یاران هاوارە دز ئەمفرۆشێ
Appearance
| یاران هاوارە دز ئەمفرۆشێ | خۆم ئەڵێم نێرم ئەو هەر ئەمدۆشێ |
| کەوتووینە دەورێ دزیی هێند باوە | کەسێ پێی بڵێی ڕاستە، نەماوە |
| مێوێکم هەیە ترێی پاییزە | کە خۆم ناشتوومە و لە لام ئازیزە |
| هەرچی ئاوبەرە سەری تێ دەکا | بە بەرسیلەیی کۆشی پڕ دەکا |
| وا وتمان ئاوبەر بێزووی پێ دەکا | پیاوی ماڵی بۆچ پەلەی لێ دەکا؟ |
| هەرچی دێتە لام فێری دزییە | تا سەر باوەڕی مانەوەی نییە |
| ئەڵێ: نامێنم ئەو بێ بە ترێ | دوای من ئەوی دێت گوردی لێ ئەگرێ |
| بەو خەیاڵەوە ناترسێ لە خوا | ناوەستێ حەڵوای بەرسیلە بخوا |
| دەورێکە ئەمڕۆ هەرچی کەوتە کار | دەستە و دائیرەی ئەخاتە بازاڕ |
| لەگەڵ ئەو گۆڕا گشتیان بە جارێ | وەک هەرمێی کرمێ ئەکەونە خوارێ |
| هیوای وەزیفە لای کەس نەماوە | بۆیە پێشدەستی ئەمەندە باوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 829
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|