گەر مەتڵەعە بۆ ماهی موقەننەع، چەهی نەخشەب

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گەر مەتڵەعە بۆ ماهی موقەننەع، چەهی نەخشەب  (1936) 
by ئەدەب
گەر مەتڵەعە بۆ ماهی موقەننەع، چەهی نەخشەب ماهی مە، تلووعی لە چەهی غەبغەبە هەر شەب
گوڵزاری جەمالە، موتەشەکیل بە دوو سونبول یا بەدری درەخشندە، لە مابەینی دوو عەقرەب
ئەی سەروو چەمانی قەمەریی، نووری قەمەر ڕوو ئەی خونچە دەهانی شەکەری نوتق، شەکەر لەب
تاکەی بەجەفا؛ ئێمە خەتابار و گونەهکار تاکەی بە ستەم، ئێمە گرفتار و موعەززەب؟
گەر نوتقە؛ هەتاکەی دەگەڵ ئەغیارە خیتابت گەر قەهرە، هەتاکەی منی بێچارە موخاتەب
سەد حەیفێ کە بۆ دەردی دڵی مە، دەمی وەسڵت شەو کورتە و فرسەت کەم و توولانییە مەتڵەب
گەر بادە، فەرحبەخشە، بەیادی لەبی تۆیە نەشئەی چییە، بێ شەهدی لەبت: جامی لەبالەب!
گەر لۆمەیە، گەر مەنعە، ئەگەر کفرە، گەر ئیسلام گەر تابعی قانوونە؛ ئەگەر خارجی مەزهەب
تا جان لە بەدەندایە، ئەدەب تۆ دەپەرستێ زونناری ملم: زوڵفی خەمت؛ قیبلەمە: غەبغەب

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse