ئەگرین، زۆر هاوار ئەکەن | تا حەوت هەزار ساڵ واوەیلا ئەکەن |
| هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا حەننان | هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا مەننان |
| هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا غەفوور | هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا سەبوور |
| هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا کەریم | هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا ڕەحیم |
| هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا سەتتار | ڕەحمیان پێ ئەکا خالیقی غەففار |