دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/پیتی ن

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی  (1891)  by شێخ ڕەزای‌ تاڵەبانی
پیتی ن

1[edit]

سائیل بە غینا، نائیل ئەکا، بەخششی کەمتان ئالی بەبە یا خوا نەڕزێ دەستی کەرەمتان
هەرچەند بە مەسەل خەنجەری ئەڵماسە زبانم نابڕێ قەد سەری موویێ لە ئەدای شوکری نیعەمتان
گیرفانی گەدای کردووەتە کانی جەواهیر ئیکسیری نیساری زەڕە شاباشی درەمتان
ئێوەن بە حەقیقەت مەلیکی میللەتی کوردان شایانە زیارەت بکرێ خاکی قەدەمتان
ئینکاری حقووقیان لەسەر ئەم میللەتە ناکرێ ئابائی فەرەیدوون، فەڕ و جەمشید، حەشەمتان

2[edit]

بێگانە هەموو ساحیبی جاهـ و جەبەرووتن بێچارە برای شێخ عەلی موفلیس و ڕووتن
ئەی شێخ عەلی چاکە وسووقت بە برا بێ باوەڕ مەکە بەم خەڵقە کە وەک توولە لە دووتن
قەومێ کە لە عەهدی پدەرت حەلقە بە گۆش بوون تەحقیقی بزانە بە خودا جوملە عەدووتن
ڕەحمیان نییە دەربارەیی تۆ خزم و ئەقاریب موشفیقترە بێگانە لەمانە کە عەمووتن
نادان و قوڕمساخ و نەزانن کە ئەمانە گاهێ لە سەما، گاهـ لە سەیری مەلەکووتن
ئەم تەکیەنشینانە چ دەروێش و چ سۆفی هەرچەندە بە دڵ موشتەغیلی زیکر و قونووتن
وەک حاجیی مابەینی سەفا و مەروە بە تەعجیل بۆ لوقمە ئەمانیش بە مەسەل یوونس و حووتن
جومعانە بڕاوە بە خودا موفلیسە لامع نە پوولی حەمامی هەیە نە پارەیی تووتن

3[edit]

بۆ پیرۆزە، کچی حەسەن کەنۆش

حەسەن کەنۆشەن ... ئینە کناچەی حەسەن کەنۆشەن
کەللەش شڵەقیاو، ناوگەڵش بۆشەن کونای قیرینش دائیم وە جۆشەن
کوڕکەش دێوانەی کەڵپووس نەدۆشەن بەلۆکەش لۆلۆن، چون گەدەی مێشەن
هەر لۆیێ جە وێش چل کێر نە تۆشەن وێنەی هەر وە فاڵ هەر وە خرۆشەن
پەی کێری قەوی خەیلێ پەرۆشەن بۆس و کەنار و خەڵوەتش خۆشەن

4[edit]

ئەم سادە ڕوخانە لە مەلاحەت کە تەمامن دەورت کە دەدەن، تەفرە مەخۆ، قەت مەڵێ ڕامن
گەهـ دۆست و وەفادار، گەهێ دوژمنی خوێنخوار دڵنەرم دەبن گاهـ و گەهێ سەخت کەلامن
عاجز مەبە، نەک بۆ تۆ، وەفایان نییە بۆ کەس مەعلوومە کە ئەم تاقمە وەک تاسی حەمامن