گەشتێک لە بەهەشتا
Appearance
لە گەلاوێژی ژمارە ٩-١٠ ساڵی «٩» ئەیلوول-تشرینی یەکەمی ١٩٤٨-٦ دانەری نووسەری گەورەی تورک «جەلال نووری بەگ» وەرگیراوە.
| لە سەدەی نۆزدە لە دایک بووم | تا سەدەی بیستەم ژیاوم دەرچووم |
| نامیانە ناو گۆڕ کاتێ کە مردم | زۆر بە ئاسانی تەسلیمیان کردم |
| منیش چاوەڕوان زنجیری مل بووم | چاوەڕێی دووپشک، ماری زل زل بووم |
| هەتا چوار سەعات هیچم لێ نەهات | بۆ خۆم ڕاکشام زۆر بە کش و مات |
| گوێم گرت ورەور هاتە سەرینم | لەترسا لەرزا دڵەی بێتینم |
| چاوم هەڵێنا ئەوا دوو مەئموور | بۆ من ئەگەڕێن خەیلێ بە زەروور |
| هاتە ژوور سەرم کە زانیان پێم | چاک ئەیانزانی کێم و کوڕی کێم |
| وتیان: هەتاکوو لە ڕووی زەمین بووی | ڕاستمان پێ بڵێ لەسەر کام دین بووی |
| ئێمە مەئموورین لەلای خواوە | جوابمان نەدەیتۆ ناچینە دواوە |
| بە لیس ئەتکوژین شەلەمات ئەکەین | لەناو دۆزەخا گرفتارت ئەکەین |
| ئەگەر وەراممان بدەیتۆ بە دڵ | ئەتبەین بۆ بەهەشت بۆ ناو باخچەی گوڵ |
| وتم فریشتە قەزات لە گیانم | بێ قەدری نەبێ ناوتان نازانم |
| وتی من ناوم کاک ئەرنەمووکە | هاوەڵەکەیشم شێخ مەرنامووکە |
| خوا ناردووینی پرسیارت لێ کەین | وەرام نەدەیتۆ بۆ دۆزەخت ئەبەین |
| وتم بۆ خوا ئاگادار نییە | ئیشم چلۆنە و کردەوەم چییە؟ |
| تۆ عەرزی نەکەیت نازانێ من چیم؟ | ئاخۆ بەهەشتیم یا جەهەنەمیم؟؟ |
| باوەڕ بفەرموو کاکە ئەرنەمووک | تەبع و ئەسابع یا حوسنی سلوک |
| یا ڕەسم و هەویە یا دەفتەر خدمە | بەبێ زیاد و کەم گشتیم لا جەمە |
| موتەخەللیف نیم لە نوێژ و ڕۆژوو | وازم لێ بێنە دەرچۆ زوو بە زوو |
| کاکە ئەرنەمووک کە لێم هاتە پێش | سەرێکی سووڕدا بە چەشنی دەروێش |
| وتی من چیمە لە نوێژ و ڕۆژووت؟ | لەسەر سەرفیترە ئەبەم ئابڕووت |
| فێڵ و فەرەجت بنێ بەولاوە | پارەی ماڵانەی مەلات نەداوە |
| ئێستە مەحکەمە وا حوکمت ئەدا | تەسلیم بە سجنی دۆزەخت ئەکا |
| سوێندم بۆ خواردن بە شێخی پڕنوور | یەعنی سەی سادق شێخی شارەزوور |
| لەو ڕۆژەوە خوا منی کردووە | ماڵانەی مەلام قەت نەخواردووە |
| شاهدی ڕاستیم موختاری دێیە | بۆ هەموو ئیشێ ئەو ئاگای لێیە |
| وتیان کەوایە با تەئجیل بکرێ | هەتا جەنابی مام کوێخا ئەمرێ |
| ئەگەر درۆی کرد چاک ئەیبوغزێنین | بە لیسی بارخۆش ڕۆحی دەردێنین |
| تەئجیلیان کردم ڕۆیشتن لەلام | بەجێیان هێشتم ئاخر سەرەنجام |
| بە چنگ و ناخون بەسەد دەردیسەر | گۆڕم هەڵدری و لە گۆڕ هاتمە دەر |
| ڕوانیم خەلایق ڕیز ڕیز و قەتار | ڕێک ڕاوەستاون هەزاران هەزار |
| پرسیم لە پیاوێ ڕێی بەهەشت کامە؟؟ | نیشانم بدە زۆرم مەرامە |
| پردی سیڕاتیش هێشتا نەمدیوە | ڕاستم پێ بێژە لەسەر کام شیوە؟؟ |
| پێی وتم لێرە بە سێ چوار فەرسەخ | بڕۆی ئەگەیتە قەراغی دۆزەخ |
| بەسەر دۆزەخا پردێ کێشرواە | ئەڵێی گوێزانی تازە ساوراوە |
| لە موو باریکتر لە ئەڵماس تیژتر | ژێری پردەکە هەر گڕە و ئاگرڕۆیم |
| کە ڕوانیم پرد ڕاکشاوە | دوو شورتەی دۆزەخ لەوێ وەستاوە |
| وتیان ها کابرا خەیاڵت چییە | بگەڕێ دواوە هیچ ڕێگە نییە |
| وتم باش چاوەش ئەچم بۆ بەهەشت | بۆ دیدەن خزم و بۆ سەیران و گەشت |
| وتی جەوازی عبوورت پێیە؟ | بێنە بزانم کە ئیمزای کێیە؟ |
| وتم کاکەگیان جەوازم نییە | کەس پێی نەداوم دەسەڵات چییە |
| وتی قوڕبەسەر لەلای مەرنەمووک | بۆ وەرت نەگرت بە ئاسان و سووک؟ |
| هەرکەس جەوازی ئەوی پێ نەبێ | خاترجەم نابێ بۆ هیچ کوێ بچێ |
| نیوەی کفنەکەم دا بەشورتەکان | ڕێم بۆ چۆڵ کرا بە سووک و ئاسان |
| تێپەڕیم دەرچووم ڕۆیشتمە ئەوبەر | ڕوانیم بەهەشتە و باخاتە یەکسەر |
| لە دەرگای بەهەشت حەرەس وەستابوو | هەروەک حەرەسی قاپی دنیا بوو |
| وتی ئۆغر بێ، وتم ئەچمە ژوور | وتی کوا پێتە جەوازی عبوور؟ |
| وتم ماڵ مودیر بەهەشت برامە | مەعاون بەلەدیش پشت و پەنامە |
| ڕێگەم بدەرێ با بچمە لایان | بحەوێمەوە لە سا و پەنایان |
| هەرچی پاڕامۆ گوێی نەدا بە فیل | باقی کفنەکەم دایە بە بەرتیل |
| بە لنگی ڕووتی کە چوومە ژوورۆ | ڕایان کرد بۆ لام هەموو لە دوورۆ |
| ڕوانیم ئیتریبات عەمامە بەسەر | باخەڵ فشوفۆڵ گشت جبە لەبەر |
| وتیان ئەم کابرا شێتە بووە بە پەن | بیبەن تەسلیمی ناو شێتخانەی کەن |
| بە هەرجۆرێ بوو وازیان لێ هێنام | کەوتمە فکری خۆم ئاخر سەرەنجام |
| ڕوانیم برسیمە و نانیشم نییە | کەسیش ناناسم جا چارەم چییە؟ |
| چووم بۆ لای چێشتکەر ڕاشین وەربگرم | نەوا لەبرسا بە بێکەس بمرم |
| وتی تۆ ناوت هیچ نەنووسراوە | بەشە خواردنت بۆ دانەنراوە |
| لە خواوەڕاسان کەوتەوە بیرم | نوێژ و ڕۆژووەکەی نەنکەکەی پیرم |
| زانیم لە بەهەشت کە ئیش بەدەستە | یا پایەی بەرزە یا تۆزێ پەستە |
| لەجێی ئەو هەموو نوێژ و ڕۆژووە | ئێستا ناوبانگی تەواو دەرچووە |
| گەڕام دۆزیمۆ حاڵم تێگەیان | بوو بە خەمخۆرم زۆر شیرین و جوان |
| کارتێکی دامێ بۆ لای نفووس نووس | لە باتی چێشت و نووسینی نفووس |
| کە زانی ڕەنگزەرد، تەواوی برسیم | دەفتەری هێنا و ناوەکەی نووسیم |
| تەزکەرەی دامێ و گەڕامە دواوە | دەروازەی شادیم باش لێ کراوە |
| ئەمجا بە بێترس چوومە چێشتخانە | تەشتێکم وەرگرت لەو چێشتە جوانە |
| هۆدە و حەسیر و پڕ شەربەیەک ئاو | چەن مۆمی تازەی هیچ دانەگیرساو |
| تەسلیمیان کردم بێ کەسر و نوقسان | بووم بە بەهەشتی وەک باقی یاران |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|