یا موحەممەد لێو بەبار و دڵ بەبوریانم مەکە
Appearance
| یا موحەممەد لێو بەبار و دڵ بەبوریانم مەکە | ئەی ڕەئیسی هەردوو دنیا، دیدە گریانم مەکە |
| دەستە ئەژنۆ و چاوەڕێگەی دەستی یارانم مەکە | من کە ئالی تۆم، زەلیلی باری عیسیانم مەکە |
| غەیری قاپی ڕەئفەتت بۆ کەس سەناخوانم مەکە! | |
| ئەی شوعاعی شەمس و کەوکەب شوعلەیی ئەنواری تۆ! | زینەتی جنات عدن شوبهەیی ڕوخساری تۆ |
| ئەی بوراق و تاج و ڕەفڕەف خەلعەتی ئەنواری تۆ | ئەی مەسیحا چاوەڕێگەی نوقتەیی گوفتاری تۆ |
| بەش بڕاو و بێ نسیبی لوتف و ئیحسانم مەکە | |
| ئەی خوڵامی بارەگاهت قەیسەر و دارا و جەم | ئەی لە دیوانی جەزادا شافیعی جوملە ئومەم |
| مەسنەدی ئەوڕەنگی بەزمت کەوتە ژوور لوح القلم | ئینتیزاری فەیزی لوتفی تۆن هەموو عورب و عەجەم |
| غەیری ئالی تاهرینت دەستە دامانم مەکە | |
| تۆ کەلیم و تەکیەگاهت عەرشی ئەعزەم میسلی توور | قاب قەوسینێ لە بەینا ما بە تێکەڵ نوور و نوور |
| باعیسی تەزئینی قەسر و جەننەت و سیمایی حوور | ڕۆژی مەحشەر چۆن بە بارێ نەگبەتۆ بێم بۆ حزوور؟ |
| سا لەبەر خاتر حسێنت دڵ پەرێشانم مەکە | |
| واسیتەی نوتقی بەعیر و موقتەدایی مورسەلین | شاتری مەیدانی فەزڵت سەد وەکوو روح الأمين |
| ڕێزە جۆیی خوانی لوتفت سەد هەزاران عاکفین | یا ڕەسوولەڵڵا بە حەقی ئال و بەیتی تاهرین |
| سەر کز و ئاشفتە حاڵی دەستی شەیتانم مەکە | |
| مەخزەنی ئەسراری غەیب و ڕەهبەری ڕێگەی هودا | خاکی ڕێگەت كحل ما زاغ البصر بۆ ئەنبیا |
| شارقی بورجی نبووەت شاهبازی کیبریا | ڕەحمی خێرت بێ بە قانع، گیانە تۆ و زاتی خوا |
| کوا خەڵاتی موستەحەققم؟ ڕووت و عوریانم مەکە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|