گیانەکەم هاوڕێی ژیانم نازەنین

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گیانەکەم هاوڕێی ژیانم نازەنین  (1952) 
by فایق زێوەر

بەهەشتێکی ون بوو

گیانەکەم هاوڕێی ژیانم نازەنین کوا لە کوێی دڵ بووەتە کانی ئاگرین
بێرەوە وا لەشکری دەرد و جەخار جێی بەمن لێژ کردووە ئەمڕۆ بەقین
بێرەوە وا کۆشکی شادیم دەم بەدەم وردە وردە ڕووئەچێ بۆ ژێر زەمین
بێرەوە هەرچەند ئەزانم دیدەنیت ئەم دڵە ناخاتەوە سەر پێکەنین
وا زەمان ئەمڕۆ بەپەنجەی نەگبەتی جەرگی کون کردم وەکو دێوی لەعین
ئەو بەهەشتەی کیژ و کوڕ ڕووی تێ ئەکرد بۆ ئەوەی هاوین بەخۆشی تیا بژین
دڵ ئەڵێ یادێکی ڕابووردووی بکەین یادی پێنجوین دڵ ئەخاتە سەر فڕین
دێتەوە یادت چ خۆش بوو دیمەنی بەرز و شیرین هەروەکو خولدی بەرین
دێتەوە یادت هەوای چوارباخەکەی چۆن دەوایەک بوو لەبۆ قەلبی حەزین
دێتەوە یادت چ خۆش بوو ئاوەکەی سارد و شیرین هەروەکو ئەسکەنجەبین
دێتەوە یادت نزار و شیوەڵی پڕ لە مەل بوو پڕ گوڵاڵە و یاسەمین
دێتەوە یادت بەشەو لەو خاکەدا چۆن لەگەڵ شادی ئەچووینە ناو کەمین
دێتەوە یادت بەڕۆژ هەر کوێ ئەچووین چەپڵەڕێزان بوو زەماوەن هەڵپەڕین
چەندە خۆش بوو لەو کەلانە دەنگی مەل ڕووی ئەکردە سەر زەوی و ئاسمانی شین
ئای چ خۆشمان ڕابوارد ئەو موددەتەی شاری پێنجوینمان ئەکردە جێنشین
هەر پەنا شاخێک ئەچووین دەنگی ژیان گوێی دڵی سەرمەست ئەکردین چین بەچین
هەر مرۆڤێکمان ئەدی هەستێکی پاک کوردپەرستی زیاد ئەکردین زۆر بەتین
هەر سەراوێکی ئەچووین نەشئەی وڵات ئەم دڵەی ئێمەی ئەخستە ڕاچەنین
هەر گوڵستانێکی ڕوومان تێ ئەکرد کەڵکەڵەی عەشقی ئەخستینە فڕین
نازەنین دەستی شکاوم داخەکەم ئێستە پێنجوین دڵ ئەخاتە سەر گرین
ئەو تەلارانەی کە ئەت دی بەرز و خۆش ڕۆچووە و بووەتە کەلاوەی نائەمین
ئەو چەمەنزارەی هەوارگەی ئێمە بوو وا پەپوو تیایا ئەخوێنی پڕ بەبین
ئەو سروور و شادییەی لەو جێیە بوو ئێستە بووەتە باوکەڕۆ و هاوار و شین
ئەو مرؤڤانەی لەوێ بوون شادمان ئاوەکی کەوتوون و بێ بەخت و نگین
بەم بەرە جەژنانە ماڵوێران هەژار نا بەدڵ ناچار هەموویان دەرپەڕین
بوومەلەرزە وای سەرەوژێر کردووە بگرە قەت نابێتەوە مەڵبەندی ژین
بابچین توخوا بەرامبەر جێگەکەی تێروپڕ بگرین بەجەرگی پڕ برین
بابچین چونکە بەهەشتی ئێمە بوو شیوەنێکی بۆ بگێڕین ماتەمین
بابچین بۆ دڵنەوایی ئەهلەکەی ڕووبکەینە کوردی پڕ عەزم و بەننین
یەک بەیەک پێیان بڵێین دڵسۆزەکان ئەم برایانە بەنامووسن بەدین
وا فەلەک دووچاری کردن قەت نەکەن زوو فەرامۆشیان بکەن بێگانە نین
ئەم برایانە هەموو دەستی قەدەر ناو دڵی توێ کردن و جەرگی بڕین
بێنەوە بۆ کۆمەکی و باربۆی ئەوان ناو تەلار و ناودەوار و زنج بچین
بۆ هەموویان یامەتێکی وا بدەین جەرگیان ساڕێژ بکا وەک پەنسلین
سا بەقوربانی هەمووتان بم بەدڵ ڕۆژی باربۆیانە با ڕوو سوور ببین

1946/08/19
سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse