Jump to content

گەڕۆکت بۆ نییە؟

From Wikisource
گەڕۆکت بۆ نییە؟ (1962)
by ئەسیری
307920گەڕۆکت بۆ نییە؟1962ئەسیری
گەڕۆکت بۆ نییە؟ کانی خەڵووز و ئاسن لەژێر پێتە دەسی بۆ تێوەنادەی؟ ڕۆڵە ئەم کانە لە بۆ کێتە؟
فڕۆکەت بۆ نییە لام وایە ئومێدت نییە بتبێ ئەوا ئاوریشم و لۆکە، ئەوا نەوت، ئاسنە، وێتە
لەسەر ڕووبار و شیو و ڕۆخی هەڵدێرت نییە پردێ ئەوا قسڵ و گەچ و دارە، ئەوا بەردە لەسەر ڕێتە
نییە جێگەی هەتیوانت، نییە جێگەی شەل و کەفتەت بەملیۆن خەرج ئەبێ ماڵت لە خێر و بێری بێ جێتە
قوتابخانانی ساوانت دەبیرستانی لاوانت ئەوەی هاوردە بەر، کۆڵە، وەیا بێ دینە، یا شێتە
کەلاوە هەڵدڕی دایم، بەئومێدی خەزینە و زێڕ وڵاتت زێڕە نازانی، لەگەڵ خۆڵایە ئامێتە
کوڕە چاوت کەوە بۆ کاری خۆت، هەر چی بکەی چاکە ئەوەی وا پاشتی خستووە، برا سستیتە، شەرمیتە
دراو و ئامەدت کانە لە شاخ و دەشت و شیوانە ئومێدت مێگەل و باغە، خرید و کێڵگەیی دێتە
وتەی چاک ناگرێ کەڵکی ئەسیری بەس مەڵێ حەرفێ وەهای کەر کردوون دوژمن، زیاتر کەی دەڵێن شێتە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).