یار و دەسبەرداری لێی کارێکی خەیلێ موشکیلە
Appearance
یار و دەسبەرداری لێی کارێکی خەیلێ موشکیلە | ئەی برادەر تا بفەرمووی وەزعی واعیز باتیلە |
گەر قسوورێکم ببێ نابێ عیتابم لێ بکەی | چونکی قوربان پیاوی عاشق عەقڵ و هۆشی زائیلە |
ڕووت و برسی چۆن بدەم پەنجە لە پەنجەی عەشقەوە | عەشقبازی و موفلیسی وەڵڵاهی سەممی قاتیلە |
چۆن قەبوڵ بکرێ ئەدای فەڕزم لە دیوانی خودا | موددەتێ عومرم نەبوو نوێژێ بکەم بێ غائیلە |
خانەیی سەبرم نەما حاجەت ئیتر بنکەن بکەن | بۆ ڕووخانی دیواری عومری من لەسەر لا مائیلە |
ماهی ڕۆژوو ڕۆژوو گەر بشکێ گوناهی من نییە | ڕۆئیەتی قەوسی هیلالی تۆیە ڕۆژوو شەو باتیلە |
گەر نەگەیمە بابی ئەعلا و تەوەقوف سەدرە بی | باڵی تاقەتمە لە ئەنواری تەجەللی عاتیلە |
ڕۆژی قیامەت گەردەنت بگرم لە دیوانی خودا | لێت بسێنێ دادی ئەم بێچارە ڕووتەی سائیلە |
وا هەموو ڕۆیین و گرتیان یەک بە یەک ڕێگەی سەفەر | هاکە دەس پێکەین من و تۆیش دوا بە دوای قافلە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|