گەرمەی تێکەڵی لە گەرما و گەرما
Appearance
ئاخ! خۆزگە ئەمتوانی، ئەم جلوە و ئاهەنگە کە لە زمانی کوردیدا هەیە، ئەم هەموو موڵکی مەرام و مەعنایە کە لە وتەیەکی ئەوا پەیدا ئەبێت، بە زمانی چەند دەوڵەتێک ئەمهێنایە پێش چاو هەتاکوو تێبگەیشتنایە کە زمانی کوردی چەند ڕەنگین و دڵنشینە...
گەرمەی تێکەڵی لە گەرما و گەرما | بۆ سڕی سەرما بکێشن بە سەرما |
لەجێی کەمەرە دەست لە کەمەردا | بە بۆی هەناسەم سنگ سێوی دەردا |
کە جوو لە ترسا، جۆی جوو لە ترسا | پارسا پارسەنگ بوو بۆ پەچە ترسا |
پار پاڕامەوە بە نیگای تکا | ئەبرۆی پێک هێنا، ئابڕووم تکا |
1941/03/21
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|