یا ڕەسوولەڵڵا مەدەد بەسراوە لێم قاپیی نەجات
Appearance
ڕەسوولەڵڵا مەدەد بەسراوە لێم قاپیی نەجات | زوو بە لوتفت بگرە دەستم شاهـ و فەخری کائینات |
ڕوو لە هەر لایێ ئەکەم، ڕێگەم نییە سا ڕەحمەتێ | ڕووڕەش و بێچارە وا ڕووم کردە قاپیی بارەگات |
دڵ بە خوێن و خەستە جەرگ و دیدە پڕ ئاو و نمین | بێکەس و بێمەرجەعم، خۆم خستە ژێر سایە و پەنات |
تۆ شەهەنشاهی سڕی دێهیمی خەتمولمورسلین | سا تەرەححوم کە بە حاڵم من فیدایی خاکی پات |
بێ پەنا و بێ نەوا، بێ دەستگیر و تۆ ئومێد | هەر لە بەر مەحزی خودا قوربان لە گەنجینەی سەخات |
مەرحەمەت فەرموو بە غەمباری و زەلیلی و بێ دەریم | چارەیی ئەم دەردە کە پێم بەخشە تۆ قەبزەی بەرات |
وا لە دەس زوڵم و جەفا مینە بە دەم ئێشی دەروون | ئەم عەریزەی دایە خزمەت، سەروەرا! هاوار لە لات |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|