گەر غوڕەیی شەووالە، وە گەر ماهی سیامە
Appearance
گەر غوڕەیی شەووالە، وە گەر ماهی سیامە | هەنگامی نیشات و تەرەبی عارف و عامە |
ئەو زوهدی بەئیجباری؛ کە عادەت بوو لەمەوپێش | مەنسووخە ئەوێستاکە، هەموو گەردشی جامە |
واعیز؛ کە دوێنێ بەڕیا مونکیری مەی بوو | ئەوڕۆکە بەسەرخۆشیی دەڵێ: تۆبە حەرامە |
خەرقێکی کە دوێنێکە، بەزاهید بوو لە میحراب | ئەوڕۆکە لە مەیخانە، لە ڕەهنی مەیی، وامە |
ئەو یاری دڵازارە، بەدڵ لێمە بڕا بوو | ئەم ساتە، وەکو تالعی سەعدم بەمەرامە |
ساقی! وەرە دەی تێکە، سوراحی بدە ساغەر | کەم هەڵدەکەوێ عیشرەتی وا، فورسەتە، نامە |
دەربەستە لە ئەغیار و مەیی و جام و لەبی یار | بێ مووی دەماغێ، لەسەفی ئەهلی عەمامە |
ساغەر بەکەف و بەخت قەرین، یار بەرابەر | چەشمی بەدی لێ دوور بێ، چە عەیشێکی تەمامە |
ئەلحەق ئەدەب ئەوڕۆکە، بەئیقباڵ و سەعادەت | یەکبارە هەموو گەردشی چەرخم بەمەرامە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|