گەرمای هاوین
Appearance
| های گەرمای هاوین، های گەرمای هاوین | قرچەی تێ خستین بە تەوژم و تین |
| ڕەشەبا دیسان لێمان کەوتە قین | نە باغی هێشتین، نە گوڵ، نە پەرژین |
| هانامان بە تۆ خوای «ژیان» و «ژین» | |
| *** | |
| «لدوس» ی ناوە لای تورک ڕەشەبا | لەگەڵ پەیدا بوو نەشئەی خەڵک ئەبا |
| تەختەقروسی وەک دێڵەبەبا | ئەسووڕێتەوە خەو و خوێن ئەبا |
| بە بۆنی پیس و بە خروو و گەزین | |
| *** | |
| گوڵ و گوڵاڵە کەوتوونە پەستی | بلبل وادیارە ماری خار گەستی |
| نە ناڵەی دیارە، نە سەدای هەستی | ڕێی ڕاوەماسیش مەرەزە بەستی |
| وەرن بە شینی بەهار تێر بگرین | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|