یاری خۆم لێ زیزە بۆیە حەز لە مەرگی نەو دەکەم
Appearance
| یاری خۆم لێ زیزە بۆیە حەز لە مەرگی نەو دەکەم | شەو کە بێهۆشم لەتاوی وا مەزانە خەو دەکەم |
| بۆ شکاری مورغی وەحشی نەک هەڵۆ وو شاهینم | عەشقی چاوی بازی خۆمم بۆیە ڕاوی کەو دەکەم |
| رۆژ بەیادی ڕووی هەتا هێوارە هەر هاوارمە | شەو بە فیکری زولفی تا سبحەینێ سوحبەت لەو دەکەم |
| لەو دڵارامە بپرسن وا دڵ ئارامی نەما | جارێکی چارێکی دەردم کا دەخالەت بەو دەکەم |
| گوێم لە ساز و عوود و نەی، چاوم لە ساقی و بادەیە | خادیمی پیری موغانم بۆیە وا پەیڕەو دەکەم |
| سەرف و سوودی نەقدی دڵ لەو عالەمە بێمایەیە | تا بەکەی بێفایدە سەرفی گەنجی کەیخوسرەو دەکەم |
| سافییا کافیمە بۆ دونیا و قیامەت یاری خۆم | چم لە باسی عالەمە؟ هەر زیکری ناوی ئەو دەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|