گۆزەڵەی کوردستان
Appearance
قانع بە ڕێبواری ئەدا بە لای پیرەژنێکی گۆزەکەردا. گۆزەڵەیەکی نیوەوشک و نیوەتەڕی بەرچاو دەکەوێت. بە نووکە چەقۆیەک ئەم دوو دێرە شێعرەی خوارەوە لە گۆزەڵەکە هەڵدەکەنێت. لە پاش سوورکردنەوەی گۆزەڵەکە، بە دیاری دەینێرێت بۆ بەڕێز هادی چاوشلی کە مدیر ناحیەی پێنجوێن بوو. ئەویش گۆزەڵەکەی ئەوەندە بە لاوە بەنرخ دەبێت لە سەر مێزی فەرمانگەکەی دایئەنێت. دەستەیەک لە ئەدەبپەروەرانی شاری سلێمانی لەگەڵ مامۆستا پیرەمێرددا دەچن بۆ هاوینەهەواری چوارباخی پێنجوێن، لەوێش زیارەتی مامۆستا هادی مدیر ناحیە دەکەن و چاویان بە گۆزەڵەکە دەکەوێت. لێی دەپرسن ئەم گۆزەڵەیەت لە کوێ بوو؟ بەڕێزیشان لە وەرامدا دەڵێت: قانع بۆی ناردووم. کە گەڕانەوە هەریەکەیان بە نامەیەک داوای گۆزەڵەیەک لە قانع دەکەن. قانعیش بەو سێ دێڕە شێعری خوارەوە وەرامیان دەداتەوە: | |
شێعری سەر گۆزەڵەکە: | |
ئاوی گۆزەڵەی خاکی کوردستان | خۆشترە لە ئاو سەرچاوەی لوبنان |
کوردە بە یادی دەوری کەریم خان | بنۆشە قوم قوم بەفراوی کوێستان |
وەرامی داواکاران: | |
نە خاوەن کارگە و نە هەوڕگەرم | نازانم پەنا بۆ لای کێ بەرم |
گۆزەڵەی ئاوی ئەم کوردستانە | زادەی ئەفکاری پیرەژنانە |
ببوورن، بە خوا گۆزەڵەم نییە | ئەرنا بۆ ئێوە قیمەتی چییە |
قانع دیوانێکی خۆی بۆ گەورە پیاوێکی کوردپەروەر ئەنێرێت ئەم دوو دێرە شێعرەی لەسەر زەرفەکە دەنووسێت. | |
دیاری خوداپێداو زێڕە یان زیوە | دیاری من شێعری خوا بڕیوە |
با وەجوود قوربان حەزرەت سولێمان | کوللەی قبوڵ کرد لە مێروولەکان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|