Jump to content

یادی مەولەوی

From Wikisource
یادی مەولەوی (1950)
by پیرەمێرد
306113یادی مەولەوی1950پیرەمێرد
مەولەویم دیبوو ئەوسا کە مابوو لە تافی پیریی ئێستای منا بوو
ئەم چەند شیعرانەی بۆ بەجێ هێشتووم ئەیکەم بە تاسەی عومری ڕابوردووم
وا وادەی گۆپکەی سپی پیرییە گۆپکەی گوڵ دڵگیر ئەم دڵگیرییە
شکۆفەی باغچەی پیری سپییە سەراسەر سەر و سینەم سپییە
بای موویەک تای مووی سپیمی بە با دا ڕەشەبای پیری جوانی بە با دا
ئاخر بەهاری نەوجوانیمە ئەوەڵ پاییزی زیندەگانیمە
هەناسەم وەک بای گەڵاڕێزانە تەم و دووی دەروون گەڵاڕێزانە
پەیدا بوو زویری و زاری و دڵگیری پەی دەرپەی غەم و پەژارەی پیری
خەدەنگی باڵام وەک کەمان خەم بوو ڕوو لە نیشانەی ئەو دنیایەم بوو
ساقی! وا پیری لێم بوو بە زنجیر دەستم داوێنت تەنها تۆی دەستگیر!
زوو کە بە لەنجەی بێ درەنگەوە بە ئاڵ و واڵای باڵای شەنگەوە
بە جامی جەمی جەمسەری سەرجەم ڕەگی ئەندامم تێک بەستە بە هەم
وام گورج کەرەوە بە مەستی جوانی تازە کاتەوە ئەم پیرەی فانی
پێم بدە تا پێم هێزی پێ پەی کا بێوچان پلەی ڕێی مەحشەر تەی کا
ئاخ ڕەشۆڵ! سا تۆش بە قەتارەوە تا دەمرم خۆتم لێ مەشارەوە

1943/06/10


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).