گەر دەپرسی سەبەب و حیکمەتی ئەم بێ خەوییە
Appearance
| گەر دەپرسی سەبەب و حیکمەتی ئەم بێ خەوییە | سەفەر و سوننەتی ئەم ماهڕووە شەوڕەوییە |
| حەزئەکەی تێبگەیەی لەززەتی شەوبێداری | لە هەموو لەززەتی دونیا کە جیا بێ ئەوییە |
| لە شەڕ و فیتنەیی نەفست مەبە ئەمین وەکوو مار | لە ملی هەرکەسێ ئاڵا سەری خوار و نەوییە |
| تۆ کە ئینسانی تەوەللا بە لە خووی حەیوانی | وا نەبی تابیعی شەیتانی لە سەر ئەم زەوییە |
| لە سەرا زەوقی گوناهـ و لە دڵا حوببی فەساد | ئەمە بۆ زوعفی دیانەت چ دەلیلێ قەوییە |
| فلسی خێڕی بە دووسەت میننەت ئەبەخشێ هێشتا | بە ئومێدە لە خودا یەک بە دە ئەو مل قەوییە |
| هونەرت ناوەتە سەر دەستەوە عەیبت ژێر پا | دەگەڵت شەڕ دەفرۆشێ ئەڵێی خەستەوییە |
| عەمەلی چاکەیی تۆ سێوە بە کێو ئەیژمێری | جەبەلی عەیب و گوناهت تەبەقی بەدرەوییە |
| کوڕی سۆفی دەگەڵی ماڵی خەلیفەی دەفرۆشت | قەسەمی خوارد و بە ئەستێرە وتی خەستەوییە |
| ڕاستی کەس هونەر و عەیبی تەماشا ناکا | ئەمە بووجەهلە وەیا شێخ حەسەنی بەسرەوییە |
| سابیری ڕاست ئەوەتا عەیبی عەوام داپۆشێ | عەرەب و ڕوومییە یا کورد و عەجەم پەهلەوییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|