یار
Appearance
دڵم زنجیر ئەکەم ئەمما لە یاری دڵڕوبا چی بکەم | ڕەگم وشکە وەکوو پووشە لە قووەی کارەبا چی بکەم |
کە من پێم پڕ لە خاری میحنەتە هەرتاکوو بەر ئەژنۆم | قەدەم ئەنداز ئەکەم بۆ لات لەگەڵ کەوشی وەسا چی بکەم |
لە ڕۆژ بێزارم و مەحرەم بە من هەر تاریکی شەو بوو | کە سێبەر هەر ڕەقیبم بێ، لە ڕۆژی ئاشکرا چی بکەم |
زەمانە هەر سەعاتێ سەد لیباسی زەحمەتی پۆشام | کە بەرگی ماتەمی خۆشی بێ، لە بەرگی کەوا چی بکەم |
سواری ڕەوڕەوەی مەرگم ئەچم بۆ بەزمگاهی گۆڕ | ئوڵاخی عاریەم ناوێ لە مەیدانی فەنا چی بکەم |
دەمێ کوژراوی ئەبرۆتم، دەمێ کوژراوی ئەگریجەت | ئەبێ تاوێ خەمێکم بێ لە یاری بێ وەفا چی بکەم |
بە ئاوی تیری ئەبرۆت شۆریا جەور و گوناحانم | لەڕێوە جەننەتە جێگەم لە دیوانی جەزا چی بکم |
خەیاڵم بوو لەسەر ئەمری مەلا تەرکی مەعاسی کەم | ئەبینم خۆی ڕیا بازە، لە تاعاتی ڕیا چی بکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|