یا ئیلاهی سا بە لوتفت ڕەحمێ وا تاقەت نەما
Appearance
یا ئیلاهی، سا بە لوتفت ڕەحمێ، وا تاقەت نەما | بۆم بنێرە زوو دەلیلێ شووشەیی سەبرم شکا |
غەرقی بەحری گێژی غەم، لوولم ئەدا گێژی خەفەت | وام لە حاڵی مردنا، هاوارە، ئەی ڕەببی سەما |
ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی غياث المستغيث | يا مجيب الدعوات و یا دەوایی بێ دەوا |
کارسازی جوملە داماو و فەقیر و بێنەوا | سا نەجاتم دە بە ڕەحمەت، تۆ خودایی ئەی خوا |
يا امان الخائفين و یا مجيب السائلين | یا طبيب العلل و یا شافییی ساحیب شیفا |
دێنمە ئەرجو ئەقاپیت عیززەتی ئایەی شەریف | بمکە خاتر پرتەوی نوور و زیایی ئەنبییا |
دەیکەمە ڕەهبەر لە لای تۆ بۆ شەفیعی کارەکەم | حورمەتی ئەسحاب و ئال و ئەهلی بەیتی مستەفا |
مینە یی بێچارە یا ڕەببی زەلیل و بێکەسە | ادفع احزاني ويسر لي اموري ربنا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|