یا اله العالمین و پادشاهی بێ نیاز
Appearance
| يا اله العالمين و پادشاهی بێ نیاز | ڕەستەگارم کەی لە داوی نەفسی پیس و حیلەباز |
| دین و ئیمانی بە دینار و درەم دا سەربەسەر | ئابڕووی بردم لەبەر دەرگاهی پەتریق و پەپاز |
| قەسد ئەکا مەغزی سەرم دەرکا وەکوو ماری زەحاک | لامل و چەرمی پەناگوێمی هەموو پچڕی بە گاز |
| گاهێ تێرە مەزهەبی نەمروود و فیرعەونی هەیە | گاهێ برسی، مەشڕەبی دوڕڕەندە وەک گورگ و بەراز |
| قازییە فتوا دەدا ئەملاکی ئەیتامی عیراق | موفتییە بۆ غارەتی ئەموالی حوججاجی حیجاز |
| تا بڵێی غەددارە بێ شەرم و ویقار و بێ وەفا | موختەسەر خۆشە قسەی ناسازە گوفتاری دراز |
| تا وەکوو بەرخی دەساژۆ نانی شوانی نەفس ئەخۆی | سەد بەڵا بۆ تۆ لە پارێزایە وەک گورگ و بەراز |
| تا بە گیانی جووجەڵەی پیرێژنان کۆلارە بی | هەر ئەسیری نەگبەتی وەک کۆتری ژێر چنگی باز |
| تۆ کە خزمەتکاری نەفسی حیزی ئازاییت نەما | لافی مەردی لێمەدە پوورێ بە خشڵ و چەک مەناز |
| ئەی درێغا پیاوی ئازا وا لە دونیادا نەما | تەکیە چۆڵ و پڕ لە ئەولادی ئەوان ئۆتێل پەڵاز |
| داخەکەم بۆ موئمینی ساغ و سەلیم و بێ ڕیا | زۆر کەمە دەس ناکەوێ لەم وەختەدا ئیللا بە شاز |
| سابیری تەنپەروەری تاکەی؟ ئەجەل نەزدیکە لێت | تووشەیێ پەیداکە ئەی بێچارە بۆ ڕێگای دراز |
| سابیری تاکەی مەراقی مەتعەمولغازی دەکەی؟ | عارف يكفيك، ئەگەر مەیلت حەقیقەت یا مەجاز |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|