یا غەوس شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ
Appearance
پەناهـ بۆ حەزرەتی غەوس لە وەختێکا بە نەخۆشیی ژان و با دەست و پێم ئاوسابوو، بە دارەمەیت هەڵیان ئەگرتم، چوومە بەغداد چوومە قاپیی سەرداری ئەولیا حەزرەتی غەوس پایەی بڵندتر بێ.
یا غەوس! شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ | یا غەوس! نازداری ڕەسولەڵڵای تۆ |
قەسەمت ئەدەم بە شەوی میعراج | کە فەخری عالەم بوو بە ساحێب تاج |
قەسەمت ئەدەم بە ڕوتبەی دنا | ئەو شەوی بە لوتف ئەیفەرموو خوا |
بمکە بە خاتر نووری پێغەمبەر | بەسە بەس بمکە موحتاج بە دوختەر |
لە ڕووی لوتفەوە بە نیو نەزەرێ | بەر کە وە لامۆ، فەرەحیم دەرێ |
بووم بە جێی بازی و گەمەی نەفامان | شا عەبدولقادر، دەسم وە دامان |
ئەووەڵ بە خوا هەم بە پێغەمبەر | بە بێ گوناهیی حسێنی سەروەر |
ڕجایێ بۆ ئەم ڕەزالەتیمە | بۆ ئەم مجرۆیی و کەسالەتیمە |
بەڵکو نەجاتم بدەی لەم حاڵە | بە دەس دەرد و ئێش حاڵم بەد حاڵە |
شا عەبدولقادر بۆ خاتر قورئان | سەرتیپ نەجات دەی لە ئێش و دەردان |
یا غەوس من پەنام وە پەنادارە | لاڵەم لە قاپیی غەوسی نازدارە |
پەنام هێناوە بێ چار و پەنا | یا غەوس من وە تۆ، تۆیش وە لای خوا |
1957/7
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|