گەل و نیشتمان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گەل و نیشتمان  (1962) 
by ئەسیری
دەور و پشتی خانوو و، جێگەی هەوارم گوڵشەنە ئاوی جۆگە و گۆل و ڕووبارم شرینە و ڕەوشەنە
گیای بەهاری مێرگی دامێنی چیا وو کێوی من نەرگس و لالە و ترنجۆک و بنەوشە و ڕەیحەنە
لێوی جۆگەی خوڕەم و ساق و سیمینی دڵبەرم ژاڵە وو نەسرین و سونبول، یاسەمین و سەوسەنە
هێندە پێکەوتە گیا و پووشی چیای کوردستان کاوڕ و بزنم وەکو گامێش و گایی سێ بەنە
سەیری هەرچی شیو و شاخی هەردە وو دەشتم بکەی باغ و بێستان و ڕەزە، شاراو و کێڵگە و خەرمەنە
دەنگی خوڕەی ئاوی ژێر دارم بەسەر بەرد و پەلا خۆشترە سەدجا لە دەنگی عوود و ساز و دەندەنە
ئەو بەری بەڕووەی لە کوردستانی من پەیدا دەبێ چاتر و شیرینترە سەدجا لە پستە و کەستەنە
چاوەکەم ئەو جاجکەی وا تیرەمنتی پێ دەڵێن ئامەدی کوردوستان، خۆشەی جەوی دارەبەنە
گەر تۆ بنواڕی لە کوردستان سەراسەر سێ بەشە باغ و دارستان و کیڵگە، ژێر ئەمانەش مەعدەنە
هەر زەمینێکم بدینی بێ درەخت و بێ گیا کانی زێڕ و زیوە، پێویستت هەیە لێی هەڵکەنە
من چ پێویستم نییە تۆو چەندن و هەوڵی مەزید داری کێوانم، بەڕوو و بادام و گوێز و قەزوەنە
شانەیی هەنگوینی شاخی، گۆشتی کێوی لێ مەعاف خۆم چلۆن قوربان نەکەم بۆ ئەم حەشار و مەسکەنە
سەنگەر و چاڵی زەوی، شوورە و قەڵاتم بۆ چییە من کە دارستان و بێشە و شیو و شاخم مەئمەنە
پشتکۆهـ و ئەڵوەن و شاهۆ و ئەرارات و نەوا هیچە لای شاخانی من قرپات و ئەلپ و پیرەنە
کەپری تاوستانەیی کوردی لە لێو باغ و چەما خۆشترە سەد جا لە قەسر و باغی قیوامولسەڵتەنە
زانیار و گورج و ئازایە بڕی پیاوی گەلم مەردی مەیدانە بڕێکی لێخوڕ و خەنجەر زەنە
لاوی کوردی من نەوەی میدیا وو کەی ئەخساری ئەتوو خاوەنی سامان و تەخت و زۆر و تاج و عەنعەنە
دەشت و شاخی گۆی زەوی باپیرەکانت گرتبووی بستە جێگایێ نییە پایان نەنابێ لەو حەنە
بۆیە ئێستاکەش ئەوانەی پشتی خۆیان زانیبێ زۆر بڵندە بیریان، بێ باک و شۆخ و گەورەنە
ئارەزووی زانینی چشت و کارگەری گەر فێر ئەبی مەرکەزی فێربوونی علمت رۆڵە ئەمڕۆ لەندەنە
چاخی پێغەمبەر لە زانین، چین بوو ئوستادی جیهان لۆندەرە ئەمڕۆکە شاری سەنعەت و عیلم و فەنە
عیلم و عیرفان و بڵندی، کەوتە هەرچی جێگەیێ ڕوو لەوێکە زوو بەزوو فێری بە هەروەک مەنگەنە
تووشی هەرچی زانیاری کورد ببی لێی تێبگەی حیکمەت و زانینی وەک ئەبوکەوسیی دێوەژەنە
توخمی ئاری، واریسی نووحی نەبی، کرمانجی من مەهجەری کرمانە ئەو جێیەش هەوارگەی جەرمەنە
ئەی ئەسیری ڕۆژ و شەو مەدحی گەل و خاکت بکەی هەر بەجێ نایێ دەسا ئەمجارە لێدە کەم چەنە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse