یا محەمەد من زەلیلی دەستی شەیتانم دەخیل
Appearance
| یا محەمەد من زەلیلی دەستی شەیتانم دەخیل | شەرمەزار و ڕووسیاهـ و غەرقی عیسیانم دەخیل |
| دڵڕەش و بێتاعەت و شەرمەندەیی قاپیەکەتم | بێکەسم، دەربە دەرم، حەبس و زیندانم دەخیل |
| غەیری لوتفت من پەناهـ و پشتیوانم خۆ نییە | یەک نەزەر کە، جاربەجارێ مەردی مەیدانم دەخیل |
| مەزرەعەی تەقواو تاعەت، وشک و بێ ئاوە تەواو | ئیلتیماس چارە، ئەی هەوری ڕەحمێ دەخیل |
| بێ دەلیل و کوێری ڕێگەم، بێ قاید و دەست وعەسا | سەرکز و دڵ حەزینی ڕۆژی میزانم دەخیل |
| تۆی شەفیعی موزنبین و من زەلیلی دەرگاکەتم | بگرە دەستم موستەحەقی قەعری نیرانم دەخیل |
| ڕەحمی تۆیە من ئومێدم، ئەی ڕەحمەتەن للعالەمین | منی مەزڵووم دڵ حەزینم دەس بە دامانم دەخیل |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|