یادی «مەحموود پاشای جاف»
Appearance
| وادەی خێڵە و خوار ئێلی جافانەن | دەمی گەرمەسیر دەشتی شیروانەن |
| لە براکانم کەسیان نییەن یار | وەک جاران سوار بن بۆ ڕاو و شکار |
| هانا، برایان شوێن نادیارم ڕۆ | سێ پڵنگ هەیبەت شێر شکارم ڕۆ |
| سێ شاهین، سێ باز شیروانی ماوا | فەلەک لە زۆریان کەوتبووە داوا |
| ئای سلێمان بەگ عەداڵەت پیشە | لە دێوی کێوی قاف بێ ئەندیشە |
| ئەو شۆڕەسوارە زینەتی زینە | ئەو حاتەم هیممەت سەرحەدنشینە |
| چابوک سواری بە ناو و داو بوو | لە شیروانەدا هات هاتی ڕاو بوو |
| ئێستا نادیار سەر ڕووی بیساتە | لە دوای ئەو عەشرەت ڕووی لە نەهاتە |
| هێجگار فەتاح بەگ ئەو ڕۆستەم ڕەنگە | ئەو پیلەتەنەی شێوە نەهەنگە |
| ئەو شاباز هیممەت ئەو هەڵۆ قینە | ئەو شان و باهو ئەو سەهمگینە |
| سەرتاپا بڵند وێنەی فەرامورز | ئەهاتە لەرزە لە نەعرەی ئەلبورز |
| ئەوی تیا نییە دەشتی شیروانە | بۆیە لە لای من چۆڵ و وێرانە |
| ئاخ بۆ قادربەگ دۆستی مەولەوی | گەردنکەچی بوون شێری سەر زەوی |
| هەر ئەو زانیویە شینی بۆ بکا | هەر بەیتێک جامێک فرمێسک لە تەکا |
| خانمان خەریک شین و هاوارە | داخی فەتاح بەگ لەسەر گشت بارە |
| ئاخ لاڵ بم لە کوێن شۆڕە سوارانیان | بێدەنگ و ئاهەنگ گەلی یارانیان |
| بەو خوایە فەلەک گەر برای ئەمرد | بە ناڵە دنیای هەراسان ئەکرد |
| دەستی نەئەچوو بە مەرگی جوانمان | وێران نەدەبوو جێی خان و مانمان |
| خۆی کەسی نییە و جەرگی بێ ئێشە | مەرگی مەردانی کردووە بە پیشە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|