گەردشی جیهان ڕوو لە چەوتییە
Appearance
| گەردشی جیهان ڕوو لە چەوتییە | ڕۆڵەی ڕوو لە ڕاست هەڵس و کەوتییە |
| هەرچی دێتە ناو بە گەڕ و گوڕە | وەک قەمەی عەجەم بە دوو لا بڕە |
| ئەوانەی چەوت و خوێنڕێژن وەک شیر | ئەیانبستنە پشت بە جوان و بە پیر |
| هەڵیان ئەکێشن دەمیان ماچ ئەکەن | مەرەزەی عومری پێ سەرپاچ ئەکەن |
| هەر ئەو شیرەیشە کە دەست دوژمن کەوت | دای لە خاوەندی پێشووی سەری کەوت |
| هەزار بار ئەڵێن: شیر بێ وەفایە | کەچی، هەر کەچی لە برەودایە |
| ئەم کەچ ڕەوییەی ئەم کەچ بینانە | ئەڵێن: نیشانەی ئاخرزەمانە |
| ئەیانگوت ئیتر نۆرەی جەجاڵە | بە فیشاڵ دەرچوو ئەم گڕوگاڵە |
| تەرسی کەرەکەی جەجاڵ خورمایە | هەر بۆ خورمایە خەڵکی لە دوایە |
| ئێمە خورمایشمان هەیە و نایکڕن | لە هەر سێ لاوە هەر بە نەوت خڕن |
| سا، باوە گوڕگوڕ شەخسەکەی خۆمان | ڕووناکییەکت ببێ بۆ خۆمان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 899
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|