گەر خودا بیدا بە چاکی دەوڵەتی شاهانە ژن

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گەر خودا بیدا بە چاکی دەوڵەتی شاهانە ژن  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
گەر خودا بیدا بە چاکی دەوڵەتی شاهانە ژن نیعمەتێکە وەک بەهەشت و هاودەمی پیاوانە ژن
بۆ دڵێکی بێ خەم و شەخسێکی بێ دەرد و ئەلەم گەوهەرێکی شەوچراغی ژوور و بەرهەیوانە ژن
گەر کەموکووڕیت لە ماڵیشا هەبێ باکت نەبێ بۆ کەموکووڕی ترازووی کۆمەڵی خێزانە ژن
ژن لەلای پیاوی نەزان و سەرسەری نرخی نییە بۆ ژیانی کۆمەڵی باشتر لە میر و خانە ژن
بۆ سوپاسی باسی چاکی چی بەیان کەم هەر کەمە جووت و ئاش و نان و بەرگ و باخچە و بێستانە ژن
باعیسی ئارامی قەلب و مەرهەمی دەرد و برین بۆ هەموو دەردێ دەوابەخشێکە وەک لوقمانە ژن
دەوڵەتێکی پڕ لە شەوق و زەوقە دایم بۆ بەشەر نیعمەتێکی خۆشەویستی و بێ سەر و سامانە ژن
کەی گوڵ و گوڵزاری باخاتی ئێرەم وەک ئەو ئەبێ باخی ساحێب زینەت و پڕ لوئلوئی مەرجانە ژن
بۆ کەسێ نووری سولەیمانی لە قەلبا بێ یەقین پایە مەحکەم کردنی هەم دین و هەم ئیمانە ژن
زۆرتری عەیشی بەهەشتی حوري العينن کچن لەززەت و خۆشی بەیاناتی لەناو قورئانە ژن
بێت و گەر موڵکی کەماڵ و گەنجی حوسنی یەک کەوێ گەر دووسەد گەنجی لەسەر دانێی ئەڵێم هەرزانە ژن

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse