یەکیەتی لەم ناوچەیە بەینێکە دەنگی داوەتۆ
Appearance
لەدوای شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨، عەبدولکەریم قاسم لە بەڵێنی برایەتی و هاوبەشیی کورد پاشەگەز بووە و دەستی دایە شەڕ فرۆشتن و پەرت کردنی کورد
یەکیەتی لەم ناوچەیە بەینێکە دەنگی داوەتۆ | هەرچی ئەڕوانم لە بەینا پیتی «کاکە» ماوەتۆ |
بیر و پەیمانمان وەها بوو وەک برا پێکو بژین | وا دیارە هیچ نەماوە بەڵگەیێ لەو باوە تۆ |
وا درا بڕیار کە وا ئەم ماڵە ماڵی هەردوو لاس | ئێستا وا گشت قوژبنی سەد داوی تیا نریاوەتۆ |
هەر کەسێ ئەیوت بە هەر کەس «کاکە» خاوێنی نەبوو | کەوتە دەر گشتی درۆ بوو ئێستە دەر خریاوەتۆ |
ئەی برا پەیمانمان وا بوو هەووەڵ ڕۆژ وەک برا | خێر و شەڕمان هەر وەکوو یەک بێ هەچی دریا بە تۆ |
ئیستە هەر چی تێ ئەفکرم گشتی هەر بۆ خۆت ئەبەی | بۆ منیش دەرد و خەفەت زیاتر بڵێ جێ ماوەتۆ |
من سەرم سوڕ مابوو ئەو ساڵە ئەم وتووێژە کە وا | دوژمنی خوێنی ئەڵێن هەر وەک برا بای داوەتۆ |
گوێ گرە واللە بە ڕاستی پێت ئەڵێم باوەڕ بکە | نایگەیێنیە گونیەیێ ئەو دەغڵە بۆت دوریاوەتۆ |
خۆت ئەزانی گیانەکەم هیچ وەختێ بەشمان ناخورێ | مێژوو نووسیویە حەقی ئێمە هەموو سەنیاوەتۆ |
مینە من زوو تێگەییشتم لەم دەنگوباس و دەمە | بۆ سیاسەت کاری و ئەو کارە وا کریا بە تۆ |
1960/10/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|