یاری دڵ پەیکەر
Appearance
| یاری دڵ پەیکەر، یاری دڵ پەیکەر | یاری دڵفریب، ڕیشەی دڵ پەیکەر |
| نموونەی نەخشی خودای بانی سەر | شێوەی شیرینت خوسرەو شەیداکەر |
| سیای زوڵفانت ڕێی تاری زوڵمات | دەمت لە ناویا سەرچاوەی حەیات |
| حەوت گورزی پرچت حەوت لەشکری ڕەی | بازووشکێنی سەد کاوسی کەی |
| سێوت نارنجی زوڵەیخای پەست کرد | ڕۆژی ڕووت مانگی کەنعانی مەست کرد |
| جەمالت مەجال بێ نوختە ئەکا | جەلای جەلالت دڵ پوختە ئەکا |
| ئەمەت پێ ئەڵێم بە دڵسۆزانە | تووڕەیی ئەبێ و تۆرە بەهانە |
| قینت هەڵنەستێ گوێ بگرە لە من | پابەندی من بی نەک بەندی دوشمن |
| گوڵەکەم ناوت لای عاشقان گوڵە | ناوی لای بەندەت وەک بەندی دڵە |
| گوڵ کەوتە دەستی خراپ و چاکێ | بۆنی نامێنێ ئیتر ئەژاکێ |
| گوڵ بۆ کەسێکە قەدری بزانێ | بیدا لەسەر وەک چقەی سوڵتانێ |
| هەندێ سەرسەری دوای جوان ئەکەوێ | گوڵی بۆ بۆنی سەعاتێک ئەوێ |
| دوای ئەوە کەوتە دەستی و بۆنی کرد | هەڵیەپچرکێنێ وەک شێت دەستوبرد |
| بەنای ناڕەوا ناوی ئەزڕێ | پەردەی عیسمەت و جوانی ئەدڕێ |
| تۆ خۆت مەدە دەست هەرزەی هەرزەکار | دوور بێ نەبیتە پەندی ڕۆزگار |
| دۆستی یەکێک بە، دانا و سڕپۆش بێ | هەرچی ببینێ مات و خامۆش بێ |
| تۆماری شوخیت نەخوێنێتەوە | وەک بەندەت تا سەر بمێنێتەوە |
| ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر عەشقی زیاد بێ | هەمیشە مەیلی ئێوەی لە یاد بێ |
| یەک بەدەن، یەک ڕۆح، یەک نەفەس، یەک دۆست | ببنە بادامی دوو مەغز و یەک پۆست |
| تەنها مەجنوونێک لێوەی لۆنگ بەشان | نەک لووتوپووتی ناڕەوای شاهان |
| خۆ ئەگەر سالی ژوور سێ بست کەوێ | چاوباشقاڵ نابێ تەنها تۆی ئەوێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|