یاری کەس نابێ بە یارم حبذا یاری لەزیز
Appearance
یاری کەس نابێ بە یارم حبذا یاری لەزیز | غیبتەبەخشای حۆریانە ڕەنگ و ڕوخساری لەزیز |
دولبەری عیشوەفرۆش و میهرەبان و دڵفەریب | غەمزە و ناز و ئیشارە و چاوی بیماری لەزیز |
گوڵعوزارە قامەتی شمشادە ئەندامی بلوور | دست و پەنجەی نازک و کردار و ڕەفتاری لەزیز |
تەلعەتی دارالشفایە چاوی بیماری حەکیم | حەببی ئەمساڵیشی وەک مەعجوونەکەی پاری لەزیز |
نیوەشەو بوو، چاو لەخەو بوو، لەب بە تەرم و تارەوە | حبذا تۆران و عاجزبوون و ئازاری لەزیز |
گوڵشەنی حوسنی شیفابەخشی نەخۆشی بێ دەوا | ئەی خودا حیفزی بکەی یاری وەفاداری لەزیز |
سابیری خۆشی لەخۆت ئەمشەو حەکیمت هاتەسەر | سەر لەبەر پێی دابنێ ئەتوار و ئەفکاری لەزیز |
سابیری وەسڵ و فیراق و جەور و لوتف و خار و گوڵ | تۆ هەمووی یەکسان بزانە جەور و ئازاری لەزیز! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|