گەر خەواریق بێ مەزەی حەلوا لە بڕوێشا هەیە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گەر خەواریق بێ مەزەی حەلوا لە بڕوێشا هەیە  (1934) 
by ناری
گەر خەواریق بێ، مەزەی حەلوا لە بڕوێشا هەیە ڕەونەق و بۆنی خودادۆزی لە دەروێشا هەیە
گەر بە سۆزی سەفوەتی دڵ یادی مەولا بێتە پێش بێ شک و شوبهە کە تەئسیری لە هووکێشا هەیە
فەرقی نێر و مێ لە لای ئەهلی نەزەر موشکیل نییە بێ نەزەر جەهلی لە تەشخیسی پەس و پێشا هەیە
واقیعەن ڕەسمی ڕیازەت شەرتە بۆ ئەهلی تەریق بۆ یەکێ قسمەت لە شانەی شەهدی بێ مێشا هەیە
گەر نفووسی ئەولیا بێت و مەدەدکاری بکا حەملی ئەو بارە لە قووەی قاتری ڕێشا هەیە
گەر بە تەعلیل و تەعەللول نەفسی سەرکێش بێ موتیع تەرکی بەدخۆیی لە کەللەی ئەسپی سەرکێشا هەیە
خاک و دوڕ یەکسانە لای ئەربابی عیشقی مەعریفەت گەوهەری شاهی لە ڕەشکە و باری کاکێشا هەیە
هیممەتی مەولا ببێ، کیسەڵ بە تەییارە ئەگا گەر نەزەر بێ سورعەتی نەژدی لە گامێشا هەیە
گەر فنا في اللّه لە بۆ شەخسێ لە عەشقا دەس بدا نەغمەیی بولبول لە باڵی زەرگەتە و مێشا هەیە
نیعمەت و جاهی جەلالی پیری سابیق بێتە پێش سوورەتی تێری لە ڕوودەی خەڵوەت ئەندێشا هەیە
موختەسەر ئەسبابی فیسق و نەقسی قانوونی سەلاح ڕێی لە قانوونی سەحیح و مەزهەب و کێشا هەیە
دڵ کە مەشغووڵی خودا بێ ئێش و نێشی مەخفییە لەو مەقامە حاڵ ئەگەر بێ، قەلبی بێ ئێشا هەیە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.