یەکێ تەعریفی قانوونی پرسی
Appearance
| یەکێ تەعریفی قانوونی پرسی | وتی: ئەیزانی ئەگەر نەترسی |
| وتم: من ئێستا لە دونیادا نیم | بە خواردەمەنی و زەماوەند ئەژیم |
| قانوون بۆ بەزم و بۆ زەماوەندە | گۆرانی لەسەر «قانوون» پەسندە |
| جاران ئەیانگووت «قانوون» ڕێبازە | بەو ئەندازەیە هەرگیز مەنازە |
| بۆ سلێمانیش قانوون نەبووە | قانوونی خوامان لا بەسەر چووە |
| هەندێ بە ئەحزاب خۆیان هەڵدەنێن | نوقتەی سەرەوەی لای ڕاست دائەنێن |
| ئێمە کە فێری شەڕە گەڕەکین | کە بووینە ئەحزاب کێ دەڵێ یەکین |
| هەندێ بە عیلم و خووی چاک ئەنازن | تا دەمرن حەسرەت بە نان و پیازن |
| وەکو ئاغاکەی دێی «سیامەنسوور» | مەدحێکی زۆریان کرد بە واتەی دوور |
| کە هاتە ئێرە منیش هەر وام دی | کەچی وەعدی دا زوو هێنایە دی |
| بەوە تێگەییم کە نابێ بە پیاو | چونکە بە درۆ «رجال» دێتە ناو |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 462
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|