گەردوون

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گەردوون  (1950) 
by قانع
وا دیسان گەردوون هاتە قین و قار باران ئەڕژێنی وەک هەوری بەهار
ئاخۆ کام وڵات ئەکا یەختە سار؟ یا کام دڕک و داڵ ئەکا بەگوڵزار؟
ئیشی هەر وایە دەورانی غەددار
ساڵێ من دەم وشک تۆ تێر ئاو ئەکا ساڵێ ویشکە دێم بە بەراو ئەکا
ساڵێ باش فەلا نان بڕاو ئەکا ئاها، کە فەڵەک شاڵ و جاو ئەکا
لەسەر هیچ بارێ ناگرێ قەرار
کا ئەدا بەسەگ ئێسقان بە بارگیر پیرێژن بۆ کوڕ کچ ئەدا بە پیر
پارە بۆ ڕەزیل دەس بڵاو فەقیر وەحشی بەدڵ خۆش عاقڵ مەند و زویر
فەڵەک هەی نەژی لەڕووی ڕۆزگار
چەندە قین و قار ناحەق ئەنوێنی دڵی چەند هەژار بێ هیچ ئەشکێنی
پشت لە پیاو ئەکا تا پیاو ئەدوێنی بە چۆلەکەی حیز واشە ئەڕفێنی
دەک پشتت شکێ چەرخی چەپ کردار
تۆ هەر ئەو چەرخەی قەیست مەجنوون کرد کەللەی فەرهادت وەجامی خون کرد
چەن نەوجەوانت تۆ سەرنیگوون کرد خاکی کوردانت وە بێستوون کرد
سینەی خوسرەوت دڕی تا بە خوار
قانع لەدەس چەرخ چەپگەرد چی ئەکەی؟ هانا و هاوارت بۆ لای کێ ئەبەی؟
ئەگەر ڕاس ئەکەی تێکۆشە سا دەی ئەم ڕێگە دوورە بەڵکوو بکەی تەی
بۆ کوردی مەزڵووم بکەویتە کار

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse