Jump to content

یەن وە تیغ ئێش حەمە دڵ خستەن

From Wikisource
یەن وە تیغ ئێش حەمە دڵ خستەن (1965)
by مینە جاف
304124یەن وە تیغ ئێش حەمە دڵ خستەن1965مینە جاف

شینی «حەمە»ی کوڕی مینە جاف و «خەسرەو»ی کوڕی داود بەگی مامی

یەن وە تیغ ئێش حەمە دڵ خستەن وە مەرگی «ئافتاو» وێنەی مار گەزتەن
وە ئەو ڕەنگ گرپەی ئێش جەرگم سوزنا سەر تا پای ئازام یەک یەک ڕێزنا
قرچە و بزیسکە و گرپەی جەرگەکەم هەردەم پێم ئەدا سزای جەرگەکەم
بەرمیۆ کزەی هەناسان سەرد جە تۆی زوخاوان دڵەی پڕ جە دەرد
نەمەندەن تاقەت و توانا و تاوم چون سەیلەن ئەسرین خوێناوی چاوم
وێنەی بای سەبوون بدا وە بێخ بەن وەو ڕەنگ تاوتان سینە و گیان و تەن
کارێ پێم کەردەن مەرگت جوانانم غەیرەز زاری و شین نیەن دەرمانم
واچە بە کۆ بان کۆمەڵی یاران هەر یەک تەرفەنەی سوقاقی شاران
گەلێ بگێرۆن وە کزەی ماڵۆ خاس خاس شیوەن کەن وە تاڵە تاڵۆ
تو خوا مامە گیان واچە با کۆ بان وە کسپەی جەرگۆ لێل من بواچان
ئەیڕۆ یە ناڵەی دڵ ئەوگارانە ئەیڕۆ یە شیوەن مەرگی یارانە
ئەیڕۆ یە کزەی سیا بەختانە دەنگی ڕۆڵە ڕۆی زامان سەختانە
ئەیڕۆ بەر لە من شێویا ڕۆڵەڕۆ ڕیشەی دڵ خۆشیم کێشیا ڕۆڵەڕۆ
قەڵای ئامانجم ڕووخیا ڕۆڵەڕۆ لە پڕ تاراجم کریا ڕۆڵەڕۆ
تاڵی دڵشادیم بڕیا ڕۆڵەڕۆ پشتی غیرەتم شکیا ڕۆڵەڕۆ
سەرتەلی باغم بڕیا ڕۆڵەڕۆ خۆشی دەماغم سەنیا ڕۆڵەڕۆ
هومێد و هیوام سووتیا ڕۆڵەڕۆ نیشاتم لە گیان چنیا ڕۆڵەڕۆ
ئەیڕۆ چناری قەد کریاگم ڕۆ دوو خەڵفی نەوتوول تازەباوم ڕۆ
دوو سەروی سالار جوانی باغم ڕۆ جووتێ گوڵغونچەی بۆی دەماغم ڕۆ
ئەیڕۆ دوو لیمۆی زەرد و کاڵم ڕۆ جووتێ کەوبازی ڕشتە خاڵم ڕۆ
ئەیڕۆمەن حەمەی شەمقار ڕەنگم ڕۆ ئەیڕۆ ئافتاوی شۆخ و شەنگم ڕۆ
شووم و سیابەخت هەر من حەمەم ڕۆ ئاخر شەڕ، زام سەخت، هەر من حەمەم ڕۆ
مل شکیا و لە بان خوسرەو گیانم ڕۆ وە ژان پلکیا و ئافتاو خانم ڕۆ
ئیتر داغ نەدا دڵت وەی داخە نەشکێنی دەماغ گەورەم وەی ئاخە

1963


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).