گەزۆ هاوین ئەبارێ
Appearance
| ئەلەم ژوورە (گەزۆ) هاوین ئەبارێ | ئەلەم خوارە بەشەو (قەتران) ئەبارێ |
| لە بەرزایی و چیایی خاکی کوردان | سەراسەر کانییە و ئاوە بەجارێ |
| لە نزمایی و نشێوی خاکی تاتان | دەسووتێی و دەخنکێی بچیە لاڕێ |
| لە هەردە و دەشت و شاخ و شیوی ئێمە | هەموو فەسڵێ دەبینی نەوبەهارێ |
| لە دەشتی وشک و گەرمی بێ درەختیان | نییە باغێ، نەبێستانێ، نەدارێ |
| سەراسەر موڵکی کوردستانە ئاوا | لە بەینی چەند دێیێکی کۆنە شارێ |
| هەبێ لەو خوارە شار و باغ و بێستان | بەبەرماوە و دەساوی کورد ئەپاڕێ |
| نییە بستێ زەوی لەو ژوورە بێ کەڵک | زەوی لەم خوارە زیخە و، خۆڵ ئەبارێ |
| شنەی بایی بەیانی سەرکەلی ژوور | کزەی مردوو ئەکا زیندوو بەجارێ |
| گڕەی سامی کوشندەی گەرمی لای خوار | لە جێدا دەس بەجێ گیانی ئەتارێ |
| کەچی لات و هەژارن، خەڵکی لای ژوور | هەموویان دەوڵەمەندن خەڵکی خوارێ |
| هەموو کۆمەڵ ئەکەن، هۆگر ئەبن (تات) | هەچی کوردە لەیەک لالووت و لاڕێ |
| ئەوان خۆیان دیاری کرد لە عالەم | گەلی کوردیش لە دووی عالەم ئەکاڕێ |
| سەرم ماسیوە لەم کارە برا گەل | ئەدیبێکم دەوێ، هۆشەنگێ، یارێ |
| جوابێکم بدا چیبێ ئەسەل وا | ئەمان وان و، ئەوان وا تێنواڕێ |
| ئەسیری تێک چووە لەم کارە هۆشی | نەما بیری بدا داکو قەرارێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|