گۆرانی (I)
Appearance
بە بۆنەی گێڕانی ئاهەنگێکی سەر شانۆیی کە قوتابیانی زانستی لە ساڵی ١٩٣٢دا گێڕاویانە:
دڵەکەم غەمگینە، دڵەکەم غەمگینە | ئەگەر غەمخواری وەرە بمبینە |
خوایە ئەو دڵەت تۆ بۆچ دا بە من | عەشق و حەیاتم لێک بوون بە دوژمن |
عەشق غەمی ئەوێ و حەیاتیش خۆشی | ئاگر لە دڵدا چۆن دادەپۆشی؟ |
باری حکومەت لە جەستەم بارە | دڵیش بە تیری یار بریندارە |
دەوری ڕۆژگار گەردوشی بادا | با بە بادە غەم بدەین بە «با» دا |
کە غەم ئەمخاتە حاڵی بێ هۆشی | ناچار دەست ئەکەم بە بادەنۆشی |
دەستگیریم بکە ئەی یاری شەبگەرد | بە پەیامی یار لە دڵ دەرکە دەرد |
1932
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|