یادی یەکی ئایار
Appearance
ئەی چینی چەکوش بەدەستان، ئێوە هێزێکی نەمرن | ئێوەن لە ناو میللەتانا بڵێسە و گڕی ئاگرن |
بۆ پێشخستن و یەکخستن و سەربەستیی گەل و نیشتمان | ئێوەن بنچینەی ئەو بیرە، کەواتە هەموو یەک گرن |
*** | |
ئێوەن کەوا هەر پێشڕەوی هەموو چینەکانی گەلن | بەرەی دژی سامانداری و جەنگپەرستانی چەپەڵن |
خەبات ئەکەن بەبێ وچان بۆ ئازادی و بۆ ڕزگاری | تێئەکۆشن ڕاناوەستن لەسەر پێ و ئامڕازی هەلن |
*** | |
ئەمڕۆش کە یەکی ئایارە، جەژنی گشت کرێکارانە | یادی ساڵی -هەشتا و شەش - و مەرگی گشت زۆردارانە |
یادی تێکۆشانی سەخت و نەبەزین و کۆڵنەدانە | یادی داوای ماف کردن و دژی سەرمایەدارانە |
*** | |
یادی مەرگی هاوڕێ «جۆرج و ئۆگست و ئۆدلسف فیشەرە» | یادی هاوڕێ یاسننز و ڕۆژی زوڵم و دەردیسەرە |
یادی خەباتە لە دژی ئەو سەرمایەدارە گەورە | کە تا ئیستاش بۆ گیرفانی مێمڵی ئاژاوە و شەڕە |
*** | |
ئەمڕۆ جەژنی ڕاستیتانە کە بە هێزی بازووی خۆتان | ئیسپاتتان کرد خاوەن مافن تێئەکۆشن بەبێ کۆڵدان |
دەرتانخست بۆ هەموو دونیا پێشڕەوی گشت چینەکانن | لەناو هەموو چینەکان و هەموو گەلانی ڕووی جیهان |
*** | |
کرێکارانی نەبەزی کوردستانی قەت کۆڵنەدەر | لەگەڵ چینی زەحمەتکێش و جووتیارانی کوردا تا سەر |
ئەمساڵیش وەک هەموو ساڵێک ئەم جەژنە یاد ئەکەینەوە | هەرگیز دوژمنی بەرامبەر سەرمایەدارێتی و خوای شەڕ |
1959/05/02
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|