یادی ڕابووردوو چەندە دڵگیرە
Appearance
| یادی ڕابووردوو چەندە دڵگیرە | غەم و شادییشی وەک یەک لە بیرە |
| لە زیندانا بووم کە بمخنکێنن | ئەیانویست گیانم لە لەش دەربێنن |
| ئێستا جاربەجار دێتەوە بیرم | بە یادێکی خۆش هەڵی ئەبژێرم |
| چەند جاریش کەوا لە سەرای شادا | سمێڵم بادا بە دڵی شادا |
| ئێستا هەردووکیان وەک یەک دێنە یاد | ئەمەتە حاڵی دنیای بێ بنیاد |
| هەرچی ئەبینی وا لە پێش چاوە | کە گووم بوو، خەوە، خەیاڵی خاوە |
| ئەگەر ئەنجامی ئەمە بزانی | خوت هیلاک ناکەی بۆ دنیای فانی |
| کە خۆشی و تاڵی هەروا نەمێنێ | ئیتر چیت داوە لە ئەمڕۆ و دوێنێ؟ |
| لە تەنگانەدا هیوای خۆشیت بێ | با بەوە لە خەم فەرامۆشیت بێ |
| خۆ ئەگەر بێت و قەناعەتکار بی | ڕەزا بە قەزای پەروەردگار بی |
| لە مەلیک خۆشتر رادەبوێری | دنیا هی تۆیە کە بەرچاو تێری |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 958
1949/03/17
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|