Jump to content

گیانە بەسیەتی

From Wikisource
گیانە بەسیەتی (1950)
by پیرەمێرد
306081گیانە بەسیەتی1950پیرەمێرد

پیرەمێرد چەند میسرەعێکی ئەو هەڵبەستەی لە هەڵبەستێکی «وەلی دێوانە»وە وەرگرتووە.

گیانە بەسیەتی، گیانە بەسیەتی توخوا بەسیەتی، دەرد و مەینەتی
هەر هێندە دەبێ تووشی و نەگبەتی قنیاتم تەنها ژاراوی پەتی
لە نەحسی چارە و بەختی گومڕاهم عالەم بێزارە لە ناڵە و ئاهم
ئەجەل قولاپی گیر کرد لە جەرگم نیشانم ئەدا نیشانەی مەرگم
ئەوا هەناسەم کەوتە ژمارە هێندەم نەماوە وا ئەمرم دیارە
توخوا وەسیەتم ئەمەیە لە لات بە یادی عەشقی بەندەی جان فیدات
کاتێ کۆچم کرد بۆ هەوارگەی نۆ ئاوام کردەوە مەنزڵگای گوڵکۆ
ئەوسا دیار نابم لەبەر دەرگاکەت چۆڵ ئەبێ لە من سایە و پەناکەت
بزانە هەی لەیل قەیست مردووە حەسرەتی ڕووی تۆی بۆ خاک بردووە
من لەوێ تەنها پەژارەی تۆمە چە باکی چۆڵی و ساردی گڵکۆمە
تۆش سا بێ باک بە لە تانەی ئەغیار وەرە سەر قەبرم بۆم بگری جارجار
بڕوانە قەبرێک لە قەبران تاکە بەردی وەک خەڵووز خاکی نمناکە
ئەوە شەرارەی قرچەی تاسەمە تەپە دووکەڵی شوێن هەناسەمە
فیدات بم گیانە، من داغبردەی تۆم توخوا دانیشە کەمێک لە گڵکۆم
تۆزێک بۆم بگری گوێم لە دەنگتە لەگەڵ فریشتەی منا جەنگتە
دڵۆپێ فرمێسک لە چاوت تکا بەو فرمێسکەی تۆ خوا عەفوم ئەکا
تۆش وەفاداری لەگەڵ جوانی بۆت ئەبێ بە ناو فەخری جیهانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).