یاری من تۆ بی خودا زامی دڵم مەکولێنەوە
Appearance
یاری من، تۆ بی خودا زامی دڵم مەکولێنەوە | خۆت لە من عاجز مەکە دووبارە مەمسووتێنەوە |
ئەمکوژی ڕوو وەرئەگێڕی یاری من حاشا ئەکەی | چی لە موژگانت ئەکەی گشتی بە گۆشت و خوێنەوە |
دڵڕفێن و سەفشکێن و خوێنڕژێن، ئازا وەرە | جان و دڵ بڕفێنە، سەف بشکێنە، خوێن بڕژێنەوە |
تۆ کە ڕۆیشتی بە دەستوورێ سروشکم دێ لەدووت | باوەڕت بێ نووری چاوم جان و دڵ ئەتوێنەوە |
ئاگری بەردایە ئیقلیمی بیابانی وجوود | یاری سابیر ئایەتی يا نار كوني خوێنەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|