یا محمد مەدەدێ
Appearance
| کاکە موشتاقی کەسێکم لەوە فەڕو بەرەکات | پێت بڵێم کێیە بزانی لە محمد صلواة |
| ئەوە بۆ ئێمە تکاکەر دەمی دیوانی خوا | ئەوە ئوممێد و پەناوپشتە لە ڕۆژی عەرەسات |
| تووشی دەردێ بێ کە چارەی بەحەکیمان نەکرێ | باوەڕت بێ بەخوا یادی ئەوە کاکە شفات |
| لە پڕ ڕووەوڕوو بکەوم خاکی دەرت ڕامیسم | یا محەمەد مەدەدێ ئەم دەمە بەو خاکە بگات |
| تۆتیا یا نەخۆ ئیکسیرە بڵێم هەردوو کییە | من بەقوربانی بم ئەو خاکە کە کەوتە ژێری پات |
| کەسوکار و سەروماڵ و گەل و شارانی وەتەن | پێشکەشە گشتی بەیەکجا سەد ئەوەندەش بێ فیدات |
| گەر بەملیۆن بنووسم بێژ لە تۆمار و کتێب | کەمەکی نابێتە دەفتەر لەوتەی مەدح و سەنات |
| ئارەزووی شاری مەدینەی هەیە دڵ چونکە لەوێ | توزێ هێدی دەبێ دەیبینێ لە ڕوویی نەخشەجات |
| پادشای هەردوو جیهانی سەبەبی کەون و مەکان | خاتەمی دەوری زەمان، تاج و بوراقت بوو خەڵات |
| کردتی خوا لە مەککە و دەوری حیجازی پەیدا | بۆیە دایناوە لەوێ کەعبە و زەمزەم و عەرەفات |
| مەیلێ فەرموو بەمنی عاجز و داماو و فەقیر | مەیلی تۆ ئوممەت ئەکا گەر لە جەهەننەم بێ، نەجات |
| خۆشەویستیی تۆ نەبێ بۆ کەسێ هیچ کەڵکی نییە | نوێژ و تاعات و ڕۆژوو، سەد حەج و سەرفترە و زەکات |
| بەسەری ڕووتی و پاپەتی ڕووم کردە مەدینە و مەسجد | بەزەییت بێ بەگەلی کوردیی وێرانە وڵات |
| چ لەسەر حەققی خۆیان و، چ لەسەر دینی تووە | وەکو مەڕ سەردەبڕێن زیڕە و هاوارە بەڵات |
| عەرزی حاڵت ئەی ئەسیری بدەرە شاهی ڕوسول | بۆ گەیینە حەققی خۆت وەرگرە فەرمان و بەرات |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|