ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی خواردن و خواردنەوەی دۆزەخیان
Appearance
| خۆراکیان زەریع، قورسی زەقوومە | زۆر گەرم و بۆگەن، هەم تاڵ و شوومە |
| ئاویان غەسساقە، عەینی حەمیمە | یا عەینی غووتە، یا زاخ و کیمە |
| دەرخواردیان ئەدەن، زەریع و زەقووم | ئەو تێی دەمێنێ لە تەنگی حلقووم |
| نە دەچێتە خوار نە بۆی دێتەدەر | هاوارهاوارە، ئاوم بێننە سەر |
| فەورەن زەبانی، ئاوی بۆ دێنێ | کە دەیخواتەوە، دایدەڕزێنێ |
| باسی عەزابیان نایەتە تەقریر | خودا فەرموویە «وَ بِئْسَ الْمَصير» |
| هەرکەس ئەزیەتی خەڵکی زۆر دابێ | بۆ زوڵمی مەخلووق زۆر تێکۆشابێ |
| ئەو زۆر زەلیلە، گەلێ بەدبەختە | زیاتر لە هەمووان، عەزابی سەختە |