یەک دواندنی وریا و خەنجەر کوڕی قانع
Appearance
ئەی کوڕ نەوەی کێی؟ نەوەی شێرانم | تۆ لە کام هۆزی؟ هۆزی کوردانم |
بۆ ڕەنگت زەردە؟ دەردم گرانە | دەردەکەت چییە؟ کزی کوردانە |
جا بۆ چی کزن؟ چوونکوو جێماوین | جێمانێکی چۆن؟ تەواو فەوتاوین |
نەخۆشینەکەت؟ جەهل و نیفاقە | دەرمانی دەردت؟ هەر ئینتیفاقە |
پشت و کۆمەکت؟ عیلم و زانینە | قەڵا و قەڵاچەت؟ سیدق و یەقینە |
سێبەری سەرت؟ دیواری مەکتەب | تووشەی غەریبیت؟ ئەخلاق و ئەدەب |
چی فەرزە بۆ تۆ؟ خزمەتی هۆزم | گیانت بۆ چییە؟ بۆ فیدای کۆزم |
سەرت بۆ چییە؟ بۆ گۆ، گۆی مەیدان | چاوت بۆچیە؟ بۆ سەیری کوردان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|