گیانە وا دەر چوو بەدەن سووتاوە قاسد وەعدەیە
Appearance
گیانە وا دەر چوو بەدەن سووتاوە قاسد وەعدەیە | بمدەرێ تۆ بی خوا گەر پێتە سا تۆ موژدەیە |
وا لە خمخانەی دەروونا دڵ بە خەم تاوایەوە | ئەی خودا لای یار دەلیلێ یا لە ڕیێ گوم کەوەیە |
لێمگەڕێ با بمکوژێ ئەم دەردە تو خوا ئەی حەکیم | قەد عیلاجی ناکرێ چونکە دەوای بێ هوودەیە |
ئەی خوا تۆ کەی نەجاتی من لە دەست دووری ئەدەی | بوو بە قیبلەی دڵ هەموو جێگە و وڵات و هەردەیە |
سووتیا پەردەی سەبووریم وا بە ئاوی ئیشتیاق | یا ڕسول اللە بە شیرێ یا خەبەر هاوردەیە |
هەر ئەبێ من بم ئیلاهی شێت و لێوە و دەر بە دەر | بۆچ نەبوو وەک من زەبوون و دڵ بەخەم ئالوودەیە |
مینە جاف شەخسێ مەگەر نەیچەشتبێ ژەهراوی عیشق | مەنع و تۆمەی تۆ بکا، چونکە دڵی ئاسوودەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|